Archive

Archive for كانونی دووه‌م, 2015

پاش دوو ڕۆژ شەڕی قورس، هێرشی داعش بۆسەر کەرکووک تێکشکێنرا

31 كانونی دووه‌م 2015 5 comments

NNSROJ: پاش نزیک بە دوو شەو و ڕۆژ شەڕی گران لە میحوەرەکانی باشووری کەرکووک، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، توانی سەرجەم ئەو گوند و ناوچانەی کە داعش داگیری کردبوون، کۆنترۆڵ بکاتەوە.

لە دوا شەڕی خوێناوی شەممە[٣١ی ژانویە]دا، کە فەرماندەیەکی باڵای هێزی پێشمەرگە بە ناوی “حوسێن مەنسوور”، گیانی لەدەست دا، مەلا عەبدوڵا لە باشووری کەرکووک کۆنترۆڵ کرایەوە و پاشەکشە بە چەکدارانی داعش کرا.

چەکدارانی داعش شەوی هەینی[٣٠ی ژانویە]، لە چەند بەرەوە، به‌ چه‌كداری خۆكوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان کردبۆ سەر‌ میحوه‌ره‌كانی شەڕ لە لە باشووری كه‌ركووک و پاش داگیرکردنی مەکتەب خالید و چەند گوندی تر بەرەو کەرکووک پێشڕەویان کردبوو.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“شۆڕشی ڕۆژئاوا”، لە کۆنفڕانسێکدا لە هێلسینکی تاووتوێ کرا

31 كانونی دووه‌م 2015 1 comment

NNSROJ: ڕۆژی ٢٣ی ژانویە، لە هێلسینکی فینلاند، کۆنفڕانسێکدا لە ژێر ناوی “شۆڕشی ڕۆژئاوا” بەڕێوەچوو کە تێیدا “هەڤین گونێسەر”، ڕۆژنامەنووس و چالاکی لە بواری مافی ژنان، وتارێکی سەبارەت بە پێشینە، ڕۆڵی ژنان لەم بزاڤەدا و درێژەی خەبات بۆ بەرگریی لە ڕۆژئاوای کوردستان دژ بە تونداژۆیی ئایینیی داعش پێشکەش کرد.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لە وتارەکەیدا، شۆڕشی ڕۆژئاوای وەک ئاڵتێرناتیڤێک ناساند کە هەم دژبەری ڕەژیمی سووریایە و هەمیش بەرانبەر بە توندئاژۆیی داعش و هێزە توندڕۆ ئایینییەکان وەستاوەتەوە و هەوڵ دەدا کە بە دامەزراندنی هەرێمی ئۆتۆنۆم هەم مافی کوردان بپارێزێ و هەمیش یەکەم هەنگاو لەپێناو بەکردەوەیی کردنی “کۆنفێدراڵیسم دێمۆکراتیک” باوێژێ.

بە گوتەی گونێسەر، شۆڕشی ڕۆژئاوا، هەوڵی پیادەکردن و داکۆکی لە چەمگەلێک وەک “دێمۆکراسی”، یەکسانیی ڕەگەزی، پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هەروەها ژینگەپارێزی دەدات و رۆڵی ژنان لە دەستپێک، بەردەوامبوون و داهاتووی شۆڕشەکەدا بە گرینگ و کاریگەر دەزانێ.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

سەبارەت بە هەڵبژاردنی یوونان و پیرۆزبایی هەدەپە لە سەرکەوتنی چەپەکانی ئەو وڵاتە

28 كانونی دووه‌م 2015 1 comment

لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاک جانی دیلان، بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، باسم لە پێوەندییەکانی پارتی چەپڕەوی سیریزا و بزووتنەوەی کورد بە گشتی و هەدەپە بە تایبەتی کرد. سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە، ڕۆژی ٢٥ی ژانویە، پاش سەرکەوتنی، بە زمانی یوونانی، و ئەفلووبێی سیریلیک پیرۆزبایی لە سەرکوەزیرە تازەهەڵبژێردراوە چەپگەراکەی ئەو وڵاتە کرد… دواتر نوێنەرێکی بەڕەچەڵەک ئەرمەنی هەدەپە چۆ ئاتێن و لە نزیکەوە پیرۆزبایی هەدەپەی لە ئالێکسیس چیپراس کرد. حیزبەکەی چیپراس، مانگی نۆڤامبر نوێنەرێکیان ناردبۆ سەر سنووری کۆبانێ… حیزبەکە لە سەردەمی سەرهەڵدانی گەزیدا، پشتیوانی بەرخۆدەرانی تورکیای کردبوو و وەکی تریش پێوەندی ئۆرگانیکی لەگەڵ ئۆدەپەی هاوپەیمانی هەدەپە هەیە… هەموو ئەمانە مومکینە ببنە هۆی ئەوەی کە سەرکەوتنی چەپ لە یوونان، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، کاریگەریی لەسەر چەپی تورکیا، بزووتنەوەی کورد و گوشار بۆ سەر تورکیا لە ڕێگەی یەکێتیی ئەورووپاوە هەبێت و … لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن گوێ لە وتووێژەکە بگرن.

:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان:

لە گرتووخانەکانی ئێرانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆبانێ دەکەن

28 كانونی دووه‌م 2015 2 comments

NNSROJ: محەمەدسدیق کەبوودوەند لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران و “عەلی مورادی، کەماڵ شەریفی و محەمەدحوسێن ڕەزایی”، سێ گیراوی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی مینابەوە، بە ناردنی پەیامێک، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆبانێیان کردووە.

کەبوودوەند لە نامەکەیدا، “بەرخۆدانی گەنجانی کۆبانێ”ی بە مایەی شانازی وەسف کردووە و وێڕای ڕێزگرتن لە بوێری و لەخۆبردوویی شەڕڤانانی کورد، هیوای خواستووە کە سەرکەوتنی کۆبانێ، دەستپێکی ڕزگاری و ئازادیی گەلی ستەملێکراوی کورد لە هەموو بەشە داگیرکراوەکانی کوردستان و کۆتایی سەرکەوتنی ئازادی و مافی مرۆڤ لە هەرێمەکە بێت.

سێ زیندانییە کوردەکەی بەندکراو لە گرتووخانەی مینابیش، ڕایانگەیاندووە کە بە بیستنی سەرکەوتنی کۆبانێ گەلێک کەیفخۆش بوونە و ئاواتەخوازن کوردەکان بە یەکگرتوویی و پشتبەستن بە یەکتر، تا گەیشتن بە مافەکانیان لە بەرانبەر دوژمنانیان بوەستنەوە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

حدک و کەجەکە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆبانێیان کرد

27 كانونی دووه‌م 2015 2 comments

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی نووسراو، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆبانێی و دەرکرانی داعش لەو شارە کرد.
لە بەیاننامەکەی حدکدا ستایشی “خۆڕاگری”ی کۆبانێ کراوە و ئەمەش بە‌ “جێی شانازییه‌ی خه‌لکه‌که‌ی و ڕۆڵه‌کانی” وەسف کراوە.
حدک هەروەها هیوای خواستووە که‌ “کۆبانێ و هه‌موو گوند و ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان، به‌ هه‌وڵ و پشتیوانیی هه‌موو لایه‌ک، به‌ زوویی ئاوه‌دانی و بنیاتنانه‌وه‌ به‌ خۆیانه‌وه‌ ببینن.


”کۆما جڤاکێن کوردستان[کەجەکە] لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، وێڕای پیرۆزباییکردنی ڕزگارکرانی کۆبانێ، ئەو دەستکەوتەی بە سەرکەوتنی چوار بەشی کوردستان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ناودێر کردووە.
کەجەکە ئاماژەی بە رۆڵی گرینگی گەنجانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە ڕیزەکانی یەپەگە و یەپەژەدا کردووە و پشتیوانیی باکوور، ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی لەم شەڕەدا بەکاریگەر زانیوە و سپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کردووە کە رۆڵیان لەو سەرکەوتنەدا هەبووە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کۆبانێ ڕزگار کرا- شەڕی دەرکردنی داعش لە گوندەکان دەستیپێکرد

26 كانونی دووه‌م 2015 16 comments

NNSROJ: پاش زیاتر لە چوار مانگ شەڕی قورس و خوێناوی، شەڕڤانانی کورد توانیان چەکدارانی داعش لە ناوەندی شاری کۆبانێ پاشەکشە پێ بکەن و ڕزگارکرانی یەکجاریی شارەکە ڕابگەیەنن.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، پاشنیوەڕۆی دووشەممە ٢٦ی ژانویە، شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان، پاش شەڕێکی چەند کاتژمێری، توانیان دوا گرووپی چەکدارانی داعش لە گەڕەکی “کانیا کوردان” دەر بکەن و بەم شێوە پاش ١٣٤ ڕۆژ، کۆنترۆڵی تەواوی کۆبانێ بگرنەوە دەست. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئەنەکەسە و تەڤدەم دووبارە بە مەرجی زیادکرانی “کورسی” ڕێککەوتنەوە

25 كانونی دووه‌م 2015 3 comments

NNSROJ: نوێنەرانی تەڤگەری جڤاکی دێمۆکراتیک[Tev-Dem] و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا[ENKS]، جارێکی تر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان گەڕانەوە هەولێر و پاش نزیک بە حەوتوویەک دانوستان، ڕازی بوون کە بە زیادکرانی ٦ کورسی تر لە “لێڤەگەری سیاسی”، درێژە بە هاوکارییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بدەنەوە.

بە پێی ڕێککەوتنی تازە، تەڤدەم و ئەنەکەسە هەر یەک ١٥ ئەندامیان لەو دامەزراوەیەدا دەبێت، سێ ئەندامی دەرکراوەکەی ئەنەکەسە دەخرێنە سەر بەشی تەڤدەم و ٦ کورسی دیکەش بۆ پارتەکانی دەرەوەی ئەو دوو ئەنجوومەنە دەبێت.

“لێڤەگەری سیاسی”، ناوی دامەزراوەیەکە کە لە ئاکامی ڕێککەوتنی دهۆک لە نێوان تەڤدەم و ئەنەکەسە لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٤دا پێکهات و ئەرکی ئەوەی پێ سپێردرابوو کە پاش دیاریکرانی ئەندامەکانی، ڕێگە بۆ بەشداری هەمەلایەنەی حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە بەرێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستاندا خۆش بکات.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ