ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ناوه‌ندی زاگرۆس، كونفرانسێک له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بەڕێوە دەبا

ناوه‌ندی زاگرۆس، كونفرانسێک له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بەڕێوە دەبا

NNSROJ: “ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ”، بە نیازە کە هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ٢٦هه‌مین خۆلی كۆبوونه‌وه‌كانی شورای مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، کونفرانسێک بۆ لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی گرووپه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران و به‌ تایبه‌ت گه‌لی كورد له‌و وڵاته‌دا، بەڕێوە دەبا.

ئامانجی كونفرانسه‌كه‌ “ڕاكێشانی سه‌رنجی زیاتری دونیای ده‌ره‌وه‌ بۆ لای دۆزی كه‌مایه‌تییه‌كان و به‌ تایبه‌ت گه‌لی كورده‌ له‌ ئێران” ڕاگەیاندراوە و بڕیارە نوێنه‌ری ناوه‌ندی زاگرۆس له نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌ری ڕێكخراوەگەلێک وەک “مه‌راپ”، بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ ڕاسیسم و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان، ڕێكخراوی “نه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ لێكراوه‌كان”، “ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ بێ ده‌وڵه‌ته‌كان”، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ و چه‌ند كه‌سایه‌تی چالاک له‌ بۆاری مافه‌كانی مرۆڤدا بەشداری بکەن.
More Details

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: