ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > بەرپرسی شارنیوز قۆڵبەست کراوە

بەرپرسی شارنیوز قۆڵبەست کراوە

9 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی شارنیوز،هیوا فوولادی، بەرپرسی ئەو ماڵپەڕە، لە ئاکامی سکاڵای هێزی ئینتزامی سەقز قۆڵبەست و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

هۆکاری قۆڵبەستکرانی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، نووسینی بابەتگەلی ڕەخنەیی دژ بە هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارەیە.

شارنیوز، خۆی وەکئاژانسێکی خەبەری سەربەخۆیی سەقز پێناسە دەکات و هەواڵ، وتار، وێنە، کاریکاتۆر و زانیاری، زیاتر سەبارەت بە سەقز و دەوروپشتی بڵاودەکاتەوە.

ئەو ماڵپەڕە پێشووتریش لە لایەن هێزە ئاسایشییەکان و ناوەندی تری ئەمنی و ئیداری حکوومەت، ئاستەنگی بۆ دروست کرابوو و بەرپرسەکەی، حەوتووی ڕابردووش، بە هۆی سکاڵای فەرمانداری سەقز، بانگهێشتی دادگا کرابوو.

شایانی باسە کە لەم ساڵانەی دواییدا، دەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی، زەخت و گوشاری زۆریان خستۆتە سەر ڕۆژنامەنووسانی کورد و جگە لە قۆڵبەست و زیندانیکردنی چەند ڕۆژنامەنووسی کورد، هەژمارێکی زۆریشیان ناچار کردووە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێبهێڵن یا واز لە پیشەکانیان بێنن.

هەر ئێستا چەندین ڕۆژنامەنووسی کورد، بۆ وێنە محەمەدسدیق کەبوودوەند، عەدنان حەسەنپوور، مەسعوود و خەسرەو کوردپوور و کەماڵ شەریقی لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دان.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: