Archive

Archive for تشرینی یه‌كه‌م, 2014

ڕۆژی جیهانیی پشتیوانی لە کۆبانێ ١ی ١١ی ٢٠١٤

31 تشرینی یه‌كه‌م 2014 2 comments

لە هەڵمەتێکی بەرینی جیهانیدا, دەیان کەسایەتی ناوداری جیهانی وەک دێسمۆند تۆتۆ، ئادولفۆ پرێس ئسکیڤل، وەرگرانی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل، نوام چامسکی، زمانناس و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، میشل ڕۆلان، سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکانی جیهان ڕایانگەیاندووە بەشداری ئەو هەڵمەتە دەبن کە ڕۆژی ١ی نۆڤامبر دەکاتە ڕۆژی پشتگیری لە کۆبانی. هەر لەم چوارچێوەدا، خۆپێشاندان و چالاکیگەلی جۆربەجۆر بۆ پشتیوانیی دەربڕین لە کۆبانێ و شەرمەزارکردنی هێرشی داش بۆ کوردستان لە پێتەختی وڵاتانی جیهان و گەورەشارەکان سازمان دراوە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

پێشمەرگە لە کۆبانێ و ئانکارا لە ئۆفسایددا

31 تشرینی یه‌كه‌م 2014 1 comment

جەنگیز چاندار- رادیکاڵ
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

چوونی پێشمەرگە بەسەر خاکی تورکیادا بۆ کۆبانێ، ڕووداوێکی زۆر گرینگتر لەوەیە کە لە یەکەم نیگادا دێتە بەر چاو. ڕووداوێکی مێژووییە. بەڵام بۆ مەگەر پێشمەرگە کێیە؟ کۆبانێ کوێیە؟ کێن ئەوانەی کۆبانێ دەپارێزن، شەڕی بۆ دەکەن؟

کۆبانێ، شارێکی کوردستانی سووریا، یانی ڕۆژئاوایە کە مانگێکە بەرانبەر بە هێرشی داعش ڕاوەستاوە. تا ئەو ڕادەیە کە بەرخۆدانیان، گۆڕانی بەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکادا هێنا. شارێکی کوردان کە لەسەر سنووری تورکیایە. یەپەگە؛ یەکینەکانی پاراستنی گەل، هێزیکی چەکدارە کە وەک باڵی سەربازیی پارتی یەکێتیی دێمۆکراتیک، واتە دەستەخوشکی پەکەکە لە سووریا دەناسرێ. کەوایە دەتوانین یەپەگە بە برای دوانەی هەپەگە بزانین.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“١٠٠١ سێو”ی تەها کەریمی پاڵێوراوی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیکە

31 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: فیلمی ١٠٠١ سێوی تەها کەریمی، پاڵیوراوی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیکە.

فێستیڤاڵی ئاماژەپێکراو کە وەک یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمی ئاسیا دەناسرێ، بڕیارە لە مانگی دێسامبری ئەمساڵدا لە ئوسترالیا بەرێوە دەچێت.

لە کۆمەڵکوژی ئەنفالدا کە ۱۸۲۰۰۰ مرۆڤی کورد لە لایەن حیزبی بەعسی عێراق لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانەکانی عێراقدا خرانە ژێر خاک، تەنیا ۱۳ کەس توانیان بە برینداری لە کاتێکدا شايەتی ئەو تاوانە گەورەیە بوون، خۆیان ڕزگار بکەن. سێ کەس لەم ۱۳ شاهیدە ئێستا لە ژیاندان نەماون و تەنیا ۱۰ شاهید زیندوون و فیلمی ۱۰۰۱ سێو چیرۆکی ئەوان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە، ئەوان پێیان وایە ئەو رۆژە ئەرکیان تەواو دەبێت کە کۆی بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت لە دنیا بەدوای ئەو وشەدا گەڕابن. کاری دووهەمیان ئەوەیە کە هەر ساڵێک، هەزار و یەک سێوی مێخەکڕێژ بنێرن بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەشداربوون لە تاوانی ئەنفالدا، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بە بێدەنگبووان لە ئاست ئەو تاوانە گەورەیەی مرۆڤایەتیی. ئەوان بۆ یەکەمجار و لەم فیلمەدا هەزار و یەک سێو دەنێرن بۆ شاری هەزار و یەک شەو واتە “شاری بەغدا”، کە بڕیاری ئەو تاوانەی لێدرا و … وەک پەیامێک بۆ بیرنەچوونەوە و ئاشتی و دووبارە نەبوونەوەی. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

بۆ دەبێ چەپەکان پشتیوانی لە کۆبانێ بکەن؟

30 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە

سارا هاتوێی*- گڕین لێفت
لە ئینگلیزییەوە: مەسعوود مەناف

زیاتر لە مانگێکە، شەڕڤانانی کورد لە کۆبانێی هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا، لە شەڕێکی قورس دژ بە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی[داعش] دان. کوردەکان تێدەکۆشن تا پێش بە داگیرکرانی شارەکە لە لایەن داعشەوە بگرن. داگیرکارییەک کە مومکینە کۆمەڵکوژییەکی کارەساتباری لێ بکەوێتەوە.

لەم ڕۆژانەی دواییدا، مشتومڕێک لە نێو چالاکانی چەپدا سەری هەڵداوە کە گەلۆ ئەگەر خەباتی کوردان[لە ڕۆژاوا. و]، خەباتێکی دژەئەمپێریالیستییە، چۆناوچۆنە گرووپە چەکدارەکان لە کۆبانێ داوای دەستێوەردانی سەربازی لە هێزە ئەمپێریالیستییەکان دەکەن؟ لەم نێوەدا ئەرک و خاڵی سەرنجی چالاکانی دژە-جەنگ دەبێ چی بێ؟ ئەی چ بەوانە بوترێ کە بانگەشە دەکەن کە پشتیوانی لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی کورد دژ بە چەکدارانی داعش، پەرە بە گەشەسەندنی زیاتری ئیسلامۆفۆبیا دەدات؟

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

داعش ٢٥ مێرمنداڵی ڕفێنراوی کوردی ئازاد کرد

30 تشرینی یه‌كه‌م 2014 1 comment

NNSROJ: بە گوێرەی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ئۆکتۆبر، داعش ٢٥ مێرمنداڵی کوردی ئازاد کردووە.

ئەو مێرمنداڵانە، لە کۆتاییەکانی بەهاری ئەمساڵەوە، لەگەڵ ١٣٠ مناڵی تر، لە ڕێگەی حەڵەب بۆ کۆبانێ لە لایەن داعشەوە ڕفێنرابوون و لە شاری منبج ڕاگیرابوون.[زانیاری زیاتر]
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“فریامان كەون توركیا سووكایەتیمان پێدەكات”

29 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە

دكتۆر “عیزەدین تەمۆ”، لە ناو کاروانی دووهەمی #پێشمەرگە کە لە شارۆچكەی پرسووس چاوەڕوانن ڕێگە بدرێن دەربازی #کۆبانێ بن:
“84 پێشمەرگەین، دوێنێ شەو کاتژمێر ١ی شەو بە كاتی توركیا، گەیشتنە فڕۆكەخانەی ئورفا. لە هەولێر، توركەكان پێیان ڕاگەیاندین كە نابێ بە چەک و جلوبەرگی پێشمەرگەوە بچین، ئێمە بە جلوبەرگی مەدەنی و بەبێ چەک هاتووین. كە گەیشتینە فڕۆكەخانە، بە پاس گەیێندراینە پرسووس، لەوێش ئێمە خراوینەتە كۆگایەكەوە، كە هیچ خزمەتگوزاریەكی تێدا نییە، یەک پارچە سابوونیی تێدا نییە دەستی پێ بشۆین، هەروەها ئاودەستی تێدا نییە. خواردنی پەنابەرانمان دەدەنێ، ئێمە هەست دەكەین سجنین لێرە، سەربازێكی زۆر دەوریان داوین، پەیوەندیمان بە دەرەوە نییە، بەبیانووی ئەوەی دەبێ چاوەڕێی چەكەكانمان بین، دەركەوتنی ئێمە و چوونمان بۆ كۆبانێ دوادەخەن، هاتنی چەكەكانیشمان دوادەخەن. سەربازەكانی توركیا مامەڵەی خراپمان لەگەڵ دەكەن، زۆر تووڕەن لە پێشوازی خەڵک لە پێشمەرگە. داوا لە سەركردایەتیی كورد دەكەم بەدەنگ بانگەوازی ئێمەوە بێن و لەو سووكایەتیپێكردنە رزگارمان بكەن، بەڕاستی توركیا سووكایەتیمان پێدەكات”… ڕووداو

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

هێزی پێشمەرگە لە نێوان پێشوازیی گەرمی کوردانی باکووردا بەرەو کۆبانێ کەوتۆتە ڕێ

28 تشرینی یه‌كه‌م 2014 2 comments

NNSROJ: پاشنیوەڕۆی سێشەممە[٢٨ی ئۆکتۆبر]، دوو گرووپ لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە نێوان پێشوازیی شایانی سەرنجی کوردانی باکوورەوە، بەرەو کۆبانێ کەوتنە ڕێ.

گرووپێک لەو پێشمەرگانە بە ڕێگای ویشکایی و بە خاڵی سنووریی برایم خەلیلدا و گرووپی دووهەم لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە خۆیان گەیاندە پەرسووسی ئورفا و ئێستا چاوەڕوان دەکرێ لە دەرفەتێکدا، سنوور دەرباز بکەن و بچنە کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەمە یەکەم جارە، کە هێزی پێشمەرگە، بە فەرمی و بە بڕیاری فەرمیی پارلەمانی کوردستان و مۆڵەتی حکوومەتی تورکیا، سنووری سێ پارچەی کوردستان دەرباز دەکەن.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ