Archive

Archive for شوبات, 2015

سلاڤۆی ژیژەک:

28 شوبات 2015 1 comment

من هەمیشە وتەیەکی “ڤاڵتێر بێنجامین”م لە یادە کە دەڵێ “لە پشت هەر فاشیزمێک، شۆڕشێکی شکەستخواردوو هەیە”. نابێ هەرگیز ئەوە لەبیر بکەین ئەوەی کە “بناژۆخوازیی ئیسلامی” پێ دەگوترێ، ئاکامی چەپی شکەستخواردوویە. خاڵی هەرە گرینگ سەبارەت بە وڵاتانی عەڕەبی ئەوەیە کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا نادیاربوونی چەپی سێکۆلار بووە. بۆ نموونە ئەفغانستان وڵاتێکی بناژۆخوازی ئیسلامی نەبوو. من لەبیرمە ئەو وڵاتە ٤٠ ساڵ پێش پاشایەتییەکی پێشڤەڕۆ و شایەکی ڕۆژئاواحەزی هەبوو. پارتێکی بەهێزی کۆمۆنیست هەبوو کە تەنانەت دەسەڵاتی گرتە دەست. دوایەش ڕووسیا دەستێوەردانی کرد، ئەمریکا پشتیوانی لە جیهادیستە موسوڵمانەکان کرد و … یانی ٤٠ ساڵ پێش ئەفغانستان وڵاتێکی تا ڕادەیەکی زۆر کراوە، سێکۆلار و تێکنۆکرات بوو بەڵام دەستێوەردانیی نێودەوڵەتیی وایلێکرد کە ببێتە وڵاتێکی بناژۆخوازی ئیسلامی.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment

هەنگاوێکی تر لە پێناو چارەسەریی پرسی کورددا

28 شوبات 2015 8 comments

پێشنیوەڕۆی شەممە ٢٨ی فێبرواری/شوبات، هاوکات لەگەڵ کودەتا بەناوبانگەکەی ساڵی ١٩٩٧[کودەتای پۆست مۆدێرن]ی سوپا دژ بە ئیسلامگەراکان، پەروین بوڵدان، د. ئیدریس بالووکەن و سڕری سوڕەیا ئۆندەر، نوێنەرانی وەفدی هەدەپە لەگەڵ یاڵچین ئاکدۆغان و ئەفکان ئاڵا، یاریدەدەری سەرۆکوەزیر و وەزیری ناوخۆی  تورکیا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، ڕایانگەیاند کە قۆناخێکی گرینگیان لە پڕۆسەری چارەسەرکردنی پرسی کورددا بڕیوە و لەمەودوا هەنگاوی نوێ هەڵدەگرن و دەچنە ناو وردەکاریی زیاترەوە. کۆنفڕانسەکە لە کۆشکی دۆڵمەباخچە بەڕێوەچوو و تێیدا، ئۆندەر، پەیامێکی دە ماددەیی خوێندەوە [کە پێشنیارکراوی ئۆجالانن و دەوڵەت بە شێوەی زیمنی و وەک پڕەنسیپ قبووڵی کردوون]. ماددەکان هەندێک پڕەنسیپی گشتی بۆ چارەسەریی پرسی کورد و دێمۆکراتیزاسیۆنی تورکیا لەخۆ دەگرن کە وردەکارییەکان لە وتووێژەکاندا باسی وردی لەسەر کراوە، لە کۆمیسیۆنی نووسینەوەی یاسای بنەڕەتی لە پارلەمان  پێشووتر شرۆڤە و کاری لەسەر کراوە. گرینگترین خاڵی دەرەوەی پڕەنسیپە گشتییەکان، پێشنیاری ئۆجالان بە پەکەکەیە کە دەڵێ لە مانگەکانی بەهاری ئەمساڵدا، کۆنگرەی ئاوارتە بگرن و نقاشی مژاری خەباتی دێمۆکراتیک لە جێگەی خەباتی چەکداری بکەن. وادیارە قەندیل ئەو پەیامەی پێشووتر، لە کاناڵی ترەوە، بۆ وێنە وەفدی دانوستانکاری هەدەپەوە پێگەیشتووە و تا ئێستا چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی فەرمی بوون. هەرچەند پێشووتر پەکەکە کوتوویە وا هاسان چەک دانانێ و تا مافەکانی کورد گەرەنتی نەکرێن ئەو هەنگاوی لەم چەشنە هەڵناگرێ، بەڵام لە داواکارییەکەی ئۆجالان، وتەکانی چەند شەو لەمەوبەر دەمیرتاش و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆوە دیارە کە هەنگاوەکانی دەوڵەت و پەکەکە، بۆ چارەسەری و چەکدانان، هاوکات دەبن.

:هاوپۆله‌کانComment

عەمەلیاتەکە بە ئیزن و لەژێر چاودێریی وردی یەپەگە ئەنجام دراوە

25 شوبات 2015 1 comment

ڕۆژنامەنووس جەلال باشڵانگیچ، لە ڕۆژنامەی جمهورییەتی چاپی تورکیادا باسی لەوە کردووە کە یەکینەکانی پاراستنی گەل، بەم هۆیە کە متمانەیان بە سوپای تورکیا نەبووە، بە مەرجێک ڕازی بوونە عەسکەری تورک بێتە ناو کۆبانێ و قەبری سلێمان شا بگوازێتەوە کە هەموو چەک و چۆڵەکان بەدەست یەپەگە بژمێردرێن تا نەکا بە بیانوویەک بدرێتە داعش! بە گوتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە تورکە، بەرپرسانی کانتۆنی کۆبانێ هەریکەم ٥ جار دانوستانیان لەگەڵ تورکیا کردووە تا میکانیزمێکی باش بۆ چۆنییەتی ئەنجامی ئۆپێراسیۆنەکە بدۆزنەوە. ئۆپێراسیۆنێک کە کورد بە سەرکەوتنی خۆی و ملکەچکردن و ڕەواییپێدانی تورکیا بەخۆیانی دەزانن، دەوڵەتی تورکیا وەک سەرکەوتنی خۆی پێناسە دەکات کە قەبرێکی گوازتۆتەوە و لە تەقاندنەوەی بەدەست داعش ڕزگاری کردووە و ئۆپۆزیسیۆنیش دەڵێ دەوڵەت و پەکەکە بوونەتە هاوکار و هاوپەیمان و دەوڵەت لە پاراستنی قەبرێکیش عاجزە و …

:هاوپۆله‌کانComment

دەنگیر میر مەهمەد فرات، بوو بە ئەندام و کاندیدی هەدەپە

25 شوبات 2015 2 comments

دەنگیر میر مەهمەد فرات، [دەگوترێ لە نەوادەکانی شێخ سەعیدی پیران] و لە دامەزرێنەران و ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی داد و گەشەپێدان و جێگری پێشووی ئەردۆغان، سەردانی ناوەندی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان[هەدەپە]ی کرد و خۆی وەک بەربژێری حیزبەکە لە مەرسین کاندید کرد. ناوبراو کە بە تەواوی لە بزووتنەوەی کورد دوور بوو، لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی ڕوانینی چەوتی ئاکەپە لە قۆناخی چارەسەری، وازی لەو حیزبە هێنا و لە سیاسەت دوور کەوتەوە بەڵام لە هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردووی سەرۆکایەتیی کۆماردا، داوای لە خەڵک کرد دەنگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش بدەن و ئەمجارەش هاتە ناو هەدەپە و خۆی کاندید کرد. ئەو ڕووداوە، بە یەکێک لە سورپرایزە مەزنەکانی ئەوڕۆژانەی پانتای سیاسیی تورکیا دادەنرێ. فرات وتی کە سەدا دە هیچ، دەنگەکانمان خۆ لە سەدا ١٥ش دەدات. هەر ئەمڕۆ پڕۆفیسۆر میدحەت سینجار، لە شرۆڤەکاران و ئاکادێمیسییەنە بەناوبانگەکانی تورکیاش بوو بە ئەندام و بەربژێری هەدەپە لە پارلەمان.

:هاوپۆله‌کانComment

“١٠٠٠ شارۆمەندی تورکیا ئەندامی داعشن”

بوڵەنت ئارنچ، لە ڕێبەرانی پارتی داد و گەشەپێدان و یاریدەری سەرۆک وەزیری پێشوو و ئێستای تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ مێدیاکانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە نزیک بە ١٠٠٠ شارۆمەندی تورکیا چوونەتە ناو داعش. ئەو لێدوانەی ئارنچ لەکاتێکدایە کە پێشووتر مێدیاکانی تورکیا باسیان لەوە کردبوو کە هەریکەم ٢٠٠٠ کەس لەم وڵاتەوە تێکەڵ بە ڕیزەکانی داعش بوونە. تورکیا زیاترین ڕێژەی جیهادچییە بیانییەکان، لە ڕێگەی تورکیاوە دەربازی سووریا دەبن و دەچنە ناو داعش، جەبهەتولنوسرە و گرووپە توندڕۆ ئیسلامییەکانی تر.

:هاوپۆله‌کانComment

پارەی خوێن- داعش چۆن پارە پەیدا دەکا؟

لوویس شێڵی- فاڕین ئەفێڕز
لە ئینگلیزییەوە: مەسعوود مەناف- ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ

یەکێک لە خاڵە گرینگەکانی ستراتێژیی ئۆباما لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، هێرشی ئاسمانی بۆسەر مەیدانە نەوتییەکانی ژێرکۆنترۆڵی ئەو گرووپە، بە مەبەستی بڕینی سەرچاوە داراییەکانییەتی. داعش لە بەرانبەردا، لە ڕێگەی جۆربەجۆر، کە نەوت تەنیا یەکێکیانە، هەوڵی دەستخستنی داهات دەدات. ئەمەش خاڵێکی مەترسیدارە، کە بەرپرسانی ئەمریکا پشتگوێیان خستووە.

ڕاستە کە ئێستا نەوت سەرچاوەیەکی سەرکیی داهاتی داعشە. ئەو گرووپە، بە داگیرکردنی کۆمەڵێک کێڵگەی نەوتی پڕ داهات لە سووریا و عێڕاق، بۆتە دەوڵەمەندترین تۆڕی تیرۆریستیی جیهان. نەبوونی تێکنۆلۆژیی پێویست و ئەندازیار، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە زۆربەی ئەو کێڵگانە لە بەروارد لەگەڵ توانای کێڵگەکان کەمتر کردۆتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش شیمانە دەکرێ داعش ڕۆژانە نزیک بە ٤٤ هەزار بەرمیل نەوت لە سووریا و ٤ هەزار بەرمیل لە عێڕاق بەرهەم بهێنێ. ئەو ڕێکخراوە، نەوتی خاو بە قیمەتی هەرزانتر لە قیمەتی بازاڕ [بە ٢٠ تا سی دۆلار بۆ هەر بەرمیل] دەفرۆشێ. قاچاخچییەکانیش نزیک بە ٥٠٠٠ دۆلار بەرتیل دەدەن بە خاڵەکانی پشکنین تا نەوت لەو ناوچانە ببەنە دەر کە لەژێر کۆنترۆڵی داعش دان. بەم حیسابە، داعش ڕۆژانە بە فرۆشتنی هەرزانی نەوتی خاو و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی عێڕاق، ڕۆژانە نزیک بە میلیۆنێلک دۆلاری دەست دەکەوێ.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

دە پێشنیارەکەی ئۆجالان بۆ چارەسەریی پرسی کورد

22 شوبات 2015 2 comments

دەگوترێ لە دوا قۆناخی وتوویژەکاندا، ئۆجالان ئەو پێشنیارانەی بە دەوڵەتی تورکیا کردووە و ئێستا چاوەڕوانە پاش ڕەزامەندی قەندیل و ئانکارا، پێشنیارەکان بەفەرمی لە پارلەمانی تورکیا نقاشیان لەسەر بکرێ و جیبەجێ بکرێن.

پێشنیارەکان بریتین لە:

هەموو ئاستەنگەکان لەبەردەم سیاسەتکردنی دێمۆکراتیک بۆ کوردان هەڵگیرێن: یاسای حیزبە سیاسییەکان بگۆڕێ، یارمەتی خەزانە بە شێوەیەکی یەکسان دابەش بکرێ و بەربەستی هەڵبژاردن هەڵگیرێ.

یاساکانی پێوەندیدار بە تیرۆر بگۆڕێن: یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بگۆڕێ

یاسایەکی بنەڕەتی دێمۆکراتیک و یەکسانیخواز ئامادە بکرێ: پرسی کورد لە یاسای بنەڕەتیدا ئاماژەی پێ بکری، پەروەردە بە زمانی دایک بەفەرمی بناسرێ، مافە کولتوورییەکان لە یاسدا ئاماژەیان پێ بکرێ و ئازادی ڕادەربڕین  گەرەنتی بکرێن

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment