ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > “١٠٠١ سێو”ی تەها کەریمی پاڵێوراوی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیکە

“١٠٠١ سێو”ی تەها کەریمی پاڵێوراوی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیکە

31 تشرینی یه‌كه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: فیلمی ١٠٠١ سێوی تەها کەریمی، پاڵیوراوی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیکە.

فێستیڤاڵی ئاماژەپێکراو کە وەک یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمی ئاسیا دەناسرێ، بڕیارە لە مانگی دێسامبری ئەمساڵدا لە ئوسترالیا بەرێوە دەچێت.

لە کۆمەڵکوژی ئەنفالدا کە ۱۸۲۰۰۰ مرۆڤی کورد لە لایەن حیزبی بەعسی عێراق لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانەکانی عێراقدا خرانە ژێر خاک، تەنیا ۱۳ کەس توانیان بە برینداری لە کاتێکدا شايەتی ئەو تاوانە گەورەیە بوون، خۆیان ڕزگار بکەن. سێ کەس لەم ۱۳ شاهیدە ئێستا لە ژیاندان نەماون و تەنیا ۱۰ شاهید زیندوون و فیلمی ۱۰۰۱ سێو چیرۆکی ئەوان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە، ئەوان پێیان وایە ئەو رۆژە ئەرکیان تەواو دەبێت کە کۆی بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت لە دنیا بەدوای ئەو وشەدا گەڕابن. کاری دووهەمیان ئەوەیە کە هەر ساڵێک، هەزار و یەک سێوی مێخەکڕێژ بنێرن بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەشداربوون لە تاوانی ئەنفالدا، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بە بێدەنگبووان لە ئاست ئەو تاوانە گەورەیەی مرۆڤایەتیی. ئەوان بۆ یەکەمجار و لەم فیلمەدا هەزار و یەک سێو دەنێرن بۆ شاری هەزار و یەک شەو واتە “شاری بەغدا”، کە بڕیاری ئەو تاوانەی لێدرا و … وەک پەیامێک بۆ بیرنەچوونەوە و ئاشتی و دووبارە نەبوونەوەی.

١٠٠١ سێو تا ئێستا بەشداری چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەک پووسان لە کۆریا، دوبەی، ئیستانبووڵ، ترۆمسۆ، رۆما، کرلای هیندستان کردووە و چەند جار خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی پێ بەخشراوە.

“تەها کەریمی”، دەرهێنەری گەنجی کورد، ئێوارەی چوارشەممە[٨ی جۆزەردان/٢٩ی مەی]، لە ئاکامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمۆبیلدا، لە شەقامی “ئیبراهیم پاشا”ی شاری سلێمانیی باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا و دوو رۆژ دواتر، لە سلێمان بەگی بانە، بەخاک سپێردرا.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک ببوو و لە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی بڕوانامەی کارناسیی سینەمای لە زانکۆی تاران وەرگرتبوو.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

لێدوانێک بنووسە