ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > رۆژهەڵاتی کوردستان: پاڕازیت هەڕەشە لە تەندروستیی ژنانی دووگیان دەکات

رۆژهەڵاتی کوردستان: پاڕازیت هەڕەشە لە تەندروستیی ژنانی دووگیان دەکات

NNSROJ: لەم دواییانەدا، ڕێژەی لەبەرچوونی مناڵ و کێشەی تەندروستی ژنانی دووگیان لە هەورامان بەرزبوونەوەیەکی نائاسایی بەخۆوە بینوە.

ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ زانیاریگەلێکی پێ گەیشتووە کە باس لە بەرزبوونەوەی نائاسایی ڕێژەی لەبەرچوونی مناڵ و کێشەی تەندروستی ژنانی دووگیان لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

هۆکاری ئەم دیاردەیەش، بە پارازیت خستنەسەر کاناڵە ئاسمانییەکان لە لایەن ئێران دەزانرێ.

سەرچاوەکەی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ دەڵێ کە بەتایبەت لەم دواییانەدا، ڕێژەی لەبەرچوونی مناڵی ژنانی دووگیان بەهۆی پاڕازیت ئەوەندەی زیاد کردووە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی خستۆتە خۆ.

هەر بەم بۆنەوە، کۆمەڵێک کەرەستەی تایبەتی تاقیکردنەوە بۆ دۆزینەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی پاڕازیت لەسەر دایکانی دووگیان، ڕەوانەی چەند نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستیی کرماشان کراون.

لەم دواییانەدا، بەشێکی بەرچاو لە ژنانی دووگیان، لە شارستانەکانی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەسەر پێشنیاری پزیشک و ناوەندە تەندروستییەکان، ڕەوانەی کرماشان کراون بۆ ئەوەی تاقیکاریان بۆ بکرێ.

ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ زانیویەتی کە هەژمارێک لە ژنانی دووگیان، لە لایەن بنکەکانی تاقیکارییەوە، ئاگادار کراونەتەوە کە پاڕازیت کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر کۆرپەکەیان هەبووە و مومکینە ژیانیان تووشی مەترسی بکات. هەر بۆیە داوایان لێ کراوە کە مناڵەکانیان لەبار ببەن.

ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ، ئامارێکی ڕوونی لەمەڕ هەژماری ئەو ژنانە لەدەستدا نییە کە داوایان لێکراوە مناڵەکانیان لەبار ببەن بەڵام لە دوو ساڵی ڕابردوودا، کۆمەڵێک زانیاریی هاوشێوەی لە شارەکانی سنە، شنۆ، سەردەشت، مهاباد، پیرانشار و بۆکانەوە پێ گەیشتووە.

تا ئێستا هیچ کام لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی لە کرماشان، زانیارییەکیان لەمبارەوە بڵاونەکردۆتەوە بەڵام ئەم مژارە، لەم ساڵانەی دواییدا، چەندین جار و بەشێوەی بەرفراوان، کەوتۆتە ڕۆژەڤی میدیاکانی ئێران و تەنانەت لە پارلەمانی ئەو وڵاتەش باس و گفتگۆی لەسەر کراوە.

ساڵی ڕابردوو، کۆمیتەیەکی پێکهاتوو لە کارناسانی وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەرکی بەدواداچوونی کاریگەرییەکانی پاڕازیت لەسەر تەندروستی شارۆمەندانیان پێ سپێردرابوو.

پاڕازیت، بە شەپۆلێکی ئێلێکترۆمێغناتیسی دەگوترێ کە بەمەبەستی شێواندنی وێنە و دەنگی کەناڵە تەلەڤیزیۆنی و ڕادیۆییەکان، بە ئەنقەست بڵاودەکرێتەوە.

بەشێک لە کەناڵە ئاسمانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، پاڕازیتان خراوەتە سەر.

دەگوترێ پاڕازیت کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆرپەی ژنانی دووگیان دەکات و مومکینە ببێتە هۆی لەبەرچوونی کۆرپە یا لەدایکبوونی مناڵ بە نوخسان و ئیفلیجی. پاڕازیت هەروەها وەک هۆکارێکی سەرئێشە، بێ وازی، چەشنێک لە سەرەتانی پێست و خوێنیش دەناسێندرێ.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: