ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > داعش چۆن بەڕێوەدەچێ؟ ئینفۆگڕافیک

داعش چۆن بەڕێوەدەچێ؟ ئینفۆگڕافیک

11 تشرینی دووه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

NNSROJ: دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام، ناسراو بە داعش، کە لە هاوینی ٢٠١٤ی زاینییەوە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لەخۆی ناوە، ڕێکخراوەیەکی چەکداری جیهادییە کە سەدان گەورەشار، شار و شارۆچکەی سووریا و عێراقی داگیر کردووە. واشینگتۆن پۆست لە ئینفۆگرافێکدا، ئاماژەی بە جوگرافیای ژێرکۆنترۆڵی داعش، شێوازی بڕیاردان، داهات، ڕەچەڵەکی ئەندامان، حوکمڕانی و هەروەها چەک و چۆڵ و باڵی سەربازی ڕێکخراوەکە کردووە.

رێبەری ڕێکخراوەکە، ئەبووبەکر ئەلبەغدادی، پاش کوژرانی ئەبووموسعەب ئەلزەرقاوی، بۆتە دەمڕاستی ئەلقاعیدە لە عێڕاق. بە گوێرەی زانیارییەکانی ئیستخباراتی ئەمریکا، بەڵگەکانی ئیستخباراتی عێڕاق و لێکۆڵەرێکی عێڕاقی بەناوی هاشم ئەلهاشمی، بەشێکی بەرچاو لە ڕێبەرانی ئەو ڕێکخراوە، لە ئەفسەرانی پێشووی ڕەژیمی سەددام حوسێنن. کەسانێک کە پاش هێرسی ئەمریکا بۆسەر عێڕاق، بە تێکەڵکردنی تاکتیکی سەربازی و هێرشی تیرۆریستی، شەڕی ئەرتەشی ئەمریکایان دەکرد.

گرووپێک کەسایەتیی ئایینی، لەناو تیمی ڕاوێژکارانی بەغدادی دان و ناوبراو لە کاتی فەتوادان، دیاریکردنی سیاسەتی داعش و لەسێدارەدانەکاندا ڕاوێژیان پێ دەکات. چەند ئەندامی باڵای داعش، کە رۆڵی وەزیرانی کابینە دەگێڕن، زیاتر کاروباری ئاسایشی، ئابووری، دۆزینەوەی چەکداری نوێ و ئۆرگانیزەکردنی میدیاکانی داعش بەڕێوە دەبەن. دەیان کەسی تریش، چ وەک ڕێبەری ئایینی و چ لە ئەفسەرانی سەردەمی ڕەژیمی سەددام، نوێنەری داعش لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا و عێڕاقن.

داعش هەر ئێستا دەیان ەشاری وەک مووسڵ، حەویجە، قائیم، بووکەماڵ، ڕەققا، منبج، جەرابڵۆس، فەللوجە و هتد لە عێڕاق و سووریای داگیر کردووە. کۆنترۆڵی بەشیکی زۆر لە شارێکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، دەیان کارگە و کارخانە و سەدان بنکە و بارەگای سەربازی لەم ناوچانە بەدەستە. بەشیکی زۆر لەو شوێنانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی داعش دان، دەوڵەمەند بە نەوت و گازی سروشتین. بە گوێرەی هەندێک ڕاپۆرت، داعش ڕۆژانە لەنێوان ٢٥ تا ٤٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دێنێ و بەگشتی نێوان یەک تا دوو میلیۆن دۆلار، نەوت لە بازاڕی ڕەش دەفرۆشێ.

داعش هەر شوێنێک کە داگیر دەکات، بەڕێوەبەرییەکی بۆ دادەمەزرێنێ. لێدەگەڕێ کاروبار و خزمەتگوزاری ئاسایی درێژە پەیدا بکا بەڵام پۆلیسی شەریعەتی داعش، تەنگی بە ژنان و پیاوانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەڵچنیوە. خەڵکانێکی زۆر بە بیانووی ئەوەی کە دژایەتیی داعشیان کردووە و یاساکانیان شکاندووە، لە مەیدانە گشتییەکانی شاردا و لەبەر چاوی خەڵک، ئەشکەنجە دەکرێن، دەست و قاچیان دەقرتێندرێ، سزا دەدرێن و زۆربەی کات دەکوژرێن. بەڵام سەرباری ئەوە بازاڕ کراوەیە، نەوت و گاز فرۆشییەکان ئیشی خۆیان دەکەن و …

سی ئای ئەی لەو باوەڕە دایە کە لە مانگی سێپتامبری ٢٠١٤دا، داعش لە نێوان ٢٠ تا ٣١ هەزار چەکداری لە عێڕاق و سووریا هەبووە. شیمانە دەکرێ لانیکەم ١٥ هەزار کەس لەو چەکدارانە، جیهادیستی بیانی بن کە لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا، ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە خۆیان گەیاندۆتە سووریا و عێڕاق تا لە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوەدا، جیهاد بکەن. زۆرینەی جیهادیستە بیانییەکانی داعش لە وڵاتانی موسوڵمانی جیران وەک تونس و سعوودیەوە هاتوون هەرچەند هەژماری چەکدارانی چینی، ڕووسی، بێلژیکی و تەنانەت ئەمریکایی لە ناو داعشدا کەم نییە.

داعش بە سەدان میلیۆن دۆلار پارەی دزیوە. داهاتێکی زۆری لە فرۆشتنی نایاسایی نەوتەوە بەدەست هێناوە. جگە لەوە بەشێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی سووک و قورسی سوپای عێڕاق و سووریای داگیر کردووە و تەنانەت بەشێک لەو چەک و تەقەمەنییەی کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دابوویانە دژبەرانی ئەسەدی بەدەست گەیشتووە. داعش ئێستا جگە لە تانک، تۆپ، هاوەن، خاوەنی هەزاران قەبزە چەکی سووکی ئەمریکایی وەک ئێم شازدە و ئیم چوار، سەدان قەبزە ڕاکێتی دژەتانکی ئێم ٧٩ی بەرهەمی یۆگوسلاوی پێشوو و هتد.

داعش پاش سەرکەوتنە خێراکانی لە عێڕاق و شام، لە ڕۆژی ١٥ی سپتامبرەوە، بە هەژمارێکی زۆر چەکدار، خۆکوژ، تانک، تۆپ، هاوەن و چەکی قورس و سووک، هێرشێکی بەرفراوانی بۆ کانتۆنی کۆبانێ دەستپێکرد و پاش مانگێک، سەرجەم گوندەکان و بەشێک لە ناوەندی شاری کۆبانێی داگیر کرد. ئێستا نزیک بە دوو مانگە کوردانی ڕۆژئاوا بەرگری لە کۆبانێ دەکەن و تا ئێستا نەیانهێشتووە شارەکە بکەوێ. نزیک بە دوو حەوتووشە پۆلێکی ١٥٠ کەسی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ٥٠ چەکداری سوپای ئازادی سووریا شان بە شانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە کۆبانێ شەر دەکەن.

م.م.

isis-foreign-fighters-ai2html-600 M16 M79 isis-oil-map-ai2html-600 cabinet territory

داعش هەر شوێنێک کە داگیر دەکات، بەڕێوەبەرییەکی بۆ دادەمەزرێنێ. لێدەگەڕێ کاروبار و خزمەتگوزاری ئاسایی درێژە پەیدا بکا بەڵام پۆلیسی شەریعەتی داعش، تەنگی بە ژنان و پیاوانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەڵچنیوە. خەڵکانێکی زۆر بە بیانووی ئەوەی کە دژایەتیی داعشیان کردووە و یاساکانیان شکاندووە، لە مەیدانە گشتییەکانی شاردا و لەبەر چاوی خەڵک، ئەشکەنجە دەکرێن، دەست و قاچیان دەقرتێندرێ، سزا دەدرێن و زۆربەی کات دەکوژرێن. بەڵام سەرباری ئەوە بازاڕ کراوەیە، نەوت و گاز فرۆشییەکان ئیشی خۆیان دەکەن و …

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: