ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > هەڵبژاردن لە ئاگری دووبارە دەکرێتەوە

هەڵبژاردن لە ئاگری دووبارە دەکرێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی ژووئەن/ حەزیران، هەڵبژاردنی شارەوانی، لە ئاگری باکووری کوردستان خەریکە دووبارە دەبێتەوە. لە هەڵبژاردنی ٣١ی مارسدا، بەدەپە پاش چواردە جار بژاردنی دەنگەکان وەک براوە ڕاگەیاندرا بەڵام پارتی دەسەڵاتدار، ئاکەپە، تانەی لە بڕیارەکەدا و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئاکامەکان و دووپاتکردنەوەی هەڵبژاردنی دا.
ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ
زانیاری زیاتر:

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    1 حوزه‌یران 2014 له‌ 12:08

    دەنگدان لە شاری ئاگری دەستی پێکرد

    01 حوزيران 2014 10:24 (نوێكردنەوەیی دوايي 01 حوزيران 2014 10:25)
    سەعات حه‌وتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی دووباره‌ شاره‌وانییه‌كانی شاری ئاگری دەستی پێکرد.

    ئاگری

    هاوڵاتیانی شاری ئاگری بەمەبەستی دیاریکردنی کاندیدانیان لە شارەوانیەکان بۆ ٥ ساڵی داهاتوو، چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

    هەڵبژاردنەکە بۆ دیاری کردنی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانیەو تێیدا ٧٩ هەزار و٤٩٨ دەنگدەر دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

    زۆرێک لە خه‌ڵكی شارەکە بەیانییەکی زوو بەرەو ناوەندەکانی دەنگدان دەڕۆیشتن.

    محەمەد ئۆزبیلگەی تەمەن ٦٢ ساڵ ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هیوای خواست بە بێ کێشە ئەم هەڵبژاردنە تێپەڕ بکەن و گوتی: “هاتوومەتە دەنگدان بۆ جاری دووەم، لەزووەوە هاتم و دەنگمدا.”

    بەهتاچ شیمشەک یەکێکی دیكه‌ لەو دەنگدەرانەی کە لە سەعاتی ٧ ی سەرلەبەیانیەوە چۆتە سەر سنوقەکانی دەنگدان تاکو دەنگی خۆی بدات و دەڵێ: “لەپێناو داهاتوویەکی گەش بۆ شارەکەمان بەپەلە هاتمە دەنگدان و رێژەیەکی زۆری بەشداریی هەیە.”

    بڕیارە سەعات ٤ی ئێواره‌ پرۆسەی دەنگدان لەو شارە کۆتایی بێ.

    بەدەپە پێشتر و بەمەبەستی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٣٠ ی ئازاری پێشوو، سکاڵای لای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ناوچەکە تۆمار کردبوو و دواتر لە ٦ ی نیساندا بڕیاری سەرلەنوێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە شاری ئاگری درا و یەکی حوزەیران بۆ ئەو مەبەستە دیاری کرا.

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: