ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کوردستان٢٤، بە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان زیاد دەبێ

کوردستان٢٤، بە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان زیاد دەبێ

NNSROJ: بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، کەناڵی ئاسمانی کوردستان٢٤، وەک كه‌ناڵێكی هه‌واڵ و زانیاری دەست بە وەشان بکات.

کوردستان٢٤ پڕۆژەیەکی میدیاییە و بەهاوکاری و هەماهەنگی ته‌له‌ڤیزیۆنی فڕانس24 جێبه‌جێ ده‌كرێ و بە گوتەی بەڕێوەبەرانی “په‌یامێكی نیشتیمانی- نه‌ته‌وه‌یی” دەبێت و له‌ رێگه‌ی پێدانی زانیاری راست و به‌دواداچوونی رووداوه‌كان، هەوڵی به‌هێزتركردنی رۆڵی راگه‌یاندن له‌ كوردستان دەدات.”

“نورەدین وەیسی”، بەرپرسی ماڵپەڕی باس نیوز و بەڕێوەبەریی گشتیی کوردستان٢٤، لە ماڵپەرێکدا کە تایبەت بەو کەناڵە ئامادە کراوە نووسیویەتی کە “ئێمه‌ به‌ هه‌موو توانامانه‌وه‌ كارده‌كه‌ین له‌ پێناو ئه‌وه‌ی له‌ كاری رۆژنامه‌وانیماندا، به‌رپرسیارانه‌ كاربكه‌ین و بابه‌تیانه‌ بین و پابه‌ندی پرنسیپ و ستاندارده‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی بین”.

کوردستان٢٤ خۆ وەک “پرۆژه‌یه‌كی میدیایی پرۆفیشناڵی پێشكه‌وتوو” دەناسێنێ كه‌ له ‌لایه‌ن “تیمێكی شاره‌زا و پسپۆڕی میدیاكار و چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێكی كورد به‌هاوكاری France 24 جێبه‌جێ ده‌كرێ”.

بە گوێرەی میدیاکانی باشووری کوردستان، چاوەڕوان دەکرێ ئەو کەناڵە ئاسمانییە لە پارتی دێمۆکراتی کوردستان نزیک بێت و ڕکەبەریی “ڕووداو” بکات.

ماوەیەک لەمەوبەریش کاناڵی ئاسمانیی کوردسات نیوزی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک ڕکەبەرێک لە بەرانبەر ڕووداوی نزیک لە پارتی دێمۆکراتی کوردستان دامەزرابوو.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    29 ته‌مموز 2014 له‌ 20:44

    بەشێک لە کەناڵەکان لە قەیرانی داراییدان … پارتی کەناڵێکیتری ئاسمانی هاوشێوەی رووداو دەکاتەوە

    لۆگۆی پارتی …

    سایتی شرۆڤە: دارا عەبدوڵڵا

    لە کاتێکدا کەناڵەکانیتری هەرێمی کوردستان لە قەیرانی داراییدان و بەو هۆیەشەوە بەشێکیان کارمەندەکانیان کەم کردەوە و هەندێکیتریان داخران ، پارتی دیموکراتی کوردستان کەناڵێکی نوێی ئاسمانی دەکاتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست دەکرێت بە وەرگرتنی سیڤی کارکردن.

    سەرچاوەیەکی تایبەت بە سایتی شرۆڤە رایگەیاند: ” دەزگای (باس ) نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ناڵیك به‌ ناوی 24 كوردستان ده‌كاته‌وه‌، له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌ست ده‌كات به‌ وه‌رگرتنی سیڤی. ”

    ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ” ئه‌م كه‌ناڵه‌ به‌هاوبه‌شی و به‌پێی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ کەناڵی فرانس 24 ی فه‌ره‌نسی ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌توانن له‌ زۆربه‌ی وڵاتان ستۆدیۆی فرانس 24 به‌كاربهێنن . ”

    ئەگەرچی چاوەڕێ دەکرێت ئەم کەناڵەش هاوشێوەی رووداو رۆژنامەنوسەکانی کوردستان لە خۆی کۆبکاتەوە و پارەیەکی زۆر بداتە رۆژنامەنوسان بە بەراورد بە کەناڵەکانیتر بەڵام کارمەندێکی رۆژنامه‌ی باس تایبەت بە سایتی شرۆڤە، رەتیکردەوە بەو شێوەیە بێت و رایگەیاند: ” كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ئاستێكی به‌رزدا ده‌بێت له‌ڕوی ته‌كنیك و ناوه‌رؤكه‌وه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كارمه‌نده‌كانیان له‌ رۆژنامه‌نوسانی به‌ ئه‌زمون بن .”

    وتیشی: ” له‌رووی مادیشه‌وه‌ نامانه‌وێت ئه‌زمونی كه‌نأڵی رووداو دوباره‌بكه‌ینه‌وه‌، به‌ راكێشانی رۆژنامه‌نوسانی به‌توانا به‌ پاره‌یه‌كی زۆر ، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ پێی پێویستی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌و كاتی دیاری كراوی كاركردنی بڕی پاره‌كه‌ی دیاری بكه‌ین، نه‌ك به‌و جیاوازیه‌ زۆره‌ی له‌ رووی موچه‌وه‌ كه‌ له‌ كه‌ناڵی رووداو هه‌یه‌ .”

    لەو بارەیەوە شرۆڤە پەیوەندیرد بە (بۆتان ته‌حسین)وه‌ خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامەی (باس) لەو بارەیەوە رایگەیاند: ئەگەرچی ئێمە بە گروپ کار دەکەین بەڵام کاک نورەدین وەیسی تاکە وتەبێژی ئەو پرۆژەیەیە و دەتوانن پەیوەندی پێوە بکەن، پەیامنێری شرۆڤە چەند جارێک پەیوەندی کرد بە نورەدین وەیسی سەرپەرشتیار و وتەبێژی پرۆژەی کەناڵی کوردستان 24 ەوە کرد بەڵام ناوبراو وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: