ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > “پشتیوانی لە یەکڕیزی و یەکدەنگی حیزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین”

“پشتیوانی لە یەکڕیزی و یەکدەنگی حیزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین”

19 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: چل و سێ حیزبی کوردستانی داوایان لە تەڤدەم و ئەنەکەسە کردووە کە ململانێ حیزبییەکانیان وەلا بنێن و بگەنە ڕێککەوتنێک “تا شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهێزتر بێت و باشتر بەرەوپێش بچێت”.

لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبر بڵاوکرایەوە و واژۆی ٤٣ حیزب و لایەنی سیاسیی باکوور، ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانی لە ژێرە، پێشوازی لەو وتووێژانە کراوە کە لە نێوان تەڤگەری جڤاکی دێمۆکراتیک[TEV-DEM] و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا[ENKS] لە دهۆک دەستی پێکردووە.

لە بەشێکی بەیاننامەی ئەو حیزبانەدا، داوا کراوە کە لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی دەست بە کار بکاتەوە و هەروەها سندووقیک بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کودستان دابنرێ و یارمەتی بۆ ئەو بەشەی کوردستان کۆ بکرێتەوە.

بەیاننامەکە پاش کۆبوونەوەی چل و سێ حیزبی کوردستانی لە مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر بڵاوکرایەوە و تێیدا سپاسی بڕیارەکەی پارلەمانی کوردستان سەبارەت بە ڕۆژئاواش کراوە.

ڕۆژی ١٥ی ئۆکتۆبر، نزیک ١٠ مانگ دوای ڕاگەیاندرانی ڕێوەبەریی خۆسەر لە ڕۆژئاوا، پارلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، بڕیاری دا کە “پاڵپشتی لە ئیرادەی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بکات بۆ هەر جۆرە بەڕێوەبردنێک و پێویستە حكوومەت بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بكات” و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی ئەرکدار کرد تا “بەپێی تواناى دارایی خۆی، هاوكاریی پێویست پێشكەش بە رۆژئاوای كوردستان بكات.”

نوێنەرانی تەڤدەم، “ساڵح موسلیم”، هاوسەرۆکی پەیەدە، بەرپرسانی ڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ماوەی شەش ڕۆژە لە دهۆکی باشووری کوردستان و بە دەستپێشخەری “مەسعوود بارزانی”، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لە گفتگۆ دان.

سەردانی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دێمۆکراتیک بۆ هەولێر، ساڵێک پاش ئەوە دێت کە لە ئۆکتۆبری ٢٠١٣دا، ڕێگەی هاتنە ناو باشووری کوردستانی لێ گیرابوو.

ئەنەکەسە خوازیاری “شەراکەت” و “بەشداریی ڕاستەقینە” لە ڕێبەوەبەریی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوایە و دەیهەوێ ناو و شێوەی بەڕێوەبەری و سیستمی بڕیاردانی یەکینەکانی پاراستنی گەل[YPG]ی بگۆڕدرێ.

تەڤدەم وتووێژ و ڕێککەوتن سەبارەت بە چۆنییەتی بەشداریی ئەنەکەسە لە ڕێوەبەریی کانتۆنەکاندا بە ئاسایی وەردەگرێ بەڵام پێشنیاری ئەنجامی گۆڕانکاری لە ناو و سەر لەنوێ سازماندانەوەی یەپەگە ڕەت دەکاتەوە.

دوو لایەنی ڕۆژئاوای کوردستان، کۆتایی ساڵی ڕابردووش بە دەستپێشخەری لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیریش کۆببوونەوە بەڵام نەگەیشتبوونە ڕێککەوتنی کۆتایی.
م.م.

ناوی ئەو حیزب و لایەنانە کە بەیاننامەکەیان واژۆ کردووە:
1- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
2- حیزبی شیوعی كوردستان
3 – یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
4 – بزوتنەوەی گۆڕان
5- یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
6 – بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
7- حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
8- حیزبی ئایندەی كوردستان
9- بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان
10- پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان
11- كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
12- پارتی ئازادی كوردستان PAK
13- بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی توركمان
14- سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
15- حیزبی شروقی توركمانی
16- حیزبی دیموكراتی بێت نەهرێن
17- حیزبی رزگاری كوردستان RPK
18- پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD
19- پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان
20- پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP
21- كۆمەڵە (رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
22-پارتی گەلی توركمانی عێراق
23-پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان
24- پارتی رزگاری نەتەوەیی توركمان
25-پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان PCDK
26- پارتی نەتەوەیی كوردستان
27- حیزبی پێشكەوتنخوازی دیموكراتی كوردستان
28- بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی كوردستان
29- بزووتنەوەی گۆڕانی دیموكراتی كوردستان- سووریا
30- پارتی پارێزگارانی كوردستان
31- كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان KNC
32-پارتی سەربەستی كوردستان
33- كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
34- كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK
35- پارتی دیموكراتی كوردستان
36- حیزبی دیموكراتی كوردستان
37- كۆما جڤاكێن كوردستان KCK
38- حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
39- بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان
40- پارتی كۆماری كوردستان
41- كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان لە كوردستان
48- حیزبی توركمان ئیلی
43- بزووتنەوەی توركمانی بێلایەن

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    19 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 13:26

    بەیاننامەی لایەنە سیاسیەكان لە بارەی رۆژئاوای كوردستان و رێكخستنی ریزەكانیان
    PM:11:35:18/10/2014

    خەندان -رەهێل سەمەد

    بەمەستی پشتگیری و پشتوانیی لە كوردانی رۆژئاوا و هەوڵدان بۆ یەكخستنی ریزی لایەنە سیاسیەكان، ئەمڕۆ شەممە، (18ی تشرینی یەكەمی 2014 ) لە شاری هەولێر 41 حزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان لە بارەگای مەڵبەندی سێی یەكێتی كۆبوونەیەكیان ئەنجامدا و دواتر بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركرد.

    لەو كۆبوونەوەیەدا دەستخۆشی لە هەڵویستی سەرۆكی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان كرا لە بارەی بەفەرمی ناساندنی كانتۆنەكانی رۆژئاوا ، هەروەها داوایان لە لایەنە سیاسیەكان كرد هەرچی زووە ناكۆكیەكانیان وەلابنێت و ریزەكانیان یەكبخەن .

    بڕیاریشە نوێنەری ئەو لایەن و پارتە سیاسیانە سەردانی سەرۆكایەتیەكانی هەرێم بكەن .

    دەقی رایگەیەنراوە:

    راگەیاندنی هاوبەشی نوێنەرایەتی حزبە كوردستانییەكان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان .

    جەماوەری تێكۆشەری كوردستان …

    كەس و كارو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان …

    ئێمە حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان لەدرێژەی دیدارو كۆبوونەوەكانماندا, ئەمڕۆ 18-10-2014 لە بارەگای مەڵبەندی 3 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبووینەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بەكاروچالاكی ماوەی رابردوو گفتوگۆكرا، كارو چالاكییەكان بە ئیجابی هەڵسەنگێنران و كارنامەیەكی نوێیش بۆ كارو خەباتی داهاتوو داڕێژرا.

    كۆبوونەوەكە جارێكی دیكە خەبات و بەرخۆدانی پێشمەرگەو شەڕڤانان بەرز دەنرخێنێت و خۆشحاڵە بە پێشەوەچوونەكان گۆڕەپانەكانی شەڕ لە باشووری كوردستان و كۆبانی و رۆژئاوای كوردستان و سوپاسگوزاری خۆیشی بە هێزەكانی هاوپەیمانان رادەگەیەنێت كەوا بنكەو بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشی لە كۆبانێ موشەك باران كرد، ئەوەش بووە هۆی گۆڕینی هاوكێشەی شەڕ لە كۆبانێ.

    ئێمە دەستخۆشی لە تەواوی گەلی كوردستان لە هەرچوار پارچەی وڵات و رەوەندی كورد لە دەرەوەی وڵات دەكەین كەوا بە چالاكی جۆاوجۆرو خۆپیشاندان تیرۆریستانیان شەرمەزاركرد و مۆراڵی پێشمەرگەو گەریلاو شەرڤانانیان بەرزكردەوە، ئەم یەكدەنگییەی گەل لە سەرتاسەری كوردستان دەریدەخات ئێمە یەك دڵ و یەك جەستەین و چارەنووسمان یەكە.

    بەشدارانی كۆبوونەوە دەستپێشخەری مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ لێكنزیكردنەوەو رێككەوتنی لایەنەكانی رۆژئاوا بەرز دەنرخێنن و داوا لە تەڤدەم و ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا دەكات كەوا ململانێی حزبییەكانیان بخەنە لاوەو بگەنە رێكەوتنێك لەنێوان خۆیاندا، لەبەرئەوەی یەكڕیزی و یەكدەنگی ئەوان دەبێتە فاكتەری بەهێزی پێشوەچوون و سەركەوتنی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان.

    هەروەها كۆبوونەوە دەستخۆشی لە پەرلەمانی كوردستان دەكات بۆ ئەو بڕیارەی داویانە سەبارەت بەرەسمی مامەڵەكردن لەگەڵ خواستی خوشك و برایانمان لە رۆژئاوای كوردستان كە ئەوە یەكێك بووە لە داخوازییەكانی ئێمەی لایەنە سیاسییەكان كە لە كۆبوونەوەی خۆماندا لە 29-9-2014 داوامان كردبوو هەرسێ سەرۆكایەتی كوردستان مامەڵەی رەسمی لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان بكەن، بۆئەمەش داوا لە حكومەتی كوردستان دەكەین رێكاری پێویست بگرێتەبەر بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە.

    وڵات پارێزانی كوردستان …

    ئێمە لەپێناو یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان لە كارو خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین و داوا لەهەموو لایەك دەكەین هاوكارو پشتیوانمان بن بۆ هێنانەدی یەكێتی و یەكدەنگی، لەو پێناوەشدا داوا دەكەین لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی دەست بەكارەكانیان بكەنەوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات كۆنگرەی نەتەوەی وەكو چەترێكی هاوبەش بۆ هەموو لایەنەكان ببەسترێت.

    ئێمە لە كارو چالاكی داهاتووماندا بڕیارمانداوە كەوا سندوقێكی كۆمەك بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان دابنێین، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە جەماوەری كوردستان دەكەین لەكاتی دانانی سندوقەكەدا بە هانای خوشك و برایانمانەوە بێن و كۆمەكی سندوقەكەمان بكەن، ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆیی هەموو لایەكمانە.

    لەگەڵ رێزماندا…

    لایەنە سیاسییەكان:

    1- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
    2- حزبی شیوعی كوردستان
    3 – یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
    4 – بزوتنەوەی گۆڕان
    5- یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
    6 – بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
    7- حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
    8- حزبی ئایندەی كوردستان
    9- بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان
    10- پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان
    11- كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
    12- پارتی ئازادی كوردستان PAK
    13- بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی توركمان
    14- سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
    15- حزبی شروقی توركمانی
    16- حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن
    17- حزبی رزگاری كوردستان RPK
    18- پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD
    19- پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان
    20- پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP
    21- كۆمەڵە ( رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران )
    22-پارتی گەلی توركمانی عێراق
    23-پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان
    24- پارتی رزگاری نەتەوەیی توركمان
    25-پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان PCDK
    26- پارتی نەتەوەیی كوردستان
    27- حزبی پێشكەوتنخوازی دیموكراتی كوردستان
    28- بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی كوردستان
    29- بزووتنەوەی گۆڕانی دیموكراتی كوردستان _ سوریا
    30- پارتی پارێزگارانی كوردستان
    31- كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان KNC
    32-پارتی سەربەستی كوردستان
    33- كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
    34- كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK
    35- پارتی دیموكراتی كوردستان
    36- حزبی دیموكراتی كوردستان
    37- كۆما جڤاكێن كوردستان KCK
    38- حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
    39- بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان
    40- پارتی كۆماری كوردستان
    41- كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان لە كوردستان
    48- حزبی توركمان ئیلی
    43- بزووتنەوەی توركمانی بێلایەن

    هەولێر _ كوردستان
    18-10-2014
    http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=12696&Jor=1

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    19 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 13:27

    لایەنەکانی رۆژئاوا دەست بە کۆبوونەوەکانیان دەکەنەوە
    19.10.2014
    (باسنیوز) هۆشمەند سادق
    نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئەمرۆ یەکشەممە (19/10/2014) سەعات 12 لە دهۆک کۆبوونەوەکانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS) و تەڤگەڕا جڤاتا دیموکراتیک (TEV-DEM) دەستپێدەکەنەوە.
    غەریب حەسۆ نوینەری (PYD) بە باسنیوز ڕاگەیاند ’دوای ئەوەی تەڤدەم و ئەنجوومەنی نیشتمانی لە چەند دانیشتنێکدا لە پارێزگای دهۆک, نەگەشیتنە رێککەوتن، دوێنێ شەممە کۆبوونەوەکەیان کۆتایی پێهێنا. دوای تاوتوێکردنی ئەو خاڵانەی کە کێشە لەسەریان هەبوو. ئەمرۆ یەکشەممە کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوە, مەبەست لە کۆبوونەوەکەش بۆ چارەسەر کردنی ئەو کیشانەیە کە پێشتر لەسەری رێک نەکەوتبوون’.
    شەش رۆژە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەنێوان (ENKS) و
    (TEV-DEM) ئەنجام دەدرێت، دوێنێ گفتوگۆکانی نێوان هەردوو لایەنەکە بەهۆی رێکنەکەوتنی هەردوولایەن لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی رۆژئاوی کوردستان و پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش راگیران. دواتر ساڵح موسلم هاوسەرۆکی (PYD) نامەیەکی ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و تا ئێستاش ناوەڕۆکی ئەو نامەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ناوبژیوانکاران، کۆبوونەوەکان ئەمڕۆ دەستپێدەکەنەوە.
    http://basnews.com/so/News/Details/mod/38444

  3. : رۆژپڕێس|Rojpress
    19 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 13:28

    لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان رێکناکەون
    لەلایەن یوسف ئەحمەد دوێنێ کاژێر 11:24

    رووداو – دهۆک

    کۆبووونەوەی لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە دهۆک بەردەوامە و تا ئێستا رێککەوتنێکی ئەوتۆ لەسەر پرسەکان نەکراوە، هەر بۆیەش پێدەچێت لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوامبن.

    بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لایەنەکانی رۆژئاوا هەریەکە و داخوازییان هەیە و ئامادەش نین هیچ شتێک لەسەقفی داواکارییەکانیان بۆ یەکدی بێننە خوارەوە.

    لە کۆبوونەوەی دوێنێی لایەنەکان رووداو هەوڵیدا بۆچوونی بەرپرسانی پەیەدە وەربگرێت، بەڵام ئەوان ئامادەنین بۆ رووداو قسە بکەن.

    http://rudaw.net/sorani/kurdistan/181020142

    پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ کۆنەبوونەوە
    لەلایەن عوبه‌ید ره‌شاڤایی 13 کاژێر لەمەو بەر
    کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان بە سەرپەرشتی بارزانی
    کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان بە سەرپەرشتی بارزانی
    رووداو- دهۆك

    شەوی رابردوو كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و تەڤگەرا جڤاکا دیموکراتیک (تەڤدەم) بە رێككەوتن لەسەر خاڵی ئیدارەی هاوبەش لە رۆژئاوای كودستان كوتاییهات، بەڵام سەرچاوەیەك هۆكاری ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەی ئەمرۆ، بۆ پاشگەزبوونەوەی تەڤدەم لەو رێكکەوتنە دەگەرێنێتەوە.

    ئەندامێكی شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد-سووریا، تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی هەینی لەسەر شەممە لەگەڵ تەڤدەم گەیشتینە رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستان، كە چەند خاڵی سەرەكی لە خۆ گرتبوو، لەوانەش، هەموواركردنی ئەو دستوورەی ئێستا هەیە لەگەڵ دروستكردنی ئیدارەیەكی گشتی بۆ هەموو رۆژئاوا و كانتۆنەكانیش وەكو ئەنجوومەن لێبكرێن و بەشدارییەكی حەقیقی لەو ئیدارەیە هەبێت.

    ئەو سەرچاوەیە، كە نەیویست ناوی بڵاوبكەینەوە، ئاماژەی بەوەكرد، كە سەرلەبەیانی رۆژی شەممە شاندی تەڤدەم کاغەزێکی داوەتە ئەنجوومەن، كە تێیدا ئەو رێككەوتنەی دوێنێ واژۆكرابوو، هەموواریان كردووەتەوە بەبێ ئاگاداری ئێمە، بۆیە نەچووینە هیچ كۆبوونەوەیەكی هاوبەش تاوەكو ئەوان پاشگەزدەبنەوە لەو هەموواركردنە.

    رۆژی سێشەمەی رابردوو، كۆبوونەوەكانی ئەنەکەسە و تەڤدەم و پارتەكانی نێو بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری، لە شاری دهۆك بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی کوردستان دەستیان پێكرد و تا ئێستاش تەنها لە سەر دامەزراندنی مەرجەعێكی سیاسی لە رۆژئاوا رێككەوتن كراوە.

    ئەو ئەندامەی ئەنەکەسە ئاماژەی بەوەشكرد، كە تا تەڤدەم لەو شتەی كراوە پاشگەزنەبێتەوە، ناچین بۆ هیچ دانوستاندنێكی دیکە.

    http://rudaw.net/sorani/kurdistan/1810201412

    هێز و لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ بارزانی کۆبوونەوە
    لەلایەن رووداو 14/10/2014

    رووداو- دهۆک

    هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

    هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، کۆبوونەوە.

    کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رۆژئاوای کوردستان و هەماهەنگی نێوان هێزە کوردییەکان.

    http://rudaw.net/sorani/kurdistan/1410201423

  4. : رۆژپڕێس|Rojpress
    19 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 20:37

    شورای ا.ن.ک.س در حکومت کانتون‌ها مشارکت می‌کند
    فرات 18.10.2014 15:00:23
    امروز, شنبه, نشست دوجانبه میان «حکومت کانتون‌های غرب کردستان و شورای ا.ن.ک.س» در روز پنجم ادامه می‌یابد. روز گذشته در پی گفتگوهای انجام شده درکی متقابل ایجاد شد و شرط ا.ن.ک.س برای سهم 50 درصدی از حکومت کناری گذاشته شد.

    بنا به گزارش روژنیوز, دیروز جمعه, چهار نشست میاان مدیریت‌های کانتون‌های غرب کردستان و «شورای میهنی کردهای سوریه(ا.ن.ک.س)» برگزار شد. در آغاز نشست نخوست, مدیریت کانتون‌ها پروژه‌ای به شورای ا.ن.ک.س پیشنهاد کرد و آن شورا هم پس از بررسی پروژه طی یک نشست جداگانه, در چارچوب دو ماده آن را پذیرفته و به توافق رسیدند.

    نخست در مورد تشکیل کمیته‌ای سیاسی توافق دوجانبه صورت گرفت. مدیریت کانتون‌ها پیشنهاد می‌کنند که نام «کمیته سیاسی» به «کمیته دموکراتیک کردها» تغییر یابد. درنشست‌های سابق شورای ا.ن.ک‌.س خواهان سهم 50 درصدی از حکومت غرب کردستان بود, اما مدیریت کانتون‌ها با آن مخالفت کرد. در نشست‌های روز چهارم, هر دو طرف به توافق رسیدند که: 40 درصد سهم شورای ا.ن.ک.س , 40 درصد سهم خودمدیریتی کانتون‌های غرب کردستان و 20 درصد هم سهم احزابی باشد که عضو این دو جناح نیستند. این جناح‌ها هم‌اکنون در حال گفتگو برای تشکیل مدیریتی مشترک هستند.

    همچنین ماده دومی که در نشست‌های روز چهارم با حضور اعضای ا.ن.ک.س این است که شورای ا.ن.ک.س راضی شده که در تشکیل حکومت کانتون‌های خودمدیر غرب کردستان مشارکت کند, اما بر سر برخی مواد با هم اختلاف دارند. یکی از آن موارد, این است که خواستار تغییر عنوان «خودمدیر» هستند. همچنین سیستم غیرمرکزی خودمدیریتی به «سیستم مرکزگرا» مبدل گردد.

    مدیریت کانتون‌ها به شورای ا.ن.ک.س گفته‌اند که می‌توانند در مورد آن موارد مورد اختلاف گفتگو کنند. همچنین پیشنهاد شده که یک کوردیناسیون برای هر سه کانتون غرب کردستان تشکیل گردد که بهتر از یک سیستم مرکزی است.

    شورای ا.ن.ک.س در ارتباط با ماده دومم درخواست کرده که قانون سازماندهی احزاب مورد تجدیدنظر قرار گیرد و مدیریت کانتون‌ها هم آن را پذیرفته است. پیش‌بینی می‌شود که این قانون در جریان نشست‌های دوجانبه مورد تجدیدنظر قرار گرفته و تغییر یابد.

    امروز که روز پنجم نشست‌ها است, در مورد سهم 20 درصدی دیگر احزاب گفتگو می‌شود و باید تعیین گردد که چگونه اجرایی شود.

    یکی دیگر از مواردی که باید در نشست امروز بر سر آن تبادل‌نظر صورت گیرد, مسئله ارتش در غرب کردستان است. مدیریت کانتون‌های غرب کردستان می‌گوید باید شورای ا.ن.ک.س در نیروی ی.پ.گ جای گیرند و این مسئله باید با گفتگو میان آنها و ی.پ.گ شفاف‌سازی شود.

  5. : رۆژپڕێس|Rojpress
    21 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 12:36

    ساڵح موسلێم: له‌کۆبوونه‌وه‌کان هیچ شتێك لە بارەی هێزی لەشكرییەوە گفتوگۆ ناكەین

    رۆژنیوز ـ پەیوەند کوردی

    هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ساڵح موسلیم، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ (رۆژنیوز) تیشکی خستەسەر گرنگی کۆبوونەوەکان لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و پشتگیری ئەوان بۆ رۆژئاوای کوردستان، وتی: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی پێویستی بە جدی بوون هەیە.

    رۆژنیوز: کۆبوونەوەکانتان لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا لە چ ئاستێکدایە و گەیشتۆتە کوێ؟
    ساڵح موسلێم: ئێمە پرۆژەیەکمان پێشکەشی لایەنی بەرامبەر کردووە، لەسێ بەند پێکهاتووە، یەکەمیان بابەتی پێکهێنانی لێڤەگەری سیاسی یە، ئەو لێڤەگەرە پێکهاتووە و کێشەی نەماوە، ئەوەی دووەم رێڤەبەری خۆسەری دیموکراتی یە، ئێمە گفتوگۆ دەکەین کە پارتیەکانی تری رۆژئاوا چۆن لەناو خۆسەری دیموکراتی جێگای خۆیان بگرن، چونکە ئێمە دەمانەوێ رێڤەبەر دەوڵەمەندتر بێت و دەنگ و رەنگی زیاتر بەشداری بکەن، وە خاڵی سێیەمین بابەتی لە شکرییە، ئەم بابەتەش پەیوەندی بە ئێمەی سیاسیەوە نیە، ئەو بابەتە دەبێت لەگەڵ یەپەگەدا یەکلایی بکرێتەوە، بێگومان ئەوان دەیانەوێ گفتوگۆی لەسەر بکەن، بەڵام ئەوە ئیشی ئێمە نیە، خاوەنی ئەم ئیشەیە پەگەیە، بتەوێ یان نەتەوێ لە ئێستادا لە رۆژئاوای کوردستان رەوشێکی هەستیار هەیە هێزمان هەیە، فەرمانداریەک هەیە دەبێ لەگەڵ ئەوان ئەو مەسەلەیە گفتوگۆی لەسەر بکرێ، ئێمە هیچ شتێک لە بارەی لەشکرییەوە گفتوگۆ ناکەین، چونکە ئێمە ئەزمونمان هەیە لە وڵاتانی هەرێمی و وڵاتانی دراوسێ، ئەم ئەزمونە لە باشوری کوردستان هەبووە، لە لوبنانیش هەبووە، ئەنجامی باشی نەبوو، بووە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و رووداوی دڵتەزێن، ئەگەر هەر پارتیەکی سیاسی لەشکری خۆی هەبێت، دەبێت لەگەڵ دەوروبەری خۆی یەکبگرێت و ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانی رایپەڕێنێت، لەبەرئەوە دەبێ یەک هێزی سەربازی هەبێت، هەر کەس بیەوێت دەتوانێ بەشداری لە یەپەگەدا بکات، ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ ئەواندا هاوبەش بین، وە گفتوگۆی چڕ ئەنجامدراوە بۆئەوەی ئەوانیش بەشدار ببن.
    رۆژنیوز: ئایا ئەنجومەنی نیشتیمانی داوای چی کردووە و بۆ بەشداری کردن لەناو رێڤەبەری خۆسەری مەرجی هەیە؟
    ساڵع موسلیم: ئەو کارانەی ئێمە کردوومانە لە رۆژئاوای کوردستان یاسامان بۆ داناوە، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هەیە، وە هەموو ئەو شتانەی ئەنجاممان داوە و دروستمان کردووە، بە شێوەیەکی دیموکراتیانە دامانڕشتووە، هەرچەندە لەسەر خاڵە سەرەکیەکان لێکتێگەیشتن دروست بووە، ئێمە بمانەوێ یان نا ئەنجومەنێک هەیە و ئیرادەیەکی سیاسیان هەیە، تەڤدەم ناتوانێ بەتەنها کارەکانی بەرێوە ببات، وە ئێمە هاتووین بۆ لای یەکتری تاوەکو لێکتێبگەین و بکەوینە رێککەوتن و یەکێتیەک دروست بکەین لە رۆژئاوای کوردستان، وە بێگومان را و سەرنج و ناکۆکی تیدەکەوێت، ئەوە شتێکی ئاساییە. ئێستا ئێمە رێککەوتووین لەسەر ئەوەی کە کۆمیتەیەکی هاوبەش دابمەزرێنین، ئەو کۆمیتەیە تەنها بۆ تەرەفی کوردانە، ئەو گۆرانکاری و پێشنیارانەی ئەگەر هەبوون، نابێت تەنیا هی لایەنێک بێت، بەڵکو دەبێت گوزارشت لە نەرینی کۆمیتەی هاوبەش بکات. وە تەنها ئەو کۆمیتەیە دەتوانێ لەگەڵ لایەنەکانی تردا گفتوگۆ بکات. ئەوە راستە کە ئێمە ئەو کارانەی کردوومانە دیموکراتیکە، وە گرانی خۆی دەداتە سەر رێکخراوی مەدەنی و دەزگای گەل، بەڵام ئەنجومەنی نیشتیمانی هەندێ پێشنیاری هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە رێڤەبەر ببێتە رێڤەبەرێکی مەرکەزی، بەڵام ئێمە نامانەوێ ئەوە ببێتە بیانو بۆئەوەی کۆبوونەوەکان ئەنجام نەگرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوەکان ئەگەر بە باشی نزیکی بابەتەکان ببینەوە دەتوانین ئەوەش دەرباز بکەین و رێکبکەوین.
    رۆژنیوز: ئەگەر کۆبوونەوەی دهۆک وەکو کۆبوونەوەکانی هەولێر ئەنجامی نەبێت، پێتان وایە چ کاریگەری لە رۆژئاوای کوردستان و شۆرشی رۆژئاوا دەکات؟
    ساڵح موسلیم: کۆبوونەوەی هەولێر بەئەنجام بووە، چونکە دەستەی باڵای کۆبوونەوەکانی هەولێر، هەندێ بریاری دا، وە کۆبوونەوەی هەولێر وایکرد کە ئێمە ئێستا لێرە بین و سازش لەسەر ئەوە دەکەین کە یەکێتیەک دروست ببێت لەنێوان لایەنەکانی رۆژئاوا، راستیەکەی ئەوە بوو هەندێک خۆیان لە ئەنجامی کۆبوونەوەکان دورخستەوە، وە ویستیان هەڵیوەشێننەوە، ئەو دەستە و رێکخراو و دەزگا و رێڤەبەرییەی هەیە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی هەولێر بووە، دەمەوێ بڵێم بێ ئەنجام نەبوو، وە بەردەوامیش بوو بەڵام بە سەقەتی، چونکە هەندێک کەس هەبوون بەشدارییان کرد و بریاریشیان دا، بەڵام پاشان خۆیان دورخستەوە، کۆبوونەوەکان زیاتر لە تێگەیشتن و فکرە پێویستی بە جدییەت هەبوو، هەندێک لایەن جدی نەبوون، ئێمە هیوادارین کە ئەو لایەنانەی کە ئێستا لەگەڵیان کۆدەبینەوە، جدی بن، دەبێت ئەو شتانەی کە بریاری لەسەر دەدەن هەتا کۆتایی لەگەڵی بن و بە پراکتیکی کاری لەسەر بکەن، نامانەوێ بریارەکان تەنها نوسراو بن، هەموو کەس دەتوانێ بریار بدات، بەڵام ئایا کێ پێکی دەهێنێت بە پراکتیکی؟
    بێگومان یەکگرتنی کورد لەلایەنی مەعنەویدا گەلێک گرنگە، سەرەرای ئەوەی کە گەلی رۆژئاوا سەرکەوتوو بووە و خۆی رێکخستووە، یەک لە سەرکەوتنەکانی گەلی رۆژئاواش بەرخودانی کۆبانێ یە، بەڵام بۆ ئەوەی ئێمە بەهێزتر ببین، دەبێت یەکبگرین، ئەو هێرشانەی کە لەسەر کۆبانێ دەکرێت، هێرشە بۆ سەرتەواوی گەلی کورد، بۆیە دەبێت ئێمە بە یەکێتی گەلی کورد خۆمان بپارێزین، ئەگەر بشمانەوێ خۆمان بپارێزین، یاسای پاراستنی رەوا هەیە، یاسایەکە هەرکەسێک دەتوانێ بەشداری تێدا بکات، هەرکەسێکیش بەشداری بکات دەبێت شەش مانگ پەروەردەی سەربازی تەواو بکات، چونکە ئێمە بمانەوێ یان نا ئەم شەڕ و هێرشانە بەردەوام دەبێت، لەبەرئەوە دەبێت هەر کەسێک بۆ پاراستنی خۆی فێر ببێت کە چەک بەکاربهێنێت، بەڵام هەندێ لایەن و کەس هەبوون، قبوڵیان نەدەکرد و دەیانوت سەربازی بە زۆر نابێت و ئەمە گۆشکردنە و خۆیان دووردەخستەوە لە ئەرکی پاراستنی رەوا. بەڵام پێچەوانەکەی راستە، چونکە تۆ بێیت و بە چەکی خۆت و بە ئیرادەی خۆت، کەرامەتت بپارێزی ئەمە گۆشکردن و خۆسەپاندنی لە کوێیە؟ ئێمە دەڵێین وەرە فێرببە خۆت بپارێزە، وە خۆشبەختانە خەڵک بە لێشاو بەشداری یەپەگە دەکەن، یەپەگە پێویستی بە ئەو کەسانە نیە کە نایانەوێ بەشداری ئەرکی پاراستنی رەوا بکەن. بۆیە ئەم گەرم بوونەی گەل دەبێت ئێمە نرخی تایبەتی پێ بدەین، یەکگرتن و خزمەتکردنی خاک و نیشتیمان باشترین کارە، ئەگەر ئێمە بمانەوێ نرخ بدەینە بەرخودانی گەلەکەمان.
    گەلەکەمان داوای زۆر شتمان لێ دەکەن، ئێمە وەکو پارتی سیاسی دەبێت ببینە وەڵامی گەلەکەمان، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا هەندێ لایەن هەن شتێکیان نەکردووە، ئەو ئەرکەی لەسەر شانیانە رایناپەرێنن. ئەگەر گەلی ئێمە بە تەمای هەندێ لایەن بوونایە کۆبانێ نەیدەتوانی ئەم بەرخودانە ئەنجام بدات، بۆ نمونە سەیری کۆبانێ بکە و سەیری شەنگالیش بکە، لەبەرئەوەی کۆبانێ گەلەکەی رێکخستن کرابوو، بۆیە بۆخۆیان بەشداری پاراستنی رەواییان کرد و خۆیان پاراست، لەلایەکی تر لەبەرئەوەی گەلی شەنگال گەلێکی رێکخستن کراو نەبوو، گەلی ئێمە لەوێ چیان بەسەر هات، بێگومان ئەوەی بەسەر شەنگال داهاتووە لەسەر هەموو گەلی کورد حیساب دەکرێت، بۆیە ئێمە دەمانەوێ گەلەکەمان خۆی بە رێکخستن بکات و بەچەک و ئیرادەوە خۆی بپارێزێت.
    رۆژنیوز: وەک دەزانین کۆبوونەوەکان درێژەی کێشاوە، ئایا ئەو فاکتەرانە چین کە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی کۆبوونەوەکان؟
    ساڵح موسلیم: کۆبوونەوەکان پێویستیان بە جدییەت هەیە، وە تێگەیشتنێک کە بە راستی مرۆڤ باوەڕ بە گەلی خۆی بکات، وە لە گەلی خۆی نەترسێت، ئەگەر گەلەکەت رێکخستوو بوو، لێی مەترسە و گەل بۆخۆی هەموو کارەکانی خۆی رادەپەرێنێت، ئەگەر تێگەیشتن و جدییەت هەبوو، باوەر دەکەم کە سەرکەوتوو ببێت. بێگومان رێکخستنی گەلەکەمان وە تێگەیشتن و جدییەتی ئێمەش بووە هۆی ئەوەی کە کۆبانێ کورد بە دنیا بناسێنێت، ئێستاش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەموو رووی لە کۆبانێ یە، چونکە هەموو تێگەیشتن کە ئێمە بە گەلی خۆمان گرێدراوین، وە تێگەیشتن کە ئێمە دژی هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش بەرخودانمان کرد و توانیمان کە تێکیان بشکێنین، وە چەندە جدیین لەسەر مافەکانمان، ئەوانە شتی سروشتین، وە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەمێژە دەزانن ئێمە تا چ ئاستێک پابەندی گەلەکەمانین، بەڵام هەندێ لایەن هەبوون نەیاندەهێشت ئێمە بکەوینە رۆژەڤی جیهانی، پروپاگندەی ناراستیان دەکرد و دەیانوت ئەوان لەگەڵ رژێمن، لەگەڵ کێدان و دیکتاتۆرن و ئەوان نایانەوێ کەس سڵاویان لێ بکات، بە ملیۆنان دۆلارییان سەرف کرد بۆئەوەی پروپاگندەی ناراست دژی ئێمە بڵاوبکەنەوە، بەڵام ئەمرۆ بە دیار کەوت کە ئێمە کێین و لەکوێ هاتین و ئامانجمان چی یە، بەداخەوە هەتاوەکو ئێستا ئەو هیوایەی ئێمە هەمانبوو سەبارەت بە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی نەهاتۆتەدی.
    رۆژنیوز: تاچەند هیواتان بەم کۆبوونەوانە هەیە کە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریادا ئەنجامی دەدەن؟
    ساڵح موسلیم: گفتوگۆکان بەردەوامن ئێمە بۆ ئامانجی یەکێتی کۆدەبینەوە، بێگومان هیوامان بە کۆبوونەوەکان هەیە، ئەگەر هیوامان نەبوایە لێرە نەدەبوین و دەچوینە ماڵی خۆمان، هەوڵ دەدەین کۆبوونەوە بە ئەرێنی دەرباز ببێت.
    رۆژنیوز: لەچەند رۆژی رابردوو ئێوە لەگەڵ نوێنەری ئەمەریکا کۆبوونەتەوە، ئایا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان چۆن بووە و باسی چیتان کردووە؟
    ساڵح موسلیم: لەناوەرۆکی کۆبوونەوەکان شتی زۆر هەبووە، بەڵام من دەمەوێ شتێک لەسەر کۆبوونەوەکان بڵێم، ئەوە جاری یەکەمینە کە ئەمەریکا فکر و سیاسەت و پرۆژەکان لە خۆمان دەپرسێت، ئەمەریکا دەیەوێت پرۆژەی ئێمە بۆ ناوچەکە و سوریای داهاتوو بزانێت، پێشتر ئەمەریکا کێشەی هەبوو لەگەڵ ئێمە، بەڵام دوور بە دوور بوو، جاری دەستپێکە کە گوێ لە ئێمە دەگرن، ئیتر ئەوەش هەلێکی باشە، ئیتر ئێمەش بۆ هەموو جیهان کراوەین، وە نەرینی ئێمە وایە کە بە دیالۆگ و دانوستاندن دەتوانین شتی گرنگتر بۆ گەلەکەمان بکەین، وە ئێمە دۆستایەتی لەگەڵ هەمووان دەکەین، چونکە دیالۆگ و دانوستاندن و گفتوگۆکردن لەسەر مژارەکان، ئێمە دەگەیەنێتە یەکتری وا دەکات ئێمە لەیەکتری تێبگەین و ببینە دۆست، ئەو کۆبوونەوەش هەلێکی باش بوو بۆئەوەی ئێمە و ئەمەریکا یەکتری بناسین.
    رۆژنیوز: ئایا کۆبوونەوەکانی ئێوە لەگەڵ ئەمەریکا و پشتگیریکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئێوە، تاچەن فشار دەخاتە سەر تورکیا، کاریگەری بۆ رۆژئاوای کوردستان چی دەبێت؟
    ساڵح موسلیم: بێگومان تورکیا لەم دواییانەدا زۆر شتی ون کردن لە ئاستی نێونەتەوەییدا، بە پشتگیریکردنی تیرۆر، تورکیا سەلماندی کە جدی نیە. فشار لەسەر تورکیا دەبن، بەڵام ئێمە بمانەوێ یان نا تورکیا دەوڵەتێکە، گەلێک دەوڵەت و لایەن داواییان لێ کرد کە رێگای بکاتەوە بۆ ئەوەی هاوکاری بگاتە کۆبانێ، هەتاوەکو ئێستا گوێی لەکەس رانەگرتووە، وە بە پێچەوانەوە پشتگیریەکانی بەردەوامە بۆ تیرۆریستانی داعش، پێشتر هەندێک هاوکاری مرۆیی دەنارد بۆ رۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئێستا ئەویش نەماوە، هەتاوەکو ئێستا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەردەوامە لە فشار خستنە سەر تورکیا، جا تورکیا لە پشتگیریکردنی تیرۆر رادەوەستێت یان نا؟ ئەوە پرسیارێکە بۆ داهاتوو بەجێی دەهێڵین، با تورکیا خۆی لە داواکانی کوردان رزگار بکات، ئێمە دەست لە دۆزەکەمان هەڵناگرین، وە با لە کوردانیش نەترسێت، ئێمە لەگەڵ هەموو نەتەوە و ئایین و ئەتنیکێکدا دەتوانین بژین، کورد وەکو نەتەوەکانی تر نیە، ئێمە حەزمان لە پێکەوە ژیانە.
    رۆژنیوز: پشتگیری کردنی پەرلەمانی باشوری کوردستان بۆ رۆژئاوای کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
    ساڵح موسلیم: بێگومان شتێکی پیرۆزە، پەرلەمان بۆخۆی بڕیاری دابێت کە پشتگیری خۆسەری دیموکراتی و بەرخودانی گەلی رۆژئاوای کوردستان، لەم کاتەدا بۆ ئێمە گەلێک گرنگە، ئەگەر تاوەکو ئێستا تەنها مەعنەویش بێت، بەڵام بۆ ئێمە کارێکی گرنگە، بەڵام ئێمە هیوادارین کە پتر ئەنجام لە بڕیارەکان دەرکەوێت، بەراستی ئێمە پێویستیمان بە شتی وەها هەیە، هیوادارین پشتگیریەکان بۆ خۆسەری دیموکراتی و گەلی رۆژئاوا زیاتر بێت. ئێمە هیوامان دەخواست کە 105 کەس لە پەرلەمانتارە بەرێزەکان دەنگیان بدایە نەک 79 کەس. کۆبوونەوە و خۆپیشاندان و پشتیوانی کردن لە رۆژئاوای کوردستان من پیرۆزی دەکەم، چونکە ئێستا ئێمە لە رەوشێکی هەستیارداین تیرۆریستانی داعش بۆ گیانی ئێمەی کورد دروست کراوە، بەتایبەت بۆ لەناوبردنی کوردان دروست کراوە، ئەو کاتەی هێرشیان کردە سەر موسڵ لەوێ کوردەکانیان دەرکرد یان سەریان برین، دوایی هێرشی شەنگال و مەخمور چەندین شوێنی تری کوردانیان کرد، ئێستاش هێرشی کۆبانێ دەکەن، جا نازانرێت کە پاش کۆبانێ هێرش دەکەن سەر چ شوێنێکی کوردان.
    http://rojnews.net/drejey-hewal.aspx?id=1947&LinkID=2

  6. : رۆژپڕێس|Rojpress
    21 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 12:37

    له‌ ڕۆژنیوزدا بخوێنه‌وه‌ ،له‌حه‌وته‌مین ڕۆژدا لایه‌نه‌کانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ری چی ڕێکه‌وتن
    کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ڕۆژئاوا له‌ دهۆک
    کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ڕۆژئاوا له‌ دهۆک‌
    ڕۆژنیووز – پەیوەند کوردی

    ئەمرۆ دووشەممە کۆبوونەوەی لایەنەکانی رۆژئاوا بە بەردەوامی و بێ‌ پچڕان له‌ڕۆژی هه‌شته‌میدا بەردەوام بوو و لەسەر پرۆژەی به‌ڕێوبه‌ری خۆبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی بۆ خاڵی یەکەم و دووەم رێککەوتن و تەنها بابه‌تی لەشکری ماوە.

    بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی رۆژنیوز کەوتووە، ئەمرۆ دووشەممە کۆبوونەوەی نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کانتۆنه‌کانن و تەڤدەم لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا بەردەوامە و ئەو پرۆژەیەی کە به‌ڕێوبه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان پێشکەشی ئەنجومەنی نیشتیمانی کردبوو لەسەر دوو خاڵ رێککەوتوون تەنها خاڵی سێیەمین ماوە کە بابەتی لەشکرییە، لەسەری رێکبکەون و ئەمرۆش لەسەر ئەم مژارە گفتوگۆکرا.

    لە دوو رۆژی رابردوو کۆبوونەوەکان ئەنجامگیر بوون و بریاردرا لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش، کە پێکهاتبێت لە نوێنەرانی تەڤدەم و ئەنجومەنی نیشتیمانی و حزبه‌کانی دەرەوەی ئەم دوو لایەنە، کە بە رێژەی لە (%40) بۆ تەڤدەم و لە (%40) بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی و لە (%20)یش بۆ حزبه‌کانی دەرەوەی ئەم دوو لایەنە بێت.

    هەروەها خاڵی دووەمیش بە تەواوی بریاری لەسەر دراوە ئەویش به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆنه‌کانه‌،، ئەنجومەنی نیشتیمانی بەشداری تێدا کردووە و بەپێی بریارەکانیش نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانی بەشداری دەکەن لەناو دەزگا و بەرێوەبەرایەتیەکانی رۆژئاوای کوردستان بە شێوەیەکی کاتی تاوەکو کاتی هەڵبژاردنەکان، پاشان گەل لەرێگای هەڵبژاردنەوە دەتوانێ‌ نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت. هەروەها پەیمانی کۆمەڵایەتی گفتوگۆی زۆری لەسەر کراوە، پاشان گەیشتونەتە رێککەوتن کە لە رۆژئاوا گفتوگۆی لەسەر بکەن و ئەو خاڵانەی کە پێویستە پێداچونەوەی بۆ دەکەن.

    ئەمرۆ دووشەممەش لەسەر مژاری لەشکری گفتوگۆیان کرد، نوێنەرانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا رایانگەیاندووە کە ئەوان نایانەوێ‌ لەسەر بابەتی لەشکری گفتوگۆ بکەن، چونکە ئەوان موخاتەبی مەسەلەکە نین، بەڵکو یەپەگە موخاتەبە، بەڵام هەندێ‌ مەسەلەی لەشکری هەیە، کە ئایا ئەوان بەشداری دەکەن، یان جۆری بەشدارییەکانیان چۆن دەبێت ئەمرۆ گفتوگۆی لەسەر دەکرێت..
    تا ئێستا وره‌ده‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ڕانه‌گه‌یه‌نه‌راوه‌.
    http://rojnews.net/drejey-hewal.aspx?id=1965&LinkID=12

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: