ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > دوو هێرشی خۆکوژی داعش بۆ سەر یەپەگە بێ ئاکام مانەوە+ فیلم

دوو هێرشی خۆکوژی داعش بۆ سەر یەپەگە بێ ئاکام مانەوە+ فیلم

20 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە[٢٠ی ئۆکتۆبر]، دوو چەکداری خۆکوژی داعش، بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی یەپەگە لە ناو شاری کۆبانێ بەڵام بەر لە گەیشتنیان بە شوێنی مەبەست، لە دوورەوە تەقێندرانەوە. ئاژانسی ئیخلاسی تورکیا، یەکێک لەو تەقینەوە بێ ئاکامە خۆکوژییانەی داعشی تۆمار کردووە.

هەر ئەمڕۆ ئێوارە، شەڕ و پێکدادانی قورس لە گەڕەکی سەناعەی کۆبانێ لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە و داعش هاتە ئاراوە و هاوکات فڕۆکەی هاوپەیمانان، چەند جار، بنکەکانی داعشیان بۆمباران کرد.[فیلمی یەکێک لە تەقینەوەکان]

لە لایەکی ترەوە، زانرا کە بەشێک لە چەک و تەقەمەنی، خواردن و پێداویستییە پزیشکییەکانەی کە شەوی دووشەممە[٢٠ی ئۆکتۆبر] لە ئاسمانەوە گەیەنرانە #کۆبانێ، کەوتۆتە ئەو شوێنانەی کە چەکدارانی داعش داگیریان کردووە. داعش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا یەکێک لە پاڕاشووتەکان نیشان دەدات کە لە جێگەی یەپەگە، بەهەڵە گەیشتۆتە دەستی ئەوان. مانگی ڕابردوو لە عێڕاقیش، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە، بە هەڵە، برێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و خواردنی لە ناوچەیەک فڕێدابۆ خوار، کە لە کۆنترۆڵی داعشدا بوو.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: