Archive

Archive for كانونی یه‌كه‌م, 2014

لە سەر دەنگدان بە بەربژێری تەڤدەم، ئەنەکەسە تووشی کێشەی ناوخۆیی بووە

25 كانونی یه‌كه‌م 2014 2 comments

NNSROJ: ئەنەکەسە بڕیاری داوە کە سێ حیزبی ئەندامی ئەنجوومەنەکە، بەم هۆیە کە دەنگیان داوەتە بەربژێری تەڤدەم لە ڕیزەکانی خۆی دەر بکا.

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا[ENKS]، پاش چەند ڕۆژ کۆبوونەوە بڕیاری دا کە ئەلپارتی، ئەلوەحدە و ئەلویفاق لە ڕیزەکانی دەر بکا و بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانیان، سێ نوێنەری تر لە جێگەیان هەڵبژێرێ.

ئەنەکەسە سێ حیزبی ئاماژەپێکراو تۆمەتبار دەکات کە لە هەڵبژاردنی حەوتووی ڕابردووی لێڤەگەری سیاسیی ڕۆژئاوادا لە جێگەی دەنگدان بە کاندیدەکانی نزیک لە ئەنەکەسە، دەنگیان داوەتە بەربژێرەکانی تەڤدەم.

“لێڤەگەری سیاسی”، ناوی دامەزراوەیەکە کە لە ئاکامی ڕێککەوتنی دهۆک لە نێوان تەڤگەری جڤاکی دێمۆکراتیک[Tev-Dem] و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا پێکهات.

ئەو دامەزراوەیە ٣٠ ئەندامی هەیە کە ٢٤یان بە شێوەی یەکسان لە نێوان دوو لایەنی ئاماژەپێکراو دابەش کران و ٦ کەسەکەی تر بە هەڵبژاردن دەستنیشیان کران.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

داوای ئیدارەیەکی ئۆتۆنۆم بۆ شنگال دەکرێ

24 كانونی یه‌كه‌م 2014 26 comments

NNSROJ: پارلەمانتارانی ئێزیدی و هەژمارێک لە سیاسەتمدارانی باشوور و باکوور، باس لە پێویستیی دامەزراندنی ئیدارەیەکی ئۆتۆنۆم بۆ شنگال دەکەن.

“شێخ شامۆ”، یەکێک لە نوێنەرانی ئێزیدییەکان لە پارلەمانی کوردستان، پێشنیار دەکات کە پاش ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی ئەمنی، دەرفەت بۆ ئەنجام ڕێفڕاندۆم لە شنگال و دەورووبەری بڕەخسێ و پاش وەرگرتنی بۆچوونی خەڵک، ئیدارەیەکی خۆجێیی سەربەخۆ، گرێدراوی هەولێر بۆ ئێزیدییەکان دابمەزرێ.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ڕووداو، پێکهاتنی قەوارەیەکی لەم چەشنە بە باشترین چارەسەریی بۆ کوردانی ئێزیدی دەزانێ. چارەسەرییەک کە دەتوانێ خزمەتی زیاتر بە دەڤەری شنگال بگەیەنێ.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

مانگرتن کۆتایی هات

23 كانونی یه‌كه‌م 2014 9 comments

NNSROJ: بە گوێرەی کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی، گیراوانی کورد لە زیندانی ورمێ، پاش ٣٣ ڕۆژ کۆتاییان بە مانگرتن لە خواردن هێنا.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێک لە سەرچاوەی ئاماژەپێکراو لە زاری گیراوانی مانگرتوو بڵاوی کردۆتەوە، کاربەدەستانی ئێرانی، ”دیدار و دانیشتنیان” لەگەڵ مانگرتووان ئه‌نجام داوە و وێڕای جێبەجێکردنی بەشێک لە داخوازیه‌كان، بەڵێنیان داوە کە لە ئەگەری کۆتایی هاتنی مانگرتنەکەدا، باقی داخوازییەکانیشیان بەجێ دەگەیەنن.

دەگوترێ کە نزیك به‌ ٤٠ كه‌س له‌ گیراوانی تر له‌ به‌ندی گیراوانی سیاسی بۆ شوێنی تر گوازراونەتەوە و ١٣ گیراوای سیاسی ڕاگوێزراویش، گەڕێندراونه‌وه‌ به‌ندی دوازدە.

مانگرتنەکە لە ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەرەوە دەستیپێکردبوو و ڕۆژی ١ی بەفرانبار، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی هاتووە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

دەمیرتاش سەردانی مۆسکۆ دەکات

22 كانونی یه‌كه‌م 2014 1 comment

ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ: سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان[HDP] بە مەبەستی ئەنجامی هەندێک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و بەشداری لە ڕێووڕیسمی “حەوتووی کورد لە مۆسکۆ”، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی کۆمێرسانتی چاپی ڕووسیا، سەردانی دەمیرتاش هاوکاتە لەگەڵ سەردانی ساڵح موسلیم بۆ مۆسکۆ و بەم هۆیە کە مژاری سەرەکیی گفتگۆی دەمیرتاش و بەرپرسانی ڕووسیا، مەسەلەی کۆبانێ و شەڕی داعش دەبێ، پێدەچێ پێکەوە لەگەڵ موسلیم پێکەوە بەشداری دیدارەکان ببن.
سەردانی دەمیرتاش بۆ ڕووسیا لە ڕاگەیاندنەکانی تورکیادا بە شێوەیەکی بەرفراوان دەنگی داوەتەوە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران:

22 كانونی یه‌كه‌م 2014 3 comments

ڕەوشی تەندروستی بەشێک لە گیراوانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ نالەبارە.
– عەلی ئەحمەدسلێمان و ڕەسووڵ خزرمروەت، لانیکەم جارێک گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندان بەڵام بێ قبووڵکردنی خوارد و دەرمان، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان داوە
– ڕۆژی ٢٧ی سەرماوەز، بەرپرسی بەشی ناوخۆی زیندان چاوی بە مانگرتووان کەوتووە و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی پێداون بەڵام مانگران قبووڵیان نەکردووە کۆتایی بە چالاکییەکەیان بهێنن.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

شەڕ لە شنگال بەردەوامە

20 كانونی یه‌كه‌م 2014 5 comments

هێزێـکی گه‌وره‌ی پێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و خۆبه‌خشانی ئێزیدی لە پاشنیوەڕۆی شه‌ممه‌وە به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان و به‌ پاڵپشـتی فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان هەڵمەتێکی سەربازی بەرفراوانیان دەستیپێکرد و پاش گرتنەوەی چەندین گوند و ناوچەی دەڤەرەکە، گه‌یشتنه‌ ناو شاری #شنگال. ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌ی مووسڵ سەبارەت بە شەڕەکە دەڵێ کە بەشێک لە گوندەکان بێ تەقە گیراون و شەڕ تا ئێستاش بەردەوامە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ڕووداو دەڵێ دوو ڕۆژنامەنووسی لە لایەن داعشەوە “دەستگیر” کراون

17 كانونی یه‌كه‌م 2014 1 comment

NNSROJ: تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕایگەیاند کە “فەرهاد حەمۆ و مەسعوود عەقیل”، دوو ڕۆژنامەنووسی کاناڵەکە لە ڕێگەی قامیشلوو- تلکۆچەری ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن داعشەوە “دەستگیر” کراون.

بە گوێرەی ڕووداو ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە بە شێوەی فریلەنس و دوو کەسی بێ لایەن کاریان لەگەڵ ڕووداو کردووە.

ڕووداو داوای ئازادکردنی دوو هاوکارەکەی کردووە و لە عەشیرەتەکانی ناوچەکەشی خواستووە کە ناوبژیوانی لە نێوان ئەوان و داعشدا بکەن.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ