Archive

Archive for تشرینی دووه‌م, 2014

چالاکانی کورد پشتیوانی لە مانگرتنی گیراوانی کورد لە گرتووخانەی ورمێ دەکەن

30 تشرینی دووه‌م 2014 1 comment

NNSROJ: لە کاتێکدا کە مانگرتن لە خواردنی ٢٩ گیراوی سیاسی و مەدەنی کورد لە گرتووخانەی ورمێ دەیەمین ڕۆژ تێپەڕ دەکات، کۆمەڵێک لە چالاکانی کورد، پشتیوانی لە مانگرتنەکەیان دەکەن و هیواخوازن کە کۆتایی بە زەخت و گووشاری سەر ئەو گیراوانە بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی نۆڤەمبر-٩ی سەرماوەز، زیاتر لە سەد و بیست چالاکی سیاسی، مەدەنی، مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی کورد، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گیراوانی بەندکراو لە گرتووخانەی ورمێ دەربڕیوە و داوایان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە کە کۆتایی بە گوشار و ئەشکەنجەی سەر گیراوان بهێنێ.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئەفشین سۆهراب زادە، لەسەر تەختی نەخۆشخانە

29 تشرینی دووه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە

گیراوی سیاسیی کورد “ئەفشین سۆهراب زادە” کە تەمەنی تەنیا ٢٣ ساڵە، تووشی شێرپەنجەی ڕیخەڵۆکەیە. ئەو گیراوە سیاسییە کوردە ماوەی نزیک بە دوو ساڵە نەخۆشە و تووشی خوێنڕێژی ناوخۆیی بووە بەڵام تا ئێستا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەرمان نەکراوە.

ناوبراو دانیشتووی کرماشان، ١٨ی جۆزەردانی ١٣٨٩ی هەتاوی، لە لایەن ئیتلاعاتی کامیارانەوە قۆڵبەست کراوە و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی “شەڕکردن لەگەڵ خوا”، لە ڕێگەی ئەندامەتی لە حیزبێکی نەیاری کۆماری ئیسلامییدا بە ٢٥ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە بۆ گرتووخانەی میناب مەحکووم کراوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

گرتووخانەی ورمێ؛ مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسیی کورد درێژەی هەیە

29 تشرینی دووه‌م 2014 1 comment

NNSROJ: لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەرەوە، بیست و نۆ گیراوی سیاسی و مەدەنیی کوردی بەندکراو لە گرتووخانەی ورمێ مانیان لە خواردن گرتووە و سەرەڕای هەڕەشەی زیندابانان، تا ئێستاش کۆتایی نەهاتووە.

ئەو ٢٩ کەسە، بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتییان لە هەمبەر گوازتنەوەی گیراوانی سیاسی بۆ بەندی گیراوانی ئاسایی و هێنانی گیراوانی تۆمەتبار بە کوشتنی مرۆڤ و بازرگانانی مادە سڕکەرەکان بۆ بەندی گیراوانی سیاسی مانیان گرتووە و دەڵێن تا کۆتایی بەم وەزعە نەیە، واز لە چالاکییەکەیان ناهێنن.

کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی، لە هەواڵێکدا لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ شەممە، ٨ی سەرماوەز، هێزێکی تایبەت بە باتووم و شۆکی ئەلەکترۆنی لەبەر دەرگەی بەندی گیراوانی سیاسی ئامادە بوونە و ویستوویانە بچنە ناو گیراوان.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

پەکوو لەو تەرجومە خراپە

21 تشرینی دووه‌م 2014 3 comments

وابزانم ئەوە دەنگی سەفین دزەیی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە لەو دیدارەی داوودئۆغڵوودا ڕۆڵی وەرگێڕی بارزانی دەبینێ. تا ئێستا وام دەزانی کاک سەفین بەهۆی ئەوەی کە ساڵانێکی درێژ لە تورکیا نوێنەری حکوومەتی هەرێم و پارتی بووە، تورکییەکەی لە هی ئەردۆغان باشترە بەڵام لێرە بەو قەناعەتە گەیشتم کە هەر وتەبێژ بێت باشترە لەوەی کە لە دیدارێکی ئاوا فەرمیدا، وەرگێڕی بکات. بۆ وێنە یەکێک لە پرسیارەکانی تەواو بە هەڵە تەرجومە کرد. وەرگێڕان، ئەویش بە شێوەی زیندوو و ئەویش لە دیداری سیاسیی ئاوا گرینگدا، کە تەنانەت وشەکان، تۆنی وشەکان و چۆنییەتی بێژەکردنیان دەتوانێ کاریگەری لەسەر پێوەندی دوو لایەن دابنێ، زۆر دەبێ هەستیارتر بێت و وەرگێڕی پڕۆفێشناڵی بۆ دابین بکرێ نەک هەر کەس زمانەکەی زانی، بیهێنی وەرگێڕانی پێ بکەی.

:هاوپۆله‌کانComment

عەبدولحەکیم بەشار دەڵێ پەیەدە لە خەمی خۆی دایە نەک کۆبانێ

19 تشرینی دووه‌م 2014 1 comment

عەبدولحەکیم بەشار، سەرۆکی ئەلپارتی و جێگری ئێستای هاوپەیمانیی نیشتمانیی سووریا دەڵێ پەیەدە هەوڵ دەدات لە مەسەلەی کۆبانێ بۆ قایمترکردنی جێپێی خۆی کەڵک وەرگرێ و لە خەمی خەڵک دانییە دەنا بۆ ڕێگە بە ئێمەش نادات کە بچین بەرگری لەم شارە بکەین. مەبەستی ناوبراو لە ئێمە، ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریایە کە لە بەرەبەرەی دووهەمین مانگی بەرگری لە کۆبانێدا، دەیانهەوێ پاش هاوکارییەکانی سوپای ئازاد، پێشمەرگە و ئەمریکا. ١٥٠ کەس بۆ پارێزگاری لەم شارە بنێرن.

:هاوپۆله‌کانComment

“تیرۆریستان سوود لە ئاسانکاریی هەرێم لە مامەڵە لەگەڵ عێڕاقییەکان وەردەگرن”

19 تشرینی دووه‌م 2014 1 comment

NNSROJ: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا، “ئاسانکاری لە مامەڵەکردن لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکانی دیکەی عێڕاق” لە هەرێمی کوردستان وەک کەلێنی ئەمنی و مەترسی گەورە بۆ سەر ئاسایشی هەرێم پێناسە کردووە و دەڵێ کە “تیرۆریستان” بۆ ئەنجامی کردەوەکانیان سوود لەو ئاسانکاری و کەلێنانەن وەردەگرن.

پێدەچێ ئاسایش مەبەستی لەو ئاسانکارییانە بێت کە بۆ کۆچی بەلاشاوی عێڕاقییەکان بۆ هەرێمی کوردستان و نیشتەجێبوونیان لەم هەرێمەدا ڕەچاو دەکرێن.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

تەقینەوەی بەردەم پارێزگاریی هەولێر دەیان کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

19 تشرینی دووه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا کە لەبەر دەرگای سەرەکیی بینای پارێزگاریی هەولێر ڕوویدا، زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و بریندار بوون.

کاتژمێر ١١ و ٤٩ خولەکی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە ١٩ی نۆڤامبر، کەسێکی خۆکوژ، بە ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراو، هەوڵی چوونە ناو بینای پارێزگاریی هەولێری داوە بەڵام بەر لە چوونە ژوور، لەبەر دەرگا پێشی پێ گیراوە و خۆی تەقاندەوە.

لە ئاکامی ئەو تەقینەوەدا ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٩ کەسی تریش بریندار بوونە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ