ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > نووریزاد دەستێوەردانی سپای پاسداران لە هەڵبژاردنی لەقاو دا

نووریزاد دەستێوەردانی سپای پاسداران لە هەڵبژاردنی لەقاو دا

فەرماندەی سپای پاسدارانی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا بە ئاشکرا دان بەوە دەنێ کە چۆن ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی، دەستیان لە هەڵبژاردنی سەرکۆماری ئێران وەرداوە و چۆن نیگەرانییەکانی سەیدعەلی خامنەیی، ڕێبەریی ئایینی ئێران، سەبارەت بە ڕەوتی “فیتنە” ڕەواندۆتەوە و سەرئێشەکەیان کۆنترۆڵ کردووە…

تا ئێستا دەنگۆی زۆر سەبارەت بە دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو هەڵبژاردنەدا هەبوو بەڵام هیچ کام وا بە ئاشکرا، پشت پەردەی ئەو ڕووداوەی تێدا باس نەکرابوو. ئەمە بەڵگەیەکە بۆ سەلمانی ئەو دەنگۆیە کە دەگوترا لە هەڵبژاردندا دژ بە مووسەوی و کەڕووبی و بە سوودی ئەحمەدی نەژاد ساختەکاری کراوە. شایانی باسە کە مووسەوی و کەڕووبی، لە ڕێبەرانی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ، بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینیان دژ بەو فرت و فێڵە، ماوەیەکی کورت پاش هەڵبژاردن خرانە ژێر چاوەدێریی ناوەندە ئەمنییەکان و تا ئێستاش لەم دۆخەدا ماونەتەوە.
ئەم ڤیدیۆیە، بەشێک لە ڤیدیۆیەکی دوورودرێژتر کە “محەمەد نووریزاد” بڵاوی کردۆتەوە.
ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: