ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > پارلەمانی کوردستان بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ پەسەند کرد

پارلەمانی کوردستان بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ پەسەند کرد

22 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: مانگ و نیوێک پاش دەستپێکی هێرشی هەمەلایەنەی داعش بۆسەر کانتۆنی کۆبانێ و دوابەدوای مشتومڕێکی چەند کاتژمێری، پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ٢٢ی ئۆکتۆبر، پارلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، ئیزنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا تا هێزی پێشمەرگە ڕەوانەی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

پارلەمانتاران پاش پەسەندکردنی بڕیارەکە، بە چەپڵەلێدان و وتنەوەی سروودی “ئەی ڕەقیب” پێشوازیان لە ناردنی هێز بۆ کۆبانێ کرد.

“یوسف محەمەد”، سەرۆکی پارلەمانی کوردستان لەمبارەوە وتی کە پێشووتر، خەڵکانی تر، بڕیاری ناردنی هێز بۆ [هێرشکردنە سەر] کوردستانیان پەسەند دەکرد کەچی ئەمجارە کورد، بۆ پاراستنی بەشێک لە کوردستان، بڕیاری لەم چەشنە دەدات.

“مستەفا سەید قادر”، وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش لەمبارەوە رایگەیاند کە وەزارەتی پێشمەرگە، بە گوێرەی توانای خۆی، هێزێکی تەیار بە چەکی پێویست دەنێرێتە کۆبانێ و تا ئەو کاتە کە پێویست، هێزەکە لەم شارە دەمێنێتەوە.

بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگە، لەسەر داوای بەرپرسانی کانتۆنی کۆبانێ دێ کە شارەکەیان لەژێر بۆمباران و گەمارۆی چەکدارانی داعش دایە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەک فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، داوای لە پارلەمان کردبوو کە ئیزنی ناردنی هێز بۆ کۆبانێ بدەن.

بەر لەوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکا، چەک، تەقەمەنی و پێداویستی پزیشکی و خۆراکی، لە ڕێگەی ئاسمانەوە گەیاندبۆ دەست شەڕڤانانی گەمارۆدراوی کورد لە کۆبانێ.

تورکیاش سەرەتای ئەم حەوتوویە، ڕەزامەندی دەربڕیبوو کە ڕێگە بە هێزی پێشمەرگە بدات تا لە ڕێگەی ئەم وڵاتەوە دەربازی کۆبانێ بن.

دەنگۆی ئەوە هەیە کە ٢٠٠ پێشمەرگە بە چەکی قورس و لە ڕێگای تورکیاوە، خۆ بگەیەننە کۆبانێ و لەم شارە، شانبەشانی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، شەڕی داعش بکەن.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    22 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 17:57

    بڕیاری ژماره‌(٢٨)ی ساڵی ٢٠١٤

    پاڵپشت به‌ خوكمی بڕگه‌ (یه‌ك) له‌ ماده‌ی(٥٦)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌ (١)ی ساڵی ١٩٩٢ هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ پێی بڕگه‌ی یانزده‌یه‌م له‌ ماده‌ی(١٠)ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌(١)ی ساڵی ٢٠٠٥ هه‌مواركراو، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ژماره‌ (٧)ی ڕۆژی ٢٢-١٠-٢٠١٤ ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
    یه‌كه‌م:ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رگری له‌ كۆبانێ.
    دووه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و لایه‌ن په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته‌، حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
    سێیه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ له‌ ٢٢-١٠-٢٠١٤ جێ به‌جێ ده‌كرێت و له‌ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

    هۆیه‌كانی ده‌رچواندن
    له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ پێی بڕگه‌ی (یازده‌یه‌م) ی ماده‌ی (ده‌یه‌م) له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌(١)ساڵی (٢٠٠٥) هه‌مواركراو، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی دراوه‌ بۆ جوڵاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی له‌ مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر به‌تایبه‌ت كرده‌كانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و به‌و پێیه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاری تیرۆر، وه‌ك به‌شێك له‌ پێداویستییه‌كانی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (٢٤) له‌ ١٥-١٠-٢٠١٤ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌رچوێنرا.

    یوسف محه‌مه‌د سادق
    سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
    ٢٢-١٠-٢٠١٤

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    22 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 17:58

    لێدوانی جەبار یاوەر لەسەر چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ

    میدیاكانی توركیا باس لەوە دەكەن، كە ئەمڕۆ 200 پێشمەرگە بە چەكەوە لە سنوور تێپەڕیون بەرەو كۆبانێ.بەڵام ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ئەوە رەتدەكاتەوەو دەڵێ هێشتا رەزامەندی پەرلەمان و فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان پێنەگەیشتووە.

    جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “تاوەكو ئێستا بە هیچ شێوەیەك یەك پێشمەرگەیش دەرباز نەبووە، دەبێت سەرەتا پەرلەمانی كوردستان رەزامەندی دەرببڕێت و پاشان سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بە هێزی پێشمەرگە بكات ئەو كات ئێمە ئامادەكارییەكان تەواو دەكەین و هێز دەنێرین”.

    سەبارەت بەوەی دەگوترێت توركیا داوای ناوی ئەو هێزانە و جۆری چەكەكانیان دەكات بۆ ئەوەی رێگا بدەن كە لە سنوورەوە تێپەڕن، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند” ئەمە یاسای نێودەوڵەتییە كە هەركەسێك بیەوێت سنوور ببەزێنێت دەبێت ناسنامە و پاسپۆرتی لەلایەن ئەو وڵاتەی كە بۆی دەچێت ببینرێت و ئەوكاتە رێگەی پێدەدرێت بڕواتە ئەو وڵاتە. ئێستا توركیا داوای لە ئێمە كردووە هێزەكانمان ناسنامەی وەزارەتی پێشمەرگەیان پێبێت و جۆری چەك و ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە پێیانە بە وڵاتی توركیا بدرێت بۆ ئەوەی ئاسانكارییان بۆ بكات”.

    جەبار یاوەر جەختیكردەوە كە “ئەو هێزەی كە بۆ كۆبانێ دەنێردرێت یەكەیەكی پشتیوانی دەبێت بە چەكی نیمچە قورس، بەڵام جۆری چەكەكان و كاتی رۆیشتن و ژمارەی پێشمەرگەكان بە هۆی رێكاری ئەمنییەوە ناتوانیین ئاشكرا بكەین”.

    پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا تاوتوێی ناردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كۆبانێ دەكات و بڕیاریشدراوە كۆبوونەوەكە داخراو بێت.

    رۆژی سێشەممە 21-10-2014 پەرلەمانی كوردستان لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە‌و داوای رەزامەندی پەرلەمانی كوردستان دەكات بەمەبەستی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ.

  1. 22 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 18:10

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: