ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ئەردۆغان بە تووڕەییەوە سەبارەت بە #کۆبانێ:

ئەردۆغان بە تووڕەییەوە سەبارەت بە #کۆبانێ:

23 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

– من تێناگەم کە کۆبانێ بۆ دەبێ ئەوەندە بۆ ئەمریکا ستراتێژیک بێ! خۆ جگە لە نزیک بە دوو هەزار شەڕڤان کەسی تێدا نەماوە![بە تووڕەییەوە]
– بە ئۆبامامان وتووە بە هیچ شێوە قبووڵ ناکەین چەک بدەنە پەیەدە و پەکەکە. وتوومانە ئێمە تەنیا بە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و سوپای ئازادی سووریا ڕازی دەبین
– ئەمریکا بێ ڕەزامەندی ئێمە چەک و تەقەمەنی بۆ کۆبانێ ناردووە
– ناردنی #پێشمەرگە بۆ “عەین ئەلعەڕەب”، واتە کۆبانێ لە ڕێگای تورکیاوە پێشنیاری ئێمە بە ئۆباما بووە
– فەرموو ئەوە سایتەکانی داعش بڵاویان کردەوە کە بەشێک لە چەکەکان کەوتۆتە دەستی ئەوان

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    23 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 12:29

    22 Ekim 2014 Çarşamba 18:57
    Erdoğan: ‘Kobani’ye koridoru biz önerdik’
    Cumhurbaşkanı Erdoğan, IŞİD’e karşı savaşan PYD güçlerine havadan silah gönderilmesini eleştirdi.
    Cumhurbaşkanı Erdoğan, IŞİD’e karşı savaşan PYD güçlerine havadan silah gönderilmesini eleştirdi; “Silahların bir kısmının IŞİD’in eline geçtiğini kendileri de kabul ettiler. Yapılanın yanlış olduğu ortaya çıktı” dedi.

    Resmi ziyaret için Letonya ve Estonya’ya gitmeden önce gazetecilerin sorularını yanıtladı.

    Cumhurbaşkanı Recep Tayyip Erdoğan, ABD öncülüğündeki koalisyonun IŞİD’e karşı savaşan PYD’ye havadan silah göndermesini değerlendirdi:

    “Attıkları o silahlar, belki bir kısmı PYD’nin eline geçti ama bazısı da IŞİD’in eline geçti. Adamlar günlerdir kendi sitelerinden yayınlarını yapıyorlar. Sandıkları açarak gösteriyorlar. Yani kime burada destek verildiği açık net ortaya çıkıyor.”

    “Koridoru biz önerdik”

    Erdoğan koridor hakkında da konuştu:

    “Peşmergelerin Aynul Arab’a, yani Kobani’ye geçişiyle ilgili olarak Sayın Obama’yla yaptığımız görüşmede bu teklifi zaten ben yapmıştım. PYD ve PKK gruplarına vereceğiniz destekler bizim için kabul edilemez. Bunu söylemiştik. Burada atılacak adım bir Özgür Suriye Ordusu ile işbirliği burada bizim açımızdan kabul edilebilir; iki, peşmergeyle böyle bir işbirliği kabul edilebilir.

    Sözcüleri bir şey söylüyorlar, PYD’nin iki gün dayanabilecek güçleri var. Bunlar medyada farklı şekilde yorumlanıyor. En son düşen görüntüler ortada. Havadan atılan bütün bu silahlar PYD’ye atılıyor denilen silahların bir kısmının IŞİD’in eline geçtiğini kendileri de kabul ettiler. Böyle bir operasyon tanımlanamaz. Siz kime, nereye destek veriyorsunuz, her şey ortada. Musul’daki operasyonun zeminine baktığınızda aynı şeyi görüyorsunuz. İki gün geçti, Kobani düşmedi. Kobani niye stratejik anlamıyorum. Çünkü sivil kalmadı. Kobani’de sadece 2 bin kadar savaşan insan var. Peşmergeye evet demediler. Şimdi kısmen evet dediler. Biz de buna yardımcı olacağımızı söyledik.

    Nereden geçeceklerini buralarda görev yapan birimlerimiz görüşüyorlar. Lafını yaparak değil, uygulamasını yaparak hayata geçirirler.”
    http://www.ilkehaber.com/haber/erdogan-kobaniye-koridoru-biz-onerdik-31079.htm

  2. : رۆژپڕێس|Rojpress
    23 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 12:29

    Erdoğan: ABD bu işi Türkiye’ye rağmen yaptı
    23/10/2014 12:16 A+ A-
    Cumhurbaşkanı Erdoğan, ABD’nin PYD/YPG’ye silah yardımıyla ilgili olarak, “ABD bu işi Türkiye’ye rağmen yapmıştır” dedi.
    Facebook’ta Paylaş
    inPaylaşın
    RADİKAL – Cumhurbaşkanı Recep Tayyip Erdoğan, ABD’nin Kobani’de IŞİD kuşatmasına karşı direnen PYD/YPG savaşçılarına havadan silah yardımı yapmasıyla ilgili olarak, “ABD bu işi Türkiye’ye rağmen yapmıştır” dedi.

    Letonya Cumhurbaşkanı Andris Berzins ile yaptığı ortak basın toplantısında konuşan Erdoğan’ın sözlerinden satır başları şöyle:

    “PYD’nin PKK ile aynı durumda olduğunu kendilerine (ABD Başkanı Obama’ya) telefon görüşmemde ifade ettim. ‘O da bir terör örgütüdür’ dedim. Dolayısıyla burada PYD’ye yapacağınız yardımlar bir terör örgütüne gitmektedir. Şu anda PYD saflarında PKK’nın lider kadrosunda olup orada savaşan kişiler var.”

    “PYD’ye ve IŞİD terör örgütüne geçen silahlarla ilgili olarak Türkiye bu işe olumlu baktı mı? Hayır bakmadı. Türkiye’ye rağmen Amerika bu işi yapmıştır.”

    “İnanıyorum ki tüm halkımız, milletimiz çözüm süreci noktasında ittifak halinde ama buna tüm sivil toplum örgütlerinin, siyasi partilerin de destek vermesi süreci çok daha güçlü kılacaktır.”
    http://www.radikal.com.tr/turkiye/erdogan_abd_bu_isi_turkiyeye_ragmen_yapti-1220767

  3. : رۆژپڕێس|Rojpress
    23 تشرینی یه‌كه‌م 2014 له‌ 12:29

    ئەردۆغان: داوای تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه‌م بۆ كۆبانێ كردبوو
    22 تشرينى يةكةم 2014 21:47 (نوێكردنەوەیی دوايي 22 تشرينى يةكةم 2014 21:48)
    سه‌ركۆماری توركیا گوتی: “له‌ په‌یوه‌ندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئۆباما داوای تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه‌م بۆ كۆبانێ كردبوو.”

    ئه‌نقه‌ره‌

    سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ گوتی: “له‌ په‌یوه‌ندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئۆباما داوای تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه‌م بۆ كۆبانێ كردبوو. پاڵپشتیكردنی په‌یه‌ده‌ و په‌كه‌كه‌ جێی قبوڵ نییه‌. یه‌كه‌م هه‌نگاو کە جێی قبوڵ بێ هاوكاریكردنی سوپای ئازادی سوریایه‌، دووه‌میش پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌.”

    ئه‌ردۆغان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌ن بۆغای شاری ئه‌نقه‌ره‌ پێش گه‌شته‌كه‌ی بۆ لیتوانیل و ئه‌ستۆنیا، روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا و رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا قۆناغی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێ.

    ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد كه‌ سبه‌ی سه‌ردانی وڵاتی لیتوانیا و رۆژی دواتر به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ستۆنیا به‌ڕێده‌كه‌وێ و 24ی مانگیش دەگەڕێتەوە تورکیا.

    سه‌ركۆماری توركیا له‌گه‌ڵ پیاوه‌ بازرگانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌كا و ئاماژه‌ی به‌ پێشخستنی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوانیان كرد و گوتی: “په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌ ئاستێكی زۆر باشه‌، به‌ گشتی تاوتۆێ قۆناغی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین. هه‌ردوو وڵاتی لیتوانیا و ئه‌ستۆنیا له‌ دانوستانی قۆناغی یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌موو كاتێك لای ئێمه‌ بوونه‌ و پشتگیرییان لێمانكردوه‌.”

    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوتاكانی، باسی دواگۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌و سه‌ردانانه‌ به‌شداری بكا.

    ئاماژی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ بواری زانستیشدا هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌نێن و به‌وهۆیه‌وه‌ هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆی گه‌لاتاسه‌رای و میمار سینان به‌شدارییان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ كردووه‌.

    ئه‌ردۆغان دوای روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌.

    له‌ پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا کە گوتی: “به‌ تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه‌ رێگەیه‌ك ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ چ هه‌نگاوێكه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رەچاوی چ رێگەیه‌ك ده‌كه‌ن؟ هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ له‌ بەشێک لە میدیا نێوده‌وڵه‌تییەکاندا هاتووه‌ كه‌ واشنتۆن فشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر توركیا؟” ئه‌ردۆغان له‌ وه‌ڵامدا رایگەیاند سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباماوە كردووه‌ و گوتی: “ئێمه‌ ئه‌م داواكارییه‌مان ئاڕاسته‌ی ئه‌وان كرد. پاڵپشتیكردنی په‌یه‌ده‌ و په‌كه‌كه‌ جێی قبوڵ نییه‌، پیشتر هه‌مان شتمان گوتوبوو. یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌ جێی قبوڵ بێ هاوكاریكردنی سوپای ئازادی سوریایه‌، دووه‌میش پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌. هێزه‌كان له‌ كۆبانێ ته‌نیا به‌رگه‌ی دوو رۆژ ده‌گرن، به‌ پێویستی ده‌زانم ئه‌مانه‌ روون بكه‌مه‌وه‌. ئیتر ده‌بینین كه‌ گوته‌بێژه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و جێگری گوته‌بێژه‌كان هه‌ڵده‌ستن قسه‌ ده‌كه‌ن و میدیاكانیش به‌ بۆچوونی خۆیان جیاواز لێكیده‌ده‌نه‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌مه‌ بزانرێ.”

    له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی ئه‌م دواییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا روونه‌ و گوتی: “ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ رێی ئاسمانه‌وه‌ بۆ په‌یه‌ده‌ هه‌ڵدرا. هه‌ندێكیان كه‌وتنه‌ ده‌ستی داعش، ئێستا خۆشیان ئه‌وه‌یان قبوڵ كرد. ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی له‌م جۆره‌ نه‌ باسده‌كرێ و نه‌ پێناسه‌ ده‌كرێ. ئێوه‌ پشتگیری كێ ده‌كه‌ن و پاڵپشتی چ شوێنێك ده‌كه‌ن، هه‌موو شتێك ئاشكرایه‌.”

    سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد كه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی موسڵیش هه‌مان شت بینرابوو و گوتی: “به‌داخه‌وه‌ لێره‌ش رووبه‌ڕووی هه‌مان تابلۆ ده‌بینه‌وه‌. دوو رۆژ تێپه‌ڕبوو، ئێستا له‌ رۆژی چواره‌م و پێنجه‌مین. كۆبانێ نه‌كه‌وت. تێناگه‌م له‌وه‌ی بۆچی كۆبانێ بۆ خۆیان شوێنێكی ستراتیژییه‌، چونكه‌ له‌ كۆبانێ خه‌ڵكی سڤیل نه‌ما. 200 هه‌زار كه‌س بۆ توركیا هاتن. له‌ كۆبانێ دوو هه‌زار كه‌س ماوه‌ كه‌ شه‌ر بكا. پێشتر پێشمه‌رگه‌ به‌ به‌ڵێ وه‌ڵامی ئێمه‌ی نه‌دایه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا رێگە به‌ به‌شێك له‌ هێزه‌كانی ده‌دا بۆ كۆبانێ. هه‌روه‌ها پێیانمان راگه‌یاند كه‌ هاوكارییان ده‌كه‌ین.”

    گوتیشی: “بڕیاری ئه‌وه‌ی توركیا له‌ چ خاڵێك تێپه‌ڕده‌بێ، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ستراتێژی خۆیان هه‌یه‌ و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ دروست نابێ. لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ناو خۆیان له‌ په‌یوه‌ندیدان، ئه‌وان به‌ ته‌نیا قسه‌ ناكه‌ن، به‌ڵكو كارده‌كه‌ن.”

    هه‌روه‌ها باسی لەوەشکرد كه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) و هاویشتنی هه‌نگاوه‌كان له‌ سوریا، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ سوپای ئازادی سوریا و گروپه‌ میانڕەوەكاندا كار بكرێ و گوتی: “چونكه‌ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه‌ به‌ په‌یه‌ده‌ ده‌درێ، به‌ مانای یارمه‌تیدانه‌ به‌ په‌كه‌كه‌. هه‌ر هاوكارییه‌ك به‌ په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ ده‌درێ به‌ مانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا دێ. ده‌مانه‌وێ ئه‌مه‌ بزانن كه‌ به‌ ئاشكرایی پێیانمان راگه‌یاند.”

    له‌ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکی دیکەدا کە گوتی: “له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌تان له‌ ئه‌فغانستان به‌ شێوه‌یه‌كی روون ئاماژه‌تان به‌وه‌كرد كه‌ هاوكاری چه‌ك بۆ په‌یه‌ده‌ ناكه‌ن و دوای گەڕانەوە په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئۆباما ئه‌نجامدا و رۆژی دواتر هاوكاری چه‌ك بۆ په‌یه‌ده‌ نێردرا. ئایە لەو په‌یوه‌ندییه‌دا چیتان گوتووە سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ هاوكاری چه‌ك بۆ په‌یه‌ده‌ بكرێ چی رووده‌دا؟ چونكه‌ له‌م روونكردنه‌وه‌یە ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ مۆڵه‌تی تێپه‌ڕبوونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی دراوە، به‌ڵام به‌رامبه‌ر وەستانی هاوكاری چه‌ك. ده‌توانن زیاتر له‌مباره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ بكه‌ن؟” ئه‌ردۆغان گوتی: “تێگه‌یشتووی له‌ راستی. منیش ده‌مه‌وێ باسی ئه‌مه‌ بكه‌م. واتە سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵه‌كان ده‌ركه‌وت. له‌به‌رچی هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌وەش ده‌ركه‌وت. به‌شێك له‌ چه‌كه‌كانی جۆری C-130 كه‌وته‌ ده‌ست په‌یه‌ده‌، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ كه‌وته‌ ده‌ستی كێ؟ كه‌وته‌ ده‌ست داعش. داعش چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ سایته‌كانی خۆیان په‌خشی ده‌كا. گشت سندوقه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌. لێره‌دا كێ چۆن هاوكاری ده‌كا به‌ روونی دیاره‌. روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شێك له‌ چه‌كه‌كان كه‌وته‌ ده‌ست داعش روونكردنه‌وه‌یه‌كی دروسته‌؟ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ نابێ. رێگەچاره‌ی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ ئه‌قڵ و لۆجیک جێبه‌جێ ده‌كرێ.”
    http://www.aa.com.tr/ks/headlines/408771

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: