ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > دهۆک؛ لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێککەوتن

دهۆک؛ لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێککەوتن

22 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: تەڤگەری جڤاکی دێمۆکراتیک[Tev-Dem] و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا[ENKS] پاش زیاتر لە حەوتوویەک دانوستان، لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ڕۆژئاوی کوردستان ڕێککەوتن.

کۆبوونەوەکان پاش نزیک بە ساڵێک ململانێی توندی سیاسیی لە نێوان دوو پێکهاتەی ئاماژەپێکراو بە دەستپێشخەریی سەرۆکی هەرێم، حەوتووی ڕابردوو لە دهۆکی باشووری کوردستان دەستیان پێکردبوو.

دواجار ئەمڕۆ چوارشەممە[٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤]، نوێنەرانی تەڤدەم و ئەنەکەسە، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری ڕۆژئاوا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایانگەیاند کە ڕێککەوتننامەیەکیان لەسەر دەستی مەسعوود بارزانی واژۆ کردووە.

ئاڵدار خەلیل، نوێنەری تەڤدەم، لەو کۆنفڕانسەدا، ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی خوێندەوە کە بە گوێرەی دوو لایەن بەڵێنیان داوە کە لەمەودوا پێکەوە ڕۆژئاوای کوردستان ئیدارە بکەن، مەرجەعییەتێکی سیاسی دابمەزرێنن و لەسەر چۆنیەتیی کارکردنی هێزی سەربازیش بگەنە بڕیارێکی هاوبەش.

تاهیر سفووک، بە نوێنەرایەتی ئەنەکەسەش، ڕێککەوتنەکەی بە هەنگاوێکی گرینگ وەسف کرد.

مەرجەعە هاوبەشە سیاسییەکەی کە باسی لێدەکرێ بڕیارە ٣٠ ئەندامی هەبێت و تەڤدەم و ئەنەکەسە هەر یەکەی ١٢ کورسیان تێیدا هەبێ. دەگوترێ کە شەش کورسییەکەی تر، پشکی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی بازنەی ئەنجوومەنی نیشتمانی و تەڤگەری جڤاکی دێمۆکراتیک بن.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ئەڤگەری جڤاکی دێمۆکراتیک، کە پەیەدە دیارترین لایەنی بەشدارییەتی و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، کە لە ژێر کاریگەریی “پارتی دێمۆکراتی کوردستانی سووریا”[ئەلپارتی پێشوو] دایە، بەردەوام لە کێشە و ململانێدا بوونە.

زستانی ساڵی ڕابردوو، تەڤدەم، ڕێوەبەریی خۆسەری دێمۆکراتیکی لە سێ کانتۆنی ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراند بەڵام لەو کاتەوە، ئەنەکەسە دانی بە حکوومەتە کاتییەکە نەناوە و دژایەتیی هەرچەشنە بڕیارێکی ڕێوەبەریی خۆسەری کردووە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    22 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 18:47

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    22 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 23:04

  1. 22 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 18:10

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: