ماڵه‌وه‌ > Comment > باسی “خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کۆبانێ”مان کرد

باسی “خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کۆبانێ”مان کرد

15 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

لە بەرنامەی “دەنگی رۆژهەڵات”ی دەنگی ڕووداودا، باسمان لە “خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی کۆبانێ” کرد. جگە لە من – خالید محەمەدزادە، رۆژنامەنووس لە سلێمانی، نەعیم نەجەفی، رۆژنامەنوس لە کرماشان، ئومید ئەحمەدیان، چالاکڤانی مەدەنی لە جوانرۆ، خەبات مەنگوری، رۆژنامەنووس و چالاکڤانی مەدەنی لە مهاباد، موسا ئومیدی، چالاکڤانی سیاسی و ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام بەشدار بوون. ئومێد بەرین بەرنامەکەی پێشکەش کرد و پرۆدیوسێر “ئازەر فارووق”یش ئەرکی ئامادەکردنی کێشا. من لەم بەرنامەدا، بە کورتی هەندێک خاڵم خستە ڕوو کە لە ژێرەوە باسم کردوون:

بۆ خۆپێشاندان کرا؟

دەربڕینی پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانێ، دەکرێ سەرەتا هەر وەک هەستێکی مرۆیی ئەو خەڵکە لێک بدرێتەوە کە پەرۆشی قوربانیبوون و لەمەترسی کەوتنی گیانی کۆمەڵێک مرۆڤی بێگوناحن

بەڵام گرینگتر لەوە، هەستێکی نەتەوەی و دەرککردن بە هاوچارەنووسی کۆبانێ لەگەڵ مهاباد، سنە، کرماشان و ئیلامە

ئەوە یەکێک لە کاردکردەکانی ناسیۆناڵیزمە، کە بێ گوێدان بە کات، سات، سنووری دەستکرد و مەودا، بەرانبەر بە هەر تەعدایەک دژ بە هاونیشتمانییەکەی، هاونەتەوەکەی هەڵوێست دەگرێ

بەر لەوەی خەڵک بێتە سەر شەقام، کچ و کوڕانی ئەو خەڵکە لە ڕۆژهەڵات، بە کردەوە خۆی گەیاندۆتەوە بەرەکانی شەڕ هەم لە قامیشلۆ و سەرێکانی و کۆبانێ و هەمیش لە شنگال و مەخموور.

بەلاڕێدا بردن؟ دەستی ئێران؟

خۆپێشاندان، لە ڕۆژهەڵات، بەزاندنی هێڵی سوورە، تەنانەت ئەگەر هیچ دروشمێک نەدرێت و هیچ لافیتەیەک بەرز نەکرێتەوە. بەو مەرجە خەڵک خۆی هاتبێتە شەقام.

هەندێک قسە و قسەلۆک لەمبارەوە بڵاودەبێتەوە کە ڕەسمەن بێ ڕێزییە بە شعووری سەدان هەزار کەس کە لە ماوەی نزیک بە حەوتوویەکدا هەر چەشنە ڕیسکێکیان قبووڵ کردووە، هاتوونەتە سەر شەقام و هاواری پشتیوانی لە کۆبانێ سەردەدەن.

بەشێکی زۆر لە ڕێکخەران و دەستپێشخەرانی ئەو خۆپێشاندانانە، لە دوورەوە دەناسم و شایەتی ئەوە هەم کە چەندە مرۆڤگەلێکی دڵسۆزن

بەشی هەرەزۆری خۆپێشاندانەکان خۆڕسک و بێ مۆڵەت بەڕێوەچوون

ئاڕاستەی دروشمەکان دیارن و ناوەڕۆک و شێوازی بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانەکان دیارن کە چەند نەتەوەیین

ئیتر باسکردن لە دەستی پشت پەردە و وەهیمی پیلان، بۆتە نەخۆشییەک لەناو هەم تاکی ئاسایی کۆمەڵگەدا و هەمیش توێژی ئێلیت

هەڵبەت کۆماری ئیسلامیی ئەجێندایی خۆی هەیە و حەز بە خرۆشانی شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بگرە تارانیش ناکات. چ بۆ کۆبانێ بێ چ بۆ حەڵەب و حومس و چ بۆ لیبی و ئەلجەزایر. خۆ ئەمە شتێکی شاراوە نییە!

هەڵبەت کۆماری ئیسلامیی هەوڵ دەدات ئاڕاستەی خۆپێشاندانەکە بگۆڕێ بەڵام ئەوە ناتوانێ وێنە گشتییەکە خەوشدار بکات

  خۆ شاراوە نییە دروشمی سەرەکی ئێران، دژایەتیی یەمپێریالیسمی ئەمریکایە. دروشمی چەپەکانیش هەر ئەوەیە. بەشێک لە حیزبە کوردستانییەکانیش باوەڕی قووڵیان بەمە هەیە. بۆ کۆبانێش، کەم نین ئەو کەسانە لە جیهان کە ئەمریکا بە تاوانباری سەرەکیی دامەزران و هێزگرتنی داعش دەزانن. کەوایە سووتاندنی ئاڵای ئەمریکا ئەویش لە ئێران، بۆ دەبێ شتێکی سەیر و سەمەرە بێت؟

سەبارەت بە تورکیاش بە هەمان شێوە: تورکیا دوو ساڵ و نیوە، کۆبانێی گەمارۆ داوە. دژایەتیی کانتۆنەکان و هەر چەشنە دەستکەوتێکی کورد لە ڕۆژئاوا دەکات. ڕێگە لە چوونی چەک و چۆڵ و شەڕڤانی کورد بۆ بەهاناچوونی کۆبانێ گرتووە. هاریکاریی داعشی کردووە و دەیکات. ئێستاش خەریکە بەربەست بۆ هەموو هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی کۆبانێ دروست دەکا! ئەمە کەی کێشەیە؟ سووتاندنی ئاڵای تورکیا بەدەست خۆپێشاندەری کورد بۆ سەیرە؟ بۆ دەبی تەفسیری هیندە نابەجێی لێ بکرێ؟ ئەمە هەڵوێستی شەقامی کوردە. جا حەز دەکات ئێرانی شیعەمەزهەب بەهۆی کێشە ئادیۆلۆژیک و کێشەی دەسەڵاتداری و هێژمۆنی لەگەڵ تورکیای سوننی پێی خۆش بێت یان نا. ئەوە هیچ لەو ڕاستییە کەم ناکاتەوە کە ئەمریکا، تورکیا، ناتۆ، عەرەبستان و هتد یەک لە یەک خەتابارترن لە خوڵقانی ئەو وەزعە.

هەندێک دروشم وەک کۆبانێ پارە تن ایران و کردهای آریایی و ئەمانە کە لە ئیزە دران و لە دەستی یەک دوو خۆپێشاندر لە فڵان و فیسەلان شار بینرا، شتێکە کە دەکرێ وەک هەوڵی ئێران بۆ ئاڕاستەگۆڕینی خۆپێشاندانەکان کردبی.

ئەو کەسانەی کە دەڵێن خۆپێشاندان بە فیتی ڕەژیم بووە، ئاگایان لەوە هەیە کە چەند کەس لە سنە، تاران، کرماشان، مەریوان قۆڵبەست کراون؟ ئاگایان لە هەڕەشە و بانگهێشتی چالاکانی بانەیی، پیرانشاری، مهابادی و جوانڕۆیی هەیە؟

سەبارەت بە مصادرەکردن:

ئەی هەڵبەت خەڵک پشتیوانی لە کۆبانێ دەکات. دروشم بۆ قارەمانەتی و ئازایەتی ئەو کەسانە دەڵێتەوە کە لە شەقامەکانی کۆبانێ خەریکە گیان لەسەر دەست شەڕ دەکەن. جا حەز دەکا ئەو شەڕڤانانە یەپەگە و یەپەژەی گرێدراوی پەیەدەی نزیک لە پەکەکە بن یا هەر حیزبێکی دیکە! خۆ ئیشەڵا خەڵک لە سەر شەقام دروشم بە پشتیوانی لە سوپای بورکینافاسۆ ناڵێتەوە! شەخسەن لەوە تێناگەم بۆ دەبێ هەندێک کەس بەوەش تووڕە بن!

هەر لە مێژوویی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، باسکردن لە پرسی کوردی ڕۆژهەڵات بڤە بووە بەڵام نەیتوانیوە پێش بە ئێلتی کورد، چالاک و خوێندکاری کورد بگرێ باس لە حەلەبچە و ئەنفاڵ و پرسی کورد لە باکوور و ڕۆژئاوا نەکات. هەر لە ئەساسدا، یەکێک لەو مژارانەی کە تەنانەت وەک دەستپێکی بزاڤی خوێندکاری کورد لە ئێران دەزانرێ، مەسەلەی حەلەبچە و ئەنفاڵە. من خۆم چەند ساڵێک هەم لە گۆڤارە خوێندکارییەکەدا کە سەرنووسەری بووم و هەمیش لەو ناوەندە کولتووریەی کە لە زانکۆ بوومان، بە شەخسە ئەزموونی ئەو گووشار و هەڕەشانەم هەیە کە لە چالاکی کورد لە ناوخۆ دەکرا. بۆمان هەبوو باسی هەر پارچەیەک بکەن ئیللا ڕۆژهەڵات. بەڵام ئەمە شتێکی نیگەتیڤ نییە، ئەمە نیشانەی حەز و خۆشەویستی کۆماری ئیسلامیی بۆ پارچەکانی تریش نییە. هەڵبەت کە نیشانەی گەمژەیی ئەوانیش نییە بەڵام کاتێک چارەی نامینێ، بەرانبەر بە پرسی خۆ هێڵی سوورت بۆ دادەنی و بۆ پرسی کورد لە دەرەوەی سنوورەکان کەمێک نەرمی نیشان دەدات.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان:
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    21 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 18:37

    رۆژهەڵاتی‌ کوردستان‌و کوبانی وڵامێک بۆ عەبدوڵا رێشاوی‌
    razamanwchahr’s وێنەی
    رەزا مەنوچەهری‌
    خرۆشانی‌ خەڵکی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستان بۆ پشتیوانی‌ لە کوبانی‌ موراڵێکی‌ گەورەی‌ نەتەوەیی‌ و نیشتیمانی‌ و مرۆیی‌ ئەو بەشەی‌ کوردستانی‌ بە سەرتاسەری‌ جیهاندا بڵاوکردەوە. خۆپیشاندانە گەورە و دەیان هەزار کەسییان لێکدانەوەی‌ جۆراجۆری‌ بەجێ و نابەجێیان بۆ کرا. کەم نین ئەو کەسانە، کە نیگەرانن لە هاوپشتیی‌ خەڵکی‌ رۆژهەڵات بۆ بەشەکانی‌ دیکەی‌ کوردستان و لە ئێستاشدا بۆ کوبانی‌.
    هەوڵدان بۆ گومان خستنە سەر خۆپیشاندانەکانی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستان و خوێندنەوەی‌ کرچ و کاڵ و تاک لایەنە هیچ نییە جگە لە تۆقین لە ئێران، چونکە فۆبیای‌ ئێران و دەسەڵاتەکەی‌ کەسانێکی‌ والێکردوە، کە لە دوریشەوە ناوێرن رەخنەیەکی‌ بچوک لە ئێران بگرن. لەبەر ئەوەش بڕوای‌ ئەوەیان بۆ دروست نابێت خەڵک لە ژێر چەپۆکەی‌ ئەو هێزە سەرکوتکارە ئەمنییەکاندا باس لە خواستەکانی‌ بکات.

    یەکێک لەو وتارە تۆقیوانە نوسینەکەی‌ عەبدوڵا ریشاوییە بە ناونیشانی‌ “ئێران چیی‌ لە کۆبانێ دەوێت؟”، کە لە ماڵپەڕی‌ رووداودا بڵاویکردوەتەوە. جگە لەوەی‌ بابەتەکە تەنها خۆی‌ لە بازنەی‌ یەک دروشمدا خنکاندوە و لە توانایدا نەبووە، یان بوێریی‌ ئەوەی‌ تێدا نەبووە باسی‌ دروشمەکانی‌ دیکەی‌ خۆپیشاندانەکان بکات. کڕوزانەوەیەکی‌ زۆری‌ بۆ تۆرانیزمی‌ ئاکەپەیی‌ تێدایە و بەپێی‌ دێڕەکانی‌ بێت بابەتەکە بە چاوێکی‌ پڕ لە فرمێسکەوە بۆ ئاکەپە و ئەردۆغان نوسراوە و لێیان دەپاڕێتەوە پەیوەندییەکانیان بە دوو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی‌ لەگەڵ هەرێمی‌ کوردستان تێک نەدەن. خەمی‌ گەورەی‌ نوسینەکە داکۆکیکردنە لە دەسەڵات و هەژمونی‌ تورکیای‌ ئاکەپە.

    تەنها بۆ بیرخستنەوە و لەبەر ئەوەی‌ خوێنەر بەرچاوی‌ ڕوون بێت ئاماژە بە ژمارەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی‌ و مانگرتنی‌ خەڵکی‌ رۆژهەڵات لە ماوەی‌ (١٠-١٥)ساڵی‌ رابردوودا دەکەم، کە سەلێمنەری‌ بوێری‌ و ئازایەتی‌ و زیندوبوونی‌ خەڵکی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستانە و لە هیچ یەک لەو بزاوتە گەورە مەدەنیانەشدا چاوەڕێی‌ مۆڵەت و فەرمانی‌ بەرپرسان و رێنماییەکانیان نەبوون.

    لەساڵی‌ ١٩٩٩ کاتێک عەبدوڵا ئۆجەلان دەستگیرکرا لە شاری‌ ماکۆ تاوەکو ئیلام خەڵک رژانە سەرشەقامەکان و خوێندکارانی‌ زانکۆکانیش لە تارانەوە تاوەکو مەشهەد چەندان کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی‌ گەورەی‌ بێ وێنەیان ئەنجامدا. هێز ئەمنییەکانی‌ ئێران لە خەڵک تۆقین و لە شارەکانی‌ سنە و ورمێ راستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد و زیاتر لە ٣٥ خۆپیشاندەر شەهید بوون. هێزی‌ ئەمنیی‌ زۆر لە شارەکانی‌ دیکەوە گوێزرایەوە بۆ شارەکانی‌ کوردستان، بەڵام ئەوەش نەیتوانی‌ خەڵک بۆ هەمیشە بێدەنگ بکات.
    لەساڵی‌ ٢٠٠٥ خەڵکی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستان بەرامبەر بە تاوانی‌ کوشتنی‌ شوانە سەید قادر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، رژانەوە سەر شەقامەکان و لە چەندین شار و شارۆچکە خۆپیشاندانی‌ جەماوەرییان ئەنجامدا. هێزە ئەمنییەکان بەهۆی‌ تۆقینیان ناچار بوون کۆپتەر هەڵبسێنن و بە ئاسمانی‌ شارەکاندا بسوڕێنەوە. لەو خۆپیشاندانەشدا بە هۆی‌ تەقەی‌ راستەوخۆی‌ هێزە ئەمنییەکانی‌ ئێرانەوە نزیکەی‌ ١٠ شەهیدمان هەبووە.

    لەساڵی‌ ٢٠٠٦ خەڵکی‌ شارەکانی‌ ماکۆ و بازرگان و پولدەشت و شوت و یولەگەلدی‌ بەبۆنەی‌ ساڵیادی‌ رفاندنی‌ عەبدوڵا ئۆجەلانەوە راپەڕین. لەو خۆپیشاندانەشدا حکومەت راستەوخۆ دەستیکردەوە بە تەقەکردن لە خەڵک و بە گشتی‌ ١٢ خۆپیشاندەر شەهید بوون و بە دەیانیش بریندار و بە سەدانیش دەستگیرکران.
    لەساڵی‌ ٢٠٠٧ خەڵکی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستان بەهۆی‌ ناڕەزایەتی‌ و خۆپیشاندان و مانگرتن و کەمپینە مەدەنییە جۆراجۆرەکانەوە رێگای‌ نەدا هەر دوو چالاکوان و رۆژنامەنوس هیوا بوتیمار و عەدنان حەسەنپور ببرێنە ژێر پەتی‌ سێدارە. چونکە ناڕەزایەتییەکان لە ئاستێکدا بوون لە دەرەوەش بە لێشاو پشتگیری‌ لە داواکانی‌ خەڵک دەکرا، کە ئەویش بریتی‌ بوو لە هەڵوەشاندنەوەی‌ سزای‌ لەسێدارەدان و نا بۆ لەسێدارەدانی‌ چالاکوانانەکان.

    لەساڵی‌ ٢٠٠٧ زیندانیانی‌ سیاسی‌ کورد مانگرتنێکی‌ بێوێنەیان لە زیندانەکانی‌ ئێران رێکخست. خوێندکاران و گەنجان پێشەنگی‌ ئەو مانگرتنە بوون. لەوەشدا هەر ئیرادە و خواستی‌ تاک بە تاکی‌ مانگرتوەکان سەرکەوت. بۆ ئەو مانگرتنیش داوای‌ مۆڵەت نەکرابوو.

    لەساڵی‌ ٢٠١٠ خەڵکی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستان لەکاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە لەسێدارەدانی‌ مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و شیرین عەلەم هولی‌ و هەڤاڵەکانی‌، راپەڕین، دوکان و بازاڕیان داخست و مانیان گرت. بۆ جارێکیتریش حکومەت هەزاران هێزی‌ ئەمنیی‌ جۆراجۆری‌ لە شارەکانی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستان بڵاوەپێکردەوە. دەستیکرد بە هەڕەشە و گرتن و سەپاندنی‌ سزای‌ ئابوری‌ بە سەرخەڵکدا، بەڵام سەرباری‌ دانی‌ باجی‌ ئەو سەرکێشییە مەدەنییە، دیسان خەڵک سەرکەوت.

    لەساڵی‌ ٢٠١٢ خەڵک بە بۆنەی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ بەرەنگاربوونەوەی‌ سزای‌ لەسێدارەدان رژانە سەرشەقامەکان. لافیتەیان بەرزکردەوە و چەندین دروشمیان لە دژی‌ سزای‌ لەسێدارەدان تێدا نوسیبوو، هاوکات داوای‌ ئازادکردنی‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ کوردیان لە زیندانەکانی‌ ئێران دەکرد.
    لەساڵی‌ ٢٠١٣ ژنانی‌ مەریوان لەدژی‌ سزایەکی‌ دادگای‌ مەریوان راپەڕین و رژانە سەرشەقامەکان، چونکە دادگا بڕیاریدابوو بۆ سزادانی‌ گەنجێکی‌ ئەو شارە جل وبەرگی‌ ژنانەی‌ لەبەربکرێت و بەناو شاردا بسوڕێنرێتەوە. ژنان ئەو سوکایەتییان قبوڵ نەکرد. ناڕەزایەتییەکان بەرادەیەک لە ئاستی‌ جیهاندا دەنگی‌ دایەوە، کە بەرپرسی‌ هێزە چەکدارەکانی‌ ئێران ناچار بوو داوای‌ لێبوردن لە ژنانی‌ کورد بکات.

    لەمساڵدا خەڵکی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستان بۆ شەنگال دەستیکرد بە هەڵمەتێکی‌ گەورەی‌ مرۆیی‌ و سەرباری‌ خراپیی‌ دۆخی‌ ئابوریی‌ خەڵک سەدان تۆن هاوکاریی خەڵک گەیشتە باشوور. لەوەشدا هەر حکومەت بە بیانوی‌ مۆڵەتەوە زۆر ئازاری‌ چالاکوانەکانی‌ دەدا و بەزۆر خێمەکانی‌ هاوکاریی‌ کۆدەکردەوە، بەڵام گوشاری‌ کۆمەڵگا بە رادەیەک تاوی‌ سەندبوو، کە حکومەت لە ئاخرەکەیدا بۆ شاردنەوەی‌ ئەو لێشاوە هاوکارییە بە ناوی‌ مانگی‌ سوری‌ ئێرانییەوە هاوکارییەکانی‌ لەسنور پەڕاندەوە، بەڵام هەمو لایەنێک دەزانێت هاوکارییەکان دنکە نۆکێکی‌ حکومەتی‌ تێدا نەبوو.

    دوابەدوای‌ کۆستەکەی‌ شەنگال، تاریکپەرستە پشت ئەستورەکان بە ئەنقەرە و ئاکەپە پەلاماری‌ کوبانیاندا. لەوەشدا رۆژهەڵاتییەکان رژانەوە سەر شەقامەکان. دەیان خۆپیشاندانی‌ بەردەوامیان لە دەیان شار و شارۆچکە رێکخست. کام زانکۆی‌ ئێران ژمارەیەک کوردی‌ لێ بوو بێت لەو زانکۆیەدا گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی‌ لە کوبانی‌ ئەنجامدراوە. زیاتر لە ٣٥ زیندانیی‌ سیاسی‌ کورد لە ناو زیندانەکانی‌ ئێرانەوە پشتیوانیی‌ خۆیان بۆ کوبانی‌ راگەیاند و مانگرتنیشان بۆ کوبانی‌ ئەنجامدا. تەنانەت خەڵکی‌ چەند گەورە دێهاتێکی‌ رۆژهەڵات گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

    ئەوەی‌ جێگای‌ سەرسوڕمانە ریشاوی‌ پێیوایە خۆپیشاندانەکان بۆ کوبانی‌ تاکە خۆپیشاندانی‌ کوردەکانی‌ رۆژهەڵاتە و تا ئێستا هیچ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکیان نەبووە. بێئاگایی‌ لە بزاوتی‌ مەدەنیی‌ خەڵکی‌ رۆژهەڵات سەرسوڕمانی‌ بۆ نووسەر دروستکردوە، کە خەڵک چۆن دەتوانێت لە دۆخێکی‌ تەواو سەرکوتکارانەدا بڕژێتە سەرشەقام. هەر ئەو سەرسوڕمانە گرنگیی‌ راپەڕینی‌ خەڵکی‌ رۆژهەڵات دەخاتەڕوو، چونکە خەڵک سور دەزانێت گوشار دەخرێتە سەری‌، سزا دەدرێت، لەکار دەردەکرێت، زیندانی‌ دەکرێت و لەبەرچاویدا رۆژانە خەڵک لەسێدارە دەدرێت و بە باشی‌ دەزانن سزای‌ رژانە سەرشەقام بۆ هاوپشتیی‌ بەشەکانی‌ دیکەی‌ کوردستان زۆر قورسە و ئاسان نییە. هەر ئەو دۆخەش وادەکات پشتیوانی‌ لەخەڵک بکەین و رێگا بە کەس نەدەین بزاوتی‌ کۆمەڵگای‌ رۆژهەڵات لەو دۆخە هەستیارەدا رووبەڕووی‌ شێواندن بکاتەوە.

    ریشاوی‌ لە نوسراوەکەیدا تەنها باسی‌ دروشمی‌ مەرگ و نەمانی‌ بۆ تورکیا کردوە، بەڵام لەو خۆپیشاندانەدا زیاتر لە ٤٠ دروشمی‌ جۆراجۆر بەرزکراونەتەوە، کە خواستی‌ مرۆیی‌ و نەتەوەیی‌ و هاوخەمی‌ و پێکەوەبوون و یەکچارەنووسیی‌ کوردیان دەخستەڕوو. خەڵک بۆ هەر یەک لەو دروشمانە نەک دەیان بگرە سەدان هۆکاریان هەیە. سەیر ئەوەیە نووسەری‌ بابەتەکەی‌ رووداو تەنها کاردانەوەی‌ لە بەرامبەر مەرگ و نەمان بۆ تورکیا هەیە.
    بێگومان حکومەت دەیەوێت خۆپیشاندانەکان بچوک پیشان بدات. لە کاریگەرییان کەم بکاتەوە. بۆ ئەوەش دەستەوەستان ناوەستێت. میدیاکان و دەیان ئامڕزای‌ پڕوپاگەندە دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی‌ گومان لە مێشکی‌ کورتبینەکاندا دروست بکات. ئەو گومانەش لە نوسراوەکەی‌ ریشاویدا رەنگیداوەتەوە.
    ئەزمونی‌ خەباتی‌ مەدەنی‌ لە رۆژهەڵاتی‌ کوردستان ئەوەی‌ سەلماندوە خەڵک لە داخوازییەکانی‌ سڵ ناکاتەوە. سوود لە هەمو دەرفەت و هەلێک وەردەگرێت بۆ خستنەڕووی‌ داخوازییەکانی‌.
    ئەو خوێندنەوەیەی‌ ریشاوی‌ نەیتوانیوە پڕ بە پێستی‌ مانێشتەکەی‌ بێت. مانشێتی‌ بابەتەکە زۆر جیاوازە لەو ناوەرۆکەی‌ لە نووسراوەکەدا هەیە.

    باشە بۆ جگە لە کورد و شارە کوردییەکان لە هیچ شارێکی‌ دیکەی‌ ئێراندا خۆپیشاندان بۆ کوبانی‌ رێکنەخرا؟ بۆ خەڵکی‌ سمنان و هەشتگرد و گورگان و رەشت و ساری‌ و وەرامین نەڕژانە سەرشەقامەکان؟ باشە بۆ لەکاتی‌ خۆپیشاندانەکاندا هێزی‌ زۆری‌ ئەمنی‌ بە هەمو شارەکاندا بڵاوەی‌ پێکرا؟ بۆ لەکاتی‌ خرۆشانی‌ خەڵکدا هێزی‌ ئەمنی‌ و سەربازی‌ بەرەو ناوچە سنوریەکان جوڵێنران؟ بۆ کۆپتەر لەکاتی‌ خۆپیشاندانەکاندا بەسەر شارەکاندا کەوتە جوڵە؟ باشە بۆ تا ئێستاش گرتن و راپێچکردنی‌ خەڵک و چالاکوانەکان بۆ لێکۆڵینەوە بەردەوامە و زیاتر لە ١٠٠ کەس دەستگیرکراون؟ باشە ئەگەر مۆڵەت و دیاریکردنی‌ ئاڕاستە و کۆنتڕۆڵی‌ خۆپیشاندان لە گۆڕێدایە ئەدی‌ ئەو هەمو کاردانەوە ئەمنی‌ و سەربازییەی‌ حکومەت لە پای‌ چییە؟
    ئەوەی‌ سیاسەتی‌ ئێران و تورکیا بەرامبەر بە کورد لە یەکتر داببڕێت هیچ گومانی‌ تێدا نییە نە لە سیاسەت لە ئێران تێگەیشتوە و نە لە سیاسەت لە تورکیا، چونکە ئەوەی‌ تورکیا لە کوبانی‌ دەیەوێت هەمان خواستی‌ رانەگەیاندراوی‌ ئێرانە بەرامبەر بە دۆزی‌ کورد. شانبەشانی‌ خۆڕاگرییەکانی‌ یەپەگە و یەپەژە، رژانە سەر شەقامەکان لە باکوری‌ کوردستان، لە ئەوروپا لە رۆژهەڵاتی‌ کوردستان و باشوری‌ کوردستان، بووە هۆی‌ ئەوە پشتیوانی‌ نێودەوڵەتی‌ و میدیای‌ بۆ کوبانی‌ دەستەبەر بێت. بە پێچەوانەی‌ ئەوەی‌ ریشاوی‌ پێیوایە خۆپیشاندان و هاتنە سەر شەقام هیچی‌ بۆ کوبانی‌ لێناکەوێتەوە. ئەوەش بێبڕواییە بە هێزی‌ کۆمەڵگا و چاو لەدەستبوونی‌ هێزە دەرەکییەکان، کە بەشکم دڵیان نەرم بێت و خێرێکمان پێ بکەن. ئەو جۆرە لێکدانەوانە تاک و کۆمەڵگا و رۆڵی‌ مرۆڤ پەراوێز دەخات و دەیەوێت هەمو کەس لە ماڵی‌ خۆیدا دابنیشێت و دەست بە کڵاوەکەیەوە بگرێت. دەیەوێت خەڵک رۆڵی‌ نەبێت لە چارەنوسی‌ خۆیدا. ئەوەش هەمان خواستی‌ مراندنی‌ کۆمەڵگا و بێدەنگکردنی‌ خەڵک و شکاندنی‌ ئیرادەی‌ تاک بە تاکی‌ کۆمەڵگایە تاوەکو هاوخەمی‌ و هاوچارەنوسی‌ خۆی‌ بۆ دۆزە رەواکەی‌ خۆی‌ نەخاتەڕوو.
    ئەوەشی‌ سەبارەت بە تورکیا لەو بابەتەدا نووسیویەتی‌ قابیلی‌ دەیان رەخنەیە و بەڵگە و داتای‌ ورد لەبارەی‌ کارنامەی‌ ئاکاپە و پێشێلکارییەکانیەوە لەبەردەستدان. پێشێلکارییەکانی‌ ئاکەپە هاو ئاستە لەگەڵ سەردەمی‌ تانسۆ چیلەر. ژمارەی‌ کوردە زیندانیکراوەکانیش زیاترە لەو ژمارە فەلەستینییە، کە ئیسرائیل زیندانیکردون.

    http://awene.com/opinion/2014/10/21/36515

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    22 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 13:47

    دست‌کم ٢٣٠ تن در تجمعات حمایت از کوبانی بازداشت و احضار شدند
    1393/07/30 – 2014-10-22 – 11:51 تهرانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت98 اندازە فونت: اندازە فونت بزرگتر کن‌اندازە فونت کوچکتر کن‌‌
    گزارش/ دست‌کم ٢٣٠ تن در تجمعات حمایت از کوبانی بازداشت و احضار شدندآژانس کُردپا: تجمعات اعتراضی مردم کُردستان ایران در حمایت از مقاومت کوبانی و محکوم کردن حملات گروه موسوم به “دولت اسلامی” از روز چهارشنبه، پانزدهم مهرماه در مهاباد آغاز و سپس دیگر شهرها را فرا گرفت.

    راهپیمای‌های مسالمت‌آمیز کُردستانیان به گونه‌ای بی‌سابقه بود که از همان ابتدا در پی فراخوان فعالین فرهنگی و حقوق مدنی، صده‌ها تن از مردم شهرهای مهاباد، کرمانشاه، سقز، ربط، ارومیه، مریوان، کامیاران، سنندج، دیواندرە، دهگلان، بانه، سردشت، بوکان، روانسر، جوانرود، پاوه، پیرانشهر، بیجار و ایلام به خیابان‌ها آمدند و با دادن شعارهای “تا یک کُرد زنده‌باشد، کوبانی زنده است” از مردم کوبانی حمایت کردند.

    دیگر شهرهای ایران نیز از جمله تهران در پشتیبانی از مردم کوبانی به خیابان‌ها آمدند.

    در این بین، برخورد نهادهای امنیتی در پی سیاست دوگانه حکومت که در برخی شهرها با برگزاری راهپیمایی‌ها مخالفت شدید شد و در برخی دیگر مقامات دولتی با فراخوان رسمی، مردم را به خیابان‌ها و برپایی تظاهرات تشویق می‌کردند، به خشونت و سرکوب تظاهرکنندگان انجامید.

    یک فعال سیاسی کُرد ساکن ارومیه درباره حمایت برخی از مقامات دولتی از تظاهرات و اعتصابات مردمی و مخالفت در دیگر شهرها، به آژانس خبررسانی کُردپا گفته بود: “نهادهای سیاسی ـ امنیتی در برابر خروش مردمی کُردستان ایران در حمایت از یک شهر کُردنشین در سوریه قرار گرفتند و می‌بایستی به هر قیمت خود را حامی و بانی این تجمعات معرفی کنند تا از تحرکات اجتماعی مردم به سود اهداف سیاسی خود بهره‌برداری کنند”.

    حضور گسترده مردم و دور از انتظار حکومت در خیابان‌ها با وجود فضای امنیتی و بازداشت و ناکام ماندن تلاش برای در دست گرفتن تجمعات از سوی نهادهای حکومتی، چرخه بازداشت و سرکوب تجمع‌کنندگان را سرعت بخشید.

    با مستقر شدن نیروهای انتظامی و امنیتی در میدان‌های اصلی شهر و مکان تجمعات موج خشونت و بازداشت شهروندان آغاز شد.

    بسیاری از شهرها از جمله مریوان و سنندج بدنبال شعارهای “مرگ بر دیکتاتور و مرگ بر حامیان داعش” به شدت میلیتاریزه شدند و نیروهای یگان ویژه جهت ایجاد فضای رعب و وحشت در میادین اصلی و خیابان‌ها گسترده شدند.

    گزارشات حاکی از بازداشت، احضار و مجروعیت ده‌هاتن از تظاهرکننده‌گان از سوی نیروهای امنیتی و نظامی است.

    بازداشت‌شدگان

    22797.jpg
    آمار دقیقی از بازداشت‌تظاهرکننده‌گان حمایت از کوبانی در دست نیست. بیشتر گزارشات به بازداشت‌های دسته‌جمعی به صورت تقریبی اشاره داشته و در این بین تنها اسامی تعدادی از این افراد مشخصی است.

    آژانس خبررسانی کُردپا در طول گزارشات خود از بازداشت٥٠ نفر در مریوان، ٢٠ نفر در بوکان، ٦ نفر در ربط، ٩ نفر در سنندج، ٣ نفر در کرمانشاه و ٢ نفر در تهران خبرداده بود. بیشتر آنها جهت بازجویی به نهادهای امنیتی سپاه و اطلاعات منتقل که تعدادی آزاد و از سرنوشت برخی دیگر از جمله ئاسو رستمی و علی نوری فعالی دانشجویی و حمایت از کودکان کار، اطلاعی در دست نیست.

    کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی نیز مجموع افراد بازداشت‎شده در کل استان سنندج را ٥٠ نفر و در سنندج بیش از ٢٠ نفر اعلام کرده بود، همچنین از بازداشت ١٢ تن در تظاهرات مهاباد خبر داده بود.

    گزارشات حاکی از آن است که نیروهای امنیتی ٥ فعال فرهنگی کُرد را در مقابل سفارت ترکیه در ارومیه بازداشت کرده‌اند. شهرام کاظمیان، یکی از تظاهرکنندگان بازداشتی در شهر ارومیه بود که به هنگام آتش‌زدن پرچم ترکیه مورد ضرب و شتم نیروهای امنیتی قرار گرفت و دوربین شخصی این شهروند کُرد نیز توسط لباس شخصی‌ها ضبط شد.

    اسامی برخی از بازداشت‌شدگان در بوکان؛ عثمان چلبی شاعر کُرد و سه نفر دیگر بنام‌های هیمن عبدالله‌پور، پیمان و عطا بوده است. همچنین هویت شش نفر از بازداشت‌شدگان سنندج توسط ادارەی اطلاعات رژیم، “هیوا کریمی”، “شاهو عمری”، “خبات امیری”، “امید غلامی”، “هیمن محـمدی”، “فواد باپیری” و “دانیال وحدانی” عنوان شدە است. .پیشتر نیز سه دانشجوی دانشکده یزدان‌پناه در سنندج در پی راهپیمایی بازداشت و به مکان نامعلومی منتقل شدند. هویت یکی از آنان “مهدی حسینی” عنوان شده است.

    خبات منگوری عضو انجمن حفظ محیط زیست مهاباد نیز از جمله بازداشت‌شدگان مهاباد بود.

    “سیروان صالح‌زاده” اهل روستای “بیتوشه” دانشجوی دکترا در رشته علوم سیاسی، “ژیان بیگ‌زاده” و “وریا قاضی‌زاده” از جمله بازداشت‌شدگان شهر ربط بودند.

    احضار شدگان

    22798.jpg
    آمار افراد احضار شده به ادارات امنیتی نیز نامشخص است آژانس خبررسانی کُردپا از احضار ٥٠ نفر از شهروندان و فعالین فرهنکی کُرد در سنندج تنها در روزهای چهارشنبه و پنج‌شنبه مورخه ١٦و ١٧ مهرماه خبر داده بود.

    سیمین چایچی و کلثوم عثمان‌پور از فعالین سرشناس فرهنگی نیز بدلیل شرکت در تجمعات حمایت از کوبانی به اداره اطلاعات سنندج احضار و مورد بازجویی قرار گرفتند.

    اقدام ناموفق دانشجویان دانشگاه ارومیه و دانشگاه آزاد اسلامی در ارومیه درصدد تحصن حمایتی از مردم کوبانی احضار ٣٠ دانشجو به اداره اطلاعات ارومیه و تعهد کتبی از آنان را به همراه داشته است.

    از سویه‌یی دیگر، در جریانات درگیرشدن نیروهای نظامی با تظاهرکنندگان با استفاده از باتوم و گاز اشک آور در شهرهایی مانند مریوان، ارومیه و مهاباد و پراکنده کردن و ممانعت از برگزاری راهپیمای‌های مسالمت آمیز بود. در این میان در شهر مریوان ده‎ها نفر مجروح شدند.

    در بیشتر تظاهرات و تجمعاتی که شعار “مرگ بر دیکتاتور” با شعار “کوبانی تنها نیست، زنده باد کردستان” همراه بوده است واکنش شدید نیروهای امنیتی و نظامی را در پی داشت.

    در همین رابطه یکی از شرکت‌کننده‌کان تظاهرات مریوان به کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی گفته بود که شهروندان مریوانی در ابتدا درباره کوبانی شعارهایی سر می‌داند، اما پس از سرکوب نیروهای امنیتی و انتظامی، شعارهای مردمی به شعارهایی بر ضد حکومت ایران تغییر یافت.

    در بیشتر شعارهای مردم در این تجمعات با محکوم نمودن محاصره کوبانی، سیاست دولت ترکیه در عدم دخالت در اوضاع کُردستان سوریه نیز مورد اعتراض شدید قرار گرفت.

    گزارش شده که شعار اصلی تظاهرکنندگان در تمامی شهرهای کُردستان ایران: “کوبانی تنها نیست” بوده است. بژی کوردستان(زنده‌باد کُردستان)، کوبانی تو شه‌رف کوردانی(کوبانی تو شرف کُردهایی) و “شهیدان زنده‌اند” نیز از شعارهای اصلی این تجمعات بوده است.

    شعارهایی همچون “مرگ بر دیکتاتور، مرگ بر حامیان داعش” از دیگر شعارهای اعتراض‌کننده‌گان بوده است.

    دیگر جریانات شرکت کننده در حمایت از کوبانی

    22799.jpg
    فعالین دانشجویی کُرد و فعالین مدنی در دیگر شهرها از جمله تهران تجمعات اعتراضی گسترده‌ای برگزار کردند و دانشگاه‌های شیراز، تبریز، بوعلی همدان، علم و صنعت، ارومیه، کُردستان، کرمانشاه و علوم پزشکی مازندران میدان تحصن و اعتصاب دانشجویان در حمایت از کوبانی بود.

    استاد کامران متین استاد روابط بين‌الملل دانشگاه ساسكس بريتانيا در پيامی همدلی و همراهی خود را با كمپين اعلام و با اعتصاب غذای اعضا و بانيان كمپين همراه شد.

    زندانیان سیاسی کُرد نیز در ١٠ زندان ایران از جمله زندان‌های اروميه، بندرعباس، بندرلنگه، زاهدان، ميناب، قروه، یزد، رجايي شهر، طبس و سنندج به صورت نمادین و در حمایت از مردم کوبانی دست به اعتصاب غذا زدند. زندانیان سیاسی کُرد در زندان ارومیه نیز بیانه‌ای در حمایت از مردم کوبانی منتشر کردند. همچنین محمدحسین رضایی زندانی سیاسی کُرد با انتشار نامه‌ای حمله تروریستان به کوبانی را محکوم کرده بود.

    اسامی تعدای از این زندانیان سیاسی محمد عبدالهی، کیوان داودی، منصور آروند و مولود یزدان‌پناه، علی مرادی، کمال شریفی، محمد حسین رضایی، افشین سهراب‌زاده، کریم موسی‌زاده، اسعد صلواتی و شاکر عیان‌پور محمد مرادی، والی درودی، عمر امامی و علی صالحی بوده است.

    محـمدصدیق کبودوند، رئیس سازمان دفاع از حقوق بشر کُردستان نیزطی پیامی از زندان اوین، وجدان‌های بیدار جامعە را برای جلوگیری از روی دادن فاجعەی انسانی در کوبانی و نجات مردم گرفتار این شهر فراخواند.

    در نخستین شهر قربانی سلاح‌های شیمایی انجمن دفاع از حقوق مصدوین شیمایی سردشت با انتشار بیانه‌ای از کُردهای کوبانی در برابر حملات داعش حمایت کرد.

    همچنین صفحه فیسبوکی “كمپين كوبانی را تنها نگذاريم” گزارش داد که ده‌ها نويسنده و فعال فرهنگی و هنری در ایران و کُردستان ضمن حمایت از کمپین، خواستار یاری مجامع بین‌المللی به مردم کوبانی شدند.

    اصغر فرهادی، فریاد شیری، داریوش مهرجویی، عیسی سحرخیز، مهرداد عمادی، محبوبه میر غدیری، علیرضا مجابی، محمد کشاورز، عباس مخبر، حسن صانعی و پگاه اقبال‌زاده از جمله امضاء‌کنندگان “کمپین كوباني را تنها نگذاريم” هستند.

    چهارده چهره‌ی سرشناس کُرد و ایرانی بنام‌های نسرین ستوده، سیاوش حیاتی، اجلال قوامی، دکتر فریبرز رئیس‌دانا، دکتر حسین احمدی‌نیاز، دکتر اسعد اردلان، دکتر قطب‌الدین صادقی، دکتر هرمیداس باوند، دکتر ادیب برومند، دکتر رحیم فرهمند، اسماعیل مفتی‌زاده، محمود محمودی، مهندس حامد فرازی و فردین کمانگر برای “همدلی و همراهی” با مردم شهر کوبانی، سه روز اعتصاب غذا خواهند کرد.

    سه فعال فرهنگی کُرد به نام‌های حامد کهنه‌پوشی، بهروز چمن‌آرا و فاتح سعیدی در صفحات فیسبوک خود از اعتصاب غذای بانیان کمپین حمایت و خود نیز به اعتصاب‌کنندگان پیوستند.

    شهرام ناظری و صدیق تعریف از هنرمندان سرشناس موسیقی کُردستان نیز با اعتصاب غذا به کمپین ملحق شدند.

    در مریوان ١٨تن از فعالین حقوق زنان با انتشار بیانه‌ای به اعتراضات سرتاسری علیه داعش پیوستند و اعتصاب غذا کردند. آنان همچنین از زنان کوبانی حمایت و با آنان اعلام همدردی کرده‌اند.

    شهین محمدی، بهیه دستان، ثریا رستگارفر، فرشته یمنی، هتاو یمنی، گلنار روینه، گیلاس مریوانی، قدری محمدیان، بشرا کهنه‌پوشی، پریا کهنه‌پوشی، نسرین فرازی، گلاویژ قادری، جهان عصمتی، حمیده مرادی، چیمن جوانرودی، حمیده دانش، آهو کریمی، هیرو نژادی از اعتصاب‌کنندگان شهر مریوان هستند.

    سيمين چايچی، احترام عشقی، پروين ذبيحی، شادی نظريان و رويا ملكی در سنندج از جمله‌ی فعالین فرهنگی هستند که بیانیه حمایت از کوبانی را امضاء کردند.

    ٢٠٩ نفر از فعالین اجتماعی تبریز نیز با انتشار بیانه‌ای به دو زبان فارسی و انگلیسی ضمن محکوم کردن حملات “داعش”و سکوت سران کشورهای قدرتمند دنیا در مقابل این حملات از مقاومت مردم کوبانی حمایت کردند.

    در همین زمینه، نهادهای مدنی و سازمان‌های مدافع حقوق بشر کُردستان با انتشار بیانیه‌ای نسبت به خطر جدی تشدید فشار علیه شهروندان کُرد هشدار دادند.

    در این بیانیه که به امضای ١٣ سازمان از جمله كمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی رسیده، آمده است: مداخه موثر و حمایت تمامی انسان‌های آزاده و مجامع بین‌المللی در مقطع حساس كنونی از زندانیان سیاسی و مدنی كُرد، مانع از وقوع هر فاجعه و تراژدی دیگری می‌باشد.

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: