ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > بارزانی داوای لە پارلەمان کرد کات بۆ ڕێفڕاندۆم دیاری بکەن

بارزانی داوای لە پارلەمان کرد کات بۆ ڕێفڕاندۆم دیاری بکەن

NNSROJ: پیشنیوەڕۆی پێنجشەممە ٣ی جولای، پارلەمانی کوردستان بە مەبەستی گوێگرتن لە وتاری “مەسعوود بارزانی”، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە.

کۆبوونەوەکە لەسەر داوای سەرۆکی هەرێم بۆ ئاگادارکردنەی ئەندامانی پارلەمان، لەمەڕ دوا ڕەوشی ناوچە و بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بەڕێوەچوو و تێیدا مەسعوود بارزانی، هەم وتارێکی پێشکەش بە پارلەمانتاران کرد و هەمیش لەگەڵ سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان کۆبۆوە.

سەرەتا بڕیار بوو کۆبوونەوەی ئاماژەپێکراو بە ئاشکرا بەڕێوەبچێ بەڵام پاشان بڕیار درا کە کۆبوونەوەکە نهێنی بێت و چەند کاتژمێر دواتر، بەشێک لە وتەکانی سەرۆکی هەرێم بە ڤیدیۆ بڵاوکرایەوە.

بارزانی لە وتەکانی لەبەردەم پارلەمانتارانی کوردستاندا، جارێکی تر ڕەخنەی لە حکوومەتی ناوەندی عێڕاق و شەخسی نووری مالکی، سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە گرت و ناوبراوی بە خەتاباری ڕەوشی ئێستای عێڕاق ناساند.

بە گوتەی بارزانی، هەرێمی کوردستان ئێستا دراوسێکی وڵاتێکی جیا لە عێڕاقە و جگە لە ١٥ کیلۆمیتر لە نزیک خانەقین، سنووری لەگەڵ ئەو وڵاتە نەماوە و لە جێگەی ١٠٥٠ کیلۆمیتر سنووری لەگەڵ داعش و ئەو چەکدارانە هەیە کە لەم چەند هەفتەیی دواییدا، بەشێکی بەرچاو لە ناوچە سوننی نشینەکانی عێڕاقیان داگیر کردووە.

بارزانی داوای لە پارلەمانی کوردستان کرد کە یاساگەلی پێویست بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردن پەسەند بکەن و کاتێکیش دیاری بکەن تا  ڕاپرسی لە کەرکووک بکرێ.

سەرۆکی هەرێم جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە لە ئەگەری ڕاگەیاندنی سەربەخۆییشدا، هەرێمی کوردستان نەتەنیا هەڕەشە لەسەر دراوسێکانی نییە بەڵکوو وەک پێشوو مایەی خێرە بۆیان.

بارزانی ئه‌وه‌شی گوت كه‌ كورد پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی پێویستی هه‌یه‌ و تەنانەت ئه‌وانه‌ی پشتیوانیش له‌ سەربەخۆیی كوردستانیش نین، دژایه‌تی كورد ناكه‌ن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا، بە ڕاشکاوی باسی لەوە کردبوو کە چیتر نایانهەوێ لەگەڵ عێڕاق بمێننەوە و ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم دەکەن.

ئەگەرچی تا ئێستا ڕێکەوتێکی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە دیاری نەکراوە بەڵام لەو ڕێفڕاندۆمەدا، خەڵکی هەرێمی کوردستان، بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان و بە واتایەکی تر، مانەوە لەگەڵ عێڕاق و یا سەربەخۆیی کوردستان دەدەن.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    3 ته‌مموز 2014 له‌ 17:30

    سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و تێیدا وتارێکی پێشکەشکرد.
    http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0307201412

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    3 ته‌مموز 2014 له‌ 17:43

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: