Archive

Archive for ئاب, 2014

ناوه‌ندی نووچه‌ و شڕۆڤه‌ی رۆژ NNSROJ، ماڵپەڕێکە بۆ ڕووماڵکردنی هه‌واڵ و گۆڕانکارییه‌ سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کوردستان و ئێران. ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ هه‌وڵ ده‌دات بە بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار، راپۆرت و وتووێژ له‌ گه‌ڵ نووسه‌ران و خاوه‌ن بیران، ڕووداوەکانی کوردستان و هەرێمەکە شی بکاته‌وه‌.

ئه‌م ماڵپەڕە له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌ران و به‌ ره‌چاوکردنی ئەم رێسایە و بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی رۆژنامه‌نووسی به‌ڕێوه‌ ده‌برێت. سه‌ر به‌ هیچ حزب، رێکخراو یاخود ره‌وتێک نییه‌‌. NNSROJ رۆژی 19ی ئووتی 2011 (28ی گه‌لاوێژی 1390) بە دوو زمانی کوردی و فارسی ده‌ستی به‌ وه‌شان کردووه‌.
ئێمە کێینیاسا و ڕێساکانی کارمان لە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژدا

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ناڕەزایەتی بەرانبەر بە بڕیاری بیمە سەبارەت بە کیژۆڵەکانی شیناوێ پەرە دەستێنێ

2 ئاب 2014 8 comments

NNSROJ: “حوسین ئەحمەدی نیاز”، یەکێک لە پارێزەرانی کچە قوتابییەکانی شیناوێ ڕایگەیاند کە بنەماڵەی ئەو قوتابیانە، ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە بڕیاری بیمە بۆ قەرەبووکردنەوەی نیوە بەنیوەی کچەکانیان دەربڕیوە.

عوسمان موزەیەن، یەکێکی تر لە پارێزەرانی قوتابییەکانی شیناوێش لەمبارەوە بە ڕۆژنامەی شەرق، چاپی تارانی وتووە کە ئەگەر یاساکانی کۆماری ئیسلامیش ڕێگە بە قەرەبووکرانەوەی لەوە زیاتر نادەن، با وەزارەتی پەروەردە، -کە یەکێک لە خەتابارانی ئەو کارەساتەیە- لە لایەن خۆیەوە یارمەتی قوتابییەکان بدات و کەسرییەکەیان بۆ قەرەبوو بکاتەوە.

بنەماڵەی بەشێک لە بریندارانی قوتابخانەی کچانەی شیناوێ دەڵێن کە سەرباری ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەیە، پزیشکی قانوونی، ڕێژەی سووتانی کچەکانیانی بە کەمتر لەوەی کە هەیە تۆمار کردووە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

داوای بەفەرمی ناسینی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێ

2 ئاب 2014 1 comment

NNSROJ: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان[KMMK] بە ڕاگەیاندنی هەڵمەتێک، هەوڵ دەدات پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ بەفەرمی ناسینی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبکاتەوە.

هەڵمەتەکە پشتبەستوو بە ڕاسپاردەکانی چەند خاڵی “جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ”، “پەیماننامەی نێودەوڵەتیی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان”، “مافی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووس، داوا ناوەند و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات تا کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەفەرمی بناسن.

ڕێکخراوەکە پێی وایە کە “داننان و بە رەسمى ناسینى خۆبەڕێوەبەرى دیموکراتیانەى رۆژئاواى کوردستان”، “دەرفەتى دروستکردنى پەیوەندیى ناوچەیى و نێودەوڵەتى بۆ ئەو حکومەتە تازە بنیاتنراوە، دەستەبەر دەبێت” لەم ڕێگەیەشەوە “دەتوانرێت پێداویستییە ژیانییەکانى خەڵک دابین بکات”. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

شەڕی قورس لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و داعش/ دەیان کوژاو و بریندار هەیە

2 ئاب 2014 3 comments

NNSROJ: ڕۆژی هەینی ١ی ئووت، شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدرانی داعش لە زومماری سەر بە قەزای تەلعەفەری مووسڵ هاتە ئاراوە و لەئاکامدا، پۆلێک پێشمەرگە گیانیان لەدەست داوە.

ئەگەرچی تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە هەژماری ڕاستەقینەی قوربانیانی ئەو شەڕەی بڵاونەکردۆتەوە بەڵام بە گوێرەی پی یوو کەی میدیا، ١٥ پێشمەرگە کە دەگوترێ بەرپرسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەڵبەندی نەینەوای ئەو حیزبەشیان لەگەڵدایە، گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها هەژمارێکی زۆری تریش لە هێزەکانی پێشمەرگە بریندار بوونە کە بۆ دەرمان کردن بۆ نەخۆشخانەکانی دهۆک گوازراونەتەوە.

هەر لەم شەڕ و پێکدادانەدا، زیاتر لە ٣٠ چەکداری داعش کوژراون و ٢٠ی تر دەستبەسەر کراون.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

لە مانگێکدا ٧٢ شەڕڤانی کورد گیانیان لەدەست داوە

2 ئاب 2014 2 comments

NNSROJ: بە گوێرەی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل[YPG]، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێڕاق و شام[داعش]، ٢١ جار لە مانگی جولایدا بە چەکی قورس هێرشی کردۆتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

لە ئاکامی ئەو شەڕ و پێکدادانەدا، ٦٨٥ چەکداری داعش کوژراون کە بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگە، ٥یان لە بەرپرسانی باڵای داعش یا بە گوتەی ڕێکخراوەکە “ئەمیر” بوونە.

هەر لەو ماوەیەدا، دوو هاووڵاتیی سڤیل و ٧٢ شەڕڤانی کورد- کە ١٦یان لە ڕیزی یەکینەکانی پاراستنی ژنان[YPJ]دا شەڕ دەکەن- ژیانیان لەدەست داوە. هەژماری قوربانیانی یەپەگەش ٥٦ کەسە.

بەم شێوە، مانگی جولای، تا ئێستا وەک خوێناویترین مانگی دوو ساڵی ڕابردوو، لە شەڕی نێوان یەپەگە و چەکدارانی داعش دێتە ئەژمار.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

چەند هێڵی ئاسمانیی لە ئەورووپا، گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرت

NNSROJ: “ئاوستوریان ئەیرلاینز”ی ئوتریش، “لوفتهانزا”ی ئاڵمان، دوو لەو هێڵە ئاسمانییەن کە لەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار, گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە.

ئەو دوو کۆمپانییە هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ “نالەباری ڕەوشی ئەمنیی عێڕاق” گەڕاندۆتەوە.

کۆمپانیی لوفتهانزای ئاڵمان لە وەڵامی پرسیاری ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژدا سەبارەت بە هۆکاری ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ کوردستان دەڵێ: “لوفتهانزا بڕیاری داوە کە جارێ بەسەر ئاسمانی عێڕاقدا نەفڕێ و ئەم بڕیارە، ڕاگیرانی گەشتەکانی [لوفتهانزا] بۆ هەولێر لە باکووری عێڕاقیش دەگرێتەوە”.

ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ زانیویەتی کە کۆمەڵێک هاووڵاتیی کورد لە فڕۆکەخانەکانی ئامستردام، ڤیەننا و ستۆکهۆڵم، بەهۆی ڕاگیرانی گەشتی ئەو هێڵانە، سەرگەردان بوونە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێڵە ئاسمانییەکانی “کەی ئێڵ ئێم”ی هۆلەند و “ئەیر فڕانس”یش گەشتەکانیان بۆ عێڕاق ڕاگرتبوو.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ