ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کۆمەڵە: “با نەهێڵین کارەساتی شنگال لە کۆبانێ دووپات بێتەوە”

کۆمەڵە: “با نەهێڵین کارەساتی شنگال لە کۆبانێ دووپات بێتەوە”

NNSROJ: “کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان”، ڕۆژی ١٨ی سێپتامبر- ٢٧ی خەرمانان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی نووسراو، وێڕای ئاماژە بە چڕتربوونەوەی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، پێشبینی کردووە کە ئەگەر پێشی پێنەگیرێ “کارەساتێکی مرۆیی گەورە” ڕوو دەدات.

بە گوێرەی بەیاننامەکە، داعش “بە تەمای کۆمەڵکوژیەکی گەورەیە، بۆیە هاودەنگی و هەرەوەزێکی هەمەلایەنە پێویستە تا گیان و ماڵی دەیان هەزار ئینسان بپارێزرێ”.

هەر بۆیەش “کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان”، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەموو گەلانی ناوچەکە کردووە تا بە هانای خەڵکی کۆبانێیەوە بچن”.

کۆمەڵە هەروەها داوای لە هەموو کوردانی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە و چالاکوانانی سیاسیش کردووە کە “بێدرەنگ و بە هەر شێوازێک کە بۆیان دەگونجێ کۆبوونەوە رێکبخەن و دەنگی خەڵکی بێگوناهی کوبانی بگەیەننە نەتەوە یەکگرتوەکان و هەموو خەڵکی جیهان”.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها داوا لە هەموو حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی پەیەدە کراوە، کە سەرەڕای جیاوازی نێوانیان، رێگە بدەن هەموان بۆ دیفاع لە کۆبانێ بکەن و لە کۆتاییشدا بە پێویستیان زانیوە کە “حیزبەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان لەم هەلومەرجەدا هەوڵ بدەن زۆرترین پشتیوانی بۆ نەجاتی خەڵکی کۆبانێ وەدیبێنن”.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    19 ئه‌یلول 2014 له‌ 16:56

    با نەهێڵین کارەساتی شەنگال لە کوبانی دووپات بێتەوە

    ڕێکەوتی: September 19, 2014
    ماوەی چەند ڕۆژێکە گروپی تیرۆریستی داعش دوای شکستەکانی لە عێراق، هێرشێکی قورسی کردۆتە سەر کوبانی و دەوروبەری. خەڵکی شار بە هەموو جۆرە چەکێکی قورس دراونەتە بەر پەلامارێکی دڕندانە و بە هەزاران کەس ئاوارە بوون و هەزاران ژن و منداڵ گیانیان لە مەترسی دایە. کارەساتێکی مرۆڤی گەورە بەڕێوەیە.

    هیچ گومانێک نیە لەوەی ئەم گروپە دژە ئینسانیە بۆ تۆڵەستاندنەوە لە مرۆڤایەتی خۆی ساز داوە و بە تەمای کۆمەڵکوژیەکی گەورەیە، بۆیە هاودەنگی و هەرەوەزێکی هەمەلایەنە پێویستە تا گیان و ماڵی دەیان هەزار ئینسان بپارێزرێ.

    ١. ئێمە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەین تا بە هانای خەڵکی کوبانیەوە بچن.

    ٢. داوا لە هەموو ڕێکخراوە مرۆڤدۆست و ئازادیخوازەکانی جیهان دەکەین بکەونە گەڕ و بەر بە کۆمەڵکوژیەکی سامناک بگرن و بیروڕای گشتیی جیهانی لێ ئاگادار کەنەوە تا حەولێکی نێونەتەوەیی بخرێتە گەڕ بۆ نەجاتی دەیان هەزار مرۆڤی بێگوناه و بێ پەنا.

    ٣. داوا لە هەموو کوردانی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە و چالاکوانانی سیاسی دەکەین تا بێدرەنگ و بە هەر شێوازێک کە بۆیان دەگونجێ کۆبوونەوە رێکبخەن و دەنگی خەڵکی بێگوناهی کوبانی بگەیەننە نەتەوە یەکگرتوەکان و هەموو خەڵکی جیهان. نابێ بێڵین بە بەرچاوی هەمومانەوە جینۆسایدێکی سامناک بەڕێوەبچێ و تاوانێکی مێژوویی بەرانبەر بە گەلێک کە بۆ مافی رەوا و ئینسانی خۆی خەبات دەکات، سەربگرێ.

    ٤. داوا لە هەموو حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی پەیەدە دەکەین کە سەرەڕای جیاوازی نێوانیان، رێگە بدەن هەموان بۆ دیفاع لە کوبانی بتوانن وزە و توانی خۆیان بخەنە خزمەتی خەڵک. یەکگرتوویی هێزە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا زامنی راکێشانی پشتیوانی دەرەکی و بیرورای گشتیی جیهانیە.

    ٥. پێویستە هەموو حیزبەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان لەم هەلومەرجەدا هەوڵ بدەن زۆرترین پشتیوانی بۆ نەجاتی خەڵکی کوبانی وەدیبێنن.

    کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

    ١٨ی سێپتەمبری ٢٠١٤ی زایینی

    ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: