ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > چوار وێنە کە یەکگرتوویی کوردان نیشان دەدات

چوار وێنە کە یەکگرتوویی کوردان نیشان دەدات

4 تشرینی دووه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: “ڕووشەن چاکر”، ڕۆژنامەنووسی تورک بە شرۆڤەکردنی ٤ وێنەی پێوەندیدار بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی کوردستان، بەو ئاکامە گەیشتووە کە وێنەکان، هێمای هەنگاونانی کوردەکان بەرەو یەکگرتوویین.

چوار وێنەی ئاماژەپێکراو و دەقی وەرگێڕدراوی نووسراوەی پێوەندیدار بە وێنەکان:

وێنەی یەکەم: چیای شنگال- عێڕاق[باشووری کوردستان.و]
هێزەکانی یەپەگە[یەکینەکانی پاراستنی گەل] لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە فریای ئەو ئێزدییانە هاتن کە لە زوڵم و زۆری داعش ڕایانکردبوو و خۆیان گەیاندبۆ چیایی شنگال. دواتریش شەڕڤانانی هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازیی پەکەکە خۆیان گەیاندە شوێنەکە. دوای بۆمبارانی بنکەکانی داعش لە دەوروبەری چیای شنگالیش، تیمێکی ١٠٠ کەسی لە سەرباز و نوێنەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئەمریکی[یو ئێس ئەید]، بە هاوڕێیەتی پێشمەرگە سەردانی چیایی شنگالیان کرد. ئەو وێنە کاتێک گیراوە کە ئێزیدییەکان، دژ به هێزی پێشمەرگە و ئەمریکاییەکانیان ناڕەزایەتییان نیشان دا. بە گوێڕەی ڕۆژنامەنووسەکان، ئەو شەپکە بەسەرەی پێشەوە، بەرپرسێکی مەدەنیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئەمریکایە و ئەوی تەنیشتیشی شەڕڤانێکی یەپەگەیە کە گلەیی خەڵکی بۆ تەرجومە دەکاتەوە. ئەو چەک لە شانەی لای ڕاستی وێنەکەش، گەریلایەکی هەپەگەیە.

Z-Shingal-Usaid


وێنەی دووهەم/ مەخموور- عێڕاق[باشووری کوردستان.و]

داعش، هاوکات لەگەڵ شنگال، هێرشی کردە سەر شارۆچکەی مەخمووریش و داگیری کرد. کەمپی پەنابەرانی مەخموور، کە هاووڵاتییانی تورکیا[کوردی باکوور، و.]ی تێدا نیشتەجێن، بە هۆی هێرشی چاوەڕوانکراوی داعش چۆلکرا. دواتر بە هەوڵی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و هەپەگە، مەخموور کۆنترۆڵ کرایەوە. ئەو وێنە، لە کاتی سەردانی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مەخموور گیراوە. لە وێنەکەدا، دوو فەرماندەی هەپەگە، کە بەشداری شەڕی ڕزگارکردنی مەخموور بوون، لە تەنیشت بارزانی دەبینرێن.

Z-barzani-Mahmur-ziyareti

وێنەی سێهەم/ عێڕاق[باشووری کوردستان.و]
ئەمجار کەرکووک. بە پەرەسەندنی هێرشی داعش بۆسەر کوردستان، ئەمجار نیگاکان سووڕانە سەر کەرکووکی دەوڵەمەند بە نەوت. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەم شارە هێزی باڵادەستە، دەستەوداوێنی پەکەکە/کەجەکە بوون. ئەو وێنە، وەک ئاشکرایە، پێشوازیی گەرمی کوردان لە گەریلاکانی هەپەگە نیشان دەدات کە لە قەندیلەوە هاتوون.

Z-HPG-Kerkuk

وێنەی چوارەم/ تورکیا[باکووری کوردستان.و]
پێویست ناکا بە دوور و درێژی باسی بکەم. هێزی پێشمەرگە لە ڕێی کۆبانێدا، گەیشتە هەر شوێنێک، پێشوازییەکی بەرفراوان و گەرمی لێکرا.
ئەو وێنانەن پێمان دەڵێن کە هەڕەشەی داعش، ململانێ، مەودا و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کوردانی کەم کردۆتەوە. وادیارە کە لە داهاتوودا، زیاتر چاومان بە وێنەی لەم چەشنە دەکەوێت.
م.م.

Z-pesmerge-Kobani-yolunda

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    4 تشرینی دووه‌م 2014 له‌ 13:03

    Dört fotoğrafta Kürtlerin birleşmesi
    1.11.2014 Habertürk
    Kurdî bixwîne | فارسى بخوان | Read in English

    rusen@rusencakir.com
    @cakir_rusen Mail List

    İlk fotoğraf Irak’tan, Şengal Dağı’ndan. (IŞ)İD’in zulmünden kaçıp Şengal Dağı’na sığınan Ezidilerin yardımına ilk olarak Suriye Rojava’dan YPG (Öcalan çizgisindeki PYD’nin askeri kolu) güçleri geldi. Ardından Kandil’den PKK/KCK’nın askeri kolu HPG mensupları. Amerikan uçaklarının civardaki bazı IŞİD hedeflerini bombalamasının ardından Amerikan özel kuvvetlerine bağlı 100’ü aşkın asker, yanlarında Amerikan devletinin uluslararası yardım kurumu olan USAID görevlileriyle birlikte Şengal Dağı’na ulaştı. Onlara Peşmergeler de eşlik etti.
    Bu fotoğraf, Ezidilerin Peşmergeleri ve Amerikalıları geciktikleri için protesto ettikleri sırada çekildi. Gazetecilere göre ortadaki şapkalı sivil USAID yetkilisi, onunla halk arasında tercümanlığı bir YPG savaşçısı yapıyor, sırtı dönük silahlı diğer kişi de bir HPG savaşçısı.

    İkinci fotoğraf yine Irak’tan, Mahmur’dan. (IŞ)İD, Şengal’le eşzamanlı olarak Mahmur kasabasını da ele geçirdi. Türkiye’den göçmenlerin yaşadığı Mahmur Kampı muhtemel (IŞ)İD saldırısına karşı boşaltıldı. Ardından Peşmerge-HPG işbirliğiyle kent geri alındı. Bu fotoğraf, Kürdistan Bölgesel Yönetimi (KBY) Başkanı Mesut Barzani’nin Mahmur ziyareti sırasında çekildi. Barzani’nin yanında, operasyonda HPG güçlerine komuta eden iki kişi var.

    Üçüncü fotoğraf da Irak’tan, ama bu sefer Kerkük’ten. (IŞ)İD’in Kürt topraklarında saldırılarını artırması üzerine gözler petrol zengini bu kente çevrildi. Kerkük yönetiminde ağırlığı olan Kürdistan Yurtseverler Birliği (KYB) yetkilileri destek için PKK/KCK’ya başvurdu. Bu fotoğrafta da görüldüğü gibi, Kandil’den gelen HPG’liler Kerküklü Kürtler tarafından coşkuyla karşılandı.

    Dördüncü fotoğraf Türkiye’den. Uzun uzun anlatmaya gerek yok: Kobani’ye destek için yola çıkan peşmergeler geçtikleri her yerleşim biriminde yoğun sevgi gösterileriyle karşılaştı.

    Bütün bu fotoğraflar bize (IŞ)İD tehdidinin Kürtler arasındaki anlaşmazlık ve rekabeti azaltıp, mesafeleri kısalttığını gösteriyor. Anlaşılan bu tür fotoğraflar gelmeye devam edecek.

    http://tr.rusencakir.com/Dort-fotografta-Kurtlerin-birlesmesi/2954

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: