ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کۆسرەت ڕەسووڵ لەمەر پێشێلکردنی یاساکانی شەڕ هۆشداری بە پێشمەرگە دا

کۆسرەت ڕەسووڵ لەمەر پێشێلکردنی یاساکانی شەڕ هۆشداری بە پێشمەرگە دا

NNSROJ: کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا؛ پێشێلکردنی یاساکانی شەڕ و بێ ڕێزیکردن بە دیل و تەرمی چەکدارانی داعشی بە دیاردەیەکی نەشیاو و دوور لە داب و نەریتی کوردەواری و هەروەها یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێوەندار بە شەڕ لەقەڵەم داوە و هۆشداری داوە کە هەرکەس لەم یاسایانە لادات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل[هەپەگە] لە کەرکووکیش، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاگادارییەکی لەم چەشنەی بڵاوکردبۆوە و خۆی لە هەر چەشنە کردەوەیەک کە تێیدا بێ ڕێزی بە تەرمی کوژراوانی شەڕ بێ بەری زانیبوو.

شایانی باسە کە لەم چەند مانگەی شەڕی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ داعشدا، دەیان گرتەی ڤیدیۆیی و وێنە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە کە تێیاندا، بێ ڕێزی بە تەرمی چەکدارانی داعش یا دیل و بریندارەکانیان دەکرێ. شتێک کە پێشێلکردنی ئاشکرای پەیماننامەی ١٩٤٩ی ژنێڤ و بە گوتەی کۆسرەت ڕەسووڵ، “ئه‌و كاره‌ دژو پێچه‌وانه‌ی ئاكاری شۆڕشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ناکۆک لەگەڵ “بنه‌ماكانی كولتوور و ئایینه‌كانمانه”.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    2 شوبات 2015 له‌ 11:29

    ئاگادارییه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی

    جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌

    پێشمه‌رگه‌ گیانله‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان،پارێزه‌رانی خاك و نه‌ته‌وه‌، وێڕای دوباره‌ ده‌ستخۆشیمان له‌و به‌رگریی و هه‌ڵمه‌ته‌ قاره‌مانانه‌تان بۆ پاراستنی بست به‌ بستی خاكی كوردستان له‌ شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كانی تاریكی و پارێزه‌رانی نه‌ریتی وه‌حیشگه‌ری تیرۆریستانی داعش، به‌ڵام له‌ دوایین هێڕشی ئه‌وان و تێكشكاندنی له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا دیارده‌یه‌كی نوێی قێزه‌ونی دور له‌ كه‌لتورو نه‌ریت و ئاكاری كوردانه‌و كورده‌واری بڵاوبۆته‌وه‌، كه‌ سه‌ربڕینی داعشێكه‌، به‌ ڕاستی ئه‌و كاره‌ دژو پێچه‌وانه‌ی ئاكاری شۆڕشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌، به‌ درێژایی ده‌یانساڵی به‌رگری و مقاوه‌مه‌تی ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ له‌پێناو مانه‌وه‌یدا، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ یاساو ڕێساو نه‌ریته‌كانی ئه‌م گه‌له‌ جوامێره‌دا ئه‌و كاره‌ ڕوبدات، به‌ درێژایی مێژوی شوڕش و به‌ره‌نگارییه‌كانمان ئێمه‌ یاساكانی جه‌نگمان پاراستوه‌و به‌ گوێره‌ی بنه‌ماكانی كه‌لتورو ئاینه‌كانمان هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كانی دوژمنانمان كردوه‌و به‌ گوێره‌ی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ڕێزمان له‌ دیله‌كان گرتوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان دڕنده‌و بێبه‌زه‌یش بوبن.

    پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان: داعشی دوژمنی ئه‌مجاره‌مان، ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا یه‌كسان بكه‌ن له‌ توندوتیژی، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌و نیه‌ت و مه‌رامه‌یان بن، ئێوه‌ دیفاع له‌ خاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، ئێوه‌ به‌ ناوی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ دژی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی ده‌جه‌نگن، مرۆڤایه‌تیش ئه‌و كارانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

    بۆیه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌و ئه‌وه‌شی له‌ به‌رپرس و پله‌دارو پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجامبده‌ن، یان ڕێگه‌ بده‌ن به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ به‌ تونتدرین شێوه‌ سزا ده‌درێت.
    بژین بۆ پاراستنی كوردو كوردستان …

    http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/65443

    فەرماندەیی HPG لەکەرکوک ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

    کەرکوک ــ کارۆخ رەواندوزى

    فەرماندەیی گشتى هێزەکانى پاراستنى گەل HPG لەکەرکوک رایدەگەیەنێت کە لەباشووری کەرکوک داعەشێکی زۆر کوژران، ئەمەش بووە مایەی دڵخۆشی خەڵکی کەرکوکی خۆشەویست و راشیدەگەیەنێت کە لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس کە خۆشەویستیان بۆ گەریلا هەیە، جلی گەریلا لەبەردەکەن، لەناو ئەوانەدا هەندێک کەس هه‌ن جەنازەی چه‌ته‌کانی داعش ده‌شێوێنن و سەریان دەبڕن .

    فەرماندەیی گشتى هێزەکانى پاراستنى گەل HPG دەربارەى سوکایەتى کردن بە لاشەى هەندێک چەتەى داعش لەلایەن کۆمەڵێک کەسانەوە کە جلى گەریلایان لەبەر کردووە ، لێدوانێکى نوسراوى بڵاوکردەوە و رایگەیاند:” لەشەڕەکانی 30 ـ 31 ـ 1 ـ 2015 دا لەباشووری کەرکوک ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ چه‌ته‌کانی داعش کوژران، ئەمەش بووە مایەی دلخۆشی خەڵکی کەرکوکی خۆشەویست، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس کە خۆشەویستیان بۆ گەریلا هەیە، جلی گەریلا لەبەردەکەن، لەناو ئەوانە هەندێک کەس هه‌ن جه‌نازه‌ی چه‌ته‌کان ده‌شێوێنن یان سەریان دەبڕن.”

    فەرماندەیی گشتى هێزەکانى پاراستنى گەل HPG تەئکیدى کردەوە :” لەکاتێکدا ئێمە وەکو هێزەکانی پاراستنی گەل هەلسوکەوتی بەوشێوە راست نابین و بەئەخلاقی نازانین. ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌ رێبازەکەی ئێمە رێگە بەهەڵسوکەوتی لەوجۆرە نادات. ئێمە لەکارێکی بەوشێوەیە بێبەرین.”

    هەروەها لەکۆتایی لێدوانەکەى فەرماندەیی هێزەکانى پاراستنى گەل HPG هاتووە:” داوا لەخۆشەویستانی گەریلا دەکەین کە لە هەلسوکەوتی بەوشێوەیە خۆیان دوور بگرن، چونکە خزمەت بە دۆزی رەوای گەلەکەمان ناکات.”

    http://rojnews.net/drejey-hewal.aspx?id=10966&LinkID=12

    2015/02/02 09:14:22 پ.ن
    کۆسرەت ڕەسوڵ: هەرکەسێک پابەندی یاساکانی جەنگ نەبێت به‌ توندترین شێوه‌ سزا ده‌درێت

    00
    kosrat.rasul1111
    جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاگاداری هێزەکانی پێشمەرگە ده‌كاته‌وه‌ كه‌ یاساكانی جه‌نگ په‌یڕه‌و بكه‌ن و دەشڵێت هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ نه‌بێت به‌ توندترین شێوه‌ سزای دەدەن.

    کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە “وێڕای دوباره‌ ده‌ستخۆشیمان له‌و به‌رگریی و هه‌ڵمه‌ته‌ قاره‌مانانه‌تان بۆ پاراستنی بست به‌ بستی خاكی كوردستان له‌ تیرۆریستانی داعش، به‌ڵام له‌ دوایین هێرشی ئه‌وان و تێكشكاندنی له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا دیارده‌یه‌كی نوێی قێزه‌ونی دور له‌ كه‌لتورو نه‌ریت و ئاكاری كوردانه‌و كورده‌واری بڵاوبۆته‌وه‌، كه‌ سه‌ربڕینی داعشێكه‌، به‌ ڕاستی ئه‌و كاره‌ دژو پێچه‌وانه‌ی ئاكاری شۆڕشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه”.

    لە ئاگادارییەکەی کۆسرەت ڕەسوڵدا ئەوەش هاتووە “ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ یاساو ڕێساو نه‌ریته‌كانی ئه‌م گه‌له‌ جوامێره‌دا ئه‌و كاره‌ ڕِوبدات، به‌ درێژایی مێژوی شوڕش و به‌ره‌نگارییه‌كانمان ئێمه‌ یاساكانی جه‌نگمان پاراستوه‌ و به‌ گوێره‌ی بنه‌ماكانی كه‌لتورو ئاینه‌كانمان هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كانی دوژمنانمان كردوه‌و به‌ گوێره‌ی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ڕِێزمان له‌ دیله‌كان گرتوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان دڕنده‌و بێبه‌زه‌یش بوبن”.

    کۆسرەت ڕەسوڵ لە ئاگادارییەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو “داعشی دوژمنی ئه‌مجاره‌مان، ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا یه‌كسان بكه‌ن له‌ توندوتیژی، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌و نیه‌ت و مه‌رامه‌یان بن، ئێوه‌ دیفاع له‌ خاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، ئێوه‌ به‌ ناوی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ دژی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی ده‌جه‌نگن، مرۆڤایه‌تیش ئه‌و كارانه‌ رِه‌تده‌كاته‌وه”.

    لە کۆتایی ئاگادارییەکەی، کۆسرەت ڕەسوڵ ئاگاداری هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوەو دەڵێت “له‌ دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌و ئه‌وه‌شی له‌ به‌رپرس و پله‌دارو پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجامبده‌ن، یان رِێگه‌ بده‌ن به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ به‌ تونتدرین شێوه‌ سزا ده‌درێت”.

    ماوەی دوو هەفتەیە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و هێزەکانی پێشمەرگە لە دەوروبەری شاری کەرکوک دەستیپێکردووەتەوە، و پێشمەرگە توانیویەتی ئەو ناوچانەی پێشتر لەلایەن داعشەوە کۆنتڕۆڵکرابوون ئازاد بکاتەوە.

    لە ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ دا چەکدارانی داعش شاری موسڵیان لە عێراق کۆنتڕۆڵکرد، و لە ٢٩ی حوزەیرانی هەمان ساڵدا وەکو خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی خۆیان بە جیهان ناساند و ئەبو بەکر بەغدادیش وەک خەلیفەی ئەو خەلافەتە دەستنیشانکرا.

    http://nrttv.com/detailnews/2015/02/02/%DA%A9%DB%86%D8%B3%D8%B1%DB%95%D8%AA-%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%88%DA%B5-%D9%87%DB%95%D8%B1%DA%A9%DB%95%D8%B3%DB%8E%DA%A9-%D9%BE%D8%A7%D8%A8%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%8C-%DB%8C%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AC%DB%95%D9%86%DA%AF-%D9%86%DB%95%D8%A8%DB%8E%D8%AA-%D8%A8%D9%87-%D8%AA%D9%88%D9%86%D8%AF%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D9%86-%D8%B4%DB%8E%D9%88%D9%87-%D8%B3%D8%B2%D8%A7-%D8%AF%D9%87-%D8%AF%D8%B1%DB%8E%D8%AA

  2. Rojpress
    2 شوبات 2015 له‌ 11:35

    ئەحمەد شێربەگی
    دیسان پیلانێك بۆ ناشرین كردنی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌…
    به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی زانیاریی ده‌ستانێكی گڵاو به‌ لێبڕاوی هه‌وڵى ئه‌وه‌یانه‌ ڕووماوی مرۆڤایه‌تی و جوانمێری پێشمه‌رگه‌ له‌ڕوانگه‌ی جیهانییه‌وه‌ ناشرین كه‌ن ، به‌ م پێیه‌ چه‌ند گروپێكی چه‌كدار به‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ كه‌ سه‌ریان له‌ ئاخوڕی دوژمنانی ئازادیی كوردستان دایه‌ له‌ژێڕ ده‌مامكی شه‌ڕیی به‌رگریی له‌ به‌رامبه‌ر داعش دا به‌ سووكایه‌تی پێكردن و شێواندنی كه‌لاكی ئه‌وداعه‌شانه‌ی له‌ به‌ره‌كانی شه‌ر دا به‌ جێماون ، ده‌یانهه‌وێ ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌ هێمای پاكی و به‌خشه‌نده‌یی ویه‌كه‌م به‌رگریكار دژی تاعونی ڕه‌شی داعش ناوبانگی جیهانی په‌یدا كردوه‌ ، به‌ مرۆڤێكی بێ ڕه‌حم و دڵره‌ق و دزێو پێشانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بده‌ن ، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌ستــــه‌ چه‌په‌له‌،ئه‌و لایه‌نه‌ گۆماناوییانه‌ به‌ئامانج وێنه‌ی هــــــــه‌ژێنه‌ر له‌و كه‌لاكانه‌ ده‌گرن و به‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ …
    ئه‌وه‌ی تائێستا ڕوونه‌ به‌درێژایی محوه‌ری شنگال تا ته‌لوه‌رد، پێشمه‌رگه‌ به‌ مه‌به‌ستی بێ ڕێزی جه‌نده‌كی هیچ كوژراوێكی داعشی نه‌شێواندوه‌ ، به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانی مه‌لاعه‌بدووڵڵا سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك وێڕای شێواندنی كه‌لاكه‌كان و وه‌دوای ئوتۆمبیل خستنیان ،وێنه‌و فیلمیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ لێهه‌ڵده‌گرنه‌وه‌ …
    ئه‌مكرده‌وه‌ قێزه‌ونه دوو ئامانجی سه‌ره‌كی له‌پشثه‌ ، یه‌كه‌میان دژی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بێ حورمه‌تی به‌ كوژراوانی شه‌ری به‌رگریی بكردرێ،به‌ڵام ئه‌مكرده‌وه‌یه‌ ڕاست به‌ دژایه‌تی كردن به‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دێته‌ ئه‌ژمار ، له‌ لایه‌كی دیكه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هێما به‌رزه‌ی پێشمه‌رگه‌ خه‌وشدار بكه‌ن و كورد و پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕونگه‌ی جیهانی ناشرین بنوێنن.
    هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ به‌ پێی ئه‌ركێكی نیشتمانی كه‌ له‌سه‌ر شانمانه‌ به‌رپرسین بۆ له‌ قاودانی ئه‌وپیلانه‌ چه‌په‌ڵه‌ی دوژمنانی كوردو پێشمه‌رگه‌ ،بۆیه‌ هه‌قوایه‌ له‌ هه‌رشوێنێ وێنه‌ی له‌مچه‌شنه‌تان دیت كه‌ به‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، ئه‌وكه‌سانه‌ بلۆك بكه‌ن.ئه‌وه‌ ته‌نیا كارێكه‌ ده‌توانین كه‌رامه‌تی پێشمه‌رگه‌و كوردی پێ بپارێزین و پیلانه‌كانی دوژمن پووچه‌ڵ كه‌ینه‌وه‌.

  3. Rojpress
    2 شوبات 2015 له‌ 11:36

    نابێ بەتەرمەکانی داعش سووکایەتی بکرێ
    دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی نمایش كردنی تەرمی چەكدارانی داعش، ژمارەیەك نوسەر و و رۆشنبیری كورد داوایان كرد، بێڕێزی بە تەرمی ئەو چەكدارانە نەكرێت، چوون پێیان وایە ئەوە دووبارە كردنەوە و لاسایی كردنەوەی رەفتارەكانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیەیە، لەبەرامبەریشدا هەندێك ئەو كارە بەئاسایی دەبینن و پێیان وایە ئەوە پەنگ خواردنەوەی توڕەیی هاوڵاتیانی كوردە لە كار و كردەوەكانی داعش.

    نەزەند بەگی خانی، نوسەر و رۆژنامەنووس لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك نوسیویەتی: “ئەتككردنی لاشەی داعشیەكان و راكێشانیان لە جادەكانی كەركوك مانای تەسلیمبوون بە بیروڕای چەوت و هێزی جەهل و دڕندەی دەگەیەنێ. ئەمە جۆرێكە لە داگیركردن كە بە ئەندازەی داگیركردنی خاك و نیشتمان ترسناكە. هیوادارم كورد و خەڵكی كوردستان بە قەد ئەوەی بەرەوڕووی داعش دەبنەوە، ئەوەندەش خۆیان لەم جەهل و دڕندەییە بپارێزێت. ئەمە دەبێتە گەورەترین رێز بۆ پێشمەرگە و بۆ شەهیدەكانمان”.

    هەر لەو بارەوە نوسەر و روناكبیری كورد”ئەحمەدی مەلا” باسی لەوەكردووە: راكێشانی لاشەی چەكدارانی داعش بە ئوتومبێل بە ناو شاری كەركووكدا، رەفتارێكی شارستانیانە نییە. هەموو شەڕ و پێكدادانێك یاساورێسای خۆی هەیە، ئێمە نابێ خۆمان وەكو دوژمنەكانی خۆمان ناشرین بكەین.”

    لای خۆشیەوە رۆژنامەنوس كەریم مەرەسنە رایگەیاندووە: ڕاكێشانی كەلاكی كوژراوەكانی داعش بە ترومبێل و بەناو كۆڵان و شەقامەكانی شاردا، نیشانەی سەركەوتن نا، بەڵكوو نیشانەی تەسلیمبوونی ئێمەیە بەو جیهانبینییە كە داعش نوێنەرایەتیی دەكا.

    ئەو رۆَنامەنووسە داواشی كردووە، بەرپرسان پێش بەو دیاردەیە بگرن.

    هاوكات شێركۆ كرمانج نوسەر و مامۆستای زانكۆ پێیوایە، جوانی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان لەوەدایە كە رێز لە گیانی مرۆڤەكان و لە لاشەی مردوەكان دەگرن، بەڵام بەرامبەرەكانی نە رێز لە مرۆڤ دەگرن، نە لە تەرمی مرۆڤەكان بۆیە نوسیویەتی: “تكایە با وەك خۆمان بمێنینەوە و مەمانكەن بە ئەوان”.

    هەر سەبارەت بەو بابەتە، ژنە چالاكوانی كورد شەهلا دەباغی، لەنوسینێكدا بە ئاماژەكردن بە بڵاوبوونەوەی وێنە راكێشانی تەرمی چەكدارانی داعش، داوای لە سەرۆكی هەرێم كردووە: “بە فەرمانێك داوا لە خەڵك بكات، كە هەرگیز وەك داعش ڕەفتار نەكەن. با ئەخلاقی پیسی داعشیانە لە ناو كورد دا دووبارە بەرهەم نەیێتەوە. با ناوی پێشمەرگە وەك خۆی جوان و پارێزەری ژیان و ئینسان و كەرامەت بمێنێتەوە”.
    جیا لەم تێڕوانینانە هەندێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتیەكان رایەكی پێچەوانەیان هەیە و باس لەوەدەكەن، ئەو جۆرە رەفتارانە نیشانەی ئەو پەڕی توڕەبوونی هاوڵاتیان و پێشمەرگەكان لە رەفتار و هەڵسوكەوتە دڕندانەكانی چەكدارانی داعش، بەتایبەتی كە بەشێكیان لەشەڕی دژ بە تیرۆردا كەس و كار یان هاوسەنگەرەكانیان لەدەستداوە.

    هەر بۆیە ئەو كەسانە داوادەكەن، پێویستە لە ئێش و ئازاری قوربانیانی دەستی تیرۆر تێبگەین، چوون ئەو ئێش و ئازارەیە كە وایان لێدەكات بەسەر خۆیاندا زاڵ نەبن و رەفتارێكی بەوجۆرە بەرامبەر تەرمی چەكدارانی داعش بنوێنن.

    لە ماوەی رابردوودا چەندین وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوكرانەوە كە تێیاندا تەرمی چەكدارانی داعش نمایش كرابوون، رۆژی هەینیش دوای ئەوەی چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیاندا لە نزیك كەركوك و دواتر تێكشكێنران و تەرمی ژمارەیەكی زۆریان كەوتە دەست هاوڵاتیان و هێزی پێشمەرگە، بەپێی چەند وێنەیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوكراونەتەوە دەردەكەوێت، كە تەرمی هەندێك لەو چەكدارانە لەناو شاردا نمایش دەكرێن.

    جێی ئاماژەیە چەند رۆژ پێش ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی بەرەكانی شەڕی كردبوو كردبوو، رایگەیاندبوو: بەمەبەستی پاراستنی شكۆی پێشمەرگە، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەكان دەكەنەوە، كە بەهیچ جۆرێك رەفتاری نەشیاو و دوور لە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە بریندار و كوژراوەكانی داعش نەكەن.

    نەوا

  4. Rojpress
    2 شوبات 2015 له‌ 12:29

    Boze Koerden hebben na grote verliezen tegen de terreurgroep Islamitische Staat (IS) lijken van hun tegenstanders door de straten van de Iraakse oliestad ­Kirkoek gesleept. Bij een IS-offensief gericht op de olievelden waren tientallen strijders van de Koerdische peshmerga omgekomen.

    http://www.standaard.be/cnt/dmf20150201_01506062

  5. Rojpress
    3 شوبات 2015 له‌ 20:49

    روونکردنەوە لیژنه‌ی باڵای فه‌توا لەسەر‌ لاشه‌ی مردوو

    لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەک له‌سه‌ر سوكایه‌تیكردن به‌ لاشه‌ی مردوو بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، دروست نییه‌ سوكایه‌تی به‌ لاشه‌ی مردوو بكرێت.

    ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

    روونكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی فه‌توا ده‌رباره‌ی لاشه‌ی مردوو

    به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

    له‌گه‌ڵ هاتنه‌پێشی ئه‌و شه‌ره‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌ ئاشتیخوازه‌كه‌ی گرتووه‌، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی نوێ هاتوونه‌ته‌ پێش كه‌ پێویستی به‌ به‌دواداچوون و لێكدانه‌وه‌ی شه‌رعی هه‌یه‌… یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای فه‌توا كراوه‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ لاشه‌ی مردوو یان كوژراو.

    لیژنه‌ی باڵای فه‌توا پاش لێكۆڵینه‌وه‌و تاووتوێ‌ كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ و به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ رای زانایانی فیقهی ئیسلامی، ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی دا:

    درووست نییه‌ سوكایه‌تی به‌ لاشه‌ی مردوو بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بسووتێندرێت یان گوێ و لووتی ببڕدرێت یان چاوی ده‌ربهێنرێت یان سووكایه‌تی پێ بكرێت، چونكه‌:

    1- له‌ هه‌موو كاتێكی ئاشتی و شه‌ڕدا پێویسته‌ ره‌چاوی رێزگرتن له‌ مرۆڤ بكرێت، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا بنه‌مای: (ۆڵقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی ێ‌دَمَ)ی به‌ هیچ شتێك نه‌به‌ستۆته‌وه‌.

    2- پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت تاڵانكردنی ماڵی خه‌ڵك و هه‌تككردنی لاشه‌ی مردووی قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌، وه‌ك له‌ عه‌بدوڵای كوڕی زه‌ید ده‌گێردرێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت (نَهَی عَنِ النُّهْبَەِ ۆالمُپْڵ) رواه البخاری. واته‌: تاڵانكردن و هه‌تككردنی لێ قه‌ده‌غه‌كردبووین.

    3- عیمرانی كوری حسێن ده‌گێڕێته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی سه‌ده‌قه‌ی پێده‌كردین و، هه‌تكردنیشی لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كردین: (أَمَرَنَا بِالصَّدَقَەِ، ۆنَهَانَا عَنِ الْمُپْڵەِ) رواه النسائی واحمد.

    4- له‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دروست نه‌هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی په‌نایان بۆ هه‌تككردنی مردوو بردبێت یان رێگه‌یان پێدابێت.

    لێره‌وه‌ داوا له‌ برایانمان له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان و فه‌رمانده‌كانیان ده‌كه‌ین له‌ هیچ حاڵه‌تێكدا په‌نا بۆ سووكایه‌تی كردن به‌ لاشه‌ی كوژراوان نه‌به‌ن، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌و هێزه‌ ره‌وشتبه‌رزه‌ چاوه‌رێ ده‌كرێت، كه‌ به‌درێژایی مێژوو جوامێرانه‌ترین و به‌رزترین ره‌وشتی شه‌ڕكردنیان پیشان داوه‌. بۆیه‌ له‌ هه‌ر حاڵ و ره‌وشێكدا، نابێ هیچ په‌رچه‌كردارێكی نادرووست له‌لای به‌رێزتانه‌وه‌ دروست بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ست به‌ شه‌ریعه‌ت و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌خلاقی ره‌سه‌نتانه‌وه‌ بگرن.

    یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

    لیژنه‌ی باڵای فه‌توا

    4/4/1436

    3/1/2015

  6. Rojpress
    3 شوبات 2015 له‌ 20:49

    ده‌لیر قادر مسته‌فا له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی “الشرق الاوسط” ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووداوی ئه‌نجن کردنی ته‌رمی هێزه‌کانی داعش له‌ شاری که‌رکووک به‌ هیچ چه‌شنێک ده‌ستیان نه‌ بووه‌‌ و ئه‌م کاره‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و‌ زۆرجار ناتوانین ڕێگری له‌ تووڕه‌یی خه‌ڵک له‌ جه‌نایه‌تی داعش بکه‌ین.
    دلێر قادر هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌کان له‌ لایه‌ن عه‌شیره‌ عه‌ره‌به‌کانی عێراق بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ته‌رمی کوژراوانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌گه‌ڵ به‌دیلگراوانی عێراقی له‌لای ئه‌م گرووپه،له‌ ئارادایه‌.
    له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستانیش وتی: داوا‌ له‌ خوتبه‌خوێنانی مزگه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ که‌ خوتبه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی داهاتوودا تایبه‌ت بده‌ن به‌ بابه‌تی هه‌وڵی ژماره‌یه‌ک له‌ هاووڵاتیان بۆ‌ شێواندن و ئه‌نجن کردنی ته‌رمی هێزه‌کانی داعش له‌ که‌رکووک و بڕینی سه‌ری ئه‌م ته‌رمانه‌ وجه‌خت بکه‌ن له‌سه‌ر دووری گرتن له‌م جۆره‌ هه‌وڵه‌ نائه‌خلاقییانه‌.
    شیاوی ئاماژه‌یه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ ئه‌نجن کردن و بڕینی سه‌ری ته‌رمی کوژراوانی داعش له‌ شاری که‌رکووک له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی ئه‌م شاره‌ و ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان،به‌ دوای سه‌رکوتی هێرشی داعش له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو بۆ سه‌ر شاری که‌رکووک، تووڕه‌یی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و ڕای گشتیی هه‌رێمی کوردستانی به‌دواوه‌ بوو.

  7. Rojpress
    3 شوبات 2015 له‌ 21:38

    “بە مەبەستی پاراستنی شکۆی پێشمەرگە، ئاگاداری هەموو ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگەکانتان بکەنەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕەفتاری نەشیاو و دوور لە مرۆڤایەتیی بەرانبەر بە هیچ تەرمێک و بریندارێکی “داعش” و ڕێگە بگرن لە وێنەگرتن و سووکایەتیپێکردنیان”
    دەقی نامەی وەزیری پێشمەرگە بۆ سەرجەم میحوەرکانی شەڕی کوردستان لەگەڵ داعش

  8. Rojpress
    5 شوبات 2015 له‌ 18:16

    ئەوە رەوشتی كەركووكییەكان نییە
    لوقمان رەشید كاكەیی
    كەركووك ئەو شارە كوردستانیەی دوای زیاتر لە 80 ساڵ بە زۆر لكێندرا بە عێراقەوە و هێشتا بەدەستی یاسا و رێساكانەوە بۆ یەكلاكردنەوەی دوارۆژی دەناڵینێ، مێژوونووسان تەمەنی كەركووك بۆ پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگێڕنەوە و دەڵێن بە درێژایی تەمەنی چەندین گۆڕانگاری و نەهامەتی بەسەردا هاتووە, بە تایبەت دوای دۆزینەوەی نەوت لە 1920كانەوە تا ئێستەیش، ئەگەر سەرنج بدەینە جۆری گۆڕانكارییەكان دەبینین لەلایەنی كارگێڕی، جوگرافی, راگواستنی خەڵك و كاولكاری بەسەردا هاتووە، لەبەرئەوەی زۆرینەی دانیشتوانەكەیشی كوردبوونە، پشكی گەورەی نەهامەتی هەمیشە یەخەی كوردی گرتووە.
    كێشەكە لەوەدایە ئەوانەی راپێچی كەركووك كراون لە نەتەوەكانی تر, نەك خەمخۆری شارەكە نەبوون، بەڵكو هەمیشە بەشێك بوونە لە تێكدانی جوانی, داوونەریت و تەبایی نێوان نەتەوە رەسەنەكانی شارەكە، ئەوەی تا ئێستا بەشێكی زۆری كەركووكییە كوردەكانی جیا كردووەتەوە لە نەتەوەكانی تری كەركووك, ئەوەیە هەمیشە هەڵگری هێمای خەمخۆری, تەبایی و پێكەوەژیان بوونە نەك بۆ خۆیان بە تەنیا بەڵكو بۆ نەتەوەكانی تری كەركووكیش. كوردی كەركووك زۆرجار باجی گەورەیان داوە بە خوێنی گەشی گەنجەكانیان، بەڵام پەشیمان نەبوونەتەوە و هەمیشە هەڵگری ئەو رەوشتە جوان و بەرزە بوونە لە پێناو بەرزڕاگرتنی ئاڵای ئاشتی و تەبایی.
    كەركووكییەكان هەرچەندە هەڵگری بەشی زۆری نەهامەتی و ماڵوێرانی وەك تەعریب, تەبعیس و ڕاگواستنن، بەڵام مێژووی هاووڵاتییانی كەركووكی و بە تایبەتی كورد, لە هیچ كاتێكدا بیریان لە تۆڵەكردنەوە نەكردووەتەوە بە تایبەت بەرانبەر دوژمنانان, پێكەوەژیان بە درێژایی مێژوو باشترین گەواهییە بۆ ئەو راستییە كە هیچ كاتێك كورد دەستپێشخەری شەڕ نەبووە, بە تایبەت لەم ساتەوەختەدا كە كورد لە كەركووك باڵادەستە و بەدەستی پێشمەرگەوەیە، رەوشتی بەرزی كەركووكییەكان زۆر لەوە گەورەترە كەسانێك بتوانن لەكەداری بكەن.
    هێرشەكەی ئەم جارەی داعش بۆ كەركووك بووە هۆی خوێنڕشتنی ژمارەیەك گەنجی شارەكە و بزربوونی ژمارەیەكی تر، ئەوە بە راستی جەرگبڕ بوو بۆ هەمووان، بە هۆیەوە چەند كەسێك بەشێوەیەكی ناشیرین لە ناو كەركووك لاشەی چەكدارانی داعشیان دەگەڕاند و سەرەوخوار هەڵیاندەواسین لەسەر كۆڵان یان رایان دەكێشان بە دوایی ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلدا. زۆر باش دەزانم لەدەستدانی خۆشەویست بە دەستی دوژمن بە تایبەتی ئەگەر بە ناهەق بێت، چەند بە ئازارە، بەڵام ئەوە رەوشتی ئێمەی كەركووكی نییە، جگە لەوەی لاسییكردنی دوژمن لە هەڵسوكەوتدا دۆڕاندنە لەو شەڕە رەوایەی رۆڵەكانتان لە پێناویدا سەربەرزانە شەهید بوونە. ئەو شتەی ئێمەی لەو شەمشەمەكۆێرانە جیا كردووەتەوە ئەوەیە كە ئێمە وەك ئەوان نین, ئێمە هەڵگری رەوشتی بەرزی خۆمانین, تەنانەت بەرانبەر بە دوژمنیش، خاڵێكی تری زۆر گرنگ ئەوەیە ئێستا چاوی دنیا لەسەر كوردستانە, با وەك كوشتاریی ئەرمەنییەكان نەبێت لە كاتێكدا عوسمانییەكان داڕێژەری بوون، بەڵام ناوی كورد لەكەدار بوو، بۆیە دەڵێم كەركووكییە سەربەرزەكان, با بەبێ رەوشتی دوژمنەكانمان رەوشتی بەرزی ئێمە لەكەدار نەبێت, با دان بە خۆماندا بگرین و مێژووی دێرینی رەوشتبەرزی كوردایەتی ناشرین نەكەین.

    http://wishe.net/drejaWtar.aspx?NusarID=36&Jmare=234

  9. Rojpress
    6 شوبات 2015 له‌ 12:56

    سوکایه‌تیکردن به‌لاشه‌ی داعش له‌زیانی پێشمه‌رگه‌و سودی داعشه‌
    له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا، نوسه‌رو مامۆستای زانکۆ، رێبوار سیوه‌یلی باس له‌کاریگه‌رییه‌ نێگه‌تیڤه‌کانی سوکایه‌تیکردنی به‌لاشه‌ی داعش ده‌کات له‌لایه‌ن به‌شێک له‌پێشمه‌رگه‌کان‌و ده‌ڵێت “نابێت پێشمه‌رگه‌ دابه‌زێته‌ ئاستی داعش”.

    ئا: ڕه‌وا بورهان

    ئاوێنه‌: بۆچونت چییە لەسەر ئەو توندوتیژیەی لەلایەن پێشمەرگە ‌و هاوڵاتیانە وە بەرامبەر تەرمی چەکدارانی داعش ئەنجامدرا‌و مەترسیەکانی چۆن دەبینیت؟

    ڕێبوارسیوه‌یلی: له‌ڕوانینێكی سه‌ره‌تاییدا ئه‌مه ‌په‌رچه‌كردارێكی چاوه‌ڕوانكراوبوو، به‌ڵام دروست و شایان نیه‌. ئه‌خلاقی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌بزوتنه‌وه ‌ڕزگاری خوازه‌كانه‌وه ‌هه‌ڵبه‌ستووه‌، كه ‌تیایاندا كه‌رامه‌تی مرۆیی ده‌بێت پارێزراوبێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ لاشه‌و جه‌سته‌ی مرۆڤبێت. له‌مئاكاره‌دا كار له‌ئامانج و خه‌بات و تێكۆشان له‌شێوازه ‌په‌سه‌ندكراوه‌كانی شه‌ڕكر ن جیاناكرێنه‌وه‌. ئاكاری پێشمه‌رگه‌ نابێت له‌م ئاسته‌وه ‌دابه‌زێته ‌خواره‌وه ‌بۆ سه‌ر ئاستی گرووپێكی فره‌ئه‌تنیكیی په‌ڕگیرو لێوانلێو له‌گرێی ده‌روونیی و جنسیی و شوناسی.

    پێشمه‌رگه‌ شوناسی هه‌یه‌و شوناسه‌كه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیه ‌كه ‌ڕه‌وایه‌تیه‌كه‌ی له‌جۆرێكی تایبه‌ت له‌خه‌باتكردنه‌وه ‌به‌ده‌ست ده‌هێنێت جیاوازه ‌له‌وه‌ی داعشییه‌كان ده‌یانه‌وێ به‌وكارانه‌ی ده‌یكه‌ن شوناسێك بۆخۆیان دروستبكه‌ن، یان خۆیان له‌قه‌یرانی بێ شوناسیی ڕزگاربكه‌ن، تا جیایان بكاته‌وه ‌له‌گرووپه ‌تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كانی تائێستای ناو مێژوو.

    له‌به‌رئه‌وه‌ خه‌باتی پێشمه‌رگه ‌له‌هه‌مانكاتدا كه ‌خۆجیاكه‌ره‌وه‌یه ‌له‌ڕه‌فتارو شوناسی دوژمن، ئاواش نابێت دووباره ‌كه‌ره‌وه‌ی ڕه‌فتارو ئاكاری دوژمن بێت.. له‌به‌رئه‌وه ‌ئه‌وه‌ی كه‌سانێك له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا كردیان پێش ئه‌وه‌ی زیان له‌داعش بگه‌یه‌نێت، زیانێكی كوشنده ‌له‌شوناسی پێشمه‌رگه ده‌دات و ڕه‌وایه‌تی خه‌باته ‌كه‌ی و گرنگایه‌تی ئامانجه‌كه‌ی ده‌خاته ‌مه‌ترسیی و ژێر پرسیاره‌وه‌.. ئه‌مه ‌جگه ‌له‌وه‌ی ڕه‌واج به‌م فۆرمه ‌له‌توندوتیژیی له‌ناوكۆمه‌ڵگا كه‌ماندا ده‌دات و ده‌بێته‌ پێش نموونه‌یه‌ك تاكو گرووپه ‌ناكۆكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا له‌كاتی نواندنی توندوتیژییدا له‌دژی یه‌كتر وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ كاری خۆیان سوودیان لێوه‌ربگرن. له‌ئاستی تاكه‌كه‌سییشدا ئه‌مدیمه‌نانه ‌خۆیان ده‌خزێننه‌ ناو یادوه‌ریی و نائاگایی ئێمه‌وه‌و له‌سات‌و شوێنی ترو له ‌بۆنه‌و په‌یوه‌ندییدی كه‌دا به‌رجه‌سته ‌ده‌بنه‌وه‌.. وێرای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌م جۆره ‌ڕه‌فتارانه ‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بیرنه‌كردنه‌وه‌و ڕێگرن له‌به‌رده‌م ئاكاری ژیرانه‌دا.

    ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ به‌و خه‌باته‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌یكات و به‌و قوربانیانه‌ی له‌هه‌موو سنووره‌كانی كوردستاندا ده‌درێن، كورد له‌داڕشتنه‌وه‌ی ئاكارێكی گه‌ردوونییشدا به‌شداریی ده‌كات تاببێته ‌سه‌رمه‌شق بۆ مرۆڤایه‌تی.. بۆیه ‌ده‌بێت به‌توندیی و له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ‌ئه‌مجۆره ‌ڕه‌فتارانه ‌قه‌ده‌خه ‌بكرێن و ئه‌نجامده‌رانیان هۆشیار بكرێنه‌وه‌ له‌دووباره ‌نه‌كردنه‌وه‌یان. له‌م ڕووه‌وه ‌فه‌رمانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌جێی خۆیدابوو، چونكه‌ ئه‌وه ‌پتر كارێكی سوپایی و ئاكاریی و ویژدانییه ‌نه‌ك ته‌نیا فۆرمێكی تۆڵه‌كردنه‌وه ‌له‌دوژمن. ئه‌م ڕه‌فتارانه ‌له‌شكۆی هێزه‌كانی ئێمه‌و له‌گه‌وره‌یی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه ‌ده‌هێننه ‌خواره‌وه‌، ئه‌مه ‌وێڕای ئه‌وه‌ی له‌مه‌حافلی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌دژی كورد و ڕه‌وایه‌تی سه‌رۆكی هێزه ‌چه‌كداره‌كان به‌كارده‌هێنرێت كه ‌به‌رده‌وام ئینكاریی ئه‌مجۆره ‌كارانه ‌ده‌كات..

    ئاوێنه‌: ئایا ئەمە دۆخی گۆڕینەوەی رۆڵی جەلاد‌و قوربانی نییە؟

    ڕێبوارسیوه‌یلی: من ئه‌مه ‌به‌جۆرێك له‌ئاوێزانبوون و وه‌رگرتنی وێنه‌ی جه‌لاد له‌لایه‌ن قوربانییه‌وه ‌تێده‌گه‌م، نه‌ك گۆڕینه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانیان.. چونكه ‌داعشییه‌كان ده‌بێت ئه‌وه ‌بكه‌ن كه‌ ده‌یكه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ری تا داعشییه‌ت به‌مجۆرەی كه ‌هه‌یه‌، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكاندا بگشتێنن.. داعش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كارانه‌ی ناتوانێت به‌رده‌وامبێت و ئه‌ندام و لایه‌نگره ‌فره‌نه‌ته‌وه‌و ئه‌تنیكه‌كانی خۆی ڕازیی بكات. دین و ئایدیۆلۆژیای ئایینی كۆكه‌ره‌وه‌ی داعشی وداعش باوه‌ڕه‌كان نیه‌،به‌ڵكو ئه‌م دڕنده‌یی و دژه ‌ژیانه‌ی ئه‌وانه ‌كه ‌له‌سه‌ر خوانی توندو تیژیی و خراپه‌ی ڕه‌ها كۆیكردوونه‌ته‌وه‌. له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه‌ شوناسێكی تایبه‌ت به‌خۆی و له‌خۆتێگه‌یشتنێكی تایبه‌تی هه‌یه ‌له‌سه‌ر خه‌باتی خۆی كه ‌پێویستی به‌وه‌رگرتنی وێنه‌ و شوناسی دوژمنەكه‌ی نیه‌. من له‌وه ‌تێده‌گه‌م كه‌ په‌رچه‌كردار هه‌میشه ‌كه‌مێك له ‌نائه‌قڵانییه‌ت‌و بڕێك له‌توانای پۆتێنشیاڵی مرۆڤی تێدایه ‌بۆ ئه‌نجامدانی خراپه‌، وەلێ خراپه‌ی داعش‌و داعشییه‌كان چ به‌كردارو چ به‌بیركردنه‌وه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لای داعش باوه‌ڕه‌كان ده‌یبینینه‌وه‌، هه‌مان ئامانجی نیه ‌كه ‌له‌په‌رچه‌كرداری هه‌ندێك پێشمه‌رگه‌دا بینرایه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووباره‌ بوونه‌وه‌ی شێوازی داعشیانه‌، به‌سه‌ركه‌وتن بۆ داعش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، نه‌ك پێشمه‌رگه‌..

    ئاوێنه‌: چۆن دەکرێت پەروەردە رۆڵ بگێڕێت لە کەمکردنەوەی پەرچەکرداری لەوشێوەیە؟

    ڕێبوار سیوه‌یلی: په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌ردوو لقی په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازیی و په‌روه‌رده‌ی گشتیدا ئه‌ركێكی گه‌وره‌ و داهاتووانه‌ی هاتۆته‌ سه‌رشان. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئێمه‌ له‌م جه‌نگه‌دا ده‌بێت چه‌نده‌ سه‌ركه‌وتن بێت له‌ ئێستادا ئه‌وه‌نده‌ش دابینكردنی سه‌ركه‌وتن بێت له‌ داهاتوودا.. پێویسته‌ به‌هۆی سه‌مینار و به‌نامه‌ی تایبه‌تییه‌وه‌ له‌ بواری سوپادا پێشمه‌رگه‌كان به‌ هه‌ندێك پرانسیپی ئاكاریی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویتردا گۆش بكرێن و ئه‌وه‌ بچه‌سپێنرێت كه‌ سه‌ركه‌وتنی ئاكاریی هێنده‌ی سه‌ركه‌وتنی سوپایی و مه‌یدانی گرنگه‌.. به‌ پشتبه‌ستن به‌ تێگه‌یشتن له‌ بنه‌ماكانی ئاكاریی فه‌لسه‌فیی و ئاسانكردنه‌وه‌یان بۆ پێشمه‌رگه‌ تا له‌ پراكتیكی خۆیدا سوودیان لێوه‌ربگرێت، پێویسته‌ چ له‌ بواری خوێندنی سوپایی و چ له‌ ئێستادا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ هه‌ڵبهێنرێنه‌وه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ریی پێشمه‌گه‌ن كه‌ چۆن به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاریی دوژمن، ئه‌و تواناییه‌ له‌خۆیدا په‌روه‌ده‌ ده‌كات كه‌ ئه‌ویش ده‌خه‌نه‌ به‌ره‌ی دوژمنه‌وه‌ و كاره‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌ كارێكی سزاهه‌ڵگر.
    له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌كان دوور بخه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌رجۆره‌ حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كیان بۆ چێژ بینین له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌، یان نواندنی كاری هاوشێوه‌ی داعشییه‌كان و ئه‌مه‌شی وه‌ك ڕێگرییه‌ك بۆ شییبكرێته‌وه‌ تا له‌ داهاتوودا نه‌كه‌وێته‌ داوی بڕواكانی داعشییه‌ته‌وه‌ به‌و پاساوه‌ی ئه‌و تۆڵه‌ی كردۆته‌وه‌.. مه‌ترسیی ئه‌مه‌ كاتێك هه‌ستپێده‌كه‌ین كه‌ جه‌نگ ڕۆحییه‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌و جۆره‌ په‌روه‌رده‌ بكات و لێی بدزێ، كه‌ پاش ته‌واوبوونی جه‌نگ پێویستی به‌ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی كولتووره‌ داعشیانه‌كه‌ی هه‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش په‌لاماری ژن و منداڵ و نه‌یاره‌كانی بدات..
    له‌ بواری په‌روه‌رده‌ی گشتیشدا پێویستیمان به‌ هه‌وڵێكی زۆره‌ تا هه‌ر جۆره‌ بیرۆكه‌یه‌كی تونڕه‌وانه‌ و دژه‌ لێبوورده‌یی به‌ناوی ئایین و تاكئایینییه‌وه‌ له‌ پرۆگرامی خوێندن ده‌ربهاوێژین و هیچ شتێك و به‌هیچ پاساوێك په‌روه‌ده‌ نه‌بێته‌وه‌ به‌ به‌رهه‌مێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ ئایینیانه‌ی داعش وه‌ك سه‌رچاوه‌ی خۆی به‌كاریانده‌هێنێت.. پێویسته‌ په‌روه‌رده‌ له‌ ئایین جیابكه‌ینه‌وه‌ وله‌ جێی ئایین ڕۆحییگه‌ریی له‌ په‌روه‌رده‌دا بخوێنرێت. وێڕای ئه‌وه‌ش ده‌بێت كه‌شێكی په‌روه‌ده‌یی ئه‌وتۆ دابینبكرێ كه‌ بوار نه‌دات به‌ مامۆستا و په‌روه‌رده‌كاران تاكو له‌ سایه‌ی ئه‌ركه‌ فێركاریی و په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا بیروڕا و ئایدیۆلۆژیا و مه‌زنده‌ی خۆی به‌سه‌ر منداڵان و قوتابیاندا بسه‌پێنێت كه‌ ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی باوی ناو خوێندنگا و قورتابخانه‌كانه‌.. له‌ سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه‌، پێویستییه‌كی ته‌واومان هه‌یه‌ به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیاسیه‌تی میدیاییدا، به‌تایبه‌تی میدیای بینراو و كه‌ناڵه‌كان به‌ سنوورداركردنیان له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی یه‌كلایه‌نه‌ و له‌ پێناوی پۆپۆلیزمی میدیاییدا، له‌گه‌ڵ جه‌نگیی داعش و په‌یامه‌كانیان. ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م كه‌ناڵانه‌ی خۆمان وێنه‌ و په‌یامی داعشیان هێنایه‌ ناو كۆمه‌ڵگا و ژیانی مرۆڤی ئێمه‌وه‌، داعش خۆی ئه‌مه‌ی پێنه‌كراوه‌. بۆیه‌ جۆرێ له‌ سانسۆر له‌سه‌ر میدیاكان پێویسته‌ كه‌ له‌سه‌ر پرانسیپی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه‌ دامه‌زرابێت و ئه‌م میدیایانه‌ پێمل بكات به‌ پابه‌ندبوون به‌ هه‌ندێی بنه‌مای گشتییه‌وه‌ كه‌ كه‌رامه‌تی مرۆیی و داهاتووی كۆمه‌ڵگا و نه‌وه‌كانی پاشتریان له‌سه‌ر به‌نده‌. ئه‌وه‌ هه‌ر ته‌نیا داعشباوه‌ڕه‌كان نین كه‌ له‌ ژێر لێوه‌وه‌ و له‌ مینبه‌ری هه‌ندێ له‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ داعشیزم وه‌ك شتێكی ئه‌رێنی و وێنا ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ میدیاكانیشن كه‌ به‌بێ ته‌نسیق له‌گه‌ڵ یه‌كتر و به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی سیاسی و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی دۆخی كۆمه‌ڵگا له‌ جه‌نگدا، زمان و ڕووخسار بۆ داعش دروستده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت گه‌رووی خۆیان خستۆته‌ وتنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی داعشییه‌كان خۆیان ناتوانن ڕایگه‌یه‌ن..
    ئاوێنە

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: