ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > داوای بەفەرمی ناسینی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێ

داوای بەفەرمی ناسینی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێ

NNSROJ: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان[KMMK] بە ڕاگەیاندنی هەڵمەتێک، هەوڵ دەدات پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ بەفەرمی ناسینی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبکاتەوە.

هەڵمەتەکە پشتبەستوو بە ڕاسپاردەکانی چەند خاڵی “جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ”، “پەیماننامەی نێودەوڵەتیی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان”، “مافی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووس، داوا ناوەند و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات تا کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەفەرمی بناسن.

ڕێکخراوەکە پێی وایە کە “داننان و بە رەسمى ناسینى خۆبەڕێوەبەرى دیموکراتیانەى رۆژئاواى کوردستان”، “دەرفەتى دروستکردنى پەیوەندیى ناوچەیى و نێودەوڵەتى بۆ ئەو حکومەتە تازە بنیاتنراوە، دەستەبەر دەبێت” لەم ڕێگەیەشەوە “دەتوانرێت پێداویستییە ژیانییەکانى خەڵک دابین بکات”.

لە بەشێکی تری بەیاننامەی دەستپێکی هەڵمەتەکەی ک.م.م.کدا هاتووە “کاتێک ئەو خۆبەڕێوەبەرییە دانى پێدا بنرێت و بە رەسمى قبوڵ بکرێت وڵاتەکانى ناوچەکەش ناچار دەبن پێبەندى چوارچێوەى یاسا نێودەوڵەتییەکان بن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەروەها پێی وایە کە لەم ڕێگەوە، وڵاتانی جیهان “ناچار دەبن پێبەندیى نێودەوڵەتیى خۆیان لە پەیوەند لەگەڵ دەستوەرنەدان لە کاروبارى وڵاتان و نەتەوەکانى دیکەدا رەچاو بکەن. لە لایەکى دیکەوە کار بکەن بۆ برەونەدان و پشتوانى نەکردن لە گروپە تیرۆریستى و توندڕەوەکان”.

شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ٢١، ٢٣ ٢ ٢٩ی ژانویەی ٢٠١٤ی زایینیدا، بەڕێوەبەرییەکی کاتی، کە رۆڵی حکوومەتی خۆجێی لە جزیرێ[لە عاموودێ]، کۆبانێ و عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان دەگێڕێ، دامەزرا.
زانیاری زیاتر:
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    2 ئاب 2014 له‌ 18:14

    “بۆ پێشگرتن لە تیرۆر دان بە خۆبەڕێوەبەریى رۆژئاواى کوردستاندا بنێن

    30 Jul 2014
    کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بە ساز دانی کەمپینێک هەولەکان بۆ بە فەرمی ناساندن و شاسایی فەرمی خۆبەرێوەبەری دێموکراتیکی رۆژئاوای کوردستان بەرفراوان دەکا
    ئێمە وەک کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان کەمپینێ بە ناوی “بۆ پێشگرتن لە تیرۆر دان بە خۆبەڕێوەبەریى رۆژئاواى کوردستاندا بنێن” رادەگەیێنین. مەبەست لەو کەمپینە پتەوکردنی چالاکیەکان بۆ بە فەرمی ناساندن و داننایی نەتەوە یەکگرتوەکان و وڵاتانی ئەندام لەو سازیە جیهانیەیە بە خۆبەرێوەبەری دێموکراتیکی رۆژئاوایی کوردستان.
    لە ئەوەلین هەنگاو دا بیانیەیێکمان ئاراستەی ئەحزابو لایەنە سیاسیەکان هەر وەها رێکخراوە مەدەنیەکان کرد کە پشتیوانی خۆیان لە سەر ئەو بابەتە نیشتیمانی و ئینسانیە رابگەیێنن و پشتیوانمان بن لەمبارەوە.
    لە درێژەی کاری کەمپین دا دەست دەکەین بە کۆکردنەوەی پشتیوانی گەڵ. بە شیوازێک کە گەلی کوردستان و هەر وەها خەلکان و گەلانی تریش پشتیوانی خۆیان رابگەیێنن بۆ ئەم کەمپینە.
    جێی ئاماژەیە کە هاوکات لە گەڵ ئەوەی پشتیوانی ئەحزاب و رێکخراوەکان هەر وەها پشتیوانی گەل کۆدەکەینەوە، شکاندنی بێدەنگی و بایکۆتی خەبەری جیهانی بەشێک دەبێ لە ئەرکەکانمان و لەو بارەشەوە هەوڵی تەواو دەدەین.
    بۆ پشتیوانی لە کەمپین ئازادیخوازان بە کوردستانیان و خەلکانی تریش با ناردنی ناویان دەتوانن پشتیوانی خۆیان لە کەمپین رابگەیێنن( بۆ ئەم بابەتە داوا دەکەین کە بە نووسینی ناو، پاشناو و ناوی ولاتی نیشتەجێ بوو بە فۆنتی لاتین بنووسن و بۆمان بنێرن، بۆ ناردنی پشتیوانی دەتوانن لە ئیمەیلی KMMK, یا ناردنی مەسێج بۆ لاپەرەی فەیسبوکی و هەر وەها بە نووسینی ناو و… لە ژێر پۆستی کەمپین لە سەر لاپەرەی فەیسبوک کەڵک وەرگرن).
    بۆ پێشگرتن لە تیرۆر دان بە خۆبەڕێوەبەریى رۆژئاواى کوردستاندا بنێن

    رێکارى پێشگرتن لە پەلامارى گروپە تیرۆریستییەکان و پێشگرتن لە روودانى کارەساتى مرۆیى لە رۆژئاواى کوردستاندا، داننان و بە رەسمى ناسینى خۆبەڕێوەبەرى دیموکراتیکى رۆژئاواى کوردستانە لە ئاستى جیهانیدا.
    بەتێپەڕبوونى چەند ساڵ بەسەر شۆڕشى خەڵک و نەتەوە پێکهێنەرەکانى سوریادا، لە ئێستادا ئەو وڵاتە کەم و زۆر گیرۆدە بووە بە جەنگى ناوخۆیى و فراوانبوونى جموجوڵى گروپە تیرۆریستییەکان بە خۆیەوە دەبینێت. تاکە ناوچەى ئارام، کە سەقامگیرییەکى بەرچاوى تێدایە و دام و دەزگا یاساییەکان توانیویانە ئارامى و ئاسایشى خەڵک دابین بکەن و لە جەنگى ناۆخۆیى سوریا بیانپارێزن، ناوچەکانى رۆژئاواى کوردستان و دامەزراوە پێکهێنەرەکانى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتییە لە رۆژئاواى کوردستاندا.
    نەتەوەى کورد و گروپ و کۆمەڵە جۆراجۆرەکان و دانیشتوانى رۆژئاواى کوردستان توانییان لەگەڵ دەستپێکردنى شۆڕشى خەڵکى سوریادا، بەڕێوەبردنى ناوچەکانى خۆیان بگرنە دەست. بە دوور لە جەنگ و خۆخستنە ناو جەمسەرگیرییە جۆراجۆرە ناوچەى و نێودەوڵەتییەکانەوە، لەگەڵ تێپەڕبوونى کات و بەهۆى گرتنە دەستى خۆبەڕێوەبەریى ناوچەکەیان ژێرخانى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتییان لە رۆژئاواى کوردستان چەسپاند. توانییان لەو یەکە جوگرافییەدا و هێدى هێدى بناغەى تێکڕاى ئورگان و دامەزراوە پێویستەکانى ئەو حکومەتە خۆبەڕێوەبەرە دابمەزرێنن. بوونى خۆیان لە چوراچێوەى سێ کانتۆنى خۆبەڕێوەبەرى (جزیرە، کوبانى و عفرین)دا بسەلمێنن، کە بەشێوەیەکى گشتى خۆبەڕێوەبەریى رۆژئاواى کوردستان پێکدەهێنن.
    خۆبەرێوەبەریى دیموکراتیکى رۆژئاواى کوردستان شێوەى بوونى خۆى لەسەر بنەماى پێکهێنانى کۆمەڵگەیەکى دیموکراتیک و ئازاد رەنگڕێژ کردوە. خەڵک و کۆمەڵگەى رۆژئاواى کوردستان لەسەر بنەماى ئیرادەى ئازاد و دیموکراسیانەى خۆیان، کە بە دورە لە هەر جۆرە جیاکارییەکى زمانى، رەگەزى، نەتەوەیى، رۆشنبیرى و ئایینى و … هتد سەرقاڵى خۆبەڕێوەبردنى خۆیانن. حکومەت و دامەزراوەى خۆبەڕێوەبەرى پشتبەستوە بە دەنگ و ئیرادەى خەڵک. خەڵک لە تێکڕاى کۆڵەکەکان و دامەزراوە پێکهێنەرەکانى ئەو ناوچە خۆبەرێوەبەرییەدا بەشدارییان پێدەکرێت.
    لەدواى پێکهێنانى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراسیانەى رۆژئاواى کوردستان پەلامار و هەڕەشەى گروپە تیرۆریستییەکان و پاڵپشتەکارانیان خێراییەکى زۆرى بە خۆییەوە بینیوە. ئەوەش بە شێوەیەکە رۆژ نییە پەلامارە بەربڵاوەکانى ئەو گروپە تیرۆریستییانە نەبینین، بۆ سەر ئەو ناوچەیە. تاکە ئامانجیشیان لەو هێرش و پەلامارانە بۆ لەباربردنى سەقامگیرییە بەرچاوەکەى ئەو ناوچەیەیە.
    سەربارى ئەوەى ئەو یەکە خۆبەڕێوەبەرییە دیموکراسى، ئازادى، ئیرادەى ئازاد و پێکهێنانى حکومەتێکى دیموکراسیانە و مەدەنى بە دوور لە هەر جۆرە روانین و تێڕامانى نیگەتیڤ و توندڕەوانەى ئایینى – فاشیستیى کردووەتە بنەماى کارى خۆى، کەوتوەتە بەر گوشار و دەستدرێژى و پەلامارى قورسى گروپە توندڕەوە فاشیستى و ئایینییەکانى ناوچەکە.
    حکومەتەکانى ناوچەکەش وەک رەوتە توندڕەوە ئایینى و فاشیستییەکانى ناوچەکە لە پێکهێنانى حکومەتى خەڵک و دیموکراسى تۆقیون و ئەوەش بە ماناى کۆتایهێنان بە بیرکردنەوە کۆنەخوازەکانى خۆیان دەزانن. ئەوەش ئەو ئەگەرە بە هێز دەکات، کە لە هەر دەرفەت و ساتێکدا ئەو حکومەت و رەوتە توندڕەوانە بۆ کۆتایهێنان بە خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتى کارەساتێکى مرۆیى لە رۆژئاواى کوردستاندا بخوڵقێنن.
    لە ئێستادا یەکێک لەو سێ کانتۆنە، واتە کانتۆنى کوبانى کەوتوەتە بەر پەلامار و هێرشى قورسى رەوتە تیرۆریستى و توندڕەوەکانى دەوڵەتى ئیسلامیى عێراق و شام (داعش) و زیانى گەورەى مرۆییان دروستکردوە.
    لەماوەى چەند رۆژى رابردودا هێرشى رەوتێکى توندڕەوى وەک دەوڵەتى ئیسلامى عێراق و شام (داعش)، کە لەلایەن وڵاتانى ناوچەکەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان چڕ کردوەتەوە. ئەو گروپە توندڕەوە ئیسلامییە توانیویەتى بە هاوکاریى حکومەتەکانى ناوچەکە تێکڕاى رێگاکانى گەیاندنى هاوکاریى مرۆیى بۆ ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکات. ئەوەش بە رادەیەکە، کە خەڵکى ئەو ناوچەیە مەترسیى کەمبوونەوەى پێویستییە سەرەتاییەکانى ژیان وەک خۆراک و درەمانیان رووبەڕوو دەبێتەوە. ئەوەش دەتوانێت لە درێژخایەندا زیانى گەورە و قەرەبوو نەکراوى مرۆیى بەدواى خۆیدا بهێنێت.
    بەو پێیەش تاکە رێگاى دەرچوون لەو قەیرانە و کەمکردنەوەى مەترسیى ئەو گروپە توندڕەوە ئیسلامییانە داننان و بە رەسمى ناسینى خۆبەڕێوەبەرى دیموکراتیانەى رۆژئاواى کوردستانە. چونکە لەو رێگەیەوە دەرفەتى دروستکردنى پەیوەندیى ناوچەیى و نێودەوڵەتى بۆ ئەو حکومەتە تازە بنیاتنراوە، دەستەبەر دەبێت. دەتوانرێت لەو رێگەیەشەوە پێداویستییە ژیانییەکانى خەڵک دابین بکات. جگە لەوەش دەتوانرێت بەپێى بنەما یاساییەکان و بە پێى ئاستى توانا پەسەندکراوە نێودەڵەتییەکان (یاسا نێودەوڵەتى و پرۆتۆکۆلە جیهانییەکان) لە پێناو دابینکردن و بەرزکردنەوەى ئاستى ئارامى و ئاسایشى هاوڵاتیاندا کارى پێویست بکرێت.
    کاتێک ئەو خۆبەڕێوەبەرییە دانى پێدا بنرێت و بە رەسمى قبوڵ بکرێت وڵاتەکانى ناوچەکەش ناچار دەبن پێبەندى چوارچێوەى یاسا نێودەوڵەتییەکان بن. هەروەها ناچار دەبن پێبەندیى نێودەوڵەتیى خۆیان لە پەیوەند لەگەڵ دەستوەرنەدان لە کاروبارى وڵاتان و نەتەوەکانى دیکەدا رەچاو بکەن. لە لایەکى دیکەوە کار بکەن بۆ برەونەدان و پشتوانى نەکردن لە گروپە تیرۆریستى و توندڕەوەکان.

    کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستان (KMMK) پەسەندکردن و جێبەجیکردنى ئەو کارە گرنگە دەبەستێتەوە بەم خاڵانەى لاى خوارەوە:

    ١ – بنەماى مافى نەتەوەکان بۆ دیاریکردنى چارەنوسى خۆیان، یان بە کورتى مافى چارەى خۆنووسین، یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانى یاسا نێودەوڵەتییەکان. ئەوەش بە پێى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان وەک سەرچاوەى لێکدانەوەى نۆرمەکانى جاڕنامەى گەردوونیى مافەکانى مرۆڤ پێویستییەکە، کە پێبەندبوون بە دواى خۆیدا دەهێنێت.
    لەو خاڵە سەرەکییەدا هاتوە بۆ رێزگرتن لە بنەما یاساییە بەرابەرەکان و وەکیەکیى ویژدانى بۆ دەرفەتەکان، (نەتەوەکان) ئەو مافەیان هەیە دەسەڵات و بارودۆخى سیاسى و نێودەوڵەتیى خۆیان بە بێ هیچ جۆرە ناچارکردن، یان دەستێوەردانێکى دەرەکى هەڵبژێرن.
    ٢ – جاڕنامەى گەردوونیى مافەکانى مرۆڤ، ماددەکانى ١،٢،٣،٢١.
    ٣ – رێکەوتننامە نێودەڵەتییەکانى مافى ئابوورى – کۆمەڵایەتى و رۆشنبیرى، ماددەکانى ١ و ٢.
    ٤ – پەیماننامەى نێودەوڵەتیى مافى مەدەنى و سیاسییەکان، ماددەکانى ١،٢و ٣.
    کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستان بە مەبەستى پێشگرتن لە روودانى هەر جۆرە کارەساتێکى مرۆیى، داوا لە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتى ئەوروپا و تێکڕاى وڵاتان و رێکخراوە سیاسى و مەدەنى و یاساییەکانى جیهان دەکات لە پێناو داننان و بە ڕەسمى ناسینى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراسیانەى رۆژئاواى کوردستاندا هەوڵ بدەن. هەروەها ئەرکە مرۆییەکانى خۆیان لە پێناو گەشەى دیموکراسى و ئازادى گەلان و پشتیوانى لە رۆژئاواى کوردستان بەجێ بگەیەنن.

    کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستان (KMMK)

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: