ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > پێشنیاری بێشەرمانە

پێشنیاری بێشەرمانە

4 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

عەمبەرین زەمان- تەڕەف
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

کاتێ ئەو وتارەم دەنووسی، دەنگۆی ئەگەری داگیرکرانی کۆبانێ لە لایەن تیرۆریستانی داعش، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبۆوە. دەنگۆیەک کە ئەوکات نەمدەتوانی پشتڕاستی بکەمەوە. بەڵام ڕەوشی کۆبانێ هەستیارە و بەدوور نییە کە داعش ئەمجار پاش ئاقچەقەڵا و قارقامیش، خاڵی سنووری موڕشیدپناریشی بکەوێتە دەست.

ئەی هەڵوێستی تورکیا لەهەمبەر ئەو تابڵۆیە چییە؟

هەمان هەڵوێستیی هەمیشەیی! تورکیا، ئێستاش وەک هەمیشە، دەیهەوێ مەرجەکانی بەسەر پارتی یەکێتیی دێمۆکراتیکدا بسەپێنێ. بۆیە بە ڕوودارییەوە پێی دەڵێ کە تا پێوەندییەکانت لەگەڵ ڕەژیمی بەشار ئەسەد نەپچڕی، چ خێرێکت لە ئێمەوە پێ ناگا. کەچی ناساندنی ڕەژیمی ئەسەد وەک دوژمن و دەستپێکی شەڕ لەگەڵی، بە مانای خۆکوژی پەیەدە دەبێت.

هۆکارەکەشی ئاشکرایە و زۆر جاریش باسم کردووە.
مەسلەن ئایا ئەگەر ڕەژیمی بەشار ئەسەد، لە ئاسمانەوە بۆمبارانی کوردەکان بکات، ئەمریکا یا وڵاتانی تریی هاوپەیمانی، چ هەوڵێک بۆ پاراستنی کوردان دەدەن؟ بەرەنگاری ئەو هێرشە دەبنەوە؟ کەس بە فریای کوردانەوە دەچێ؟

فکر ناکەم ئەو وڵاتانەی کە گوێیان بە کوژرانی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی سڤیلی سووریا نەبزوتووە، چ خێرێکیان بۆ کوردان هەبێ!

بۆمبارانەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێڕاق، بە کۆبانێشەوە، تەنیا بنکەکانی داعشی کردۆتە ئامانج. بۆیە کە هەڵوێستی ئۆباما لەمبارەوە ڕوونە. ئۆباما دەڵێ کە هێرشەکان تەنیا بە داعش سنووردار دەبن و ئەسەد لە ناو ئامانجەکاندا نییە. هەر بەم هۆکارەشە تورکیا ئاوا تووڕەیە و دەڵێ من نابمە “بەشێک لە پلانە کاتییەکان”. بە کورت و کورمانجی تورکیا ڕووخانی ئەسەدی دەوێ. حکوومەتی ئاکەپەش هەر بەو مەبەستە ئیزنی لە پارلەمان خواست تا ئەگەر پێویست بکات، هێزی چەکداری بیانیش خاک و بنکە سەربازییەکانی تورکیا بۆ لێدوانی سووریا بەکار بێنن.

پەیەدە تا هەڵوێست و ئیرادەی جیددیی ئەمریکا بۆ ڕووخانی ڕەژیمی ئەسەد نەبینێ، بۆ دەبێ متمانە بە تورکیا بکات و ئەسەد، ڕووسیا و ئێران بکاتە دوژمنی خۆی؟ بۆ ئەگەر ئەسەد بۆمبارانی کوردەکان بکا، تورکیا بە فریایانەوە دەچێ؟ سێ ساڵە خەڵکی سووریا بۆمباران دەکرێن و تورکیا هێستا هێزی چەکداریی دژ بە ئەسەد بەکار نەهێناوە، نەکا بێژی بۆ کوردەکان ئەو کارە دەکات؟ وەڵامی کوردەکان بەو پرسیارە “نەخێر”ە.

ئێستا دەبێ بپرسین کە ئایا لەحاڵێکدا سەدان هەزار کەس لەبەر چاوی ئێمە قەتڵوعام کران[و تورکیا هیچی نەکرد]، داخوازییەکی لەو چەشنەی تورکیا لە کوردەکان چەندە ئەخلاقییە؟

جگە لەوە، بۆ مەگەر مەترسی کوردەکان لەسەر تورکیا زیاترە یا مەترسی داعش؟ ئەگەر وەڵامی ئەو پرسە “داعش”ە و مادام کە تورکیا خۆی ئێستاکە بۆی ناکرێ شەڕی داعش بکا، دە با لێگەڕێ کوردەکان خۆیان بپارێزن و شەڕی داعش بکەن. ئەو هەمۆ چەکە بە سنوورەکانی تورکیادا گەیەنرایە دەستی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، بۆ لێناگەڕین جارێکیش چەک بگاتە دەستی کوردەکان؟ ئەگەر کۆبانێ بکەوێ، ئەمجار، کانتۆنی جزیرە، کە ئەویش لەسەر سنووری تورکیایە و لەژێر دەستی پەیەدە دایە، دەکرێتە ئامانج و دواتر… دواتر نۆبەی تورکیایە بۆیە کە داعش چەندین جار ڕایگەیاندووە کە تورکیاش لەناو ئامانجەکانی دایە.

لە لایەکی تریشەوە، لەبیر نەکەن کە ئەو مژارە، پێوەندی ڕاستەوخۆیی بە پڕۆسەی ئاشتیی ناوخۆی تورکیا هەیە. پەکەکە، هەدەپە و ئۆجالان، هەموو هاوهەڵوێستن لەسەر ئەوەی کە ڕۆژئاوا و قۆناخی ئاشتی لە تورکیا، گرێدراوی یەکترن. دەڵێن کۆبانێ بکەوێ، قۆناخی ئاشتیش کۆتایی پێ دێ. ئەوەش با لە جێی خۆی بمێنێ کە کەوتنی کۆبانێ، هەرچەندەش کە تورکیاش بە خەتابار بزانرێ، بەڵام دیسان، خەسار لە پڕێستیژی خۆی کوردانیش دەدا. بە گوتەی ئاکادێمیسییەن، ئارزوو ییڵماز، ئەو ڕوانگە کە دەڵێ “پەکەکە، چیرۆکی سەرکەوتنە بەڵام سەرکەوتنێکی بێ دەستکەوت”ەش خەسار دەبینێ.

سەرباری هەمووی ئەمانە، لە وتەکانی سەرکۆمار ئەردۆغان و ڕاوێژکارەکەی “یاڵچین ئاکدۆغان”ڕا دیارە کە تورکیا بە شوێن ڕێگایەکدا دەگەرێ کە قەندیل بەرە بەرە پەراوێز بخا و لە قۆناخەکەی دەرباوێژێ. هاوکات هەوڵیش دەدا کە مەودا بخاتە نێوان پەیەدە و قەندیل و … مانۆڕگەلێک کە نە تەنیا سوودێکی نابێ بەڵکوو زۆریش مەترسیدارن و دەتوانن کێشەکە بەرەو ئاقارێکی ترسناکدا بەرن. لەبیر مەکەن کە ڕەقیبەکانی تورکیا لەو ناوچە، لە بۆسە دان. تورکیا پێی وایە کە پەکەکە ناتوانێ لە لایەک زۆرانبازی لەگەڵ داعش بکات و لەم لاشەوە بەرەی دووەمی شەڕ دژ بە تورکیا بکاتەوە. ڕەنگە ئەوەش ڕاست بێ بەڵام تورکیاش با لەبیری نەچێ کە ئەگەر داعش هێرشی بکاتە سەر، ئانکاراش توانای شەڕکردن لەگەڵ کوردانی نابێ.
جەژنیشتان پیرۆز و ساخی و کەیفخۆشیتان ئاواتەخوازم.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    4 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 18:00

    Amberin ZamanAmberin Zamanamberin.zaman@gmail.com03 Ekim 2014 Cuma
    Ahlaksız teklif
    Biz bu satırları yazarken Kobanê’nin IŞİD teröristlerine düşmek üzerek olduğu haberleri sosyal medya aracılığıyla yayılıyordu.

    İddiaların doğru olup olmadığını henüz teyit edemedim. Ama Kobanê’nin durumu kritik. IŞİD’in Türkiye sınırında kontrol ettiği iki sınır kapısına (Akçakale ve Karkamış) Murşitpınar’ı ekleme ihtimali gittikçe yükseliyor.

    Türkiye’nin bu manzara karşısındaki tutumu ne peki?

    Tutumu aynı. Suriyeli Kürtlerin liderliğini yapan Demokratik Birlik Partisi’ne (PYD) her zamanki dayatmalarda bulunuyor. “Esad’la bağlarını koparmadan bizden siz hayır gelmez” diyor kabaca.

    Oysa eskiden olduğu gibi bugün de PYD’nin Esad rejimini düşman ilan etmesi, rejimle fiilen savaşmaya kalkması intihar olur.

    Nedeni basit. Ve defalarca bu köşede tekrarladık. Birincisi Esad Kürtlere havadan saldırırsa Amerika veya diğer Batı devletleri buna karşılık verecek mi? Kürtlerin yardımına koşacak mı? Geçmişte onbinlerce Suriyeli sivilin ölümüne seyirci kalındığını gözönünde tutarsak Kürtlere ayrıcalık tanıyacaklarını hiç de sanmıyorum. ABD’nin Kobanê dâhil, Suriye’de gerçekleştirdiği hava saldırıları sadece IŞİD’i hedef alıyor. Çünkü Obama’nın tavrı net. Suriye’ye yapılan askerî müdahaleler IŞİD ile sınırlı kalacak. Esad’ı hedef almayacak. Böyle olduğu için Türkiye bu denli öfkeleniyor. “Geçici çözümlere ortak olmam” diyor. İstiyor ki Esad devrilsin. Amerika’yı bunu razı edebilme fantezisinden vazgeçmediği anlaşılan AKP, Amerikalı ve diğer yabancı güçlerin Türk topraklarını ve üslerini kullanmalarına imkân tanıyan tezkereyi dün Meclis’ten geçirmeye hazırlanıyordu. Amerika’nın Esad’ı devirmek üzere ortaya koyduğu tartışılmaz, sarsılmaz bir iradesi olmadan PYD Türkiye’nin sözüne güvenip bırakın Esad’ı, Rusya ve İran’ı neden karşısına alsın ki? Esad Kürtlerin üzerine bombaları yağdırdığında Türkiye mi koşacak imdatlarına? Rejimin üç yıldır yaptığı katliamlara müdahale edemeyen Türkiye bu kez askerî gücünü devreye sokar mı? Kürtlerin bu soruya verdiği cevap “hayır”.

    Hâl böyleyken, sınırımızın dibinde yüzbinlerce insan katliamla yüz yüze kalmışken böylesi dayatmalar ne denli ahlakidir? Sormak lazım.

    Bir de şunu: Son kertede Türkiye IŞİD’i mi daha büyük tehdit sayıyor yoksa Kürtleri mi? Eğer bu sorunun cevabı IŞİD ise, madem Türkiye IŞİD’e karşı fiilen müdahale edecek durumda değil o hâlde bırakın Kürtler kendilerini savunsun. Bunca silahın, Suriyeli muhalifin kevgire dönen sınırlarımızın üzerinden geçmesine izin verildi. Bir kez de bırakın Türkiye üzerinden Kürtlere silahlar ulaşsın. Çünkü Kobanê düştükten sonra hiç şüpheniz olmasın sıra Suriye’nin doğusundaki yine PYD denetimindeki Cizire kantonuna gelecektir. Ve ardından Türkiye’ye… Çünkü IŞİD Türkiye’nin, hedefleri arasında olduğunu defalarca ilan etti.

    Bir de meselenin Türkiye’deki çözüm süreci üzerinde direkt etkisi var. PKK, HDP ve Apo hep bir ağızdan Rojava’nın barış sürecinin ayrılmaz parçası olduğunu tekrarlıyorlar. Kobanê düşerse barış süreci de çöker diyorlar. Aslında Kürt halkının nezdinde kendi prestijlerinin de zedelenmesi sözkonusu. Her ne kadar suçun tümünü Türkiye’ye yükleseler de bu böyle. Akademisyen Arzu Yılmaz’ın ifadesiyle “PKK bir başarı hikâyesi, ama sonuçsuz bir başarı hikâyesi” gibi algılanma tehlikesiyle karşı karşıya.

    Üstelik Cumhurbaşkanı ve Yalçın Akdoğan’ın son açıklamalarından seziliyor ki Kandil’i marjinalize etmenin, bir şekilde saf dışı tutmanın yolu aranıyor. PYD ve Kandil’in arasına mesafe koymanın da… Bu manevralar gerçekçi olmadıkları gibi sorunu daha da tehlikeli boyutlara taşıyabilir. Türkiye’nin bölgesel rakipleri pusuda bekliyorlar. PKK IŞİD ile cebelleşirken Türkiye ile ikinci bir cephe açma lüksü yok deniyor. Doğru. Ancak Türkiye’nin de olası bir IŞİD saldırısı karşısında Kürtlerle savaşma lüksü yok. Bunu da unutmayalım.

    Hepinize sağlıklı huzurlu bir Bayram diliyorum.

    http://www.taraf.com.tr/yazilar/amberin-zaman/ahlaksiz-teklif/30969/

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: