Archive

Archive for حوزه‌یران, 2014

کرماشان؛ کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد

29 حوزه‌یران 2014 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، کاتژمێر یەکی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە[٨ی پووشپەڕ/٢٩ی ژووئەن]، ماشێنی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “فەرشاد حوسێنی”، لە سەر ڕێگەی نێوان پاوە بۆ کرماشان، لە لایەن گرووپێک چەکدار کە نازانرێ سەر بە کام ناوەندی ئەمنی ئێران بوونە، دراوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا کوژراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو کاسپکارە کوردە بە ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژی ڕاگەیاند کە ف. حوسێنی خۆی هەڵگری چ بارێکی نایاسایی نەبووە و تەنیا هاوڕێیی کاروانێکی کاسپکارانیی تری کردووە.

دەگوترێ ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش بریندار کران، هەریکەم ٦ گوللەی تری بەر کەوتووە کەوتووە و بە ئەنقەست کوژراوە و جگە لەوەش تا ئێستا هیچ یەک لەناوەندە ئەمنییەکانی کرماشان یا پاوە، لە بەسیج و هێزە ئینتزامییەکان، بەرپرسیارێتیی تەقەکردن و کوشتنی ئەو کەسە لەستۆخۆ نەگرتووە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

شەڕی گەورەکان، لاوانی دیسان لێک دوور کردەوە

29 حوزه‌یران 2014 1 comment

دوو ساڵ لەمەوبەر، شەڕی حیزبە سیاسییەکان، کێشەی خستە ناو کۆنفڕانسی ژنانی چوار پارچەی کوردستان و ساڵی ڕابردوو، لاوان بە هۆی کێشەی گەورەکان پارچە پارچە بوون و نەیانتوانی کۆنفڕانسی خۆیان ببەستن. ئەمساڵ بڕیارە بوو، گەنجانی ڕۆژهەڵات، بەڕێوەبەریی کۆنفڕانسی ساڵانەی لاوانی کوردستان بن و بەم بۆنەوە لێژنەیان پێکهێنا و … بەڵام وەک چاورەڕوان دەکرا دیسان بلوکبەندی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان لەژێر چەتری لە لایەک پەکەکە و لە لایەک پارتی دێمۆکراتی کوردستان، وایکرد کە ئەو حیزبانە، رۆژهەڵاتی و ڕۆژئاواییەکانیش ببەنە ژێر رکێفی خۆیان و نەهێڵن لاوان و گەنجانیش سەربەخۆیانە بجووڵێنەوە. لە ڕۆژهەڵات، دوو لایەنی گەنجان، واتە لاوانی حدکا و کۆمەڵە، خۆ بە دەمرآستی لاوان دەزانن و ئاساییە ئەوانیش بەهۆی کێشەگەلێک کە لەسەر پەژاک لەگەڵ پەکەکەیان هەیە و بەهۆی کاریگەریی براگەورە، واتە پارتی، وا هاسان ئیزن نەدەن کە لاوانی پەژاک و پەکەکە و لایەنگرانی ئەوان، بەشداری کۆنفڕانسەکەیان بن یا بڕیاردەری بن و … هەر بەم هۆیەش، لەم ڕۆژانەدا، لاوانی حدکا، بە ناوی لێژنەی ئامادەکاری ڕۆژهەڵات، بڕیاریان دا، بە خەتابارکردنی لاوانی سەر بە پەکەکە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆنفڕانسەکە بەڕێوە نەبەن. یەک دوو ڕۆژ دوای ئەوەش لاوانی حدک و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان هاتنە دەنگ و کوتیان واش نییە کە گرووپی یەکە دەڵێ و … دەقی بەیاننامەکان لەژێرەوە بخوێننەوە:

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

خەتیب دیجلە ئازاد کرا #کەجەکە #بەدەپە

28 حوزه‌یران 2014 1 comment

NNSROJ: پاشنیوەڕۆی شەممە ٢٨ی ژووئەن-حەوتی پووشپەڕ، خەتیب دیجلە، سیاسەتمەداری کورد و نوێنەری ئامەد لە پارلەمانی تورکیا، پاش نزیک پێنج ساڵ زیندان، ئازاد کرا.

ناوبراو لە چوارچێوەی دۆزی کەجەکەدا دەستبەسەر و زیندانی کرابوو و سەرەڕای هەڵبژێرانی وەک نوێنەری پارلەمان لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١١دا، ئەو مافەی لێ زەوت کرابوو و کورسییەکەی لێ سەندرابۆوە.

بەر لە خەتیب دیجلە، پێنج پارلەمانتاری زیندانیی تری بەدەپە، پاش زیاتر لە ٣ ساڵ زیندان، لە مانگی ژانیویەی ئەمساڵدا ئازاد کرابوون و دەستیان بە خەباتی پارلەمانی کردبوو.

خەتیب دیجلە لە ساڵی ١٩٩٤یشدا، لەگەڵ پێنج سیاسەتمەداری تری کورد “لەیلا زانا، ئەحمەد تورک، سڕڕی ساکیک، ئۆڕهان دۆغان و مەحموود ئاڵناک”، قۆڵبەست و ١٥ ساڵ زیندانی کرابوو.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئەمڕۆ ٢٧مین ساڵوەگەڕی بۆمبارانی شیمیایی سەردەشتە

28 حوزه‌یران 2014 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: ئەمڕۆ ٧ی پووشپەڕ-٢٨ی ژووئەن، بیست و حەوتەمین ساڵوەگەری بۆمبارانی شیمیایی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

لە ئاکامی بۆمبارانکردنی ٤ گەڕەکی شارەکە بە بۆمبی شیمیایی لە لایەن هێزی ئاسمانیی ڕەژیمی بەعسی عێراق، ١١٠ کەس[و بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە ١٣٠ کەس] گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٨٠٠٠ کەسی تر بەم هۆکارەوە بریندار بوون.

بۆمبارانی شیمیایی سەردەشت لە گەرمەی شەڕی درێژخایەنی ئێران و عێڕاقدا بوو و ئەوکات، بە هۆکارگەلی سیاسی، نە لە ئاستی ناوچە و نە لە ئاستی نێودەوڵەتی، گرینگییەکی ئەوتۆ بە بۆمبارانی شیمیایی ئەو شارە و قوربانیانی نەدرا.

هەر ئێستاش زۆرینەی بەرکەوتووانی شیمیابارانکردنەکەی سەردەشت، لە لایەن ئێرانەوە بە کەم ئەندامان نەناسراون و هیچ پشتگیرییەکی دەرمانی و ماڵیان ناکرێن و هەر بۆیەش، بریندارانی ئەو کارەساتە، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە سێ دەیە، ئێستاش بەدەست کاریگەرییەکانی ماددە شیمیاییەکان ئازار دەچێژن.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

27th anniversary of 1987 attacks on Sardasht with chemical weapons: unannounced general strike in city

28 حوزه‌یران 2014 2 comments
:هاوپۆله‌کانComment, Sw|En|Tr

#KurdishOil: To have problem with finding customers

27 حوزه‌یران 2014 لێدوانێک بنووسە

kurdish-oil

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

“٦٠٠ تا ٧٠٠ تورک لە ڕیزەکانی داعش دان”

27 حوزه‌یران 2014 1 comment

NNSROJ: بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی حوڕیەت، چاپی تورکیا، ناوەندە ئەمنی و ئیستخباراتییەکانی ئەو وڵاتە شیمانە دەکەن ٦٠٠ تا ٧٠٠ تورک لە ڕیزەکانی داعشدا بن.

بە گوێرەی هەواڵەکە تا ئێستا ٧ شارۆمەندی تورکیا لە ناو داعشدا کوژراو یا بریندار بوونە.

دەگوترێ ١٦٣ بنەماڵە، کە شیمانە دەکەن کوڕەکانیان لە ڕیزی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێڕاق و شام[داعش]دا بن، بە سەردانی پۆلیس و ناوەندە ئەمنییەکانی تورکیا، داوای بەدواداچوونی چارەنووسی کوڕەکانیان کردووە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ