ماڵه‌وه‌ > PoemMusic > شێرکۆ بێکەس بۆ هێرشی سپا بۆ کۆیە

شێرکۆ بێکەس بۆ هێرشی سپا بۆ کۆیە

18 تشرینی دووه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە Go to comments

بۆ برای بەڕێز و خۆشەویست
کاکە شاسوار
پێشکەشە

 

چراکانیان کوژانەوە!
*
شەوێک بوو هاوین باوێشکی تێدا ئەدا
شەوێک بوو بۆنی بێهۆشیی لێ ئەهات و
شەقام.. گێژ و
مێژووم.. گێژ و
لەو شەوەدا
مانگ خەمی دابوو بە خۆیدا و
“گۆیژە” چاوی بە وەنەوز و
درەخت بە پێوە نووستبوو!
لەو شەوەدا
شەمشەمەکوێرەی شارەکەم
بە دانی تیژی تاریکیی
کەوتنە رووناکی قرتاندن
چراکانیان کوژانەوە و
من ئازادیم تاریک داهات!
لەو شەوەدا
چراکانیان کوژانەوە
تا تەوری بەرماڵ لە کۆڵ و
تا شمشێری دەس نوێژگرتوو.. بێنە ژوورێ و
وەک تارمایی بە ناو خەوما یەک یەک رەت بن!
چراکانیان کوژانەوە..
هاتنە ژوورێ.. سابرێنە شیر بە دەستەکان.. هاتنە ژوورێ
” بە سواری تۆپی رەمەزان هاتنە ژوورێ”
سێ سەد کیلۆمەتری دڵمیان بڕی و هاتنە ژوورێ
“بەرەو هەواری “ئەی رەقیب” کەوتوونە ڕێ”
سێ سەد کیلۆمەتری چاومیان بڕی و هاتنە ژوورێ
“بەرەو پەڵە گوڵجاڕێکی خوێنی ” قازی ” کەوتوونە ڕێ”
سێ سەد کیلۆمەتری ڕۆحمیان بڕی و هاتنە ژوورێ
“بەرەو گۆمێکی بچووکی شیعری هێمن کەوتوونە ڕێ”
چراکانیان کوژانەوە..
سەدان چیای بێوەژن و سەدان جۆگەی جوانەمەرگ و
سەدان دەشتی ژانی منیان پێچایەوە و.. هاتنە ژوورێ.
من هەر دوێنێ
هەر دوێنێ شەو
پەنجەکانی خۆم داگیرسان
بۆ کەوەکانی “ئاڵوەتان”.
من هەر دوێنێ
هەر دوێنێ شەو
باڵای خۆم کرد بە شمشاڵ و
شمشاڵم دایە دەست “بۆکان”.
(گەردنی خۆم کرد بە مۆم و لە ناو سەقزدا دامچەقان
سەری خۆم کرد بە شاپڵیتە و بردمە کۆڵانی سنەوە و)
سەری خۆم کرد بە شاپڵیتە و
شاپڵیتەم دایە دەست سنە و
خوێنی خۆم کرد بە جۆگەلە و
کردمە سەر (…) “موکریان”.
بەڵام ئەمشەو چراکانیان کوژانەوە
لەو شەوەدا
لە دووڕییانی هەولێر و “تەق تەقا” بوو
“کۆیە” سەری خۆی ون کرد و
“حاجی قادر” بۆی ئەگەڕا.
لەو شەوەدا
لە دووڕییانی هەولێر و تەق تەقا بوو
شیعرەکانم قووقەی سەربڕاوی خۆم بوون
بە چواردەوری بێدەنگیدا ئەخولانەوە.
لەو شەوەدا.. شیعرەکانم
بووبوون بە پەیکەری “پی” و
بە گەرمای شەرمەزاریی خۆم ئەتوانەوە!
لەو شەوەدا”

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPoemMusic
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: