ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کچە پێشمەرگەیەکی ڕۆژهەڵاتی لە کەرکووک گیانی لەدەست دا

کچە پێشمەرگەیەکی ڕۆژهەڵاتی لە کەرکووک گیانی لەدەست دا

NNSROJ: کچە پێشمەرگەیەکی ڕۆژهەڵاتی بە ناوی “نیگار حوسێنی”، بەیانیی ڕۆژی شەممە ٦ی سێپتامبر، لە بەرەی شەڕ لەگەڵ داعش، گیانی لەدەست دا.

“ڕزگار عەبباسی”، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژی ڕاگەیاند کە ناوی ئەو کچە پێشمەرگەیان لە ئاکامی تۆپبارانی سەنگەری پێشمەرگەکانی پاک لە کەرکووکی باشووری کوردستان گیانی لەدەست داوە.

نیگار حوسێنی، کادری “گرووپی کاری لاوان و قوتابیان”ی پاک بوو.

پۆلێک لە پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، ماوەی زیاتر لە مانگێکە، شان بە شانی هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان، بەشداری شەڕی دژ بە چەکدارانی داعشن.

پاش گیرانەوەی شنگال و هێرشی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی[داعشی پێشوو] بۆ سەر هەرێمی کوردستان، پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حدکا، دوو لایەنی کۆمەڵە و پاک، لەسەر داوای خۆیان، بەشداری شەڕ لەگەڵ داعش بوون بەڵام پاش ماوەیەکی کورت، جگە لە پێشمەرگەکانی پاک، ئەندامانی حیزبەکانی تر لە بەرەکانی شەڕ دوور خرانەوە.

جگە لە پێشمەرگەی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان، هەژمارێک لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، بە شێوەی خۆبەخش لە چوارچێوەی هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستاندا، بەشداری بەرەکانی شەڕ لەگەڵ داعش بوون.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    7 ئه‌یلول 2014 له‌ 14:36

    شارپرێس: خالید محەمەدزادە
    (3) هێزی‌ پیشمەرگەی‌ رۆژهەڵاتی‌ كوردستان كە پێكهاتوون لەسەدان پێشمەرگەی‌ خۆبەخشی‌ رۆژهەڵاتی كوردستان رەوانەی‌ بەرەكانی‌ شەڕ لەگەڵ داعش لەمیحوەری‌ كەركوك كراون.

    ئەم هێزانە پێكهاتوون لەپێشمەرگەكانی‌ كۆمەڵەی‌ شۆرشگێر‌و پێشمەرگەی‌ كۆمەڵەی‌ زەحمەتكێشان‌و هێزیكی‌ تری‌ خۆبەخش بەفەرماندەیی‌ عەلی‌ كەریمی‌ كەسایەتی‌ سیاسی‌ رۆژهەڵاتی‌ كوردستان.

    پێشتر لەگەڵ پەلاماری‌ داعش بۆ سەر هەرێمی‌ كوردستان، حیزبەكانی‌ رۆژهەڵاتی‌ كوردستان، ئامادەیی‌ خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی‌ داعش‌و پاراستنی‌ هەرێمی‌ كوردستان راگەیاند، بەڵام هەتا ئێستا مۆڵەتی‌ بەشداری‌ بە بەشیك لەم هێزانە نەدراوە.

    سادق زەندی‌ فەرماندەی‌ پێشمەرگەكانی‌ كۆمەڵەی‌ زەحمەتكێشانی‌ كوردستان لەكەركوك كە حیزبەكەی‌ بەشداری‌ شەڕەكەی‌ كردووە، رایگەیاند “ئێمە وەك پێشمەرگەكانی‌ كۆمەڵە داوامان كردبوو بەشداری‌ شەڕی‌ داعش بكەین بۆ پاراستنی‌ هەرێمی‌ كوردستان، بەڵام داواكارییەكەمان وەڵامنەدەدرایەوە، تا دواجار لەڕیگەی‌ كاك عەلی‌ كەریمی، هاوكات لەگەڵ كۆمەڵەی‌ شۆڕشگێر بەشداریمان كرد”.

    لای خۆشیییەی عەبدوڵڵا ئازەربار فەرماندەی‌ هیزەكانی‌ كۆمەڵەی‌ شۆڕشگێر لەمیحوەری‌ كەركوك كە پێشمەرگەكانی‌ بەشداری‌ شەڕەكەی‌ كردووە سەبارەت بەچۆنییەتی‌ بەشداری‌ هێزەكەی‌ دوای‌ چەند جار گەڕانەوەیان، ئاشكرایكرد “ئێمە چەند جارێك هێزەكانی‌ خۆمان جوڵاند لەبارەگاكانی‌ خۆمان‌و ویستمان بەشداریبكەین، بەڵام رێگەیان نەدا پێمان، دواجار ئێمە لەرێگەی‌ كاك عەلی‌ كەریمی ئاگاداركراین كە دەتوانین بەشداری‌ بكەین”.

    عەلی‌ كەریمی‌، پێشمەرگەی‌ لەمێژینە‌و كەسایەتی‌ سیاسی‌ رۆژهەڵاتی‌ كوردستان كە وەك خوی‌ دەڵێت “هەوڵێكی‌ زوری‌ داوە بۆ ئەوەی‌ پێشمەرگەی‌ رۆژهەڵات بەشداری‌ شەڕی‌ داعش بكەن”،

    رەتیكردەوە خۆی‌ فەرماندەیی‌ ئەو (3) هێزەی‌ رۆژهەڵات بێت كە رەوانەی‌ بەرەكانی‌ شەر كراون‌و دەڵێت “هەر (3) هێزەكە فەرماندەیی‌ خویان هەیە، بەڵام لەباری‌ هاوئاهەنگی‌ كردن‌و وەك پردی‌ پەیوەندی‌ ئەم هیزانەی‌ رۆژهەڵات لەگەڵ هێزەكانی‌ باشوور لە میحوەرەكە من نوینەریانم‌و لەگەڵیانم”.

    عەلی‌ كەریمی‌ سەبارەت بەچۆنییەتی‌ پێكەوەبوونی‌ هەر دوو هیزەكەی‌ كۆمەڵە بۆ مێحوەری‌ كەركوك وتی‌ “لەسەر داوای‌ سەركردایەتی‌ هەر دوو كۆمەڵە كە داوایان لەمن كرد بەشكو لەڕیگەی‌ ئەو پەیوەندیانەی‌ من هەمە، هەوڵێكی‌ تر بدەین دوای‌ كارەساتی‌ شەنگال‌و دوای‌ ئەوەی‌ كۆمەڵە هێزێكی‌ تری‌ نارد‌و گەڕاندیانەوە، بەڵكو پێشمەرگەكانی‌ كۆمەڵە بەشداریبكەن، منیش لەسەر ئەو داوایە، وەك خوم هەستام بەجێبەجیكردنی‌ ئەو داوایە‌و خوشبەختانە توانیم قەناعەت بەلایەنی‌ پەیوەندیدار لەباشوور بینم كە هەر دوو كۆمەڵە بەشداریبكەن‌و پیكەوە رێككەوتین بۆ بەرەكانی‌ شەڕ لەگەڵ داعش”.

    عەلی‌ كەریمی‌ سەبارەت بەو هێزەی‌ خۆی‌ فەرماندەیی‌ دەكات رایگەیاند “بەشێك لەپێشمەرگەكانی‌ هێزەكەی‌ من خەڵكی‌ رۆژهەڵات‌و باشوەری‌ كوردستانن، كۆمەڵێك لەكوردانی‌ رۆژهەڵاتی‌ نیشتەجێی‌ باشوور داوایانكردووە بەشداربن، بەڵام كێشەی‌ نەبوونی‌ چەك‌و تەقەمەنیان هەیە‌و خەڵكێكی‌ زوری‌ رۆژهەڵاتیش داوا دەكەن بەشداریبكەن”.

    هــ . ح

    http://www.sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=20534

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    7 ئه‌یلول 2014 له‌ 14:38

  3. : رۆژپڕێس|Rojpress
    9 ئه‌یلول 2014 له‌ 09:52

    راگەیەندراوی گرووپی کاری لاوان و قوتابیانی PAK بە بۆنەی شەهید بوونی هەڤاڵ نیگار حسەینییەوە

    بە داخ و کەسەری گرانەوە، بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ١٥ خەرمانانی ٢٧١٤، رێکەوتی ٦ سێپتامبری ٢٠١٤، هەڤاڵ نیگار حسەینی لە یەکێک لە مێحوەرەکانی شەڕ دژی هێزەکانی داعش لە باشووری کوردستان لە لایەن دوژمنانی کورد و کوردستانەوە شەهید کرا.
    شەهید نیگار حسەینی لە ١٦-٩-١٩٩٥ زایینی لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە دونیا هەڵێناوە و لە پاش تەمەنی ٦ ساڵی خراوەتە بەر خوێندن. لە ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ بنەماڵەکەی هاتووەتە ناو ریزەکانی PAK لە باشووری کوردستان.
    شەهید نیگار هەر لە تەمەنی منداڵییەوە عەوداڵی ئازادیی نیشتمان و وڵاتەکەی بوو، پاش گەیشتنی بە تەمەنی یاسایی (١٨ ساڵ) بە بڕیاری خۆی، لە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستاندا چەکی پێشمەرگایەتی هەڵگرت.
    شەهید نیگار جگە لەوەی پێشمەرگەیەکی دڵسۆز بوو، خاوەن توانا و بەهرەیەکی باشی هونەرییش بوو. ئەو یەکەم بەرهەمی هونەریی خۆی لە رێوڕەسمی ٢٣ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستاندا پێشکەش کرد.
    ئەندامەتی لە گرووپی کاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان یەکێکی دیکە لە بەستێنەکانی خەباتی شەهید نیگار بوو. رۆڵی بەرچاوی نیگار لە هەڵسووڕاندنی کارووباری لاواندا بە جۆرێک بوو کە هەر زۆر زوو گەشەی کرد و پلەی کادرێتی وەرگرت.
    شەهید نیگار خۆشەویستی لاوان و قوتابیان و سەرجەم ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بوو، ئەو تێکۆشەرێکی جێی هومێدی سەرۆکایەتی PAK بوو، کەم بۆنە و رێوڕەسمی پارتی ئازادیی کوردستان بە گشتی و لاوان و قوتابیانی PAK بە تایبەتی هەبوو کە نیگار دەوری تێدا نەگێڕێ و نەیڕازێنێتەوە. ئەو بەو توانا و بەهرانەوە سەرنجی هەموو لایەکی بۆ خۆی رادەکێشا. نیگار عەوداڵێکی لێبڕاوی وەدیهێنانی ئامانجەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بوو، خەونی گەورەی سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوونی کوردستان بوو.
    لە ماوەی رابردوودا شەهید نیگار لە ریزی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستاندا کە لاوان بەشی بنەڕەتیی پێکدەهێنن، لە بەرەکانی شەڕی پاراستنی خاک و خەڵکی باشووری کوردستاندا وەک بەرپرسی پاراستنی سەنگەری هێزی ژنانی پارتی ئازادیی کوردستان دەوری بەرچاو و بوێرانەی هەبوو.
    بەمجۆرە نیگار حسەینی بوو بە یەکەم شەهیدی ژن لە بەرەکانی پاراستنی خاک و خەڵکی باشووری کوردستان و سێمبولی بەشداریی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو بەرگرییە رەوایەدا.
    بەمبۆنەیەوە لەوپەڕیی شانازییدا، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەشی بنەماڵە و سەرجەم رۆڵەکانی نەتەوەی کورد بە گشتی و ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
    رۆحی شاد و رێگەی پڕ رێبوار بێ
    بژی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان
    گرووپی کاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان
    ١٨ خەرمانانی ٢٧١٤
    ٩ سێپتامبری ٢٠١٤

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: