Archive

Archive for ئه‌یلول, 2014

داعش ٧٠ مێرمنداڵی بەبارمتەگیراوی کوردی ئازاد کرد

30 ئه‌یلول 2014 1 comment

NNSROJ: ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ سێشەممە[٣٠ی سێپتامبر]، داعش ٧٠ مێرمنداڵی کوردی ئازاد کردووە کە لە بەهاری ئەمساڵەوە بە بارمتەی گرتبوون.

ئەو ٧٠ مێرمنداڵە-کە تەمەنیان لە نێوان ١٣ تا ١٥ ساڵ دایە- ٢٩ی مانگی مەی ئەمساڵ، لە کاتێکدا کە لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان، لە شاری حەڵەبەوە بۆ کۆبانێ دەگەڕانەوە، لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوون.

پێشووتر ٥ کەس لەو مێرمنداڵانە توانیبوویان لە گرتووخانەکەی داعش لە شاری “منبج”ی باشووری ڕۆژئاوای کۆبانێ ڕابکەن.

٣٧ی تر لەو مناڵە کوردانەش، هاوینی ڕابردوو، لە بەرانبەر ئازادکرانی پۆلێک چەکداری بەدیلگیراوی داعش لە دەستی یەپەگەدا، ڕزگار کرابوون. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ناوی ٥ چەکدارە کوژراوەکەی شەڕی پیرانشار بڵاوکرایەوە

30 ئه‌یلول 2014 1 comment

NNSROJ: وێبلاگی “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” ڕایگەیاند کە پێنج چەکداری ئێران بە ناوەکانی “حەیدەر زوڵفەقاری، عەلی قوڵی زادە، شاهین کەریمی، کەریم عەلیزادە” و کەسێکی تر بە ناوی “شاهین”، لە تێکهەڵچوونی شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو [٣ی ڕەزبەر-٢٥ی سێپتامبر]، بە دەست پێشمەرگەکانیان کوژراون.

تێکهەڵچوونەکە پاش کەوتنە بۆسەی پۆلێک پێشمەرگە لە نێوان گوندەکانی “زێوکە” و “ماشکان”ی بەربنەی پیرانشار لەگەڵ چەکدارانی ئێران هاتبۆ ئاراوە.

ماوەی نزیک بە سێ حەوتوویە کە پۆلێک پێشمەرگەی حدک لە ژێر ناوی “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە چالاکی دان. ئەو پۆلە پێشمەرگە، چەند جار کەوتوونەتە بۆسەی چەکدارانی ئێران و تووشی شەڕ و تێکهەڵچوون بوونە. لە یەکێک لەو شەڕانەدا، پێشمەرگەیەکی حدک بە ناوی “هەژار قاسمی” گیانی لەدەست دابوو.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ورمێ: کوژرانی گوندنشینێکی کورد

30 ئه‌یلول 2014 1 comment

NNSROJ: بە گوێرەی هەواڵێکی نیسان نیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرهاد محەمەدی”، لە گوندی نێچەلانی ناوچەی برادۆستی ورمێ، بە دەستی کەس یا کەسانێکی نەناسراو کوژراو.

دەگوترێ ئەو گوندنشینە کوردە پێشووتر پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکرات بووە.

تا ئێستا زانیارییەک سەبارەت بە قۆڵبەستکرانی بکوژ یا بکوژانی ئەو گوندنشینە بڵاونەبۆتەوە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

گەنجێکی جوانڕۆیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

27 ئه‌یلول 2014 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، دوێنێ هەینی ٤ی ڕەزبەر، گەنجێکی دانیشتووی ئەو شارە بە ناوی “یاسر. ح.”، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکەی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ ئەو گەنجە لە ماڵەکەی خۆی و لە ئاکامی کێشەیەکی خێزانیدا کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

بیست گیراوی سیاسیی کورد لە ئێران مەحکووم بە ئێعدامن

26 ئه‌یلول 2014 1 comment

NNSROJ: بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی، ٢٠ گیراوی سیاسی و مەدەنیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە گرتووخانەکانی ئێران چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکمەکەیان دەکەن.

بنەماڵەی زۆربەی ئەو گیراوانە باس لەوە دەکەن کە ڕۆڵەکانیان لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتدا ئەشکەنجە کراون و بە بەڵگەی ساختەی ئیتلاعات ئەو حوکمانەیان بەسەردا سەپاوە.

ناوی بیست گیراوی مەحکووم بە ئێعدام بریتییە لە:
حەبیب لوتفوڵاهی، هوشەنگ ڕەزایی، مستەفا سەلیمی، عەلی ئەحمەدسلێمان، محەمەد عەبدوڵاهی. سیروان نەژاوی، ئیبڕاهیم عیساپوور، حەبیب ئەفشاری، عەلی ئەفشاری، سامان نەسیم، زانیار مورادی، لوقمان مورادی، عەبدوڵا سەروەریان، ئەنوەر ڕۆستەمی، بێهرووز ئاڵخانی، سەیدسامی حوسێنی، سەیدجەماڵ محەمەدی، بەختیار میعماری، رەزا مەلازادە، سابر موخەلیدموانە
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

حدک بەرپرسیارێتیی تێکهەڵچوونەکانی ئەمدوایەنەی ڕۆژهەڵاتی گرتە ئەستۆ

26 ئه‌یلول 2014 7 comments

NNSROJ: ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی[٤ی پووشپەڕ، ٢٦ی سێپتامبر]، بەیاننامەیەکی فەرمیی سەبارەت بە “زنجیرەیەک تێکهەڵچوون لە ناوچەکانی پارێزگای ورمێ” بڵاوکردەوە و گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی حدک، لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، کۆمەڵێک پێشمەرگەی ئەو حیزبە، لەژێر ناوی “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، لە قووڵایی ناوچەکانی پارێزگای “ورمێ”دا، ڕووبەڕووی زنجیرەیەک کەمین و هێرشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بوونەتەوە و ژمارەیەکی نادیاریان لێ کوشتوون و بریندار کردوون.

دەگوترێ کە لە یەکێک لەو تێکهەڵچوونانەدا لە دەشتی شنۆ، پێشمەرگەیەکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بەناوی “هەژار قاسمی”، خەڵکی مهاباد، گیانی لەدەست داوە.[ئەوەش بخوێنەوە]

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

یەپەگە بە “چالاکی فیدایی” پێشی بە تانکەکانی داعش گرتووە

25 ئه‌یلول 2014 5 comments

ڕۆژی ٢٣ی سێپتامبر، لە هەشتەمین ڕۆژی هێرشی هەمەلایەنەی داعش بۆ سەر کانتۆنی کۆبانێدا، ئاژانسی هاوارنیوز، کە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازێتەوە ڕایگەیاند کە ٥ شەڕڤانی یەپەگە، لە بەرەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی شەڕ لە کۆبانێ، چالاکیی “فیدایی”یان ئەنجام داوە تا پێشڕەوی داعش ڕابگرن و لە ئەنجامدا نزیک بە ٧٠ چەکداری داعشیشیان کوشتووە. ئەو پۆلە شەڕڤانە بە هۆی نەبوونی چەکی دژەتانک، ڕێگەی تریان بۆ نەماوەتەوە جگە لەوەی کە بەم شێوە پێشڕەوی تانکەکانی داعش ڕابگرن. دیسان گۆیا هەژمارێکی تەر لە شەڕڤانان، وەک دوا چارە، پەنایان بۆ ئەنجامی چالاکی فیدایی، واتە خۆتەقاندنەوە بە تانکەکانی داعش بردووە. هاوڕێیەکم کە بەشداری شەڕی مانگی ڕابردووی جەزعە بوو، بۆی باس کردم کە چۆن گرووپێک شەڕڤانی گەمارۆدراو، بۆ ئازادکردنی گوندێک لەژێر دەستی چەکدارانی داعش، چالاکییەکانی هاوشێوەیان ئەنجام داوە و … بە گیانلەدەستدانی ئەوان، ئاکامی شەڕ لە بەرژەوەندی بەرەی کورددا گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment