ماڵه‌وه‌ > Comment > کاندیدە کوردەکانی سوید سەر نەکەوتن

کاندیدە کوردەکانی سوید سەر نەکەوتن

هیچ کام لە شەش کاندیدە کوردەکەی سوید لە هەڵبژاردنی پارلەمانی ئەورووپادا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا و نەیانتوانی کۆتای لە سەدا پێنجی پارتەکەیان ببەزێنن. لەم نێوەدا، چاوەڕوان دەکرا، ئەڤین ئینجیر، ئەندامی حیزبی سۆسیال دێمۆکراتەکان-کە شەش کورسی پارلەمانی ئەورووپای بردەوە- و جەببار ئەمین، کاندیدی پارتی ژینگە، بتوانن کۆتاکە ببەزێنن بەڵام دەنگەکانیان بڕی ئەوەی نەکرد. ئاکامەکان بەم شێوەی ژێرەوەن:
لە سەدا:
ئەڤین ئینجیر: S- ٠.٩٦٪ و لە ڕیزی نۆهەمی پارتی سۆسیال دێمۆکراتەکانەوە- هەژماری دەنگەکانی ٨٦٧١ بوو
جەببار ئەمین:MP- ١.٦٪-  هەژماری دەنگەکان: ٦٠٥٥- ناوبراو لە ڕیزی حەوتەمی پارتی ژینگە دایە.
کوردۆ باکسی:MP- ٠.٦٠٪ و هەژماری دەنگەکانیشی لە پارتی ژینگەدا ٣٤١٥یە
شووکری دەمیر:FP- ٠.٤٩٪ و بە ١٨٠٥ دەنگ، لە ڕیزی هەشتەمی حیزبی گەل دایە.
زینار جانپۆڵات:V- ٠.٢٨٪ی و بە ٦٥٢ دەنگەوە لە ڕیزی بیستومی پارتی چەپدا جێی گرت
سوهەیلا فۆرش: ٠.٠٦٪ی و بە ١٣٣ دەنگ، لە ڕیزی  ٢٤ی پارتی کریستیان دێمۆکراتەکاندا جێی گرت.
بەو حیسابە سەرجەم شەش کاندیدە کوردەکە بە یەکەوە ٢٠ هەزار و ٧٣١ دەنگیان بەدەست هێناوە. ئەگەر لە پارتی ژینگەدا لە جێگەی دوو، یەک کاندیدی کورد هەبا و ئەگەر وای حیساب بکەین کە زۆرینەی دەنگەکانی ئەو دوو کەسە، لە لایەن کوردەکانەوە دراوە-کە وا نییە- جەبار ئەمین یا کوردۆ باکسی دەیانتوانی بگەنە ڕیزبەندی سێهەمی حیزبەکەیان و یا ئەگەر ئەمانە دەنگیان بە سۆسیال دێمۆکراتەکان دابا و بە پێچەوانە، یەکێک لەم دوو کاندیدە کوردە یا ئەڤین ئینجیر شانسی سەرکەوتنی دەبوو. گەرچی بە هۆی جیاوازی ئایدیالۆژیکی حیزبەکان، چاوەڕوانی ئەوە ناکرێ کە کاندیدە کوردەکان بتوانن بەدەر لە سیاسەتی حیزبەکانیان پێکەوە هاوپەیمانی ئاشکرا و نهێنی بکەن و … هەڵبەت ڕێژەی بەشداری سویدییەکان لە هەڵبژاردندا ٥١.٠٥٪ بوو و ناشزانرێ کە چەند کورد دەنگی داوە و سەلیقەی دەنگدەری کورد چۆن بووە.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    30 ئایار 2014 له‌ 10:42

    ئەوەش لێکدانەوەی جەببار ئەمین لەمبارەوە:

    Jabar Amin
    8 hrs · Edited ·
    ژماردنی دەنگەکانی کاندیداتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا ئێستا کۆتایی پێهات
    کەمێک لەمەوبەر، کاتژمێر ٢،١٠ ی نیوە شەو ، ژماردنی دەنگەکانی تاک بە تاکی کاندیداتەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە سەرتاسەری سوید کۆتایی پێهات.
    ئازیزان، سەرەتا دەمەوێت سوپاسی گشت ئەو بەڕێزانە بەکەم کە متمانەیان بەخشی پێمان.
    وا دەرکەوت کە زیاتر لە ٦ هەزار کەس دەنگی پێداوەم و بەمەش من بووم بە یەکێک لەو ٧ کاندیدای پارتی ژینگە کە زۆرترین دەنگیان وەدەست هێناوە لە کۆی ٤٠ کاندیدات، و بۆ ئەوەش من سوپاس گۆزاری گشت ئەو ئازیزانم کە دەنگیان پێداوم.
    ئینجا با بێینە سەر دەرئەنجامەکان:
    بە پێی دەرئەنجامەکان تەنها یەک کاندیدا، کە لە ڕیزبەندی یەکەمی پارتەکی خۆی نەبوو، توانی سنوری دیاریکراو ببەزێنێت و بچێتە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، ئەوێش کەسێکی بەڕەچەڵەک سویدی نێو پارتی سەنتەر بوو.
    هیچ کام لەو شەش کاندیدایەی کە بەڕەچەڵەک کوردن نەیانتوانی سنوری دیاریکراو، کە پێنج لەسەتی کۆی دەنگەکانی حیزەبەکەیانە، ببەزێنن. و هەر لەبەر ئەوش هیچ کام لەو کاندیدانە هەڵنەژێردران بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا.
    ڕێژەی ئەو دەنگانەی کە کاندیداکان بەدەستیان هێناوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
    جەبار ئەمین ١،٠٦ لە سەت
    ئەڤین انجیر ٠،٩٦ لە سەت
    کوردۆ باکسی ٠،٦٠ لەسەت
    شوکری دێمیر ٠،٤٩ لەسەت
    زینار جونبۆلات ٠،٢٨ لەسەت
    سوهەیلا فۆرش ٠،٠٦ لەسەت
    ژمارەی ئەو دەنگانەی کاندیداکان وەدەستیان هێناوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
    ئەڤین انجیر ٨٦٧١ دەنگ
    جەبار ئەمین ٦٠٥٥ دەنگ
    کوردۆ باکسی ٣٤١٥ دەنگ
    شوکری دێمیر ١٨٠٥ دەنگ
    زینار جونبۆلات ٦٥٢ دەنگ
    سوهەیلا فۆرش ١٣٣ دەنگ
    تێبینی
    ئەو دەنگانەی کە کاندیداکان وەدەستییان هێناوە تەنها دەنگی کورد نیییە، بەڵکو زۆر دەنگی سویدی و خەڵکی تری تێدایە.
    گەر ئەو دەنگانەی لێدەربکەیت لەوە ناچێت کۆی دەنگی هەموو کاندیدا بەڕەچەڵەک کوردەکان بەشی ئەوە بکات یەک کاندیدای بەڕەچەڵەک کورد بەڕیتە پەرلەمان
    واتە كێشەکە زۆری ژمارەی کاندید نیییە، بەڵکوو شتی ترە
    /////////////////////////////////////////////////////////////
    ڕۆنکردنەوەیەک سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی سوید:
    هەموو حیزبێک لیستی خۆی پێشکەش بە دەوڵەت دەکات.
    لەو لیستەیەدا دەبێت حیزبەکە ناوی کانیدەکانی ڕێزبەند کردبێت.
    ئەگەر حیزبەکە ٤ کورسی وەدەست بێنێت لە هەڵبژاردنەکە ئەوا ئەو چوار کەسە ‌دەچنە پەرلەمان کە ژمارەی ١ و ٢ و ٣ و ٤ یان هەیە.
    بەڵام ئەگەر کاندیدێک لە ڕیزبەندی پێنج بێت یان خوارتر، ئەوا دەکرێت ئەو کاندیدا هەڵببژێردرێت بە مەرجێک پێنج لەسەتی ئەو دەنگانە بێنێت کە لەسەرتاسەری وڵاتدا دراوە بەو پارتەی کە کاندیداکا ئەندامە تییایدا.
    نمونەیەک:
    نەرمین ئاسۆ لە ڕیزبەندی ١٨ ی لیستی پارتەکەیەتی بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام پارتەکەی نەرمین تەنها ٤ کورسی وەدەست ‌‌هێناوە. لە هەمان کاتدا دەزانین کە پارتەکەی نەرمین ئاسۆ ٦٠٠ هەزار دەنگی وەدەست هێناوە.
    بۆ ئەوەی نەرمین ئاسۆ سنوری پێنج لەسەت ببەزێنێت و سەرکەوێت بۆ پەرلەمان، پێویستی بە ٣٠ هەزار دەنگ دەبێت. کە ئەوەش ٥ % ی ٦٠٠ هەزارەکەیە.
    مەبەست لەم سیستەمی هەڵبژاردنە ڕێزگرتنە لە ویستی حیزب و گەل لە هەمان کاتدا.
    لە هەندێک وڵات لیستی حیزبەکان بە پێی یاسا داخراون و کەس هەڵنابژێردریت گەر حیزب لە ڕیزبەندی سەروەی لیستەکە دای نەنابێت. لەم سیستەمە ویستی حیزب تەواو زاڵە.
    لە هەندێک وڵاتی تر لیستی حیزبەکان کراوەن، وەک کوردستان، و ئەو کاندیدایەی دەنگی زۆر هێنا هەڵدەبژیردرێت. لەم سیستەمە حیزب ‌هیچ دەسەڵاتیکی نامینێت پاش پێشکەشکردنی لیستەکە.
    بەڵام لە سیستەمی سویدی دەسەڵاتی حیزب و گەڵیش هەیە لەهەمان کاتدە. نەک تەنها دەسەڵاتی حیزب، یان تەنها دەسەڵاتی گەل.

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: