ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > پێشمەرگە لە چەند بەرەی باشوور شەڕی داعش دەکا

پێشمەرگە لە چەند بەرەی باشوور شەڕی داعش دەکا

20 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە باشووری کوردستان، داعش لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە هەشت بەرەوە هێرشی هاوکاتی کردۆتە سەر چەندین بەرەی شەڕ لە باشووری کوردستان و لە ئاکامدا پێکدادانی قورس هاتۆتە ئاراوە. هەر ئێستاش شەڕ لە چەند بەرە، درێژەی هەیە.

لە یەکێک لەو هێرشانەدا، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک بەنداوی مووسڵدا تەقیەوە و لە ئاکامدا ئەفسەرێک و پازدە پێشمەرگەی زێرەڤانی گیانیان لەدەست دا.

هاوکات لە بەرەی شنگال، ڕەبیعە، زوومار، کەرکووک، داقوق و قەرەتەپەش داعش هێڕشی کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە. لە ئاکامی هێرشەکانی ئەمڕۆدا، هەژمارێکی زۆر لە چەکدارانی داعش کوژراون و لە چەند بەرە پاشەکشەیان پێکراوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    20 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 21:45

    له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ به‌نداوی‌ موسڵدا زیاتر له‌ 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون، ئه‌فسه‌ری‌ باڵاشیان تیدایه‌

    20/10/2014 19:28:00 3803 جار خوێنراوه‌ته‌وه
    4
    NRT- موسڵ: به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ ئوتومبێلێكی‌ بۆمب ڕێژكراو كه‌ خۆكوژێكیشی‌ تێدا بووه‌ له‌ نزیك به‌نداوی‌ موسل زیاتر له‌ 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و له‌ نێو شه‌هیده‌كاندا عه‌مید سه‌فه‌ر ئه‌حمه‌د ئامێدی‌ تێدایه‌، 20 پێشمه‌رگه‌ی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

    سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نێو هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌ NRT راگه‌یاند، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ ئوتومبێلێكی‌ بۆمب رێژكراوه‌وه‌ كه‌ خۆكوژێكی‌ تێدا بووه‌ زیاتر له‌ 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون.

    سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌” له‌ نێو شه‌هیده‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌دا عه‌مید سه‌فه‌ر ئه‌حمه‌د ئامێدی‌ له‌ هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ تێدایه‌”.

    ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 20 پێشمه‌رگه‌ش بریندار بووه‌.

    سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ NRT له‌نێو هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ ڕوو، دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ چه‌كدارانی‌ داعش ویستویانه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و دووباره‌ زیانی‌ دیكه‌یان پێ بگه‌یه‌نن، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ چه‌كدارانی‌ داعش بۆته‌وه‌ و هێرشه‌كانیان تێكشكاندوون و دواتر سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانیان كه‌ 14 كه‌س بووه‌ كوشتووه‌.

    هه‌ر ئه‌مرۆش له‌ نزیك ناحیه‌ی‌ قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ به‌هۆی‌ هێرشی‌ چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوون.

    سیپان ئامێدی‌

    http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=67164

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    20 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 21:46

    نیروی پیشمرگه جان باختند
    در اثر انفجار یک خودرو بمبگذاری شده در یک پست بازرسی نیروهای پیشمرگه اقلیم کردستان در سد موصل یک فرمانده نیروهای پیشمرگه “زیره وانی” به همراه پانزده پیشمرگه دیگر جان خود را از دست دادند.
    سایتهای خبری کردی در جنوب کردستان گزارش داده اند که سرتیپ “صفر آمیدی” از فرماندهان نیروی پیشمرگه زیره وانی که در این انفجار مجروح شده بود، در اثر شدت جراحات جان باخته است.
    نیروهای “پیشمرگه زیره وانی” از نیروهای ویژه وابسته به حزب دموکرات کردستان به رهبری مسعود بارزانی می باشند.
    در پی حمله گروه داعش به شنگال و مناطقی در جنوب کردستان در اوایل ماه اوت گذشته سد موصل نیز برای مدتی به اشغال این گروه درآمد اما نیروهای پیشمرگه بعدا به کمک حملات هوایی آمریکا علیه مواضع داعش توانستند کنترل این سد استراتژیک را بازپس بگیرند.
    این حمله انتحاری از سوی اعضای مسلح گروه دولت اسلامی (#داعش) صورت گرفته است.
    امروز دوشنبه گروه داعش در جبهه های شنگال، زومار، کرکوک، داقوق و قره تپه (در جنوب کردستان) مواضع نیروهای پیشمرگه را هدف حمله قرار داده بود.

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: