ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > موسڵ لە کۆنترۆڵی داعش دایە

موسڵ لە کۆنترۆڵی داعش دایە

NNSROJ: ئاشبەتاڵی سوپای عێڕاق لە موسڵ، ڕاکردنی پارێزگار و بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری و لە ئاکامدا کۆنترۆڵی ئەو شارە بە دەستی داعشی لێکەوتەوە.

پاش نزیک بە چوار ڕۆژ شەڕ و پێکدادان لە دەوروپشتی موسڵ، شەوی ڕابردوو، سوپای عێڕاق لەم شارە ئاشبەتاڵی کرد و موسڵی جێهێشت و بەم شێوە، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێڕاق و شام[داعش]، بە پەڕینەوە لە ڕووباری دیجلە، دەستیان بەسەر بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ و بەرە بەرە بەسەر نزیک بە تەواوی شارەکەدا گرت.

ئەمڕۆ سێشەممە[١٠ی ژووئەن]، داعش لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆمەڵێک وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆتەوە کە نیشان دەدات چەکدارەکانیان دەستیان بەسەر بینای پارێزگاری و باقی بینا ئیدارییەکانی شاردا گرتووە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ و خۆی پارێزگاری نەینەوا، لە شارەکە ڕایانکردووە و خۆیان گەیاندۆتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری موسڵ بە کەنالی ئەلجەزیرەی ڕایگەیاندووە کە ئەو بە گومانەوە دەڕوانێتە تێکداڕمانی لەناکاوی سوپای عێڕاق لە شارەکە و پێی وایە ئیهمالێک لەو کارەدا هەیە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە شەوی ڕابردوو، وەزیری ناوخۆ و بەرپرسێکی باڵای سوپای عێڕاق تەلەفۆنیان بۆ کردووە و پێیان کوتووە کە داوای یارمەتی لە هەرێمی کوردستان نەکات.

هەر بەم هۆکارە، سەرەڕای ئەوەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو دایە، ئامادە نییە کە بە هانای سوپای عێڕاقەوە بچێت و بەرەنگاری داعش ببێتەوە.

تا ئێستا هەژماری قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی ناو شاری موسڵ دیار نییە بەڵام بە ڕاکردنی سوپای عێڕاق، داعش بە ئاسانی کۆنترۆڵی زۆربەی بەشەکانی ئەو شارەی گرتۆتە دەست.

بە گوێرەی هەواڵدەرییەکان، چەکدارانی داعش گرتووخانەی موسڵیشیان گرتۆتەوە و زیاتر لە هەزار گیراو، کە لە ناویاندا ئەندامانی ئەلقاعیدە و مافیا و بکوژانیش دەبینرێن”یان ئازاد کردووە.

هاوکات، شەوی ڕابردوو، بەهۆی هێرشێكی چەكدارانی داعش، چوار ئەفسەری سەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش گیانیان لەدەست دابوو.

هەزاران هاووڵاتی مەدەنی و سەربازی ڕاکردووش لە موسڵەوە خۆیان گەیاندۆتە هەرێمی کوردستان.

رۆیتەرز باس لەوە دەکات کە داعش فرۆکەخانەی موسڵ و سەربازگەی غەزلانیشی داگیرکردووە و دەستی بەسەر لانیکەم دوو کۆپتەر وبڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی سوپای عێڕاقدا گرتووە.

سپی میدیاش ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ئەمرۆ حیزبە کوردییەکانیش بارەگاکانی خۆیان چۆڵکرد و بەتەواوی موسڵیان چۆڵکرد.

بەرپرسانی ئیستخباراتی سەربازی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش ڕایانگەیاندووە کە بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەوان، داعش لە بەرنامەی دانییە کە هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان بەڵام سەرباری ئەوەش پێشمەرگە ئامادەیە کە بەرەنگاری هەر چەشنە هێرشێک ببێتەوە.
م.م.dais-musil1 dais-musil2

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    10 حوزه‌یران 2014 له‌ 14:08

    پیکارجویان داعش شهر موصل را تصرف کردند
    به روز شده: 10:15 گرينويچ – سه شنبه 10 ژوئن 2014 – 20 خرداد 1393
    فیسبوک
    تویتر
    Google+
    به اشتراک بگذارید
    ارسال صفحه
    چاپ مطلب

    اسلامگرایان تندرو به یک رشته حملات سنگین به نقاط مختلف عراق دست زده‌اند
    پیکارجویان اسلامگرا دومین شهر بزرگ عراق را به تصرف خود در آورده اند.
    موضوعات مرتبط
    عراق
    روز سه شنبه، ۲۰ خرداد (۱۰ ژوئن)، مقامات دولت عراق اعلام کردند که افراد مسلح گروه موسوم به حکومت اسلامی عراق و شام – داعش – پس از چهار روز نبرد، نیروهای ارتش و پلیس مستقر در شهر را وادار به فرار کرده و شهر موصل، مرکز استان نینوا در غرب عراق را به تصرف خود در آورده‌اند.
    داعش یک گروه اسلامگرای سنی است که گفته می‌شود با شبکه القاعده ارتباط نزدیک دارد.
    به گزارش خبرگزاری فرانسه، یک منبع وزارت کشور عراق گفته است که “شهر موصل از دست دولت عراق خارج شده و در دست پیکارجویان است.” وی افزوده است که مهاجمان با بلندگو اعلام کرده‌اند که برای آزادی موصل آمده‌اند و تنها با کسانی می‌جنگند که به آنان حمله کنند.
    این خبرگزاری به نقل از یکی از افسران ارشد عضو نیروهای مدافع نینوا گفته است که حمله سنگین صدها عضو مسلح داعش از اواخر روز دوشنبه آغاز شد و مهاجمان توانستند ساختمان استانداری، مقر فرماندهی نیروهای دولتی و فرودگاه شهر را به تصرف خود در آورند. براساس برخی گزارش‌ها، هلی‌کوپترها و هواپیماهای نظامی مستقر در این فرودگاه اینک در دست مهاجمان است.

    نیروهای عراقی توانسته بودند سامرا را از داعش پس بگیرند
    هفته گذشته شورشیان داعش به شهر سامره، واقع در شصت کیلومتری بغداد، حمله کردند و با کشتن شماری از نیروهای امنیتی، برای مدتی بر این شهر مسلط شدند.
    موصل و سامرا از شهرهای عمدتا سنی نشین عراق هستند.
    از روز پنجشنبه هفته گذشته، نفرات داعش به مناطقی در استان‌های نینوا، انبار، دیاله، صلاح الدین و بغداد حمله کرده و در جریان درگیری با نیروهای دولتی، صدها تن را کشته‌اند.
    داعش هدف خود را استقرار حکومت اسلامی و جاری کردن احکام شرع در عراق و منطقه شام – شامل سوریه – و آزاد سازی عراق از حکومت تحت تسلط شیعیان اعلام کرده است.
    همزمان، مقامات دولتی ترکیه به بررسی گزارش هایی پرداخته‌اند که براساس آنها، تعدادی راننده کامیون توسط پیکارجویان وابسته به داعش ربوده شده‌اند.
    به گزارش خبرگزاری رویترز، رسانه های خبری ترکیه گفته‌اند بیست و هشت راننده کامیون حامل کالا به مقصد موصل، ناپدید شده‌اند و ممکن است در دست پیکارجویان اسلامگرا باشند.

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    10 حوزه‌یران 2014 له‌ 14:09

    PKK ئاماده‌ی خۆی نیشاندا بۆ پاراستنی ناوچه‌ کوردییه‌کان
    ANF – ANF 10.06.2014 14:03:41

    به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى PKK رایگه‌یاند ؛ له‌به‌ر په‌رۆشی و خه‌ممان ئێمه‌ وه‌کو پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (HPG )ئاماده‌ین به‌هه‌موو توانا سیاسی و سه‌ربازیه‌کانمانه‌وه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سته‌که‌وتانه‌ی باشور هێزه‌کانمان ره‌وانه‌ بکه‌ین و نه‌هێڵین ئه‌و ره‌وشه‌ تێک بچێت و ناحه‌زانی کورد ده‌ست بخه‌نه‌ ناویه‌وه‌ .
    دوای ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیه‌ی له‌ ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم که‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ گرژی و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ وه‌له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌که‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌و شه‌هیدوبریندار هه‌یه‌ ده‌مهات عه‌گید به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی PKK به‌ ANF رایگه‌یاند :” ره‌وشی کورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌ و به‌ تایبه‌ت رۆژئاوای کوردستان و به‌شێکی خاکی باشوور به‌هۆی چه‌ته‌کانی داعش و به‌کرێگیراوانه‌وه‌ گه‌له‌کۆمه‌ی له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ ئێستا پێویسته‌ کورد یه‌کگرتووبێت و ده‌ست بخه‌نه‌ ناوده‌ستی یه‌کترو کێشه‌و ململانێ‌ به‌لاوه‌ بنێن و یه‌کگرتوو بن بۆپاراستنی خاکی کوردو ناسنامه‌ی کورد .”
    شایانى باسه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG و کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتى و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کۆدار به‌ فه‌رمى پشتیوانى خۆیان له‌رووى سه‌ربازى و سیاسى بۆ باشورى کوردساتان ڕاگه‌یاند و ئاماده‌یى خۆیان پشیاندا بۆ هه‌موو جۆره‌ پشتویانیه‌کى گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌رێمى باشورى کوردستان و ناوچه‌ دابڕاوه‌کانیدا .

    http://so.firatajans.com/news/roejnae/pkk-y-mdh-y-khoey-nyshnd-boe-prstny-nwchh-khwrdyyh-khn.htm

    کۆداریش پشتگیرى سه‌ربازى و سیاسى بۆ باشوورى کوردستان راگه‌یاند
    ANF – ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان 10.06.2014 12:19:24

    کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتی و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کۆدار به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیرى خۆى بۆ گه‌لى کورد له‌ باشوورى کوردستان راگه‌یاند و ته‌ئکیدى کردوه‌ که‌ ئه‌مرۆ گه‌ریلاکانى کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتی و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان پارێزوانانى نرخ و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌یانن له‌ هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان و ووتى :” له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌گى خۆمان راده‌گه‌یێنین که‌ له‌ پاڵ هێزه‌ نیشتمانیه‌کانى گه‌له‌که‌مان له‌ باشوورى کوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ فیداکارییه‌ک له‌ پێناو پاراستنى کورد و کوردستاندا.”
    کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتی و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کۆدار په‌یامێکى نوسراوى بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:” ئه‌و تیرۆریزمه‌ى له‌ له‌ژێر ناوى ئیسلام وه‌ک ده‌وڵه‌تى عێراق و بیلادى شام (داعش) که‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ پالپشتى ده‌کرێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌ هه‌وڵداندان که‌ نه‌هێڵن کورد ببێته‌ خاوه‌ن ستاتۆى سیاسى و خۆبه‌رێوه‌به‌رى خۆی.”
    ” ئێمه‌ وه‌کوو”کۆدار” به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیرى خۆمان بۆ گه‌له‌که‌مان له‌ باشوورى کوردستان راده‌گه‌یه‌نین و دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌مرۆ گه‌ریلاکانى کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتیک و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان پارێزوانانى نرخ و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌یانن له‌ هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان. له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌گى خۆمان راده‌گه‌یێنین که‌ له‌ پاڵ هێزه‌ نیشتمانیه‌کانى گه‌له‌که‌مان له‌ باشوورى کوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ فیداکارییه‌ک له‌ پێناو پاراستنى کورد و کوردستاندا.”
    ده‌قى په‌یامه‌که‌
    جارێکى دیکه‌ هیچ هێزێک ناتوانێت کورد بێ ئیراده‌ و بێ ستاتۆ بهێڵێته‌وه‌
    بێ گومان ئه‌م قۆناخه‌ى که‌ ئه‌مڕۆ گه‌لى کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان تێیدا تێپه‌ر ده‌بێت، قۆناخێکى هه‌ستیار و مێژوویه‌. هه‌نوکه‌ گه‌لى کورد به‌ ئیراده‌ى خۆى توانیویه‌تى له‌ هاوکێشه‌کان و هاوسه‌نگییه‌ سیاسیه‌کان خاوه‌ن قورسایى بێت. ده‌ستکه‌وتى گه‌له‌که‌مان له‌ باشوورى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان،ئه‌مرۆکه‌ گه‌لى کوردى گه‌یاندوه‌ته‌ ئاستێکى دیکه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌، هوشیارى نه‌ته‌وه‌یى له‌ناو گه‌لى کورد به‌هێزتر کردووه‌ و کاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌ سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش دروست کردووه‌. هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کان و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى که‌ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى گه‌لى کورد و گه‌یه‌شتن به‌ مافى ره‌واى نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌ شکستى خۆیان ده‌زانن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌ولى له‌ناو بردنى ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ ده‌که‌ن.
    ئه‌مرۆ ئه‌و تیرۆریزمه‌ى له‌ له‌ژێر ناوى ئیسلام وه‌ک ده‌وڵه‌تى عێراق و بیلادى شام (داعش) که‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ پالپشتى ده‌کرێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌ هه‌وڵداندان که‌ نه‌هێڵن کورد ببێته‌ خاوه‌ن ستاتۆى سیاسى و خۆبه‌رێوه‌به‌رى خۆی.
    ئه‌م هێرشانه‌ى که‌ له‌رۆژئاواى کوردستان و باشوورى کوردستان له‌ شاره‌کانى وه‌کوو مووسڵ، خانه‌قین، که‌رکووک و دووزخورماتوو پێکدێت،که‌ له‌ ئه‌نجامدا به‌داخه‌وه‌ به‌ده‌یان که‌س شه‌هید و بریندار بوون. هه‌روه‌ها ده‌س به‌سه‌رداگرتى به‌شێک له‌ شارى مووسڵ له‌ راستیدا هێرشه‌ بۆ سه‌ر ده‌ستکه‌وتى هه‌موو گه‌له‌که‌مان و هه‌نگاوێکى دیکه‌یه‌ بۆ سه‌رله‌نوێ داگیر کردنه‌وه‌ى خاکى کوردستان. ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتیک و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان “کۆدار” ئه‌و هێرشانه‌ بۆ سه‌رگه‌له‌که‌مان مه‌حکوم و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. ئه‌و هێزه‌ تیرۆریستانه‌ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌م کرده‌وانه‌ ناتوانن ئیراده‌ى گه‌لى کورد جارێکى دیکه‌ تێکبشکێنن و کورد بێ ستاتۆ بهێڵنه‌وه‌.
    ئێمه‌ وه‌کوو”کۆدار” به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیرى خۆمان بۆ گه‌له‌که‌مان له‌ باشوورى کوردستان راده‌گه‌یه‌نین و دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌مرۆ گه‌ریلاکانى کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتیک و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان پارێزوانانى نرخ و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌یانن له‌ هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان. له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌گى خۆمان راده‌گه‌یێنین که‌ له‌ پاڵ هێزه‌ نیشتمانیه‌کانى گه‌له‌که‌مان له‌ باشوورى کوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ فیداکارییه‌ک له‌ پێناو پاراستنى کورد و کوردستاندا.
    له‌ کۆتاییدا سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى خۆمان ئاراسته‌ى گه‌له‌که‌مان له‌باشورى کوردستان، یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، بنه‌ماله‌ى ئه‌م شه‌هیدانه‌ ده‌که‌ین که‌ له‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ ژیانیان له‌ده‌ست دا.
    کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کۆمه‌ڵگاى دیمۆکراتیک و ئازادى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان “kodar”
    10.6.2014

    http://so.firatajans.com/news/roejnae/khoedrysh-pshtgyr-sh-rbz-w-sys-boe-bshwwr-khwrdstn-rgh-ynd.htm

    YPG : ئاماده‌ین هێز ره‌وانه‌ى هه‌رێمى باشوورى کوردستان بکه‌ین
    ANF – خه‌ندان 10.06.2014 11:26:42

    یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل ( YPG) ئاماده‌یى ته‌واوى پیشاندا هێز ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێکى چه‌ته‌کانى داعش بکرێته‌ سه‌ر باشورى کوردستان.
    له‌به‌یاننامه‌یه‌کیدا که‌ له‌ ماڵپه‌رى فه‌رمى YPG بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى YPG راده‌گه‌یه‌نێت” بۆ پشتیوانیى کردن له‌گه‌لى خۆمان له‌ باشورى کوردستان ئاماده‌ین پسپۆڕى سه‌ربازیى و که‌سانى به‌ئه‌زموون له‌بوارى جه‌نگ ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین”، ده‌شڵێت:” شانبه‌شانى هێزه‌کانى کوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌دژى گروپه‌ ” ته‌کفیرى و تیرۆریستیه‌کانی” داعش ده‌جه‌نگین و به‌شداریى هه‌موو ئازارو نه‌هامه‌تیه‌کانى گه‌لى کورد ده‌بین له‌ باشورى کوردستان.”
    هه‌ر له‌به‌یاننامه‌که‌دا که‌ ئاراسته‌ى راى گشتیى کراوه‌، له‌دواى په‌لاماردانى چه‌ند باره‌گایه‌کى حزبه‌ کوردستانیه‌کان له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،” په‌لاماردانى گه‌لى کورد له‌باشورى کوردستان به‌په‌لاماردان بۆ سه‌ر هه‌موو کورد ده‌زانن له‌هه‌رکوێیه‌ک بێت”، ئه‌وه‌شى تێدا هاتووه‌،” په‌لاماردانى وه‌حشیانه‌ى تیرۆریستان بۆ باره‌گاکانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌ خانه‌قین و جه‌له‌ولا و دووزخورماتوو، که‌به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان هاوڵاتى کورد گیانیان له‌ده‌ستدا به‌پالاماردانى سه‌رجه‌م گه‌لى کورد ده‌زانین”.
    به‌یاننامه‌که‌ ته‌ئکیدش ده‌کاته‌وه‌،”په‌لاماردانى شارى موسڵ له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانى داعش و قه‌تلوعامکردنى هاوڵاتیانى بێدیفاع و رشتنى خوێنى بێتاوانان له‌و شاره‌ و ده‌رکردنى زۆره‌ملێى خێزانه‌کان له‌زێدى خۆیان، به‌ئامانج گرتنى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورده‌ که‌ به‌خوێنى هه‌زاران شه‌هید به‌درێژایى جوگرافیاى کوردستان به‌ده‌ستهاتووه‌”.
    له‌به‌یاننامه‌که‌دا YPG ده‌ڵێت:”ماوه‌ى ساڵونیوێکه‌ هێزه‌کانمان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌ته‌کانى داعش دان و ئه‌زموونێکمان هه‌یه‌ له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان، هه‌روه‌ک له‌ پلانه‌کانیان شاره‌زابووین و ئه‌جێنداى نهێنیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پاکتاو کردنى گه‌لى کورد به‌بێ جیاوازى له‌نێوانیان.
    هه‌ر له‌به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش باس لێوه‌کراوه‌، که‌ YPG هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کى کردووه‌ بۆ ره‌وانه‌کردنى هێزى زیاتر و پشتیوانیى کردنى گه‌لى کورد له‌باشورى کوردستان، داواش ده‌کات:” سه‌رجه‌م رۆڵه‌کانى گه‌لى کورد به‌تایبه‌ت و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى کوردستان به‌گشتیى له‌هه‌ر شوێنێکن شانبه‌شانى یه‌ک دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى حیزبایه‌تى به‌ڕووى دوژمنى هاوبه‌شى کورد دا بوه‌ستنه‌وه‌”.

    http://so.firatajans.com/news/roejnae/ypg-y-mdh-yn-hyz-rh-wnh-hh-rym-bshwwr-khwrdstn-bkhh-yn.htm

  3. : رۆژپڕێس|Rojpress
    10 حوزه‌یران 2014 له‌ 14:10

    راوێژکارێکی مالیکی: لە كاتی پێویست داوای هاوکاری لە پێشمەرگە دەكەین
    لەلایەن ئاسۆ فیشەگی 21 خولەک لەمەوبەر
    رووداو
    رووداو
    رووداو-هەولێر

    راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە كاتی پێویست داوای هاوکاری لە هێزی پێشمەرگە دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەكدارانی داعش.

    عەلی موسەوی، راوێژكاری رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە فەرمی داوای لە پەرلەمان كرد باری نائاسایی لە عێراق رابگەیەنێ و ئێستا حكومەت و سوپا سەرقاڵی داڕشتنی پلانێكن بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) و راودوونانیان”.

    عەلی موسەوی گوتیشی، “لەكاتی پێویست داوا لە هەرێمی كوردستان دەكەین بە هێزی پێشمەرگە هاوكاریمان بكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەكدارانی داعش”.

    راوێژكاری رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، كە “هیچ زانیارییەكمان لەبەردەست نییە لەبارەی هۆكاری شكستهێنانی سوپاو هێزە ئەمنییەكان لە موسڵ و پێشكەوتنی چەكدارانی داعش بەو شێوەیە”.

    ئەمە لەكاتێكدایە زۆربەی زۆری ناوچەكانی شاری موسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەواو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ و باڵەخانەی پارێزگای نەینەوا لەلایەن چەكدارانی تووندڕەوەوە كۆنترۆڵكراوە.

  4. : رۆژپڕێس|Rojpress
    10 حوزه‌یران 2014 له‌ 14:28

    له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی فه‌رمییدا به‌ به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ پۆڵا جان، رایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانیان هه‌ستاون به‌ چوونه‌ ناو ده‌روازه‌ی ره‌بیعه‌، جێی ئه‌و یه‌که‌یه‌ی سوپای عێراقیان گرتۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و شوێنه‌ی جێهێشتووه‌و له‌ بنکه‌و باره‌گاکانی سوپای عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا.

    له‌ئێستادا ئه‌و هێزانه‌ له‌ ناوچه‌ی ره‌بیعه‌وه‌ تا گوندی وه‌لید له‌سه‌ر خه‌نده‌قه‌که‌ی نێوان هه‌رێم و سوریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. به‌و کاره‌ هه‌ستاین بۆ پاراستنی ناوچه‌ کوردییه‌کان له‌ باشوورو رۆژئاواش، تا داعش ئه‌و هه‌له‌ نه‌قۆزێته‌وه‌ بۆ به‌کارهێنانی وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر گه‌لی کورد.

    پۆڵا جان وتی، “ئێمه‌ به‌یاننامه‌یه‌کمان بلاوکرده‌وه‌ که‌ ئاماده‌ین بۆ هاریکاریی هێزی برامان هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ موسڵ و که‌رکوک و خانه‌قین، ئاماده‌ین که‌ هه‌موو ئاواره کورده‌کانی موسڵ بپارێزین. ئێمه‌ ئه‌و کاره‌ ده‌که‌ین بۆ یه‌کێتی گه‌لی کوردان. ئێمه‌ش وه‌ک یه‌په‌گه‌ ئه‌رکمان ئه‌وه‌یه‌ به‌رگری له‌ گه‌لی کورد بکه‌ین له‌هه‌ر شوێنێک بن”.

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: