ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > شەڕ لە کۆبانێ درێژەی هەیە

شەڕ لە کۆبانێ درێژەی هەیە

NNSROJ: هێرشی هەمەلایەنەی داعش بۆ سەر کۆبانێ، لە لایەک هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکەی دواخست و لە لایەکی دیکەش یاسای سەربازیی گشتی لێ کەوتەوە.

ئەنجوومەنی یاسا دانانی کانتۆنی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکی ئاوارتەدا، بڕیاری دا کە هەڵبژاردنی نوێی ئەنجوومەنەکە بەهۆی هێرشی داعش بۆ چوار مانگ دوا بخات.

هەمان ئەنجوومەن، کە رۆڵی پارلەمانی خۆجێی دەگێڕێ، دوابەدوای کانتۆنی جزیرێ، یاسایەکی پەسەند کرد کە بە گوێرەی سەرجەم دانیشتوانی ١٨ تا ٤٥ ساڵی دانیشتووی ئەو کانتۆنە، بۆ پاراستنی ئەو هەرێمە، دەبێ سەربازی بکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، ماوەی بە گوتەی ئەوان “لەشکەری ناچار” بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش دانراوە و هەر کەس دەبێ شەش مانگ بەشداری پاراستنی کانتۆنەکە بکات.

یاساکە ئەندامانی ئەو بنەماڵانە ناگرێتەوە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، لە بەرەکانی شەڕدا بوونە، لەم ڕێگەدا قوربانیان داوە.

کانتۆنی جزیرەش لە ڕۆژانی ڕابردوودا، یاسایەکی وای پەسەند کردبوو بەڵام ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دژایەتیی خۆی لە بەرانبەری نیشان دابوو.

ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی مانگیش، ئەنجوومەنی دادوەری گشتیی، کە بڕیارە رۆڵی دەزگای قەزایی بگێڕێ لە کانتۆنی کۆبانێ دامەزرابوو.

هاوکات شەڕ لە باشوور و ڕۆژئاوای کۆبانێ درێژەی هەیە و دەگوترێ لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا، گوندێکی کوردان لەدەست چەکدارانی داعش ڕزگار کراوە و زیاتر لە ٤٠ ئەندامی داعشیش کوژراون.

هاوکات لە تورکیا تەرمی سێ سەرباز بەخاک سپێردرا کە بە گوێرەی سوپای تورکیا لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی یەپەگە لە سنووری سەرێکانیی باکووری کوردستان کوژرابوو.

یەکینەکانی پاراستنی تورک ئەو هەواڵی سەرفەرماندارێتیی سوپای تورکیای بەدرۆ خستۆتەوە و وتوویەتی کە لە ئاکامی پێکدادانێکدا لەسەر سنوور، سێ سەربازی تورک و شەش کەسی تر کوژراون کە هیچ پێوەندییەکان بە یەپەگەوە نییە.

لە لایەکی ترەوە، سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕۆژئاوا باس لەوە دەکەن کە سەدان گەنجی باکووری کوردستان کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە مەبەستی پاراستنی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هێرشی داعش سنووری تورکیایان بەزاندبوو، لە چوارچێوەی یەپەگەدا سازمان دراون.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    23 ته‌مموز 2014 له‌ 19:16

    YPG گوندێکى رزگارکرد و (42)چه‌ته‌ى داعشیش کوژران
    ANF – ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان 23.07.2014 11:03:31

    یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) له‌ هه‌رێمى کوبانێ له‌ دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و شام(داعش) ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ژێرناوى ”تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدانى کۆبانێ” ده‌ستپێکرد. له‌ ئه‌نجامى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا شه‌ڕڤانانى YPG له‌ گونده‌کانى باشوور و رۆژئاواى هه‌رێمه‌که‌یان باره‌گاکانى داعش یان کرده‌ ئامانج و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ (42) چه‌ته‌ى داعش کوژران و گوندى چل ئۆغڵۆى رۆژئاواى هه‌رێمه‌که‌ش رزگار کرا .
    شه‌وى رابردوو شه‌ڕڤانانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) له‌ رۆژئاوا و باشوورى هه‌رێمى کۆبانێ ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ژێرناوى ”تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدانى کوبانێ” له‌دژى مۆڵگه‌کانى داعش ده‌ستپێکرد .
    شه‌ڕڤانانى YPG له‌ شارۆچکه‌ى شیوخى ژێرین که‌ ده‌که‌وێته‌ رۆژئاواى هه‌رێمى کۆبانێ له‌دژى چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کى داعش چالاکیان ئه‌نجامدا و (8) چه‌ته‌ى داعش کوژران و بڕێکیش چه‌ک و جبه‌خانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا .
    له‌ گوندى شێخ به‌هرۆى نزیکى شارۆچکه‌ى شیوخیش YPG چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کى داعشى کرده‌ ئامانج و له‌وێش (15) چه‌ته‌ کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون .
    هه‌روه‌ها له‌ گوندى گه‌تاشى رۆژئاواى هه‌رێمى کوبانێ له‌ ئه‌نجامى (2) بۆسه‌ى شه‌ڕڤانانى YPG زیاتر له‌(11) چه‌ته‌ى داعش کوژران .
    له‌ گوندى جیدییه‌ش YPG له‌ دژى چه‌ته‌کان چالاکیه‌کى ئه‌نجامدا و (3) ئه‌ندامى چه‌ته‌کانى داعش کوژران، هه‌روه‌ها چه‌کێکى جۆرى دۆشکا تێکشکێندرا و ئۆتۆمبیلێکى سه‌ربازیش گورزى YPG ى به‌رکه‌وت .
    له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا گوندى چل ئۆغڵۆى رۆژئاواى هه‌رێمى که‌ چه‌ته‌کانى داعش وه‌کو ناوه‌ندێک بۆ پیلانکردنى هێرشه‌کانیان به‌ کار ده‌هێنا له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى YPG رزگار کرا .
    له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه‌، شه‌ڕڤانانى YPG له‌ دژى دوو باره‌گاى چه‌ته‌کانى داعش له‌ گوندى جادێى سه‌ر به‌ ناوچه‌ى دیرین و نێوان گوندى جادێ و خروس چالاکیان ئه‌نجامدا و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ (5) ئه‌ندامى چه‌ته‌کانى داعش کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون .
    ئۆپه‌راسیۆنى YPG له‌دژى چه‌ته‌کانى داعش به‌رده‌وامه‌

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    23 ته‌مموز 2014 له‌ 19:17

    سوپاى تورک له‌سه‌ر سنوورى رۆژئاوا هه‌وڵى گێره‌شێوێنى ده‌دات
    ANF – سه‌رێکانی 23.07.2014 12:01:46

    سوپاى تورک له‌ دواى ئه‌و بانگه‌شه‌ى که‌ دوو رۆژ به‌رله‌ ئێستا بڵاوبووه‌وه‌ که‌ گوایا له‌سنوورى سه‌رێکانى له‌گه‌ڵ هیزه‌کانى YPG شه‌ڕ و پێکدادان روویداوه‌، ئه‌مڕۆ له‌ دژى سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕڤانانى YPG ده‌ستى به‌ ته‌قه‌کردن کردوه‌، به‌ڵام هێزه‌کانى YPG بۆ رێگرى له‌ گێره‌شێوێنییه‌کانى سوپاى تورک وه‌ڵامى ده‌سترێژییه‌کانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ .
    به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى هه‌رێمى ، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ له‌ کاتژمێر 07:00 سوپاى تورک له‌ گوندى ئاڵتونى سه‌ر به‌ شارى سه‌رێکانی(باکوورى کوردستان) ته‌قه‌ى له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕڤانانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) و یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن(YPJ) کردوه‌. به‌ڵام هێزه‌کانى YPG بۆ رێگرى له‌ هه‌ر جۆره‌ گێره‌شێوێنییه‌کى سوپاى تورک و روودانى شه‌ڕ و پێکدادان، وه‌ڵامى ده‌سترێژییه‌کانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌. سه‌ربازانى تورکیش تا کاتژمێر 11:00 به‌رده‌وام بوون له‌ ده‌سترێژى گولـله‌ و گێره‌شێوێنییه‌کانیان” .
    عیزه‌دین کوچوک پارێزگارى شارى روحاى باکوورى کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندکه‌ له‌سه‌ر سنوور شه‌ڕ و پێکدادان روویداوه‌ .
    کاربه‌ده‌ستانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو به‌ به‌رده‌وامى ”PYD” تاوانبار ده‌که‌ن و وه‌ک به‌رپرسیارى شه‌ڕ و پێکادانه‌کانى سنوورى شارى سه‌رێکانى به‌ ناوی ده‌که‌ن. ئامانجیشیان له‌مه‌ دروست کردنى گێره‌شێوێنیه‌ له‌ رۆژئاواى کوردستان .
    رۆژى 21 ى ته‌مموز، له‌سه‌ر سنوور ته‌قه‌ له‌ سه‌ربازانى تورک ده‌کرێت و له‌ ئه‌نجامدا (3) سه‌ربازى سوپاى تورک کوژران . سه‌رۆک ئه‌رکانى سوپاى تورکیش PYD تاوانبار ده‌کات و بانگه‌شه‌ ده‌کات که‌ (6) ئه‌ندامى PYD له‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .
    به‌ڵام به‌رپرسانى حکومه‌تى رۆژئاواى کوردستان ئه‌و بانگه‌شانه‌ى کاربه‌ده‌ستانى تورک و سه‌رۆک ئه‌رکانى سوپاى تورکیان به‌درۆده‌خه‌نه‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن که‌ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) ده‌ستیان نه‌بوه‌ له‌ هیچ شه‌ڕ و پێکدادانێکدا و ئه‌و که‌سانه‌ى کوژراون ئه‌ندامانى YPG نین.

    له‌کانتۆنى کۆبانێ هه‌ڵبژاردن بۆ چوار مانگ دواخرا
    ANF – کۆبانێ 23.07.2014 11:18:09

    ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى کانتۆنى کوبانێ یاساى خۆپاراستنى ره‌واى په‌سه‌ند کرد. هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیش که‌ وا بڕیار بوو له‌ مانگى داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت، بۆ ماوه‌ى چوار مانگ دواخرا .
    دوێنێ ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى کانتۆنى کوبانێ به‌ ئاماده‌بوونى زۆربه‌ى ئه‌ندامانى به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆ و تاوتوێ کردن له‌سه‌ر یاساى پاراستنى ره‌وا ، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان و په‌سه‌ند کردنى پێکهاتنى ئه‌نجومه‌نى دادپه‌روه‌ری، کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ساز کرد
    له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌که‌ یاسایه‌کیان سه‌باره‌ت به‌ ”ئه‌رکى پاراستنى ره‌وا له‌ کوبانێ” به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ند کرد .
    هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان که‌ وا بڕیار بوو له‌ مانگى داهاتوودا به‌رێوه‌ بچێت، گفتوگۆى له‌سه‌ر کرا و به‌ هۆى به‌رده‌وامى هێرشى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش له‌ دژى کانتۆنه‌که‌، هه‌ڵبژاردن بۆ چوار مانگ دواخرا .
    هه‌روه‌ها دیوانى ئه‌نجومه‌ن ناوى پێنج ئه‌ندامى دیوانى دادپه‌روه‌ری ، سێ ئه‌ندامى کۆمیته‌ى دادپه‌روه‌رى و سه‌رۆکه‌که‌ى و هه‌ر دوو جێگرانی، هه‌روه‌ها ناوى پێنج ئه‌ندامى دادگاى ده‌ستورى بنه‌ڕه‌تى و ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزه‌ران و ئه‌ندامێکى دیکه‌ى دادگاى گشتى وه‌کو پاڵێوراوانى ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نى دادپه‌روه‌رى ناساند .
    ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان سه‌باره‌ت به‌ چوارچێوه‌ و جه‌وهه‌رى ئه‌نجومه‌نى دادپه‌روه‌رى گفتوگۆیان کرد و له‌ کۆتاییدا به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ، ئه‌نجومه‌نى دادپه‌روه‌رى په‌سه‌ند کرا و پێکهات .

    PYD هه‌واڵێکى میدیاکانى تورکیا به‌درۆده‌خاته‌وه‌
    ANF – ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان 23.07.2014 09:36:17

    کۆمیته‌ى به‌رێوه‌به‌رى پارتى یه‌کێتى دیموکراتی(PYD) هه‌واڵێکى ماڵپه‌رى فه‌رمى سه‌رۆک ئه‌رکانى سوپاى تورک و چه‌ند ده‌زگایه‌کى راگه‌یاندنى تورکیا سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕ و پێکدادانى نێوان سوپاى تورک و ژماره‌یه‌ک که‌س که‌ ناویان لێناون ”چه‌کدارى PYD ” به‌درۆده‌خاته‌وه‌ .
    کۆمیته‌ى به‌رێوه‌به‌رى PYD ده‌ڵێت :” به‌ پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ ماڵپه‌رى فه‌رمى سه‌رۆک ئه‌رکانى سوپاى تورک و چه‌ند ده‌زگایه‌کى راگه‌یاندنى تورکدا بڵاو کراونه‌ته‌وه‌ ، ده‌وترێت ؛ گروپێک هێزى سه‌ربازى PYD هه‌وڵیانداوه‌ به‌ شێوازێکى نه‌ره‌وا ده‌ربازى خاکى تورکیا ببن و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان سه‌ربازانى تورک و ئه‌و هێزه‌ روویداوه‌ ، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ (2) سه‌ربازى تورک کوژراون و چه‌ند ئه‌ندامێکى هێزه‌کانى PYD ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.”
    له‌وباره‌یه‌وه‌ کۆمیته‌ى به‌رێوه‌به‌رى PYD ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌درۆده‌خاته‌وه‌ که‌ ئه‌و چه‌کدارانه‌ سه‌ربه‌ ئه‌وان بن و ده‌ڵێت:” وه‌ک کۆمیته‌ى به‌رێوه‌به‌رى PYD ئه‌و بانگه‌شانه‌ ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌ و به‌ ته‌واوه‌تى دوورن له‌ راستی، چوونکه‌ ئێمه‌ سه‌ره‌تا پارتێکى سیاسین، هیچ هێزێکى سه‌ربازیمان نییه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به‌م رووداوه‌وه‌ نییه‌ ، جارێکى تریش دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به‌ ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ماڵپه‌رى فه‌رمى سه‌رۆک ئه‌رکانى سوپاى تورکدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ نییه‌”.
    له‌ کۆتایى لێدوانه‌که‌دا کۆمیته‌ى به‌رێوه‌به‌رى PYD رایده‌گه‌یه‌نێت:” ئه‌و قۆناخه‌ ئاڵۆزه‌ى ئێستاى سوریا ، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمى ده‌کات. هاوکات هێرشه‌کانیش بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانى رۆژئاوا و به‌ تایبه‌تیش کوبانێ رووى له‌ زیادبوون کردوه‌، پشتیوانی هێزه‌ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و شام(داعش) زیادى کردوه‌. له‌ جیاتى هه‌وڵدان بۆ ئاشتى و چاره‌سه‌رى ، ده‌بینین هه‌ندێک هێز پێداگرى له‌سه‌ر ناکۆکى و گێره‌شێوێنى له‌ هه‌رێمه‌که‌دا ده‌که‌ن و کێشه‌کان قوڵتر ده‌که‌نه‌وه‌” .

  3. : رۆژپڕێس|Rojpress
    23 ته‌مموز 2014 له‌ 19:17

    Ceylanpınar’da 3 askeri kim vurdu?
    Ceylanpınar’da 3 askeri kim vurdu?
    23/07/2014 13:55 A+ A-
    Suriye sınırında, 21 Temmuz günü yaşanan çatışmada 3 askerin şehit olmasının ardından, Vali kaçakçıları, Genelkurmay PKK’yi işaret etti. PKK iddiayı reddederken, yerel kaynaklar ise saldırganların IŞİD militanı olduğunu öne sürüyor.
    Haber: BAHADIR ÖZGÜR – bahadir.ozgur@radikal.com.tr / Arşivi
    Facebook’ta Paylaş
    RADİKAL – Şanlıurfa’nın Ceylanpınar ilçesi Altın Köyü’nde yaşamını yitiren 3 askeri kimin vurduğu tartışma konusu oldu. Olayın olduğu günden bu yana üç farklı kaynaktan, üç farklı açıklama gelmesi kafaları karıştırdı. İlk açıklamayı yapan vali kaçakçıları, Genelkurmay PKK /PYD’yi, PYD (YPG) kaçakçıları, yerel kaynaklar ise IŞİD’i suçluyor.

    Ateş hattındaki bölgede kaçakçılar da, IŞİD de, PYD de bulunuyor. Dolayısıyla her bir açıklamanın bir parça doğruluk payı var. Ama saldırıyı kimin gerçekleştirdiğine dair akıllardaki soru işaretini giderebilecek hiçbir doğrulama şu ana kadar gelmedi. Şimdilik herkesin üzerinde uzlaştığı tek doğru bilgi 3 askerin şehit olduğu.

    Olayın olduğu günden bu yana haber ajansları, gazeteler ve televizyonlar da konu üzerinde uzlaşabilmiş değil. Kimi ajans ve televizyonlar haberleri halen ‘kaçakçı’ olarak geçerken, kimileri de PYD’yi işaret ediyor.

    İşte gün gün Şanlıurfa saldırısıyla ilgili akılları karıştıran çelişkili açıklamalar…

    21 TEMMUZ… VALİ: KAÇAKÇILAR SALDIRDI
    Şanlıurfa Valisi İzzettin Küçük, Altın Köyü’nde kaçakçılarla askerler arasında çatışma çıktığını resmen açıkladı. Vali, 2 askerin şehit olduğunu, 1 askerin de yaralandığını bildirdi. Valiye göre, olay şöyle gerçekleşti: “Saat 22.00 sıralarında yaklaşık 15 kişilik kaçakçı grubunun sınırı geçerken askerlerin ’dur’ ihtarı üzerine açtığı ilk ateş sırasında 2 askerimiz şehit oldu, 1 askerimiz de yaralandı.”

    Valinin bu açıklamasının ardından haber ajanslarında da bölgedeki askeri birliklerde görevli komutanların da saldırıyı kaçakçıların gerçekleştirdiğine dair bilgiler verdiğini yazdı.

    Suriye sınırında silahlı çatışma: 2 şehit 1 ağır yaralı

    22 TEMMUZ… GENELKURMAY: PKK/PYD SALDIRDI
    Valinin açıklamasından sonra sabah saatlerinde Genelkurmay internet sitesinden resmi bir duyuru yayımlayan Genelkurmay, akılları daha da karıştırdı. Genelkurmay açıklamasında Şanlıurfa’daki saldırıyı PKK/PYD’nin gerçekleştirdiğini bildirdi. Üstelik Genelkurmay bu açıklamada ilk defa PKK ile PYD’yi aynı örgüt gibi sundu. Açıklamada “en az 6 PKK/PYD’linin de öldürüldüğü” belirtildi.

    TSK: Ceylanpınar’daki saldırıyı PKK/PYD yaptı

    22 TEMMUZ… PYD: BİZ DEĞİL KAÇAKÇI SALDIRDI
    Genelkurmay’ın açıklamasından bir gün sonra Ceylanpınar’ın karşısındaki Serêkaniyê kentindeki YPG Komutanlığı, Genelkurmay’ın açıklamasının doğru olmadığını duyurdu. YPD, Türkiye ‘ye yönelik herhangi bir saldırı gerçekleştirmediklerini yaralı veya yaşamını yitiren bir YPG’li olmadığını bildirdi. Serêkaniyê Binxet Halk Meclisi Başkanı Ferec Mihemed de yine bölgenin kaçakçıların kullandığı bir bölge olduğunu, olay ile PYD ve YPG’nin ilişkilendirilmesinin maksadını sorguladıklarını söyledi.

    23 TEMMUZ… YEREL KAYNAKLAR: IŞİD SALDIRDI
    Resmi yetkililer ve YPG dışında yerel kaynaklara dayandırılan haberlerde ise saldırının IŞİD tarafından gerçekleştirildiği ileri sürüldü. Fırat Haber Ajansı’nın Gazeteci Seyit Evran’a dayandırarak verdiği haberde, “Evran’ın IŞİD’e yakın kaynaklara dayandırarak verdiği bilgilere göre, saldırının IŞİD tarafından düzenlendiği ve saldırının IŞİD tarafından resmi olarak üstlendiğini açıkladı” denildi.

    Ceylanpınar’daki çatışmada şehit sayısı 3’e yükseldi

    23 TEMMUZ… VALİ: PYD İLE ÇATIŞMA SÜRÜYOR
    İlk gün ‘kaçakçılar” diyen Şanlıurfa Valisi, Genelkurmay açıklamasından sonra tamamen farklı bir açıklama yaptı. Üstüne üstlük PKK/PYD ile çatışmaların bölgede halen devam ettiğini duyuran vali şunları söyledi: “Olay taze şu an çatışma devam ediyor. Ceylanpınar ilçesine bağlı Aşağı Doruklu köyünde 2 veya 3 kişi tahmin ediyoruz PYD, PKK teröristlerle çatışma devam ediyor. Şu anda bir şey diyemiyorum, bizde herhangi bir yaralı yok, orası her anlamda takviye edilmiştir” dedi.

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: