Archive

Archive for ته‌مموز, 2014

شەپۆلی تورکیزاسیۆن لە ورمێ بەردەوام دەبێ

31 ته‌مموز 2014 5 comments

NNSROJ: شارەداریی ورمێ دەستی بە گۆڕینی ناوی شەقام، کۆڵان، مەیدان و باخچەکانی شار بۆ ناوگەلی تورکی کردووە و ڕاشیگەیاندووە کە درێژە بەم کارە دەدات.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر و لە هەڵمەتێکی چاوەڕواننەکراودا، شارەداریی ورمێ، دەستی بە گۆڕینی ناوی کۆمەڵێک شەقام، کۆڵان، مەیدان و شوێنی گشتیی لەناو و دەرەوەی شاری ورمێ بۆ ناوگەلی تورکی کرد و ئەمەش لە لایەک نیگەرانیی چالاکانی کورد و لە لایەکی تر، خۆشحاڵی تورکە ئازەرییەکانی لێکەوتۆتەوە.

فارس نیوز، کە وەک ئاژانسێکی نزیک لە سپای پاسداران دەناسرێ، ڕۆژی سێشەممە[٧ی گەلاوێژ/ ٢٩ی جولای]، لە زاری “محەمەد حەزرەت پوور”، شارەداریی بە رەچەڵەک تورکی “ورمێ”وە ڕایگەیاندبوو کە شارەداری درێژە بە گۆڕینی ناوی شەقام، کۆڵان و گۆڕەپانەکانی ئەو شار دەدا. زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“بەرگری لە هەموو پێکهاتەکانی حەسەکە دەکەین”

29 ته‌مموز 2014 2 comments

NNSROJ: وەزارەتی بەرگریی کانتۆنی جزیرێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی نووسراو، هەندێک زانیاری سەبارەت بە دوا ڕەوشی ئەمنی حەسەکە داوە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی کانتۆنی جزیرێدا هاتووە کە شاری حەسەکە چەند ڕۆژە، بە ئامانجی داگیرکردنی، لە لایەن هێزەکانی داعشەوە، هێرشی دەکرێتە سەر بەڵام سەرجەم هێرشەکان لە لایەن شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە بەرپرچ دراونەتەوە و داعش پاشەکشەی پێ کراوە.

ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ڕۆژی ٢٧ی جولای ڕایگەیاند کە چەکدارانی داعش لە چەند لاوە هێرشیان کردە سەر حەسەکە و ویستیان داگیری بکەن بەڵام سەرنەکەوتن. سەرەڕای ئەوەش داعش توانیبووی بنکەیەکی سەربازیی سوپای سووریا لە باشووری حەسەکە داگیر بکات. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

سێ پارلەمانتاری سویدی پشتیوانی لە ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن

29 ته‌مموز 2014 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: سێ پارلەمانتاری پارتی ژینگەی سوید بە ناوەکانی ڤاڵتێر مووت، ئاننیکا لیلەهەمست و جەببار ئەمینی بە ڕەچەڵەک کورد، پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی ڕێفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکەن.

ئەو سێ پارلەمانتارە، بە نووسینی وتارێکی هاوبەش لە ڕۆژنامەی یۆتێبۆری پۆستێندا باسیان لەوە کردووە کە کوردەکانی عێڕاق بێ ئەوەی پرسیان پێ بکرێ، لە لایەن بریتانیا و فەڕەنساوە و بە گوێرەی پەیمانێکی نهێنی، کوردستانیان بە عێڕاقەوە لکاندووە و بەم جۆرە، سەدەیەکی پڕ لە تڕاژێدی و کارەساتیان بەسەر کورددا سەپاندووە.

سێ پارلەمانتاری ئاماژەپێکراو لە بەشێک لە وتارەکەیاندا ئاماژەیان بە هێرشی ئەمدواییانەی داعش و ڕەوشی نالەباری عێڕاق کردووە و وێڕای پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، داوایان لە کۆمەڵگای جیهانیش کردووە، پشتگیری لەو پڕۆسە بکەن. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

چارەنووسی نادیاری نەوتەکەی کوردستان لە ئەمریکا

29 ته‌مموز 2014 9 comments

NNSROJ: کەشتییەکی هەڵگری نەوتی خاوی کوردستان گەیشتۆتە کەنارەکانی تێکزاسی ئەمریکا، بەڵام تا ئێستا دیار نییە گەلۆ بارەکەی ڕادەستی کڕیارە نادیارەکەی دەکرێ یا دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی جولای، ئاژانسی ڕۆیتەرز هەواڵی گەیشتنی کەشتیی نەوتبەری “یونایتێد کالاڤرڤتا”ی بڵاوکردەوە کە دەگوترێ لە مانگی ژووئەندا، یەک میلیۆن بەرمیل نەوتی خاوی کوردستانی لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە بار کردووە و بەرەو ئەمریکای بردووە.

بە گوێرەی دواترین زانیارییەکانی هەمان ئاژانس، کەشتییە نەوتبەرەکە، بڕیاربووە پاش چرا سەوزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەندەری گاڵڤێستۆنی تێکزاس بەتاڵ و ڕادەستی مشتەرییە نەناسراوەکەی بکرێ بەڵام ڕۆژی دووشەممە[٢٨ی جولای]، حکوومەتی عێراق، “نانسەی کەی جانسۆ”، دادوەری دادگای فێدراڵ لە هیوستۆنی تێکزاسی ڕازی کردووە کە تا چارەسەربوونی کێشەکە، دەست بەسەر نەوتەکەی کوردستاندا بگرێت. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ڕۆژنامەنووسێک لە دهۆک بریندار کرا

29 ته‌مموز 2014 6 comments

NNSROJ: درەنگانی شەوی دووشەممە ٢٨ی جولای، دوو کەس، لە شاری دهۆک هێرشیان کردە سەر “ئەیهان سەعید”، ڕۆژنامەنووسی کاناڵی ئاسمانیی پەیام و پاش لێدان و کوتان، ناوبراویان بە برینداری بەجێهێشت.

فارووق عەلی، بەڕێوەبەریی کاناڵی ئاسمانیی پەیام، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە پێی وایە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسەکەیان هۆکاری سیاسی هەیە هەر بۆیەش سەردانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیان کردووە تا لە نزیکەوە ئاگاداری بەدواداچوونی دۆسیەکە بن تا نەکا بە گوتەی ئەو “وەک دۆسیەی ڕۆژنامەنووسانی دیکە بە لاڕێدا ببردرێ”.

لە لایەکی ترەوە، پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاندووە کە دوو گەنجی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ئەو ڕۆژنامەنووسە قۆڵبەست کردووە.

هاوکات فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە “بە توندی ئەم پێشێلکاریە ئیدانە دەکەین و دەزگاکانی ئاسایش لە دهۆك بە بەرپرس دەزانین لە دۆزینەوەی تاوانباران و ناردنیان بۆ دادگا”. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

رۆژهەڵاتی کوردستان: پاڕازیت هەڕەشە لە تەندروستیی ژنانی دووگیان دەکات

25 ته‌مموز 2014 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: لەم دواییانەدا، ڕێژەی لەبەرچوونی مناڵ و کێشەی تەندروستی ژنانی دووگیان لە هەورامان بەرزبوونەوەیەکی نائاسایی بەخۆوە بینوە.

ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ زانیاریگەلێکی پێ گەیشتووە کە باس لە بەرزبوونەوەی نائاسایی ڕێژەی لەبەرچوونی مناڵ و کێشەی تەندروستی ژنانی دووگیان لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

هۆکاری ئەم دیاردەیەش، بە پارازیت خستنەسەر کاناڵە ئاسمانییەکان لە لایەن ئێران دەزانرێ.

سەرچاوەکەی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ دەڵێ کە بەتایبەت لەم دواییانەدا، ڕێژەی لەبەرچوونی مناڵی ژنانی دووگیان بەهۆی پاڕازیت ئەوەندەی زیاد کردووە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی خستۆتە خۆ. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

دارستانەکانی مەریوان دیسان لەناو ئاگر دان

25 ته‌مموز 2014 1 comment

چەند ڕۆژە دارستانەکانی دەوروپشتی مەریوان ئاگریان تێبەر بووە، یا ئاگریا تێبەر دراوە. لە ژینگەپارێزانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا و چالاکانی مەدەنی و گوندنشینان زیاتر، کەس بە هانای مەریوانەوە نەچووە. چالاکانی ژینگەپارێز دەڵێن هەر لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، نزیک بە ٤٠٠ هێکتار لە دارستانەکان سووتاون بەڵام فەرمانداری مەریوان دەڵێ تەنیا ١٧٦ هێکتار لە دارستانەکانی مەریوان ئاگری تێبەربووە ئەویش نەک بە تەواوی بەڵکوو تەنێ ئاگرکەوتنەوەیەکی ڕووکەش و کاتی بووە و هیچی تر!

:هاوپۆله‌کانComment