ماڵه‌وه‌ > Comment > وەزارەتی پێشمەرگە: بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر كۆبانێ هێرشی سەر داعشمان دەست پێكرد

وەزارەتی پێشمەرگە: بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر كۆبانێ هێرشی سەر داعشمان دەست پێكرد

1 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

هەڵگورد حیكمەت، بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێ کە مەبەستیان لە دەستپێکردن هێرش بۆ سەر بەرەكانی شەڕ لە زوممار و رەبیعە، کردنەوەی بەرەیەکی نوێ و كەمكردنەوەی فشاری چەكدارانی داعشە لەسەر كۆبانێ و هاوكات بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچانەشە، كە ماوەیەكە كەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی داعش. دوێنێ سێشەممە، ٣٠ی سێپتامبر، دوو گوندی مەحمودییە و سەعدییە كە دەكەوێتە باكووری زوممار لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكراوە و ئێستاش دەگوترێ کە رەبیعەش لە ئۆپێراسیۆنێکی هاوبەشی گەریلاکانی هەپەگە و هێزی پێشمەرگەدا کۆنترۆڵکراوەتەوە. لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردووشدا، لە بەرەی ڕۆژئاوای رەبیعەش، شەڕی قورس لە نێوان یەپەگە و داعش هاتبۆ ئاراوە. هاوکات لە بەرەکانی شەڕ لە جەلەولا و کەرکووکیش چەند عەمەلیات دەستیپێکردووە.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا، وێنەی چەکی دژەتانکی میلان بەدەستی شەڕڤانانی یەپەگە لە کۆبانێ بڵاوکراوە و دەنگۆی ئەوە باس کرا کە گۆیا هێزی پێشمەرگە ئەو چەکەی پێداون بەڵام دواتر، بەرپرسێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شارنیوزی گوتووە کە ئەو چەکانە هی ئێمە نین بەڵکوو هی داعش بوونە و شەڕڤانانی یەپەگە دەستیان بەسەردا گرتوون و دژ بە داعش شەڕی پێدەکەنەوە.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    1 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 10:38

    YPG : له‌ره‌بیعه‌ چه‌ندین ده‌ڤه‌رى ستراتیجیمان کۆنترۆل کرد و پێشمه‌رگه‌ش نزیک بۆته‌وه‌
    ANF – ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان 30.09.2014 17:14:22

    شه‌ڕڤانانى YPG گه‌ڕه‌کێک و چه‌ند ده‌ڤه‌رى ستراتیجى قه‌زاى ره‌بیعه‌ ده‌خه‌نه‌ ژێر کۆنتڕۆڵى خۆیانه‌وه‌. هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ش له‌ نزیک قه‌زاکه‌ و له‌سه‌ر رێگاى موسڵ له‌ پێشڕه‌ویدان .
    ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندنى YPG سه‌باره‌ت دوایین دۆخى قه‌زاى ره‌بیعه‌ لێدوانێکیدا و رایگه‌یاند:” هه‌ڵمه‌تى شه‌ڕڤانانمان که‌ له‌ رۆژئاواى ده‌روازه‌ى تلکۆچه‌ر و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ باکوور و باکوورى رۆژئاوا له‌ دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش له‌ قه‌زاى ره‌بیعه‌ ده‌ستیپێکردوه‌ به‌رده‌وامه‌ .
    هێزه‌کانمان له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا گه‌ڕه‌کێکى ره‌بیعه‌ و چه‌ند ده‌ڤه‌رێکى ستراتیجیان خستوته‌ ژێر کۆنتڕۆڵى خۆیانه‌وه‌ .
    هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ش له‌ باکوورى قه‌زاکه‌ له‌ پێشڕه‌ویدان و گه‌یشتونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌. له‌ ده‌وروبه‌رى نه‌خۆشخانه‌که‌ شه‌ڕ و پێکدادان به‌رده‌وامه‌. هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر رێگاى موسڵه‌وه‌ له‌ پێشڕه‌ویدان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ قۆڵى رۆژئاواوه‌ بکه‌ونه‌ قه‌زاکه‌وه‌ .
    له‌ قه‌زاکه‌ شه‌ڕ و پێکدادان به‌رده‌وامه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامه‌کانی دواتر زانیارى بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ .
    http://so.firatajans.com/news/roejnae/ypg-lh-rh-by-h-chh-ndyn-dh-vh-r-strtyjymn-khoentroel-khrd-w-pyshmh-rgh-sh-nzykh-boeth-wh.htm

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    1 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 10:38

    HPG و پێشمه‌رگه‌ له‌که‌رکوک له‌دژى داعش ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ستپێکرد
    ANF – که‌رکوک 30.09.2014 11:00:15

    عه‌گید که‌لاری ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل HPGله‌باشورى کوردستان رایگه‌یاند که‌ سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل” HPG “، شانبه‌شانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش و مۆڵگه‌کانیان له‌ده‌وروبه‌رى که‌رکوک ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شیان ده‌ستپێکردووه‌ .
    عه‌گید که‌لارى رایگه‌یاند که‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌کانى HPG و پێشمه‌رگه‌ به‌وره‌یه‌کى به‌رزه‌وه‌ به‌شدارى ده‌که‌ن و له‌پێشڕه‌وه‌یدان و له‌چه‌ند گوندى ستراتیجى گورزى کوشنده‌یان له‌چه‌ته‌کانى داعش داوه‌ و له‌حاڵى هه‌ڵهاتنن و شه‌ڕیکى سه‌خت به‌رێوه‌ ده‌چێت . ووتیشى :” بێگومان سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ هێزه‌کانى HPG و پێشمه‌رگه‌یه‌.”
    عه‌گید که‌لارى راشیگه‌یاند که‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیشیان له‌دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش به‌رده‌وام ده‌بێ.

    http://so.firatajans.com/news/roejnae/hpg-w-pyshmh-rgh-lh-khh-rkhwkh-lh-dj-d-sh-y-oeph-rsyoenyn-dh-stpykhrd.htm

  3. : رۆژپڕێس|Rojpress
    1 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 10:38

    “پێش ئەوەی بدرێت بەپێشمەرگە دراوە بەداعش”
    راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەرچاوەی چەكی‌ دژە تانكی‌ یەپەگە ئاشكرادەكات

    شارپرێس:
    ئەو چەكە دژە تانكەی لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا بەدەست هێزەكانی یەپەگەوە بووە، لەشەری دژی داعش دەستیان كەوتووە.

    ئاژانسی هەواڵی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە ئەگەرچی‌ پێشتر باس لەوەكرا، گوایە نازانرێت یەكینەكانی‌ پاراستنی‌ گەل (یەپەگە) لە چ سەرچاوەیەكەوە چەكی‌ دژە تانكی‌ دەستكەوتووە، بەڵام سەرچاوەیەك ئاشكرایدەكات، ئەو چەكە بەرلەوەی‌ بگاتە هێزەكانی‌ پێشمەرگە، بەداعش دراوە.

    لەگرتەیەكی‌ ڤیدیۆییدا كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ناوەندی‌ چاپەمەنی‌‌و ڕاگەیاندنی‌ یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاویكردەوە، شەڕڤانانی‌ یەپەگە چەكی دژە تانكی میلان (MILAN ATGM) بەكاردەهێنن، دوابەدوای‌ ئەوەش پرسیاری‌ ئەوەدەكرا، ئاخۆ ئەو چەكە چۆن‌و بەچ ڕێگەیەك دەستی‌ یەپەگە كەوتووە.

    ئاژانسەكە لەزاری سەرچاوەیەك لەڕەوشی‌ كۆبانی بڵاویكردووەتەوە ئەو چەكی‌ دژە تانكە، یەپەگە لەهێرشەكانیاندا بۆ سەر داعش توانیویانە دەستی‌ بەسەردابگرن.

    ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە بەرلەوەی‌ ئەو چەكە بگاتە دەستی‌ هێزەكانی‌ پێشمەرگە بۆ شەڕی‌ داعش، بەداعش دراوە، لەكاتی‌ هێرشی‌ یەپەگەش بۆ سەر ئەو تیرۆریستانە توانراوە دەستبگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا، ئێستاش لەدژی‌ داعش بەكاریدەهێنن.

    ئەگەرچی‌ تائێستا یەپەگە بەفەرمی‌ ڕوونكردنەوەی‌ پێویستی‌ نەداوە، بەڵام ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكردووە ئەو زانیاری‌ پێویستی‌ دەستكەوتووە، كە ئەو چەكی‌ دژە تانكە لەداعش گیراوەو ئێستا لەمیحوەرەكان، یەپەگە بەكاریدێنێت.

    هــ . ح
    http://www.sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=21982

  4. : رۆژپڕێس|Rojpress
    1 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 10:39

    پێشمەرگە رەبیعەی كۆنترۆڵكردەوە
    لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 23 کاژێر لەمەو بەر
    هێزی پێشمەرگە
    هێزی پێشمەرگە

    رووداو – هەولێر

    هێزی پێشمەرگەی كوردستان دوای شەڕێكی سەخت توانی رەبیعە كۆنتڕۆڵ بكاتەوە.

    شێخ ئەحمەد محەممەد، فەرماندەی هێزی دەستوەشێن لەناو رەبیعەوە بە تەلەفۆن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە رەبیعە بەتەواوەتی كۆنترۆڵكراوەو كەوتووەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.

    ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە گوتیشی: “چەكدارانی داعش تەرمەكانیان جێدەهێڵن و دەست بەسەر كەلوپەلە سەربازییەكانیشیان گیراوە، كە تانك و كۆمەڵێك چەكی دیكەن”.

    بە گوتەی شێخ ئەحمەد لە كاژێر 5ی بەیانییەوە شەڕەكە دەستیپێكردووەو سەرەتا گوندی مەحمو‌ودیەو سعودیە كۆنترۆڵكراون و دواتر بەرەو رەبیعە رۆیشتوون. دەشڵێ “تاوەكو شنگال ناوەستین”.

    ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە كۆنترۆڵكردنی رەبیعەی بە گرنگ وەسفكرد و گوتی “ئاسانكاری دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال و زوممار”.

    http://rudaw.net/sorani/kurdistan/3009201413

  5. : رۆژپڕێس|Rojpress
    1 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 10:39

    وەزارەتی پێشمەرگە: بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر كۆبانێ هێرشی سەر داعشمان دەست پێكرد
    30 ئةيلول 2014 11:04 (نوێكردنەوەیی دوايي 30 ئةيلول 2014 11:05)
    هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار و رەبیعە دەستیان بە هێرش كردووە، تائێشتاش ٣٠ خاڵی ژێر دەسەڵاتی داعشیان كۆنترۆڵكردووە.

    زوممار

    بەرێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند:”بەیانی زووی ئەمڕۆ سێشەممە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەستیان بە هێرشێكی بەرفراوانی زەمینی بۆ سەر بەرەكانی شەڕ لە زوممار و رەبیعە كردووە و بەهۆیەوەش ٣٠ خاڵی ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعشیان كۆنترۆڵكردووە و چاوەڕی دەكرێ لە چەند سەعاتی داهاتوودا، پێشڕەوی زیاتر بكرێ.”

    هەڵگورد حیكمەت ئەوەشی راگەیاند: “هەردوو گوندی مەحمودییە و سەعدییە كە دەكەوێتە باكووری زوممار لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكراوە و هاوكات ئێستا ناحیەی رەبیعە كە 5 كیلۆمەتر لە هەردوو گوندەكەوە دوورن پێشمەرگە بۆردومانیان دەكات.”

    ئەو بەرپرسەی پێشمەرگەی كوردستان گوتیشی: “ئامانج لە هێرشەكانی پێشمەرگە بۆ كەمكردنەوەی فشاری چەكدارانی داعشە لەسەر كۆبانێ و هاوكات بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچانەشە، كە ماوەیەكە كەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی داعش.”

    لەلایەكی دیكەوە عەبدوڵرحمان كەوڕینی ئەندامی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە ناسراو بە فەلەك، لە بەرەكانی شەڕەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: “ئێستا هێرشەكانی پێشمەرگە بەردەوامە و بەخەستی ناحیەی رەبیعە بۆردومان دەكات لە ماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا چاوەڕێ گەیشتنی هەواڵی خۆش بن.”

    ناحیەی زوممار و رەبیعە كەوتووەتە نزیك سنووری باكووری رۆژئاوای عێراق و بەناوچەیەكی گرنگی جوگرافی نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای سوریا دادەنرێ و ئێستا لە هەردوو بەرەی سنووری نێوان عێراق و سوریا، چەكدارانی داعش ناوچەیەكی بەرفراوانیان كۆنترۆڵكردووە و لە سنووری كۆبانێ چەكدارانی داعش پێشڕەوییان كردووە و زیاتر لە ٦٠ گوندی ئەو ناوچەیان لە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی پەیەدە دەرهێناوە و ماوەی سێ رۆژیشە ئەو شارە رووبەڕووی هێرش بۆتەوە.

    لە ئەنجامی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پەیەدە تا ئێستا 310 گوندی رۆژئاوا كەوتوونە دەست چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
    http://www.aa.com.tr/ks/headlines/397285

  6. : رۆژپڕێس|Rojpress
    2 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 09:19

    وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە
    02.10.2014
    (باسنیوز) هۆشمەند سادق
    وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە, کە گوایە هێزی چەکداری دیکە هاوکاریان کردبن لە ئازاد کردنی رەبیعە دا.
    هەڵگورد حیکمەت بەڕێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی راگەیاند ‘هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە پاڵپشتی فڕۆکە سەربازییەکان, توانیان رەبیعە کۆنترۆڵ بکەنەوە، هیچ هێزێکی تر پاڵپشتی پێشمەرگە نەبووە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی رەبیعەدا’.
    لە چەند میدیایەکدا بڵاوکرایەوە، کە هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) پاڵپشتی پێشمەرگە بوون لە کۆنتڕۆڵکردنی ناحیە رەبیعە و گوندەکانی دەورووبەریدا، کە بەناوچەیەکی گرنگ ئەژمار دەکرێت بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی، هەردوو بەشی باشوور و رۆژئاوی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و خاڵێکی سنووری نێودەوڵەتییە.
    بەرەبەیانی 29/9/2014 هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی بەرفراوانیان بە پاڵپشتی فڕۆکە و فەرماندەییەکانی (8ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە, هەڵگورد, بارزان, لیوای تایبەتی2 و زێرەڤانی) توانیان ئەو ناحیەیە کۆنترۆڵ بکەنەوەو چەکدارانی داعش لەو ناوچانە پاشەکشە پێبکەن.

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: