ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > بابەکر زێبارییان لەسەر کارەکەی لابرد

بابەکر زێبارییان لەسەر کارەکەی لابرد

12 تشرینی دووه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

سەرۆک وەزیری عێراق ٢٦ فەرماندەی پایەبەرزی سوپای عێراق و لەوانە “بابەکر زێباری”، سوپاسالارە کوردەکەی عێڕاقی لەسەر كار لابرد. بە گوێرەی میدیاکانی پارتی دێمۆکراتی کوردستانیش، بابەکر زێباری خۆی داوای کردووە پۆستەکەی بەجێبهێڵێ. شیمانە دەکرێ ئەفسەرێکی کورد، لە جێی بابەکر زێباری دابنرێ.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    12 تشرینی دووه‌م 2014 له‌ 23:07

    عەبادی 26 فەرماندەی باڵای سوپای لەسەركار لابرد

    حەیدەر عەبادی

    سەرۆك وەزیرانی عێراق 26 كەسی دیكە لە فەرماندە باڵاكانی سوپای عێراقی لەسەر كار لابرد.

    بەپێی هەواڵی كەناڵی سكای نیوز، زۆرێك لە چاودێران پێیانوایە ئەم كارانەی عەبادی بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵات‌و كاریگەریی نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراقە كە لەسەردەمی سەرۆك وەزیرانیی مالیكی زۆرێك لەفەرماندەكانی سوپا بەرامبەر بە ئەركەكانیان لەشەڕی داعش كەمتەرخەم بوون.

    حەیدەر عەبادی پێشتریش ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای لە سوپای عێراق لەسەركار لابردبوو.

  2. Rojpress
    12 تشرینی دووه‌م 2014 له‌ 23:07

    شارپرێس:
    سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاسالاری عێراق لەپۆستەكەی دوور دەخاتەوە كە سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانەو كوردێكی تر لەجێگەی دادەنرێت.

    بەپێی هەواڵێكی سومەریەنیوز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە ژمارەیەك بەرپرسی بالای سەربازی خانەنشین بكات ژمارەیەكیشیان دووربخاتەوە كە لەناویاندا بابكر زێباری سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق هەیە كە كوردەو سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە.

    بەپێی هەواڵەكەى سومەریەنیوز عەبادی كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە سوپای عێراق ئەنجام داون و، 26 فەرماندەی سەربازی گۆڕیوە‌و لەشوێنی بابكر زێباریش كوردێك بە ناوی فەریق (خورشید سەلیم) كراوەتە سەرۆك ئەركانی نوێی سوپای عێراق.

    بەپێی هەواڵێكی پێگەی فەرمی پارتیش ئەمڕۆیش فەریق (بابەكر زێباری)، دەوامی ئاسایی خۆی كردووە، بەڵام سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، 11 ساڵە لەو پۆستەی بەردەوامە، بۆیە بەوتەی سەرچاوەكە زێباری خۆی داوای لەبارزانی كردووە چیتر لەو پۆستە بەردەوام نەبێت و، بوار بە كوردێكی دیكە بدرێت، شوێنی ئەو بگرێتەوە.

    بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لەو بەیاننامەیەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا ئاماژە دراوە كە (بابەكر زێباری) لەسەر داوای خۆی بووە، چیتر لە پۆستەكەی نامێنێتەوە.

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: