ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > زنجیرە خۆپێشاندانێک لە ئەورووپا بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەرێ

زنجیرە خۆپێشاندانێک لە ئەورووپا بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەرێ

NNSROJ: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، لە ڕۆژی ٢٦ی جولای-تەممووزدا، زنجیرە خۆپێشاندانێک لە پێتەختی وڵاتانی ئەرووپایی بەڕێوە دەچێ.

ئامانج لە خۆپێشاندانی کوردانی تاراوگەنشین، پشتیوانی لە ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی چاوەڕوانکراو لە باشووری کوردستانە.

هەر بەم بۆنە، بە دەستپێشخەری “ئەنجوومەنی کوردەکانی دانیشتووی فەڕەنسا”، خۆپێشاندانێک لە مەیدانی ترۆکادرۆی پاریس بەڕێوە دەچێ.

حەوتووی ڕابردووش لە پێتەختی چەند وڵاتی باکووری ئەورووپا، بۆ وێنە ستۆکهۆڵمی سوید و کۆپێنهاگی دانمارک، خۆپێشاندان بەڕێوەچووبوون.

کاتژمێر چوار تا شەشی پاشنیوەڕۆی شەممە ٢٦ی مانگ، کوردانی دانیشتووی فینلاندیش بە دەستپێشخەری “فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە فینلاند”، خۆپێشاندانێک بە مەبەستی پشتیوانی لە رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەڕێوە دەچێ.

ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ ئاگادار کراوەتەوە کە خۆپێشاندانەکەی فینلاند، لە بەردەرگای پارلەمانی فینلاند لە هێلسینکی بەڕێوە دەچێ و داوا لە بەشداران کراوە کە بە ئاڵای کوردستان بەشداری چالاکییەکە بکەن و “لە هێنانی وێنە و ئاڵای حیزب و رێکخراو” خۆ بپارێزن.

هاوکات کوردانی دانیشتووی ئاڵمان، هولەند، بریتانیا، ئیتالیا، سویس و بێلژیکیش بڕیارە لە هەمان ڕۆژدا، چالاکی هاوشێوە بەڕێوە ببەن.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: