ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کێری داوای لە کورد کردووە بەشداری پێکهاتنی حکوومەتی نوێی عێڕاق بن

کێری داوای لە کورد کردووە بەشداری پێکهاتنی حکوومەتی نوێی عێڕاق بن

NNSROJ: وەزیری درەوەی ئەمریکا لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی کورددا، داوای کردووە هەولێر یارمەتیدەری دامەزراندنی حکوومەتی نوێ لە عێڕاق بێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی سی ان ان، جان کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە دیداری پێشنیوەڕۆی سێشەممەی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمدا، بەڵێنی لە کورد سەندووە کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی و سەربازی ئێستای عێڕاق، بەشداری لە دامەزاندنی حکوومەتی ناوەندیدار بکەن.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە تاکە ڕێگەی دەربازبوون لە قەیران و بەرەنگاربوونەوەی مەترسی داعش و تیرۆریزم، هاوکاری هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێڕاق بە یەکەوەیە.

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردی ڕازی کردووە کە شان بە شانی سوپای عێڕاق، دژ بە داعش شەڕ بکەن.

مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، کێری ئاگادار کردۆتەوە کە پێشووتر، لەمەڕ ئەو مەترسییە چاوەڕوانکراوە، هۆشداری بە حکوومەتی عێڕاق داوە بەڵام مالیکی گوێی لێ نەگرتووە.

بارزانی هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە بزانرێ کە عێڕاقی نوێ هاتۆتە ئاراوە و کورد بە درێژایی دە ساڵی ڕابردوو هەوڵی داوە، کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر و دەستوور جێبەجێ بکات بەڵام ئەو هەوڵە لە لایەن بەغداوە نەبینراوە.

سەرۆکی هەرێم هەروەها ناڕاستەوخۆ هۆشداری داوە کە ئەگەر دۆخی عێڕاق هەر بەم شێوە بمێنێتەوە و دەستوور جێبەجێ نەکرێ، کورد ناچارە ڕێگەی تر بگرێتە بەر و چیتر پابەندی یەکپارچەیی عێڕاق نەبێ.

کێری لەو دیدارەدا لە شاری هەولێر، جگە لە “مەسعوود بارزانی”، چاوی بە “نێچیرڤان بارزانی”، سەرۆکوەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری، نۆشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، بەرهەم ساڵح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، فواد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستانیش کەوت.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕاگەیاندەکانی جیهان، بە شێوەیەکی بەرفراوان و بەردەوام، بەدواداچوونی جووڵەی هێزی پێشمەرگە و هەڵوێستی سەرکردایەتیی کوردیان کردووە و زۆربەی شرۆڤەنووسان باس لە ئەگەری ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان لەو بشێوییەی عێڕاقدا دەکەن.
م.م.
barzani-keri barzani-kerii-noshir

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    24 حوزه‌یران 2014 له‌ 19:30

    سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات

    KRP.org | |

    24/06/2014

    ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 6ـی 2014 لە هەولێری پایتەخت بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری عێراق و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و چەند بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێكهاتبوون.

    لە دیدارێكدا كە نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەرهەم ساڵح ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون سەرەتا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی بە هاتنی بۆ كوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو كار و بنیاتنانەی لە هەرێمی كوردستان كراوە و هەروەها سیاسەت و ئیدارەدانی كاروبارەكان لە كوردستان زۆر باش بووە و ئەوەیشی باس كرد كە ئیدارەی سەرۆك ئۆباما دیتێكی ئیجابیی هەیە بەرانبەر ئەو بنیاتنانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و هەروەها بەبۆنەی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

    سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی عێراق وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەوەی خستەڕوو كە وڵاتەكەی بە وردی بەدواداچوون بۆ بارودۆخی عێراق دەكات و نیگەرانییەكی زۆری بەرانبەر بارودۆخەكە و بەهێزبوونی تیرۆریستان هەیە و بە پێویستیشی زانی كە عێراق بە زووترین كات لەم قەیرانە دەرچێت. وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئامادەیی وڵاتەكەیشی نیشاندا كە یارمەتیی پڕۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتێكی بنكەفراوان و گشتگیر بدات كە هەموو پێكهاتەكانی عێراق تێیدا بەشدار بن.

    لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەناوی خۆی و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی و گەلی كوردستانیشی بۆ حكوومەت و گەلی ئەمەریكا ڕاگەیاند بۆ ئەو قوربانی و یارمەتی و پشتگیرییەی هەر لە ڕاپەڕینەوە هەتا ڕووخانی ڕژێم و دواتر پێشكەشی كوردستانیان كردووە و ئەوەیشی خستەڕوو كە جێگەی شانازییە ئێمە توانیومانە ئەزموونێكی سەركەوتوو پێشانی جیهان و ئەمەریكا بدەین. سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا بەوردی باسی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە دە ساڵی ڕابردوو و ئاستەنگ و قەیرانەكانی كرد و هێمای بەوەدا كە هاوپەیمانەكانمان لە جێبەجێكردنی دەستوور و پابەندبوون بە ڕێككەوتنەكان بەرەو پاشەوە دەچوون لەگەڵئەوەیشدا نەرمییەكی زۆرمان نواند و هەردەم ئامادە بووین بۆ چارەسەری كێشەكان بەڵام بەداخەوە كێشەكان قووڵتر بوون و نەمانتوانی سەربكەوین. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی بەڕوونی باس كرد كە ئێستا قەناعەتێكمان لا دروست بووە كە بەغدا نیازی وایە وەك سەردەمانی پێشوو كوردستان بە ژێردەستەیی و پاشكۆیی ببینێت، گەلی كوردستانیش كە قوربانییەكی گەورەی بۆ ئازادی داوە ئەمە قبووڵ ناكات. گەلی كوردستان دژی تیرۆرە بەهەموو شێوەكانی و قوربانیشی لە ئەو دژایەتیكردنە داوە بەڵام ئێستاكە شەڕی تیرۆر بووەتە پەردەیەك بۆ ئەوەی تەسفیە و ململانێی تاییفی پەرە بستێنێت و ئێمەش نابینە بەشێك لە ململانێی تاییفی. سەبارەت بە مافی گەلی كوردستان لە دەستووری عێراقدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە لەگەڵ عێراقدا لەسەر دەستوور ڕێككەوتین ئەو دەستوورەی عێراق به دوو نەتەوەی سەرەكی كورد و عەرەب پێناسە دەكات و زۆر بە ڕوونی لە دیباچەی دەستووردا هاتووە كە پابەندبوون بە دەستوور مەرجە بۆ مانەوەی عێراق بە یەكپارچەیی. لەبارەی چارەسەری گرفت و قەیرانە تازەكانیش سەرۆك بارزانی هێمای بەوەدا كە هەر چارەسەرێك بهێتە ئارا پێویستە لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانكاری و واقعی سیاسی و ئەمنیی تازەی عێراقدا بێت و جەوهەری كێشەكانیش سیاسیین نەك سەربازی و دەبێ مامەڵە لەگەڵ هۆكارەكان بكرێت نەك ئەنجامەكان. ئەگەر بێتوو ڕێگەی سیاسی گونجاو دۆزرایەوە ئەو كات باشتر دەتوانرێ شەڕ لەگەڵ تیرۆریش بكرێت. پەیوەست بە ڕووداوەكانی ئەم دواییەش سەرۆك بارزانی ئەوەی بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕاگەیاند كە بەر لە قەیرانەكە بەغدامان لە مەترسیی دۆخەكە ئاگادار كردەوە بەڵام بە جدییان وەرنەگرت. لەدرێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە دوای دە ساڵ چاوەڕوانی ئەو پرسیارە هەیە كە چۆن هەنگاو بنێین؟ ئەگەر دەرفەت مابێت پێویستە شیعە و سووننە لەسەر بنەمای نوێ و بەلەبەرچاوگرتنی واقعی تازە كار بكەن و ئەو كات ڕووبەڕووبووونەوەی تیرۆریش ئاسانتر دەبێت. لەبارەی هێزی پێشمەرگەیش سەرۆك بارزانی هێمای بەوەدا كە هێزەكانی پێشمەرگە بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاساییشی كوردستانیان لەسەر شانە و قوربانیشیان داوە و هەڕەشەی تیرۆریستانیش بەردەوام و جدییە و پێشمەرگە ئامادەی بەرپەرچدانەوەی ئەم هەڕەشانەن.

    دواتر جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەم ڕوونكردنەوە چڕوپڕە و باسی ئەوەی كرد كە گومان لەوەدا نییە هەرێمی كوردستان دەتوانێ لەڕووی ئابووری و بوارەكانی دی گەشە بكات. لەبارەی كێشەكانی عێراقیش وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا وێڕای باسكردنی نیگەرانییەكان جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە گۆڕانكاری هەبێت و كۆمەڵێك بڕیاری گرنگ وەربگیرێت و داوای كرد سەرۆك بارزانی لەو پڕۆسەیەدا بەشدار بێت و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و حكوومەتێكی تازە پێكبێت و ئەگەر هاتوو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بەرەو پێشەوە بچێت ئەوە ئەمەریكا ئامادەیە پشتیوانیی عێراق بكات لە شەڕی تیرۆر.

    باسكردنی ئەولەویەتدان بە چارەسەری سیاسی بەر لە چارەسەری سەربازی بۆ قەیرانی عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.

    http://www.krp.org/Kurdish/articledisplay.aspx?id=iVqMZo+K0+c=

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    24 حوزه‌یران 2014 له‌ 19:30

    جۆن کێری: لە هەولێر گوێم لە شتی ئومێدبەخش بوو
    لەلایەن رووداو 2 کاژێر لەمەو بەر
    جۆن کێری
    جۆن کێری
    رووداو-هەولێر

    لە یەكەمین لێدوانیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردایەتی باشووری كوردستان، گوتی: “هەندێك شتم لە سەركردە كوردەكان گوێ لێبوو كە ئومێدبەخش بوو و دەریدەخات بوار ماوە بۆ دامەزراندنی حكومەتێكی نوێ لە بەغدا”.

    جۆن كێری، كە ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح و ژمارەیەك سەركردەی دیكەی باشووری كوردستان كۆبووەوە، یەكەمین لێدوانی بۆ كەناڵی CNNی ئەمریكی دا و رایگەیاند: “هەندێك شتم گوێ لێدەبێت كە وادەكات مەزەندە بكەم، وەك لەو شتانەی سەركردە كوردەكان دەیڵێن دەردەكەوێت، بوار هەیە بۆ دامەزراندنی حكومەتێكی نوێ كە ببێتە حكومەتی یەكگرتنەوە، ئەمەش وادەكات بواری زۆرتر هەبێت بۆ سەركەوتن.

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە هەڤپەیڤینێكیدا لەگەڵ كەناڵە ئەمریكییەكە، كە هێشتا بڵاونەكراوەتەوە، پێداگیریی لەسەر گرنگیی پێكهێنانی حكومەتێكی “كارلەدەستهاتوو” لە بەغدا كردەوە و گوتی: “كلیلەكە ئەوەیە كە، ئەگەر حكومەتێكی كارلەدەستهاتووت نەمابێت، حكومەتێكی یەكگرتنەوە دابمەزرێنیت كە هەڵەكانی ساڵانی رابردوو دووبارە نەكاتەوە”، چونكە وەك كێری رایگەیاندووە: “هەرشتێكی دیكە بكەین یان هەڵبژێرین بەتووندی تووشی لەمپەر دەبێت”.

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەتیشیكردووەتەوە كە وڵاتەكەی بڕوای بەوە هەبێت كە ئەو قەیرانەی ئێستای عێراق تەنیا بە رێگەی سەربازی چارەسەر ببێت و گوتی: “ئەگەر تەنیا بەشداری بكەیت لە چەند چالاكییەكی سەربازیدا زۆر زەحمەت دەبێت سەركەوتوو بیت، چونكە هەرگیز كێشەكان تەنیا و تەنیا چارەسەری سەربازییان نییە”.

  3. : رۆژپڕێس|Rojpress
    25 حوزه‌یران 2014 له‌ 12:33

    صفحه اصلى
    »
    خاورمیانه
    آخرین به روز شدن: سه شنبه 26 شعبان 1435هـ – 24 ژوئن 2014م KSA 20:00 – GMT 17:00
    جان کری از کردها می‌خواهد تا عراق را از فروپاشی نجات دهند
    سه شنبه 26 شعبان 1435هـ – 24 ژوئن 2014م

    Balatarin
    دبی، العربیه.نت فارسی
    جان کری وزیر امور خارجه آمریکا، سه شنبه۲۴ژوئن، در دیدار با رهبران اقلیم کردستان عراق از آن‌ها خواست عراق را از فروپاشی نجات دهند و در مقابله با شبه نظامیان تندرو، در کنار دولت بغداد بایستند.

    نیروهای گروه دولت اسلامی عراق و شام موسوم به داعش به همراه برخی دیگر از گروه‌های شبه نظامی، در دو هفته اخیر، مناطق گسترده‌ای را در شمال عراق تصرف کردند. هم اینک درگیری برای تصرف پالایشگاه بیجی، بزرگترین پالایشگاه نفت عراق واقع در استان صلاح الدین در جریان است.

    جان کری پس از آن‌که دوشنبه در بغداد با مسئولان عراقی از جمله نوری مالکی نخست وزیر این کشور دیدار و گفت‌وگو کرد، سه شنبه به اربیل پایتخت اقلیم کردستان رفت. این سفر برای نجات عراق از حملات غافلگیر کننده شبه نظامیان تندرو صورت گرفته است.

    مسئولان آمریکایی متعقد هستند که متقاعد کردن کردها برای پایبندی به روند سیاسی در بغداد، برای جلوگیری از تجزیه عراق، ضروری است.

    رهبران کرد در این دیدار گفتند توافقی که عراق را به عنوان کشوری یکپارچه نگاه داشته، در حال حاضر در وضعیت تهدید قرار دارد.

    مسعود بارزانی رئیس اقلیم کردستان عراق در دیدار با کری تاکید کرد که عراقی‌ها، با وضعیت تازه‌ای مواجه هستند. او پیش از این، مسئول این وضعیت را «سیاست‌های اشتباه» نوری مالکی، نخست وزیر شیعه عراق دانسته بود و از او خواستته بود تا استعفا دهد. او همچنین ابراز عقیده کرده بود که بقای عراق به صورت یکپارچه کنونی، بسیار دشوار است.

    کردها از آشوبی که عراق را فراگرفته استفاده کرده تا با در دست گرفتن کنترل برخی مناطق نفت‌خیز، مناطق تحت کنترل خود را توسعه دهند.
    مهمترین این مناطق، کرکوک است که کردها، آن را پایتخت تاریخی خود می‌دانند. نیروهای ارتش عراق در پی حمله گروه داعش، از این شهر، فرار کردند.

    کنترل کرکوک توسط کردها، انگیزه اصلی برای بقای کردستان به عنوان بخشی از عراق را، از میان می‌برد. در آمد نفتی که این شهر به خزانه کردها واریز می‌کند، بسیاری بیش از آن‌چیزی است که درباپه توافق با بغداد به دست می‌آورند.

    مسعود بارزانی در مصاحبه خود با شبکه آمریکایی سی.ان.ان، تهدید خود را مبنی بر برگزاری همه پرسی جدایی از عراق تکرار کرد. او گفت وقت آن رسیده تا مردم کرد، سرنوشت خود را تعیین کنند.

    آمریکا امیدوار است تا دولتی جدید در عراق با حضور شمار بیشتری از طوایف به منظور مقابله با شبه نظامیان، تشکیل شود. کری می‌خواهد کردها را برای پیوستن به این دولت، متقاعد کند.

    کری هنگام حضورش در بغداد گفت که مالکی با برگزاری جلسه پارلمان جدید طبق زمانبندی قانونی و تشکیل دولتی با حضور همه طیف‌ها، موافقت کرده است. مالکی با وجود انتقادهایی که با آن روبرو است، تلاش می‌کند تا در قدرت باقی بماند.

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: