“شۆڕشی ڕۆژئاوا”، لە کۆنفڕانسێکدا لە هێلسینکی تاووتوێ کرا
NNSROJ: ڕۆژی ٢٣ی ژانویە، لە هێلسینکی فینلاند، کۆنفڕانسێکدا لە ژێر ناوی “شۆڕشی ڕۆژئاوا” بەڕێوەچوو کە تێیدا “هەڤین گونێسەر”، ڕۆژنامەنووس و چالاکی لە بواری مافی ژنان، وتارێکی سەبارەت بە پێشینە، ڕۆڵی ژنان لەم بزاڤەدا و درێژەی خەبات بۆ بەرگریی لە ڕۆژئاوای کوردستان دژ بە تونداژۆیی ئایینیی داعش پێشکەش کرد.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لە وتارەکەیدا، شۆڕشی ڕۆژئاوای وەک ئاڵتێرناتیڤێک ناساند کە هەم دژبەری ڕەژیمی سووریایە و هەمیش بەرانبەر بە توندئاژۆیی داعش و هێزە توندڕۆ ئایینییەکان وەستاوەتەوە و هەوڵ دەدا کە بە دامەزراندنی هەرێمی ئۆتۆنۆم هەم مافی کوردان بپارێزێ و هەمیش یەکەم هەنگاو لەپێناو بەکردەوەیی کردنی “کۆنفێدراڵیسم دێمۆکراتیک” باوێژێ.
بە گوتەی گونێسەر، شۆڕشی ڕۆژئاوا، هەوڵی پیادەکردن و داکۆکی لە چەمگەلێک وەک “دێمۆکراسی”، یەکسانیی ڕەگەزی، پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هەروەها ژینگەپارێزی دەدات و رۆڵی ژنان لە دەستپێک، بەردەوامبوون و داهاتووی شۆڕشەکەدا بە گرینگ و کاریگەر دەزانێ.
-
31 كانونی دووهم 2015 له 21:59