ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > نێچیروان بارزانی: لە جێگەی هەموو دنیا شەڕی داعش دەکەین

نێچیروان بارزانی: لە جێگەی هەموو دنیا شەڕی داعش دەکەین

ئاسڵی ئایدینتاش- میللیەت
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

ساڵی ڕابردوو کە سەردانی هەولێرم کرد، لە ناو بینا بەرز و بڵیندەکان، ئوتێلە پێنج ئەستێرە و بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتن، لەگەڵ هەر بەرپرسێکی کورد کە قسەم دەکرد، هەموو هاودەنگ پێیان دەگوتم کە “بە زوویی ئێرە دەکەینە دوبەی”. ساڵێک تێپەڕ بوو و ئێستا هەرێمی کوردستانی عێڕاق، ١١٠٠ کیلۆمیتر سنووری لەگەڵ داعش هەیە، کۆڵانەکان چۆل بوونە، بەرهەمهێنەران بە خێرایی خۆیان لەو هەرێمە دوور دەخەنەوە و ئوتێلەکان پڕ بوونە لە حزووری سیسارکئاسای هەواڵنێرانی شەڕ، سیخوڕ و ئەندامانی ڕێکخراوە خێرخوازییەکان. بە گشتی دڵەڕاوکییەک باڵی بەسەر هەرێمەکەدا کێشاوە. نێچیروان بارزانی، کەسایەتیی خاوەن پێگەی ئەو هەرێمە نائارامەیە. مامی، مەسعوود بارزانی، جگە لەو قورساییە سیمبۆلیکەی کە هەیەتی، ڕۆژ بە ڕۆژ ئەرکی لە بەڕێوەبردنی کوردستان و ئاڕاستەکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەو هەرێمە زیاتر دەبێ. بارزانی لە دە ساڵی ڕابردوودا، پێوەندییەکی جێی متمانەی لەگەڵ سەرکۆمار تەیپ ئەردۆغان دروست کردوە. فرۆشتنی هاوبەشی نەوت و چارەسەریی پرسی کورد لەگەڵ پەکەکە، داهاتووی تورکیا و کوردستانی عێڕاقی پێکەوە گرێ داوە و بگرە دۆستایەتییەکی ستراتێژیکیشی لە نێوان ئەم دوو لایەنە دروست کردووە. بەڵام مژاری سەرەکیی وتووێژی ئەمجارەم لەگەڵ سەرۆک وەزیر نێچیروان بارزانی لە ئۆفیسەکەی لە هەولێر، بەڵای داعشە کە مانگێک لەمەوبەر تا ٢٢ کیلۆمیتری هەولێر پێشڕەوی کرد. بارزانی کە ئێستا هەموو میدیای جیهان بەدواوەیەتی، لە ڕێگەی ڕۆژنامەی میللیەتەوە لێدوانی سەرنجڕاکێشی دا و دەنگی گەیاندە بیروڕای گشتیی تورکیا و جیهان.

“هەزار و سەد کیلۆمیتر سنووری هاوبەش لەگەڵ داعش”

– داعش ماوەیەک، زۆر لە هەولێر نزیک بۆوە. لە بەرەکانی شەڕ چ باس؟
بە گرتنەوەی مووسڵ، داعش جگە لە چەک و جبەخانەی سوپای عێڕاق، بڕێکی زۆریشی پارە دەست کەوت. ئەوەش ورەیەکی زۆری بەو گرووپە بەخشی. لەناکاو سەیرمان کرد کە ١١٠٠ کیلۆمیتر سنوورمان لەگەڵ داعش هەیە. خەڵک وایدەزانی داعش تەنیا گرووپێکە بەڵام لە ئاستی ئیمکانیاتی، پەروەردەی سەربازی و دیسیپلین، لە دەوڵەت ئەچێت. لە باری سەربازییەوە، ستراتێژییەکەیان ئەوەیە پاش ئاگربارانی ناوچەیەک، بە هێزێکی کەمی پیادە، ڕووبەرێکی بەرفراوان داگیر دەکەن.

– ئێستا پاشەکشەیەکتان پێکردوون…
بە پشتیوانی بۆمبارانە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، زۆربەی ئەو ناوچانەمان گرتەوە کە داعش داگیری کردبوون.

– گرینگترینی ئەو ناوچانە، گرتنەوەی مەخموور بوو؟
بۆ ئێمە بەڵێ. بەڵام بۆ عێڕاق بە گشتی، ستراتێژیکترین شوێن بەنداوی مووسڵ بوو کە ئێمە ئەویشمان گرتەوە.

nechir-asli“ئێمە چاوەڕوانی پێکدادانمان نەدەکرد”

– دەگوترێ کە “پێشمەرگە لەم دە ساڵەی دواییدا، زیادە لە ئاستی پێویست عادەتی بە ئاسوودەی گرتبوو، لە بەرانبەر داعشدا ئەو شەڕەی کە چاوەڕوانی لێ دەکرا نەیکرد و لە زۆر ناوچە، بە خێرایی کشایەوە و …” ئێوە چ دەرسێکتان لەم وەزعە گرت؟
ناتوانم بڵێم کە یەکێتیی و [توانای] رێکخستنی ئێمەش بێ عەیب و کێشەیە. لە ٢٠٠٣ بۆ ئەملاوە، بیرۆکەیەک حاکم بوو کە پێی وابوو تازە لەو جوگرافیایەدا شەڕ ڕوو ناداتەوە. ئێمەی کوردیش، پاش ساڵانێکی دوور و درێژ شەڕ و ماڵوێرانی، دەستمان بە بونیاتنانەوەی وڵاتەکەمان و قۆناخی دابینکردنی ژیانێکی خۆشتر بۆ خەڵکەکەمان کرد و پێمان وانەبوو کە شەڕ بقەومێ. پێشمەرگەمان زیاتر بۆ ئاسایشیی خۆجێی بوو. لە لایەکی ترەوە پێمان وابوو کە حکوومەتی ناوەندی بەرپرسی پاراستنی عێڕاق و خاکی عێڕاقە بەڵام پاش ڕووداوەکەی مووسڵ، بەڵێ، پێداچوونەوەمان بەسەر ئەو ڕوانگەی خۆماندا کرد. ئاشکرایە کە ئێمەش ناتوانین لە بەرانبەر هێرشە دەرەکییەکاندا خۆمان بپارێزین و لازمە خۆمان لە بەرانبەر هەڕەشە و مەترسییەکانی ئەوڕۆ و داهاتوودا، دووبارە رێک بخەینەوە. شەڕی ئەم دواییە، نیشانی داین کە دەبێ ئێمە هێزی خۆمان وا رێکبخەین کە بتوانین لە بەرانبەر هەڕەشە دەرەکییەکانیشدا خۆمان بپارێزن.

– رێک لەو خاڵەدا دەمهەوێ بڵێم کە ئەو چەک و چۆڵەی کە لە وڵاتانی جیهانەوە دێت زۆر گرینگە. ئێوە پێویستیان بە چی هەیە؟
بۆ ئێمە لە هەموو شتێ گرینگتر ئەوەیە کە کۆمەڵگەی جیهانی تێکۆشانی ئێمە ببینێ. ئێمە بۆ ئێوەش شەڕ دەکەین. لە بەرەی پێشەوەی شەڕ داین. داعش تەنیا لە چەکدارانی عەرەب پێکنەهاتووە. لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، خەڵکی هەر میللەتێکی لەگەڵە. بۆ نموونە، ٥٠٠ هاووڵاتیی بریتانیا و نزیک بەو هەژمارەش فەڕەنسی لەناو دایە. ڕۆژێک دێت کە ئەمانە بگەڕێنەوە و ئەوکات دەبنە مەترسییەکی زۆر جیددی بۆ ئەو وڵاتانە. بەر لە هەموو شتێک جیهان دەبێ ئەوە ببینێ. ئێمە لە بەرەی پێشەوەی ئەو شەڕە داین.

“پەکەکەش شەڕی کرد”

– پەکەکە لە شنگال و مەخموور لە بەرانبەر داعشدا شەڕی کرد. لە میدیاکەیدا باس باسی ئەو قارەمانییەتیە…
هەندێک گەورە کراوەتەوە بەڵام ڕاستە. هەرچەند نازانم ئەوان پەکەکەن یا یەپەگە. ئەگەر یەپەگە، باڵێکی سەربازیی پەکەکەیە، بەڵێ پەکەکە یارمەتیدەر بوو. ئەگەر نا، ئەوە کوردەکانی سووریا، واتە یەپەگەیە کە یارمەتیدەر بوون. یارمەتییەکەشیان، بەتایبەت لە کەمپی مەخموور، گرینگ بوو. ئەوانەی کە لە کەمپەکەدا مانەوە، پاراستنی ئەوێیان وەستۆخۆ گرتبوو.

– شەڕ لەگەڵ داعش، بە واتایەک مەشروعییەتێکی نێودەوڵەتی ناداتە پەکەکە؟
ڕەوشی پەکەکە هەندێک ئاڵۆزە. دواجار پەکەکە لەگەڵ تورکیا کێشەی هەیە. ئێمە دەمانهەوێ کە ئەم کێشەیە بە شێوازێکی دێمۆکراتیک و ئاشتیانە، هەڵبەت لە چوارچێوەی سنوورەکانی تورکیادا چارەسەر بکرێ. دەبێ کێشەی تورکیا و سووریا، لە چوارچێوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتانەدا چارەسەر بکرێن.

“چاوەڕوانی زیاترمان لە تورکیا هەبوو”

– ناوی تورکیا لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نابینم کە چەکیان بۆ ئێوە ناردووە. ئایا چ یارمەتییەکتان لە تورکیاوە پێگەیشتووە؟
لە تورکیاوە یارمەتیی مرۆییمان پێگەیشتووە. هەڵبەت چاوەڕوانی زیاترمان دەکرد. ناتوانم بڵێم کە [یارمەتیی تورکیا] بە ئەندازەی پێویست بووە بەڵام دەشزانین کە ڕەوشی بارمتەکان بۆ تورکیا چەندە گرینگە. تێدەگەین. بەهەر حاڵ، نابێ ئەو هەڕەشەی کە داعش نوێنەرایەتیی دەکات لە لایەن تورکیاوە بە کەم وەربگیرێ. یارمەتی کراین بەڵام هەڵبەت کە چاوەڕوانی زیاترمان دەکرد.

هەمان وتووێژ بە فارسی

– لە بروکراسی ئاسایشیی[تورکیا]دا، گەلێک کەس هەن کە دەڵێن با خۆمان تووشی سەرئێشەی داعش نەکەین. ئەو کەسانە پێیان وایە کە ئەگەر ئێمە کارمان بە داعش نەبێ، ئەوانیش ئیشیان بە ئێمە نابێ…
کەس ناتوانێ [لە دەستی داعش] ڕابکا. هەر کەس دەبێ بە وشیارییەوە، لە ڕوانگەیەکی ستراتێژیکەوە لەو پرسە بڕوانێ. داعش هەر کە هەست بەوە بکات توانای کردنەوەی شەڕ لە بەرەیەکی تریدا هەیە، بێ یەک و دوو دەیکات. تورکیاش درەنگ یا زوو دەکەوێتە ناو ئەو شەڕەوە. بەغدادی، ڕێبەری داعش، بانگەشەی خەلافەتی هەموو موسوڵمانانی جیهان دەکات و نەخشەی خەلافەتەکەشی زۆر ڕوونە. نەخشەیەک کە تورکیاش لەخۆ دەگرێ. داعش مەترسییە بۆ هەموو ناوچەکە و تاکە ڕێگەی شکەستدانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ئەوەیە کە شەڕی لەگەڵ بکرێ. داعش نەک تەنیا بۆ ئێمە بەڵکوو بۆ تورکیا، ئۆردۆن، لوبنان، عەرەبستانی سعوودی و هەمووی ئێمە مەترسییە. دەبێ تێگەیشتنێکی هاوبەش و هەوڵێکی هاوبەش[بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش] لە ناوچەکە شکڵ بگرێ.

– دوا زانیاری سەبارەت بە بارمتەکانی ئێمە چییە؟
ئەو شەو کە ڕووداوەکەی مووسڵ قەوما، چەند جار لەگەڵ بەڕێز داوودئۆغڵوو قسەم کرد. داوای لە ئێمە کرد کە دیپلۆماتەکانی تورکیا لەم شارە بپارێزین. دوو جار تەلەفۆنم بۆ کۆنسووڵخانە کرد و پرسیم کە چیمان لەدەست دێت بۆتان بکەین. پێشنیاری چۆلکردنی کۆنسووڵخانەم پێدان بەڵام کوتیان کە وەزعمان باشە و چ کێشەیەکمان نییە. ڕاستیتان بوی زۆرمان پێ سەیر بوو. وابزانم کە سەرکۆنسووڵ، لێکدانەوەیەکی هەڵەی بۆ مەسەلەکە کردبوو. ئەوەندەی من ئاگادار بم، بارمتەکان لە شوێنێکی ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە، لە ناوچە کوردنشینەکەی مووسڵ ڕاگیرابوون بەڵام دواتر بۆ شوێنێکی تر ڕاگوێزران.

“دەبێ هەنگاوی بوێرانە لە چوارچێوەی قۆناخی چارەسەریدا بهاویژرێن”

– هەرچەند زۆریش لە بیروڕای گشتیدا باسی ئەوە نەکرابێ بەڵام ئێمە دەزانین کە ڕۆڵێکی کاریگەرتان لە قۆناخی چارەسەریدا هەبووە. ئێستا پڕۆسەکە چۆن دەچێتە پێش؟
بە بڕوای ئێمە، تەنیا ڕێچارەیەک بۆ داهاتووی کورد و تورک، چارەسەرکردنی ئەو پرسە لەناوخۆی تورکیا دایە. هەڵبەت کە ئەمەش ئاسان نییە. لانیکەم لەمەودوا مومکینە دژوارتر بێت بەڵام گرینگ ئەوەیە کە مرۆڤ ئامانجێک دیاری بکات و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە نەخشەڕێیەک دابڕێژێ. نابێ بە شێوەی تاکتیکی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو پرسە بکرێ. بە گوێرەی ئەزموونی شەخسیم، بەڕێز ئەردۆغان کە ئێستا سەرکۆماری تورکیا، بە شێوەی تاکتیکی لە پرسەکە نزیک نابێتەوە بەڵکوو ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرییەکی یەکجارییە. هیوادارم ئێستاش کە ناوبراو بۆتە سەرکۆمار، ئامادەکاریی پێویست بۆ هەڵێنانی هەنگاوی دۆستانە بۆ چارەسەریی پرسەکە هەڵبگرێت. هەنگاوگەلێک لە لە بەرژەوەندی هەموو لایەنێک بێت. هەڵبەت کە لەم رێگەیەشدا، هەنگاوی مەزن و بوێرانەش پێویستن.

“هەڵبژاردن، قۆناخەکەی هێواش کردەوە”

– وەک چی مەسەلەن؟ دەگوترێ کە هەنگاوی پێشەڕووی قۆناخی ئاشتی، کشانەوەی پەکەکەیە. گەلۆ ئەمە ڕاستە؟
قۆناخەکە بەهۆی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا هێواشبوونەوەیەکی بەخۆوە دیت. ئێستا کە قۆناخی هەڵبژاردن تەواو بووە، کاتی هەڵگرتنی هەنگاوی بوێرانەیە. مەسەلەن داوا[ساڵێک لەمەوبەر]ی تورکیا بۆ چەکدانانی پەکەکە، لەم قۆناخەدا داوایەکی ماقووڵ نەبوو. دەکرێ ئەم داوایە لە چوارچێوەی قۆناخەکەدا بێتە بەر باس بەڵام وەک پێشمەرج[بۆ درێژەپەیداکردنی قۆناخەکە]، هاسان نەدەبوو. بە بڕوای من، یەکێک لە هەنگاوە چاوەڕوانکراوەکانی ئێستا، دەکرێ دەرفەتی سازبوونی پێوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پەکەکە بێت.

– مەبەستتان سازبوونی پێوەندیی نێوان ئیمراڵی و قەندیلە؟
پێوەندییەکی سێ قۆڵی نێوان ئیمراڵی، قەندیل و بەدەپە. ببوورن، ناوە تازەکەی چی بوو؟ هەدەپە. بەڵام ئەو سێ لایەنەش دەبێ لە پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا دابن.

“دەمیرتاش سەرکەوتووە”

– هەڵمەتی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ هەڵبژاردنتان تاقیب دەکرد؟
وەک سیاسەتمەدارێکی گەنجی کورد، ڕێزێکی زۆری لێگیرا و پێشوازییەکی زۆری لێکرا. ئێمە بەوەی کە لە سەدا دەی دەنگەکانی بەدەست هێنا کەیفخۆش بووین. دیارە کە ئەو ڕێژە تەنیا دەنگی کورد نین. ئەمە بەڕاستی سەرکەوتنێکی گەورەیە.

“داعش بەداخەوە لە باری سەربازی لە ئێمە بەهێزترە”

– دەبینرێ هەرکەس بەڵێنی دانی چەکتان پێدەدا…
سپاسی ئەو وڵاتانە دەکەین کە چەکیان پێداوین و پشتگیریان کردووین. ئێمە بەڕاست شانازی بەوە دەکەین کە ئێزدییەکان، مەسیحییەکان و کەمایەتییەکانی تری هاوشێوە ڕزگار دەکەین و ئاسایشیان دەپارێزین. ڕاستی ئەوەیە کە داعش، بە مەبەستی لەناوبردنی یەکجارییان، پلانی کۆمەڵکوژییەکی تەواوعەیاری دژ بە ناموسوڵمانەکان داڕشتبوو.

– پێویستیتان بە چی هەیە؟ چەکی قورس؟
بەڵێ. پێویستمان بە کەرەستەی سەربازی هەیە. بەداخەوە لە ساڵی ٢٠٠٣وە، حکوومەتی ناوەندی عێڕاق، ڕێگەی نەداوین کە لە هیچ شوێنێکی جیهان، کەرەستەی نوێی سەربازی بکڕین. بەغدا خۆشی چەکمان پێ نادات. تەنانەت مووچەی پێشمەرگەش نادات. هەر بۆیەش کە لەناو ئێمە و داعشدا هاوسەنگییەکی سەربازی نابینرێ. ئیمکانیاتی پێشمەرگە لەگەڵ هی داعش بەروارد ناکرێن.

“چەکی ئەمریکیان هەیە”

– یانی لە ئێوە بەهێزترن؟
بە دڵنیاییەوە. پێشکەوتووترین چەک و چۆڵی ئەمریکیان پێیە. مەسەلەن تۆپێکی زۆر پێشکەوتووی ٥٥ م.م. ئەمریکیان هەیە کە لە سوپای عێڕاقەوە بۆیان ماوەتەوە. مەسەلەن هامەر و هامڤییەکانیان. نارنجۆکی دژەتانک. زرێپۆشگەلێک کە لە جێگەی تانک بەکاریان دەهێنن. باسی چەکی سووک و ئەو پارانشە هەر ناکەم کە دەستیان کەوتووە.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    11 ئه‌یلول 2014 له‌ 19:23

    08.09.2014 – 02:30 Milliyet.com.tr » Siyaset Ana Sayfa » Siyaset Yazarları » Aslı Aydıntaşbaş
    « Yazarın Önceki YazısıYazarın Sonraki Yazısı »
    IŞİD’le tüm dünya için savaşıyoruz
    Sitene Ekle
    asli.aydintasbas@milliyet.com.tr | Aslı Aydıntaşbaş
    asli.aydintasbas@milliyet.com.tr
    Tüm Yazıları »
    Yazarı Facebook’tan takip edebilirsiniz!
    Artık bir devlet gibi davranan IŞİD’in teröründen Türkiye’nin de payına düşeni alacağını ileri süren Barzani, “Biz bu mücadelenin cephesindeyiz. Ama aslında sadece kendimiz değil sizin için de savaşıyoruz. Uluslararası camia ve dünya bu mücadeleyi onlar için de verdiğimizi görmeli” dedi

    Kuzey Irak bölgesinin güçlü ve gizemli ismi Başbakan Neçirvan Barzani, IŞİD saldırısı sonrası dünya basınından ilk röportajını Milliyet’e verdi.

    Geçen yıl Erbil’e geldiğimde, her yerde yükselen gökdelen inşaatları, beş yıldızlı oteller, alışveriş merkezleri arasında konuştuğum tüm Kürt yetkililer ağız birliğiyle “Yakında Dubai olacağız” diyordu.
    Bir yıl da ne uzun zaman! Bir yıl sonra ise Irak’ın Kürdistan bölgesi, IŞİD’le 1100 kilometre sınırı olan, sokakların boşaldığı, yabancı yatırımcıların hızla tüydüğü, otellerinin akbaba gibi türeyen savaş muhabirleri, casuslar, yardım kuruluşlarıyla dolduğu tedirgin bir bölge…
    O tedirgin bölgenin en kritik ismi, Başbakan Neçirvan Barzani. Halk arasında “Neçirvan” diye anılıyor. Amcası Mesut Barzani’nin sembolik ağırlığı bir yana, Kürdistan’da gün be gün ülkeyi yöneten ve dış ilişkilerinden sorumlu isim.
    Barzani’nin son 10 yılda Cumhurbaşkanı Tayyip Erdoğan’la kurduğu güven ilişkisi, ortak petrol satışından PKK’yla çözüm sürecine kadar Türkiye ve Irak Kürdistanı’nın geleceğini birbirine bağlayan, çok stratejik bir dostluk.
    Ancak Neçirvan Barzani’yi Erbil’deki başbakanlık ofisinde ziyaret ettiğimde, asıl konumuz bir ay önce neredeyse Erbil’in 22 km yakınına gelen IŞİD belası…
    Tüm dünya medyasının peşinde koştuğu Barzani, Milliyet aracılığıyla hem Türkiye, hem de dünya kamuoyu için çok çarpıcı açıklamalarda bulunuyor:

    ‘IŞİD’le sınırımız bin100 km’

    IŞİD bir ara Erbil’e çok yaklaştı. Cephede son durum nedir?

    Musul’u aldıklarında, Irak ordusunun bütün silahlarını ve bol miktarda nakit ele geçirmiş oldular. Bu IŞİD için büyük moral kaynağı oldu. Bir baktık, bir anda IŞİD’le bin 100 km sınırımız olmuş. İnsanlar IŞİD’i bir örgüt sanıyor ama aslında imkânları, askeri eğitimi ve disiplini açısından adeta bir devlet. Askeri stratejileri, ateşgücüyle bir bölgeyi bombalayıp kısıtlı sayıda kara gücüyle geniş bölgeleri ele geçirmek.

    Şu anda bir nebze gerilettiniz…

    ABD hava bombardımanının da yardımıyla IŞİD’in ele geçirdiği bölgelerin çoğunu geri aldık.

    En tehlikeli olan Mahmur’u almaları mıydı?

    Bizim için evet. Ama Irak’ın geneli açısından en stratejik yer Musul barajıydı; ki onu da geri aldık.

    ‘Biz çatışma beklemiyorduk’

    Peşmergenin son 10 yılda fazla rahata alıştığı, IŞİD’e karşı beklenen düzeyde savaşamadığı, bazı bölgelerden çok hızlı çekildiği söylendi… O anlamda sizin aldığınız dersler nedir?

    Bizde organizasyon ve birliklerimiz açısından her şeyin mükemmel olduğunu söyleyemem. Çünkü 2003 sonrası bu coğrafyada artık yeni bir askeri çatışma olmayacağı düşüncesi hakimdi. Biz Kürtler de, yıllar süren yıkımdan sonra artık vatanı inşa ve insanlarımıza daha iyi bir hayat sağlama sürecine girdiğimizi düşündük. Çatışma olacağını düşünmüyorduk. Peşmerge daha ziyade yerel asayiş içindi. Irak ve Irak toprağının korunmasını ise peşmerge değil merkezi hükümetin görevi olarak düşündük. Ama Musul sonrası evet, bu konuyu yeniden düşünüyoruz. Belli ki biz de dıştan gelen saldırılara karşı korunaklı değiliz ve bugünün ve geleceğin tehditlerine karşı kendimizi yeniden organize olmamız gerekiyor. Bu bize (dış) tehditleri bertaraf edebilecek güçte yeniden yapılanma gereğini gösterdi.

    Tam da bu noktada uluslararası dünyadan gelen silah yardımı çok önemli. Nedir ihtiyacınız?

    Bizim için en önemlisi, uluslararası camianın bu mücadeleyi onlar için verdiğimizi görmesi. Biz sizin için de savaşıyoruz. Cephedeyiz. IŞİD sadece Araplardan oluşmuyor; Doğu’dan Batı’ya her milletten insan var. Mesela 500 İngiliz vatandaşı, bir o kadar da Fransız var. Bir noktada bu insanlar ülkelerine dönecek ve oralarda ciddi tehdit oluşturacak. Öncelikle dünya bunu görmeli. Biz bu mücadelenin cephesindeyiz.

    ‘PKK da savaştı’

    PKK Şengal ve Mahmur’da IŞİD’le savaştı. Kendi medyasında kahramanlık öyküleri dolu…

    Biraz abartı var ama evet, doğru. Bir kere, onlar PKK mı YPG (PYD’n’n askeri kolu) mi? Eğer YPG, PKK’nın bir parçasıysa, evet PKK’nın yardımı oldu. Değillerse, Suriye Kürtlerinden YPG’nin yardımı oldu. Yardımları önemliydi. Özellikle de Mahmur kampında. Kampta kalanlar kampın savunmasını üstlendiler.

    IŞİD’e karşı bu savaş, bir anlamda PKK’ya uluslararası meşruiyet sağlamış olmuyor mu?

    PKK’nın durumu biraz karmaşık. Nihayetinde PKK’nın Türkiye’yle bir sorunu var. Biz bu sorunun demokratik ve barışçıl yöntemlerle çözülmesini istiyoruz. Tabii ki Türkiye’nin sınırları içinde. Türkiye’deki sorun Türkiye, Suriye’deki Suriye sınırları içinde çözülmeli.

    Türkiye’den beklentimiz daha fazlaydı

    Size silah yardımı yapan ülkeler listesinde Türkiye’yi görmüyorum. Yardım alıyor musunuz?

    Türkiye’den gelen insani yardım var. Tabii beklentimiz daha fazlaydı. Yeterli diyemem. Ama rehine meselesinin Türkiye için ne kadar önemli olduğunu da biliyoruz. Anlıyoruz. Yine de IŞİD’in temsil ettiği stratejik tehdit Türkiye’de hafife alınmamalı. Yardım yapıldı; ama tabii beklentimiz daha fazlasıydı.

    Güvenlik bürokrasisi içinde IŞİD meselesine bulaşmayalım diyenler çok. Bulaşmazsak onlar da bizle uğraşmaz görüşü hakim…

    İşte söz ettiğim tam da bu! Kimsenin kaçışı yok. (Burada asl‘kimsenin bağışıklığı yok’ dedi. Ben kaçışı diye tercüme ettim.)Herkes bu konuya çok dikkatli ve stratejik bakmalı. IŞİD yeni bir cephe açacak kadar güçlü hissettiği zaman, eninde sonunda Türkiye de payına düşeni alacak. Lideri Bağdadi bütün Müslümanların halifesi olduğunu iddia ediyor ve harita çok net. Türkiye’yi de kapsıyor. IŞİD bütün bölgenin istikrarı için bir tehdit. Terör örgütlerini yenmenin tek yolu vardır; onlarla savaşmak. IŞİD sadece biz değil; Türkiye, Ürdün, Lübnan, Suudi Arabistan, hepimiz için bir tehdit. Bütün bölgede ortak anlayış ve ortak zemin olması lazım.

    Bizim rehinelerle ilgili son durum nedir?

    Musul’daki olayların yaşandığı gece Sayın Davutoğlu’yla bir kaç defa görüştüm. Bizden oradakilere göz kulak olmamızı istedi. Konsolosunuzu iki defa arayıp ne yapabileceğimizi sordum. Tahliye teklif ettim. Ama iyi durumda olduklarını ve yardıma ihtiyacı olmadığını söyledi. Doğrusu çok şaşırdık. Sanıyorum başkonsolos bir değerlendirme hatası yaptı. Bildiğimiz kadarıyla bir noktada Dicle’nin batısında, şehrin Kürt bölgesinde tutuluyorlardı ama oradan başka yere götürüldüler.

    ‘Süreç için cesur adımlar atılmalı’

    Neçirvan Barzani, hiç hayal edemediğimiz biçimde PKK’yla çözüm sürecinde kritik roller oynayan bir isim. Sürecin geldiği noktayı, 3. göz olarak değerlendirdi:

    Kamuoyuna hiç yansımasa da Türkiye’deki barış sürecine çok kritik katkılarınız olduğunu biliyoruz. Nasıl gidiyor süreç?

    Bize göre Türkler ve Kürtler açısından ileriye dönük tek çözüm bu meseleyi Türkiye’de halletmektir. Tabii kolay değil. Bugünden yarına olmayabilir. Ama önemli olan bir hedef koymak ve o hedefe erişmek için bir yol haritası çıkarmak. Taktiksel davranmamak lazım. Benim artık Cumhurbaşkanı olan Sayın Erdoğan’la olan tecrübem, taktiksel davranmadığı ve nihai hedefinin gerçekten çözüm olduğu yolunda. Ama gerçekçi olmamız lazım. Her şeyden önce, toplum hazır olmalı. Cumhurbaşkanı olduktan sonra Erdoğan’ın Türkiye’de herkesin çıkarına dostane bir çözüme yönelik bu süreci hızlandırabileceğini umuyorum. Tabii bazı büyük ve cesur adımlar atılmalı.

    ‘Seçimler süreci yavaşlattı’

    Ne mesela? Barış sürecinde bundan sonraki aşamanın PKK’nın geri çekilmesi olduğu söyleniyor. Doğru mu?

    Süreç tabiatıyla Türkiye’deki seçimler yüzünden yavaşladı. Ama seçim süreci bittiğine göre artık bazı cesur adımlar lazım. Türkiye’nin PKK’dan silahı bırakmasını istediği dönemde (Takriben 1 yıl önce, AA) bu olması çok gerçekçi değildi. Bu bir sürecin bir parçası olarak olur ama önkoşul olarak kolay olmazdı. Şimdi muhtemelen atılması gereken ilk adımlardan biri PKK’nın doğrudan iletişimine izin verilmesi.

    İmralı ve Kandil arasında mı?

    Üç yönlü: İmralı, Kandil ve BDP. Pardon yeni isimleri neydi? HDP. Ama bu 3 taraf doğrudan Türkiye ile iletişimde olmalı.

    ‘Demirtaş başarılı’

    Selahattin Demirtaş’ın kampanyasını izlediniz mi?

    Genç bir Kürt siyasetçi olarak büyük kabul ve saygı gördü. Biz de yüzde 10 almasından çok memnun olduk. Bunun sadece Kürtlerin oyu olmadığı da ortada. Gerçekten büyük başarı.

    ‘IŞİD maalesef askeri olarak bizden güçlü’

    Görüyorlar ki bir bir çıkıp size silah yardımı sözü verdiler…

    Yardım eden ve destek veren ülkelere teşekkür ediyoruz. Biz gerçekten Ezidiler, Hristiyanlar gibi grupların hayatını kurtarmış ve onlara güvenli bir liman sağlamış olmaktan gurur duyuyoruz. Gerçek şu ki, IŞİD gerçekten gayri Müslümlere karşı bir soykırımı planlıyordu. Yok etmek amacıyla.

    Nedir ihtiyacınız? Ağır silahlar mı?

    Evet askeri teçhizata ihtiyaç var. Maalesef 2003’den beri Irak merkezi hükümeti dünyanın hiçbir yerinden teçhizat almamıza izin vermiyor. Bağdat bize silah da vermiyor. Peşmergenin maaşını bile ödemiyor. Bu yüzden de IŞİD’le aramızda askeri bir denge yok. Peşmergenin imkânlarıyla IŞİD’inkiler kıyaslanamaz.

    ‘ABD silahlarına sahipler’

    Yani sizden daha güçlüler.

    Kesinlikle. En gelişmiş Amerikan silahları var ellerinde. Mesela Irak ordusundan geriye kalan 155 mm’lik Amerikan yapımı çok ileri bir top sistemi… Mesela Hummer ve Humvee’ler. Tank delen el bombaları… Kendi içinde tank vazifesi gören zırhlı araçlar. Hafif silahlar ve ellerindeki paradan söz etmiyorum bile…

    http://www.milliyet.com.tr/isid-le-tum-dunya-icin-savasiyoruz/siyaset/ydetay/1936872/default.htm

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    12 ئه‌یلول 2014 له‌ 17:35

    یگان‌های مقاومت مخمور نتایج عملیات علیه داعش را اعلام کرد
    مخمور 12.09.2014 15:13:14
    «یگان‌های مقاومت مخمور» در مورد نتایج عملیات نظامی مشترک علیه تبهکاران داعش در شهرستان مخمور که در پی آن 5 روستا آزاد شد, بیانیه‌ای صادر کرد. در این عملیات 20 تبهکار کشته و مقادیر زیادی مهمات نظامی به غنیمت نیروهای کردی درآمد. طی این عملیات 3 گریلا هم جان باختند.

    نتایج عملیاتی که غروب روز گذشته در شهرستان مخمور آغاز شد و تا سحرگاه امروز ادامه یافت, اعلام شد.

    بنا به بیانیه «یگان‌های مقاومت مخمور» از غروب روز گذشته علیه روستاهای «لچکا, محمودیه, خربانی, رشادیه و فاطما» از توابع شهرستان مخمور که در اشغال تبهکاران داعش بودند, عملیاتی نظامی آغاز شد.

    در نتیجه این عملیات که از سوی گریلاهای «ه.پ.گ و یژاستار» و پیشمرگه‌ها به انجام رسیده, 5 روستا از لوث وجود تبهکاران داعش پاکسازی شد. 20 تبهکار کشته, مقادیر زیادی مهمات و وسایل نظامی به غنیمت نیروهای کردی درآمد و شماری تبهکار هم دستگیر شدند.

    8 قبضه تیربار, 2 قبضه راکت‌انداز, 7 کلاشینکف, 2 خمپاره‌انداز و هزاران راکت , گلوله و دوربین از جمله مهمات نظامی به غنیمت‌درآمده است.

    3 گریلا جان باختند

    بنا به بیانیه, در جریان عملیات نظامی یگان‌های مقاومت مخمور 3 گریلا جان باختند.

    اسامی گریلاهایی که جان باخته‌اند:

    «ـ اوستا هارون وان

    ـ شراوا (حسن بودک) در سال 2010 به صفوف نیروهای گریلا پیوست و در سال 1987 در شراوای عفرین به دنیا آمده است.

    ـ سیابند زاپ(رمضان آکار) در سال 2012 به صفوف نیروهای گریلا پیوست ـ وی در سال 1989 در جولمرگ به دنیا آمد.

    در خاتمه بیانیه آمده:«ما همچو یگان‌های مقاومت مخمور سوگند یاد می‌کنیم که علیه تمامی حملات و خطراتی که کردستان را تهدید می‌کند, تا به آخر مقاومت کنیم, به راه مبارزاتی رفقایی که شهید شده‌اند ادامه دهیم و به آنها پایبند بمانیم».

  3. : رۆژپڕێس|Rojpress
    24 ئه‌یلول 2014 له‌ 14:56

    سيروان بارزانی: ئێران هاوكاریی كردین و توركیا ئاماده‌ نه‌بوو هاوكاریمان بكات
    September 24, 2014 at 1:56pm
    گەریلاکانی پ.ک.ک له‌ مه‌خمور شەڕ و بەرگرییان کرد و شەهیدیشیان دا

    دێرسم ئۆرەمار
    فۆتۆ: هێڤیدار سەبری

    تا چاو بڕ دەکا دەشتێکی رووته‌ڵه‌ ده‌بینین. چەند هەفتەیه‌ك بەر لە ئێستا، خەڵکی گونده‌كانی ئه‌م ده‌شته‌، لەبەر مه‌ترسیی چەکدارانی داعش، ماڵەکانیان جێ هێشتبوو و ڕوویان لە هەولێر و دەوروبەری کردبوو. ئێمه‌ لەسەر ڕێگه‌ی مەخمورین، بەر لە گەیەشتنمان بۆ گوێڕ، گڕی بورییه‌کی نەوت سه‌رنجمان راده‌كێشَێ.
    نزیک بەرەکانی شەڕ دەبینه‌وه‌، دوای تێپەڕاندنی چەند بازگەیه‌ك، دەگه‌ینه‌ بارەگای فەرماندەی میحوەر، تابلۆی سەر دەرگاكه‌ سەرنجڕاکێشە، بە کوردی و ئینگلیزی لەسەری نووسراوە ‘که‌مپی پڵنگی ڕەش’. لەبەر دەرگا چەند پێشمەرگەیه‌کی بەتەمەن بە جلوبەرگی کوردییه‌وه‌، پێشوازیمان دەکەن. ئامادەبوونی پێشمەرگە بەتەمەنەکان لە بەرەکانی شەڕدا هیوابەخشە.
    خەلکانێکی زۆر بۆ سەردان و کۆمەڵێک رۆژنامەڤانی بیانی لە بارەگاكه‌دان، پێشمەرگە گەنجەکان جیاوازتر و بە یونیفۆرمی سەربازی بە ڕێزێکی زۆرەوە لە هاتوچۆدان. ئێوارە نۆرەی من دێت و چەند پرسارێک ئاراستەی فەرماندەی گەنج، سیروان بارزانی دەکەم.

    بەر لە بوردومانی فڕۆکەکانی ئەمەریکا
    فەرماندەی میحوەر، سیروان بارزانی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆڵی پشتیوانیی وڵاتە بیانییەکان و بەتایبەت ئەمەریکا لە هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت: ‘بێگومان هاوکاریی ئەمەریکا لە ڕووی ورەوە بۆ پێشمەرگە زۆر گرینگ بوو، بووە هۆی ترساندنی تێرۆریستەکانیش. بەڵام لە میحوەری ئێمە بوردومان دەرەنگ بوو و چەند رۆژ دوای گرتنەوەی زۆربەی شوێنەکان دەستی پێکرد، بەڵام بەگشتی بۆ کوردستان زۆر گرینگ بوو’.
    پرسیارێک کە زۆر ئاراستە دەکرێت، بۆچی ئەو پشتگیرییە دەرەکیەی بەرامبەر هێرشی داعش لە کوردستان کرا، لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق نەکرا؟’ سیروان بارزانی گوتی: “هۆکارەکان نازاندرێ، بەڵام لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هەڵوێستی دێمۆکراتەکان لەگەڵ کۆماریخوازەکان جیاوازە، بەڵام ئەو پێکەوەژیان و دێمۆکراسی و پاراستنی هەموو ئۆل و نەتەوەکان کە لە کوردستان هەیە زۆر گرینگە. بەتایبەت ئەو کارەساتەی لە شنگال ڕووی دا جینۆسایدە’.

    85% ی داعشیه‌كانی عێراق، عێراقین
    دەرکەوتنی گرووپێکی جیهادیی تۆقێنەر بە ژمارەیه‌کی زۆری ئەندام و لایەنگر، بودجە و ئیمکاناتێکی بێ سنوور، شەڕکردنی هاوکات لە چەند بەرە و وڵاتی ناوچە سەرسوڕهێنەرە، ڕای جیاواز سەبارەت بەو گرووپە هەیە، داعش لە ڕاستیدا کێن، چ مەبەستێکیان هەیە، ئاخۆ خەلافەت داده‌مەزرێنن و ئەحکامی ئیسلام جێبەجێ ده‌کەن، یان گرووپێکی دەستی زلهێزەکانن؟، سیروان بارزانی ده‌ڵێ: ‘بێگومان دەست و پشتیوانیی دەرەکی لەپشت ئەم گرووپەوه‌ هه‌ن، بەڵام باوەڕ ناکەم وڵاتانی ئەوروپا یان زڵهێزەکان بن، لەبەر ئەوەی داعش بۆ ئەوانیش مەترسییە. دەرکەوتنی ئەم گرووپە تێرۆریستییە پەیوەندیی به‌ گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاسته‌وه‌ هه‌یه‌، بڕواش ناکەم خەلافەتی ئیسلامی بە کەس ڕابگیرێت. ئەوان بە سەربڕین، ترس و تۆقاندنی خەڵک، شەڕێکی سایکۆلۆژی بەڕێوە دەبەن. بە بڕوای من 85%ی ئەو کەسانەی ئێستا بە ناوی داعش لە عێراق شەڕ دەکەن، خەڵکی عێراقن کە دەکرێت لە کۆنەبەعسییەکان، سوننەکان کە کێشەیان لەگەل حکوومەتی ناوەندی هەبوو، یان بەشێک لە سوپای عێراق بن’.له‌ وەڵامی هەمان پرسیاردا، پێشمەرگەیه‌کی گەنج بە پێشاندانی وێنەی چەند کوژراوێکی داعش لە مۆبایلەکەیدا، باس لە هاووڵاتیانی، ئەفغانی، کوری و چێچلنی لەنێو ڕێزەکانی داعشدا دەکات.
    سیروان بارزانی باس لەوه‌ ده‌كات كه‌ بۆچی پێشڕەویی هێزەکانی پێشمەرگە هێدی هێدییه‌: ‘‌میحوەری ئێمە نزیکەی 140 کیلۆمەترە و زۆربەی ناوچە کوردییەکانمان گرتووە، پێشمەرگە زیاتر شارەزایی لە بەکارهێنانی چەکی شەرقی و ڕووسیدا هەیە و تا ئێستا چەکی وا پێشکەوتوو نەگەیشتووه‌تە دەستمان، تا فێری چۆنیەتیی بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو دەبین، کاتمان پێویستە. شەڕکردن لەگەڵ گرووپێکی وا توقێنەر بۆ پێشمەرگە نوێ ‌بوو، ئێمە لە شوێنە شاخاوییەکان شەڕمان کردووە لە دەشتایی تا فێری شەڕ و تاکتیکەکانی داعش بووین، زۆر زەحمەتیمان بینی. شەڕکردن لە پانتایی 1100 کیلۆمەتر وا ئاسان نییە. ئێمە لە ڕووی چەک و ڕێکخستنی سەربازی لاوازیمان هەیە، بودجەی تایبەتمان نییە کە بەپێی دەستووری عێراق دەبێ پێمان بدرێت، تا ئێستا حکوومەتی هەرێم لە بودجەی خۆی ئەوە دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە. دوای گرتنەوەی زۆربەی گوندەکان ئێمە رووبه‌ڕووی شوێنە مینڕێژکراوەکان ده‌بینه‌وه‌، بۆ نموونە لە گوندێکی 10 ماڵەدا 160 پارچە تی ئێن تیمان دۆزییەوە، بۆ پۆچەڵکردن و کەشفی ئەو تەقەمەنیانە، ئامێر و شارەزاییمان نییە، با پێشڕەوی لاواز بێت، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو و قوربانیی کەمتر”.

    پێشمەرگە نەبا داعش بەغدای دەگرت
    سیروان بارزانی سەبارەت بە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان حکوومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان دەڵێت: ‘تا ڕادەیەک هەماهەنگی لە نیوانیاندا هەیە، بەڵام هاوکارییەکان زۆر کەمن. ئەوان لە گرتنەوەی به‌نداوی موسڵدا هێزێکی سەد کەسیان نارد، زیاتر لە ڕووی ئامێری دژی تەقەمەنییەکان هاوکارمان بوون، هەروەها لە گرتنەوەی شاری ئامرلیدا هێزەکانی پێشمەرگە بەشدار بوون. بەڵام هاوکارییەکانی حکوومەتی ناوەندی بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی پێویست نییە، ئەوان توانای بەرگری لە خۆیان نەبوو و ئەو چەکانەی داعش لە بەرامبەر ئێمە بەکار دەهێنیت، هی حکوومەتی عێراقە. ئەگەر شەڕی داعش لەگەڵ پێشمەرگە نەبا، تا بەغدا دەچوو’.

    دۆزینەوەی دۆستە دێرینەکان
    لە هێرشی داعشدا باسی خۆڕاگریی خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخموور دەکرێت و زۆر جار باسی ئازایەتیی ژنان لە شەڕدا دەکەن، سیروان بارزانی سەبارەت بە هاتنی هێزەکانی PKK دەڵێت: ‘ئەوانەی کە لێرەن سەرەتا تەنیا خەڵکی که‌مپی پەنابەرانی مەخموور بوون، بە هێرشی داعش بۆ سەر مەخموور ئەوان ژن، منداڵ و کەسانی بەتەمەنیان دەرباز کرد، بەڵام هێزێک کە لە خەڵکی که‌مپ پێکدەهات مانەوە، شەڕ و بەرگرییان کرد و شەهیدیشیان دا. هەروەها دوابەدوای کارەساتی شنگال چەند گرووپێکی گەریلاکانی PKK خۆیان گەیاندە ئەوێ و لە بەرگریدا بەشدارییان کرد’.
    روحی هاوکاری لە بارەگادا زاڵە، شەڕ بەرامبەر دوژمنێکی هاوبەش، پێشمەرگە و خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی لە شوێنێكدا کۆ کرده‌وە، بەرەکانی شەڕ، شەڕی داعش بووە هۆی دۆزینەوەی دۆستە دێرینەکان، پێشمەرگەیەکی دێرین باس لە دووبارە دیتنەوەی دۆستانێک دەکات کە چەندین ساڵە یەکتریان نەبینیوە: ‘دۆستانێکمان لێرە بینی کە نزیکەی 20 ساڵ یان زیاتر بوو یەکترمان نەدەیتبوو یان لێک دابڕابووین، لە ژیانی ئاوارەیی یان سەردەمی پێشمەرگایه‌تیدا، یەکترمان ناسیبوو، بەڵام ئێستا لێرە، لە بەرەکانی جەنگدا جارێکی تر یەکتر دەبیننەوە’.

    تورکیا ئامادە نەبوو هاوکاریمان بکات
    خاڵی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە تورکیا و هەڵوێستی ئەو وڵاتە دەربارەی شەڕ نەکردنی دژی داعشە. کێشەی موسل بۆ کورد تاقیکردنەوەیه‌ک بوو کە ئاشکرای کرد، تورکیا جگە لە هاوبه‌شێكی بازرگانی، هاوپەیمانی ڕاستەقینەی کوردان نییە. سەبارەت بەو پرسە ڕای سیروان بارزانی دەپرسم، ئه‌و ده‌ڵێ: ‘ئێمە بیستومانە کە تورکیا هاوکاریی لۆجێستیکی دەداتە داعش یان بریندارەکانی لەو وڵاتە تیمار دەکرێن، بەڵام لە فەرمییەتدا بەڵگەی سەڵمێنەری هاوکاری لەبەردەستدا نییە، سەبارەت بە هاوکاریكردنی ئێمە، زیاتر لە ساڵێکە بۆ کڕینی چەک لە تورکیا یان کردنەوەی کۆریدۆرێک بۆ کڕینی چەک لە دەرەوە داوای هاوکاریمان لە تورکیا کردووە، بەڵام ئەو داخوازیەمان ڕەت کرایەوە. هەروەها لە هەواڵەکاندا بینیمان ئەوەی لە کۆبانی روو دەدات ئەگەر زوو پێشی لێ نەگیرێت، لەوانەیە ببێتە شنگالێکی تر و وەکو بینیمان تورکیا ڕێگری لە دەربازبوونی ئاوارەکان بۆ نێو خاکی وڵاتەکەی دەکات، هەر وڵاتێک سنوور و سیاسەتی خۆی هەیە ئێمە هۆکارەکان نازانین’.
    یه‌دیلگرتنی دیپلۆماتەکانی تورکیا لە موسل لەلایەن داعشەوە هۆکارێکی جێنەگرتنی ئەو وڵاتە لە بەرەی نێوده‌وڵه‌تیی شەڕی دژی داعش ڕاگەیه‌ندراوە، رۆژی شەممە سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە ڕاگەیاندراوێکدا بێ ئەوەی ئاماژە بە شوێن و کات بکات گوتی: “لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە 49 دیپلۆماتیان لە دەستی داعش ئازاد بکەن” ڕاگەیه‌ندراوێک کە زۆربەی میدیاکان بە فیلمە هیندییەکانی دەچوێنن.
    بەڵام تورکیا لەڕووی بەرگری و دیپلۆماسیەوە چ هێزێکی هەیە کە ئەمەریکا و ئینگلیز نەیانبوو؟ بۆ داعش رۆژنامەنووسەکانی ئەمەریکی و بریتانی سەر دەبڕێت، بەڵام دیپلۆماتەکانی تورکیا هیچ لێ ناكات؟ کۆمەڵێک پرسیار کە دوای ئازادبوونی دیپلۆماتە تورکەکان بەرجەستە دەبن.
    له‌ سیروان بارزانی دەپرسم، ئەگەر پشتیوانیی تورکیا لە داعش ئاشکەرا ببێت، چ کاریگەرییه‌كی لەسەر پەیوەندییەکانتان دەبێت: ‘بێگومان ئەمە قبووڵ ناکرێت، بەڵام تا ئێستا بەڵگەیه‌کی باوەڕپێکراو لەبەردەستدا نییە و تەنیا لە چوارچێوەی قسەدایە’.

    داعش پارتی و ئێران نزیک دەکاتەوە؟
    لە کاتی دەرکەوتنی داعشەوە، ئێران دژی ئەم گرووپە وەستاوە، بۆ ئێران دژی داعشە، هاوکاری نەکردنی تورکیا، هەرێمی کوردستانی لە ئێران نزیک کردووەته‌وه‌؟
    سیروان بارزانی ڕاشکاونە دەڵێت: ‘سیاسەتی ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی كوردستان دیارە، ئێمە دژی کەسێک نین. هەر کەس و لایەنێکیش هاوکاریی خەڵکی کوردستان بکات، ئێمە لەگەڵیان دۆست بووینە. دۆستایەتیی ئێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆستایەتیێکی له‌مێژینەیە، پێکەوە شەڕی ڕژیمی پێشووی عێراقمان کردووە. هەروەها بەپێی زانیاریەکان و گوتەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێران یەکەم وڵات بووە کە ئامادەبوونی خۆی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعشدا ڕاگەیاند. هەتاوەکو هاوکاریی بڕێک چەک و تەقەمەنیشیان بۆ ئێمە ناردووە’.

    تا 3 مانگی تر کوردستان لە داعش ڕادەماڵین
    شەڕی کورد لەگەڵ داعش بەردەوام دەبێت یان دەمکورت ده‌بێ: ‘بێگومان لە کوردستان کۆتایی بە شەڕی تێرۆر، ترس و تۆقاندن ناهێت. کوردستان شوێنی پێکەوەژیانە. بنەماڵەی ئێمە زیاتر لە سەدەیەکە بۆ ئەم خاک و نیشتیمانە لە شەڕدایە، 100 ساڵ بەر لە ئێستا کە جولەکە و مەسیحیەکان بە کافر دەزانران لە گوندی بارزان پێکەوەژیان هەبووە. به‌ڵام تێرۆریستەکان ئەمە ناخوازن و هەڕەشەیه‌کی بەردەوام دەبن بۆ سەر کوردستان. ئەگەر مەبەست شەڕی ڕووبەروو لە جەبهەکاندایە، تا دوو یان سێ مانگێکی تر هەموو ناوچە کوردییەکان لە تێرۆریستان پاک دەکرێنەوە و داعش توانای بەرگری و درێژەپێدانی ئەم شەڕەی نابێت’.

    کاتی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی هاتووە
    هیرشی داعش بۆ سەر کوردستان خەون و هیوای مێژینەی کوردانی پێکهێنا و ئەوەی لە کاتی ئاساییدا چارەسەر نەدەبوو لە کاتی تەنگانە و هەڕەشەدا پێکهات، داعش هێزە کوردییەکانی کۆ کردەوە پرسیاری کۆنگرەی نەتەوه‌یی له‌ سیروان بارزانی دەکەم: ‘پەیوەندیی نێوان کوردەکان هێچ کاتێک وەکو ئێستا باش نەبووە و ئەگەر لەبەر ڕەوشی ئەمنی نەبێت، باشترین کاته‌ بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوه‌یی’.

    عێراق تا دابەش نەبێت ئارامی بە خۆیەوە نابینێت
    لە گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی نێوەراستدا، جێگای کورد لە کوێیە؟ ‘لە ڕاستیدا تا ئێستا پشتیوانیێکی ڕاستەوڕاست بۆ ڕاگەیاندنی کوردستان وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ لەئارادا نییە، باسی ڕیفراندۆمیش لەبەر شەڕی داعش کەمێک دوا دەکەوێت، بەڵام زوو یان دەرەنگ ئەنجام دەدرێت کە زیاتر پەیوەندیی بە ئارامیی هەرێمەوە هەیە. بە هێرشی داعش بۆ سەر موسڵ، باسی دابەشبوونی عێراق بۆ سێ هەرێمی شیعە سوننە و کورد دەکرا، سەبارەت بە عێراق ئەگەر دابەش نەبێت، تەنانەت ئەگەر بۆ سێ هەرێمی کۆنفیدێرالیش دابەش نەبێت، بە هاتنی هێزی سەربازیی ئەمەریکاش هیچ کاتێک ئارامی بە خۆیەوە نابینێت’.
    دوایین پرسیارم سەبارەت بە ناوی کەمپە، (پڵنگی ڕەش). فەرماندەی گەنج بە بزەوه‌ وەڵام دەداتەوە: ‘ئەمە ناوی ساڵانی پێشمەرگایه‌تیی من بوو، ناوم لەنێو حەرەکەتدا پڵنگی ڕەش بوو. دواتر لەسەر بێتێلیش هەر ئەو ناوەم وەکو ناوی نهێنی بەکار دەهێنا. ئەو که‌مپەی ئێستا ئێمە بەکاری دەهێنین، پێشتر سوپای عێراقی لێ بوو، کاتی هاتنمان که‌مپه‌كه‌مان کردە دوو بەش و لەبەرئەوەی که‌مپی سوپای عێراق، ناوی خۆی هەبوو ئێمەش ناوی ‘پڵنگی ڕەش’مان هەڵبژارد’.

    دیمانە لە ژمارەی(207)ی هەفتەنامەی باس بڵاو کرایەوە.

  4. : رۆژپڕێس|Rojpress
    24 ئه‌یلول 2014 له‌ 15:09

  1. 11 ئه‌یلول 2014 له‌ 19:19
  2. 12 ئه‌یلول 2014 له‌ 18:47

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: