ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > لە نەغەدە یادی یازدەیەمین ساڵوەگەریی گیانلەدەستدانی محەمەد ئەوراز کرایەوە

لە نەغەدە یادی یازدەیەمین ساڵوەگەریی گیانلەدەستدانی محەمەد ئەوراز کرایەوە

NNSROJ: پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، بە مەبەستی یادکردنەوە لە کەژوانی کۆچکردووی کورد “محەمەد ئەوراز”، ڕێووڕەسمێک لە شاری نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، لەو ڕێووڕەسمەدا، کە بە دەستپێشخەریی چەند گرووپی کەژوانی نەغەدە بۆ وێنە “فەراز، بێستوون، ئارارات، سوڵتان، زاگرۆس و سامڕەند”، بەڕێوەچووبوو، بەرپرسی فیدراسیۆنی کەژوانیی ئێران، فەرمانداریی نەغەدە، نوێنەری نەغەدە و شنۆ لە پارلەمانی ئێران و هەژمارێک لە دۆستان و هاوڕێیانی محەمەد ئەوراز ئامادە بوون و هەر یەک بە خوێندنەوەی وتار، ڕۆڵی ئەو کەژوانە کوردەیان لە پێشکەوتنی ئەو وەرزشە لە ئێران بەرز نرخاند.

لە بەشێکی تر لە ڕێووڕەسمەکەدا، خەڵاتێک لەسەر ناوی “محەمەد ئەوراز” پێشکەشی بنەماڵەی هەژمارێک لە کەژوانانی تری کورد و ئێرانی کرا.

ewraz-yadwareپاشان بەشێک لە بەشدارانی ڕێووڕەسمی یادکردنەوە لە ئەوراز، خۆیان گەیاندە سەر مەزارەکەی لە کێوی سوڵتان یەعقووب و لەوێش دۆستان و ئەندامانی بنەماڵەی هەریەکەو وتارێکیان خوێندەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا، بە مەبەستی ڕێزنان لە محەمەد ئەوراز، کۆمەڵێک چالاکیی تر بۆ وێنە، خاوێنکردنەوەی ژینگەی کێوی سوڵتان یەعقووب لە لایەن چەند گرووپی کەژوانیی نەغەدە، هەڵگەران بەسەر چیای دەماوەند و سەبەلان لە لایەن گرووپێک لە کەژوانی مهابادی و شنۆیی ئەنجام درابوو.

محەمەد ئەوراز، کەژوانیی کورد، ساڵی ١٣٤٨ی ھەتاوی، لە شاری نەغەدەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک ببوو.

ناوبراو ئەندامی دەستەی کەژوانیی نیشتمانیی ئێران بوو و لە ماوەی حەوت ساڵدا، بەسەر هەموو چیا بەرزەکانی جیھان، بۆ وێنە “ئێڤێرست”دا، سەرکەوت.

ئەوراز بۆ ماوەی چەند ساڵ، خاوەنی نازناوی یەکەم کەژوان لە ئاستی جیهان، ئاسیا و ئێران بوو.

محەمەد ئەوراز لە مانگی خەرمانانی ١٣٨٣ی هەتاوی-سێپتامبری ٢٠٠٣ی زایینیدا، لەکاتێکدا کە دەیویست لەگەڵ “موقبیل هونەرپەژوو”، کەژوانێکی تری کورد و هەژمارێکی تر کەژوانی ئێرانی و بیانی، کێوی گاشربروومی یەک لە وڵاتی پاکستان ببەزێنێت، کەوتە بن ڕنووی بەفر و دوای چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شیفای ئیسلامئاباد، لە ڕێکەوتی ٦ی سێپتامبری ٢٠٠٣دا گیانی لەدەست ‌دا.

چەند ڕۆژ دوای گیانلەدەستدانی ئەوراز، هەژمارێک لە میدیاکانی ئێران هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە بەرپرسانی فێدراسیۆنی کەژوانیی ئەو وڵاتە، کەمتەرخەمی زۆریان لەمەڕ ڕزگارکردنی ئەو محەمەد ئەوراز و هاوڕێ بریندارەکەی نواندووە.

تەرمی محەمەد ئەوراز، لەسەر وەسێتی خۆی، لەسەر دوندی چیای سوڵتان یەعقووب لە باشووری نەغەدە بەخاک سپێردرا.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: