ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > یەکێتی داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات بە هانای ڕۆژئاوای کوردستانەوە بچێ

یەکێتی داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات بە هانای ڕۆژئاوای کوردستانەوە بچێ

NNSROJ: مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شەوی ڕابردوو[١٨ی سێپتامبر] بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمدواییانەی داعش بۆ سەر کۆبانێ بڵاوکردەوە کە تێیدا داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانیشی کردووە بە هانای خەڵکی کۆبانێ یەوە بچن و بە گوتەی بەیاننامەکە کوردانی ڕۆژئاوا لە چەنگ “جانەوەرانی داعش” ڕزگار بکەن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای کردووە کە عێڕاق، تورکیا و ئێرانیش هەنگاوی بەپەلە بۆ یارمەتیدانی کۆبانی بنێن.

ئەو حیزبە هەروەها ئاماژەی بە بەشداری شەڕڤانانی یەپەگە لە ڕزگارکردنی خەڵکی شنگال کردووە و نووسیویەتی کە “حكومەتی كوردستانیش، ئەگەرچی هێزی پێشمەرگە لەشەڕێكی فراواندایە دژی داعش، بەڵام بەهەر رێگەیەك دەگونجێ‌‌ و دەكرێ‌، پێویستە هیممەتی كوردستانی بۆ ئەو شارە كوردستانییە بكرێ‌. چونكە، هەموولایەك دەزانین شۆڕشگێڕانی رۆژئاوا، چ رۆڵێكی جوامێرانەیان لەكاتی كارەساتی شەنگالدا، بینی.”.
دەقی بەیاننامەکەی ی.ن.ک لەم لینکەدا بخوێنەوە
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    19 ئه‌یلول 2014 له‌ 19:10

    “كارەساتی مرۆیی بەڕێوەیە”
    نوێكراوەتەوە .. یەكێتی لەسەر دۆخی كۆبانێ راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
    9/18/2014 10:08:00 PM
    1

    چاودێرنیوز: مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایدەگەیەنێت: پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش‌و ئەمریكا‌و وڵاتانی رۆژئاوا، بەهانای شاری كۆبانییەوە بچن‌و خەڵكەكە لەو جانەوەرانەی داعش رزگار بكەن.

    لە راگەیەنراوێكدا لەسەر گەمارۆدانی كۆبانێ، كە وێنەیەكی بۆ چاودێرنیوز نێردراوە، هاتووە: داعش بە چەكی قورس، ناو كۆبانێ بۆردومان دەكەن‌و، شەهیدو بریندارێكی زۆریش دراوون‌و، تەنانەت چاوەڕێی كارەساتی مرۆیش لەو شارەدا دەكرێ‌.

    دەقی راگەیەنراوەكە:

    راگەیەندراوێكی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر گەمارۆدانی كۆبانی

    جەماوەری گەلەكەمان!
    وڵاتانی پشتیوانی كوردستان!
    ئەی هێزە كوردستانی‌و عیراقییەكان!

    چەند رۆژێكە، شاری كۆبانی كەوتۆتە بەر هێرشێكی فراوانی داعشەكان‌و بەهەموو چەكێكی قورس، ناوشارەكە بۆردومان دەكەن‌و زیانی زۆریان لەخەڵك‌و شارەكە داوە. شەهیدو بریندارێكی زۆریش دراوون. تەنانەت چاوەڕێی كارەساتی مرۆیش لەو شارەدا دەكرێ‌.

    ئەم هێرش‌و شەڕە، لەكاتێكدا روو دەدات، خۆشبەختانە ئەمریكا‌و رۆژئاوا، بڕیاریان داوە لەهەموو شوێنێك هێرش بكەنە سەر داعش. كۆبانی، شارێكی رۆژئاوای كوردستانەو ئاشكرا، لەبەرچاوی هەموو دەوڵەتان‌و ناوچەكە، لەسەر دەستی داعشەكان قەتڵوعام دەكرێین.

    یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داوا دەكات ئەنجومەنی ئاسایش‌و ئەمریكا‌و وڵاتانی رۆژئاوا، بەهانای شاری كۆبانییەوە بچن‌و خەڵكەكە لەو جانەوەرانەی داعش رزگار بكەن. بەپەلەش كۆمەك بەخەڵكەكە بگەیەنن.

    هەروەها داوا لە حكومەتی عیراق، كۆماری ئیسلامی ئێران‌و توركیاش دەكەین، هەرچییەكیان پێدەكرێ، هاوكاری ئەو قارەمانانە بكەن كە بەرگری لەشاری كۆبانی دەكەن‌و بۆ یارمەتیدانی خەڵكەكەش، بڕیاری مرۆیی بەپەلە بدەن‌و بگەیەنن.

    حكومەتی كوردستانیش، ئەگەرچی هێزی پێشمەرگە لەشەڕێكی فراواندایە دژی داعش، بەڵام بەهەر رێگەیەك دەگونجێ‌‌و دەكرێ‌، پێویستە هیممەتی كوردستانی بۆ ئەو شارە كوردستانییە بكرێ‌. چونكە، هەموولایەك دەزانین شۆڕشگێڕانی رۆژئاوا، چ رۆڵێكی جوامێرانەیان لەكاتی كارەساتی شەنگالدا، بینی.

    سڵاوتان لێبێ‌ .. خەڵكە خۆڕاگرەكەی كۆبانی.
    سڵاوتان لێبێ‌ .. پارێزەرانی خەڵكی كۆبانی.
    سڵاوتان لێبێ‌ .. شەهیدانی كۆبانی.

    راگەیاندنی
    مەكتەبی سیاسی
    یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
    2014/9/18
    http://chawdernews.com/Direje.aspx?Jimare=4443

  1. 19 ئه‌یلول 2014 له‌ 19:19

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: