ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > هەڵبژێرانی سەرکۆماری عێراق دواکەوت

هەڵبژێرانی سەرکۆماری عێراق دواکەوت

NNSROJ: بڕیار بوو ئەمڕۆ، پارلەمانی عێراق، سەرکۆماری نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێرێ بەڵام فرەکاندیدی و ساخنەبوونەوەی یەکێتی لەسەر ناوێکی دیاریکراو، پڕۆسەکەی دواخست.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی جولای، پارلەمانی عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی ئەو وڵاتەدا کۆبۆوە بەڵام پاش چەند خولەک، دانیشتنەکە کۆتایی پێهات و پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری دوا خرا.

ئاوێنەنیوز لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە دواخرانی هەڵبژێرانی سەرکۆمار لەسەر داوای فڕاکسیۆنە کوردییەکانی ناو پارلەمانی عێراق بووە تا بەڵکوو بتوانن لە بیست و چوار کاتژمێری داهاتوودا، بە یەک کاندید بەشداری لە هەڵبژاردنەکە بکەن و کۆشکی کۆماریی عێراق بە مسۆگەری بەدەست بهێنن.

بە گوێرەی ڕێککەوتنێکی پێشووتری لایەنە سیاسییەکانی عێراق، پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار پشکی کورد و لەناو کوردیشدا، پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بەڵام ئەو حیزبە، بەهۆی ململانییە نێوخۆییەکانی، تا ئێستا نەیتوانیوە لەسەر یەک ناو ساغ ببێتەوە و بە دڵنیاییەوە بچێتە بەغدا.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، د. نەجمەدین کەریم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی، کە هاوکات پارێزگاریی کەرکووک و نوێنەری ئەو شارە لە پارلەمانی عێراقیشە، بە پێچەوانەی بڕیاریی حیزبەکەی، خۆی بۆ وەرگرتنی کورسییەکەی جەلال تاڵەبانی کاندید کرد بەڵام ئەو دەستپێشخەرییەی، ناڕەزایەتیی بەشێک لە سەرکردایەتیی حیزبەکەی لێکەوتەوە.

هەرچەند دواتر، مەکتەبی سیاسیی یەکێتییش نەیتوانی، کاندیدێک بۆ ئەم پۆستە دیاری بکات و لە ئاکامدا ناوی د. بەرهەم ساڵح و فواد مەعسوومی خستە بەردەم سەرکردایەتیی کورد و هاوپەیمانە سیاسییەکانی لە عێڕاق.

هەر ئەمڕۆ ٢٣ی جولای، دەنگۆی ئەوەش بڵاوبۆتەوە کە د. نەجمەدین کەریم، لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆماری پاشگەز بۆتەوە. زانیارییەک کە تا ئێستا لە لایەن خۆیەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

جگە لەو سێ کاندیدە کوردە، دەیان کەسایەتیی عەڕەبی سوننی و شیعە و تورکمان چاویان بڕیوەتە کورسییە بەتاڵەکەی جەلال تاڵەبانی.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە کورد، ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێکە، بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە ڕۆژەڤدا بووە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    23 ته‌مموز 2014 له‌ 16:56

    23 تەمموز, عێراقی به‌غداد – ر ع –
    لەسەر داوای فراكسیۆنە كوردییەكان، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بۆ 24 كاتژمێری تر دواخرا.

    ئاوێنەنیوز، بەغداد: كاتژمێر یەكی دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، دەستپێكرد، كەتایبەت بوو بەپرسی هەڵبژاردنی كاندێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

    فراكیسیۆنە كوردییەكان داوایان لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، كای زیاترییان بداتێ تا كاندێك پێشكەش بكەن بۆ سەرۆك كۆماری عێراق‌و هەڵیژراجنەكەش بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو دوابخرێت.

    لەگەڵ دەستپێكردنی دانیشتی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرای عیراق بەزۆرینەی دەنگی ئامادەبووانی دانیشتنەكە بڕیار لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك كۆمار بۆكاتێكی تر درا.

    پێشتریش ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکگرتوو، د. موسەنا ئەمین بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاندبوو لایەنە کوردیەکان نەگەیشتوینەتە ڕێکەوتن بۆ دیاریکردنی یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

    موسەننا ئەمین وتیشی “تەنانەت یەکێتی لەناو خۆشیاندا ڕێکنەکەوتون”

    ئەگەر ئەو پرسە لە نیوان پەرلەمانتارە کوردەکاندا یەکلایی نەکرێتەوە ئەوا دەچێتە هۆڵی پەرلەمان‌و لەوێ یەکلایی دەکرێتەوە، لەوبارەیەوە پەرلەمانتارەكە وتی ” ئەمەش زیانی بۆ کورد هەیە‌و ئەگەرێکی زۆر بەهێز هەیە کە کورد ئەو پۆ ستەی لە دەست بچێت”.

    لەماوەی دوو خولی پێشودا پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پشكی كورد بووەو جەلال تاڵەبانیش وەك یەكەم سەرۆك كۆماری كورد ئەو پۆستەی بەڕێوەبردووە

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: