ماڵه‌وه‌ > Comment > پەژاک دەڵێ گەریلاکانمان ١٩ پاسداریان لە سۆما و سەڵماس کوشتووە

پەژاک دەڵێ گەریلاکانمان ١٩ پاسداریان لە سۆما و سەڵماس کوشتووە

پەژاک ڕایگەیاندووە کە گەریلاکانیان لە چەند عەمەلیاتدا لە سۆمای ورمێ و سەڵماس، ١٩ پاسداریان کوشتووە و سێ گەریلاشیان گیانیان لەدەست داوە.

دیسان ئەندامانی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان بە تایبەت ئەندامانی حدکا دەستیان کردووە بە سووکایەتیکردن و بەدرۆخستنەوەی هەواڵەکە و …

شەڕی ڕاگەیاندن دیسان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیپێکردەوە

HRK: پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی مەرجەکانی ئاگربەست هەڵسووکەوت بکات

لە سەرەتای مانگی گوڵانەوە هەت ائەمڕۆککە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستیان بە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کردووە و ئاستی زەخت و گوشارەکانیان لە سەر کۆمەڵگای کوردی پەرە پێ داوە.

سەرەڕای هەبوونی ڕەوشی ئاگربەست، بەڵام بە لە سێدارەدانی هەڤاڵ حەبیبوڵڵا گووڵپەری پوور و رەزا مامەدی و تیرۆری هەڤاڵ دەرسیم و هەڤاڵ میلاد پیری لە شاری سنە و هەروەها زیادکردنی بنکە سەربازیەکان لە هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرە دوایی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی سەربازی لە هەرێمەکانی سۆما، جوانرۆ، کۆساڵان، مەریوان و هەورامان بەرێوە چوون. لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانەداا سێ هەڤاَڵمان بە ناوەکانی، چیا، سمکۆ و رۆژهات بە قارەمانیەکی بێ وێنە شەهید بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر جار ئاگربەست و مەرجەکانی ئاگربەستی پێشێل کردووە.

هێزەکانمان لە پێناو پاراستنی ئاگربەست بە هەستیاری هوڵسووکەوتیان کردووە و لە زۆربەی هەرێمەکان، سەرەڕای ئۆپەراسیۆنەکانی رژێم و پێکدادانی جیا جیا، بۆ بەرفراوان نەبوونەوەی شەڕ، هەوڵدانی پێویستیان کردووە، بەڵام رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم هەوڵدانانەی هێزەکانی ئێمەی لە بەرچاو نەگرتووە و پەرەی بە هێرەشەکانی داوە.

لە سەر ئەو بنەمایە و بۆ وڵامدانەوەی ئەم هێرشانە لەچوارچێوەی پاراستنی رەوا و بۆ بیرەوەری هەڤالانمان کە لە پێکدادانەکەی 3.5.2014 کە لە هەرێمەکانی سۆما شەهید بوون و کە لەو شەڕەشدا بە بەرخۆدانی هەڤاڵانمان زیاترلە 15 پاسدار کوژرابوون. هێزەکانمان لە رۆژی 16.05.2014 چالاکیەکیان لە سەر ناوەندێکی سوپای پاسداران لە شاری سەڵماس پێک هێنا، لە ئەنجامدا زیاتر لە 20 پاسدار لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. لەم چالاکیەدا هیچ زیانێک وەبەر هێزەکانمان نەکەوتووە و چالاکیەکە بە سەرکەوتوویی پێک هات.

لەم رێگایەوە، بە بۆنەی شەهیدبوونی هەڤاڵان رۆژهات، سمکۆ و چیا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان و بە تایبەت گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بنەمالەکانیان دەکەین و پابەند بوونی خۆمان بە رێبازی شەهیدان دووپات دەکەینەوە.

هاوکات رادەگەیێنین کە پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی مەرجەکانی ئاگربەست هەڵسووکەوت بکات. لە رەوشێکی پێچەوانەدا هێزەکانمان لە بەرامبەر هەر چەشنە هێرش و گوشارێک بۆ سەر گەل، گەریلا و گیراوانی سیاسی، لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا مافی وڵامدانەوە بە کار دەهێنین.

سڵاو و رێزی شورشگێڕی بڕیارگای ناوەندی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان — HRK 19.05.2014

HRK: پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی مەرجەکانی ئاگربەست هەڵسووکەوت بکات

لێدوانی HRK سەبارەت بە ئەنجامی شەڕ و چالاکیەکانی چەند رۆژی رابڕدوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان

لە سەرەتای مانگی گۆڵانەوە هەتا ئێستا جموجۆڵە سەربازییەکانی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سەرجەم هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی کۆردستان، لە بەرانبەر هێزەکانی گەریلا لە ئاستێکی بەرفراواندا رووی لە زیادبوون کردووە.

لە رێکەوتی 1 ی گۆڵان دا لە هەرێمی سۆما، هێزەکانی سوپای پاسداران بە بەشداری بەشێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی هەرێم، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە بەرامبەر هێزەکانی گەریلا دەست پێ دەکەن. لە رێکەوتی 03.05.2014 لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزەکانی گەریلا، شەڕ و پێکدانانی بەرفراوان دەست پێ دەکات و لە ئەنجامی ئەم پێکدانانە کە زیاتر لە پێنج کاتژمێری خایاندووە، زیاتر لە 15 پاسدار و بەکرێگیراوی سوپای پاسداران دەکوژرێن و ژمارەیەکی زۆریش بریندار دەبن کە یەک لە کوژراوان فەرماندەیەکی پایە بەرزی سوپا بووە. هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دوای ئەم پێکدانانە، هەرێمەکە بە خەستی توپباران دەکەن کە لە ئاکام دا سێ گەریلای هێزەکانمان قارەمانانە شەهید دەبن.

ناسنامەی هەڤاڵانمان کە لەم پێکدانانە شەهید بوونە بەم شێوازەیە:

1. هەڤاڵ ئیبراهیم عیزەتی بە ناسناوی رۆژهات سمکۆ لە دایک بووی ساڵی 1986 شاری مەریوان کە لە ساڵی 2010 بەشداری رێزەکانی گەریلا بووە. 2. هەڤاڵ رووحۆڵڵا زەرابی بە ناسناوی سمکۆ سەرهڵدان لە دایک بووی ساڵی 1993 شاری خۆی کە لە ساڵی 2013 بەشداری رێزەکانی گەریلا بووە. 3. هەڤاڵ ماشاڵا تانریوێردی بە ناسناوی چیا مووش لە دایک بووی ساڵی 1983 ی شاری مووشی باکووری کوردستان کە لە ساڵی 2003 بەشداری رێزەکانی گەریلا بووە.

هاوکات هێزەکانی سوپای پاسداران لە هەرێمەکانی شاهۆ و کۆساڵان ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوانیان دەست پێ کردووە. جمو جۆڵەکانی هێزە بەکرێگراوەکان و هێزەکانی کۆنترا شان بە شانی هێزەکانی سۆپای پاسداران لە هەرێمەکانی جوانرۆش روویان لە زیاد بوون کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی — HRK 19.05.2014

لێدوانی HRK سەبارەت بە ئەنجامی شەڕ و چالاکیەکانی چەند رۆژی رابڕدوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: