ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > لە کەمتر لە هەشت مانگدا، ٩٩٩ پێشمەرگە گیانیان لەدەست داوە

لە کەمتر لە هەشت مانگدا، ٩٩٩ پێشمەرگە گیانیان لەدەست داوە

NNSROJ: جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ٤ی فێبرواری له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند کە لە دەستپێکی هێرشی داعش بۆسەر هەرێمی کوردستان، واتە لە ١٠ی ژووئەنی ٢٠١٤وە تا ٣ی فێبرواری ئەمساڵ، ٩٩٩ پێشمەرگە، گیانیان لەدەست داوە و ٤ هەزار و ٥٦٩ پێشمەرگەی تریش بریندار بوونە.

لە هەواڵێکی تردا، داعش بانگەشەی ئەوە کردووە کە هەژمارێک پێشمەرگەی کوردی لە شەڕەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی باشووری کەرکووکدا بە دیل گرتووە. ئەگەرچی تا ئێستا وەزارەتی #پێشمەرگە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، زانیارییەکی فەرمیان لەمبارەوە ڕانەگەیاندووە بەڵام بە پێی ئەو وێنانە* کە #داعش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردوونەتەوە، شیمانە دەکرێ ١٠ تا ١٥ پێشمەرگە لەم ڕۆژانەی دواییدا بە دیل گیرابن.

دەگوترێ کە لە ماوەی نزیک بە شەش مانگی ڕابردوودا، ٣٩ پێشمەرگەی تر لە لایەن ئەو گرووپەوە بە دیل گیراون و بەم شێوە کۆی گشتی پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش لە ٥٠ کەس تێپەڕیوە. بەدواداچوونێکی #ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ دەریدەخات کە لە یەک مانگی ڕابردوودا، هەریکەم ٧ پێشمەرگەی بەدیلگیراو، لە #شنگال، #مووسڵ[هوجام سوورچی وەک نموونە]، باشووری #کەرکووک و باکووری دیالە، گیانیان لێ ئەستێندراوە.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    4 شوبات 2015 له‌ 21:32

    ئاڵا وشیار:

    که‌سوکاری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى هه‌ینى رابردوو به‌دیلگیران له‌باشور‌و رۆژئاواى که‌رکوک، داواده‌که‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دیل به‌دیل له‌گه‌ڵ داعش بکات بۆ ئازادکردنیان.

    له‌په‌لاماره‌که‌ى ناوچه‌ى مه‌لاعه‌بدوڵاو مه‌کته‌ب خالیدو ته‌لوه‌رد، هه‌ینى 30/1، چه‌کدارانى داعش ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌یان به‌دیلگرت‌و وێنه‌کانیانى له‌تویته‌ر بڵاوکرده‌وه‌، که‌ به‌پێى به‌دواداچونێکى ‌ ژماره‌یان 13 پێشمه‌رگه‌یه‌‌و هه‌مویان براون بۆ حه‌ویجه‌.

    محه‌مه‌د مه‌هدی، باوکی یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگانه‌یه‌، کوڕه‌که‌ى ناوى بارزانه‌و له‌دایکبوی ساڵی ١٩٩٢ه‌، له‌شه‌ڕی مه‌کته‌ب خالید له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌دیلگیراوه‌.

    محه‌مه‌د به‌‌ وت «ئه‌گه‌ر کوڕی من شه‌هیدبوایه‌ شانازیم پێوه‌ده‌کرد، به‌ڵام پێمناخۆشه‌ که‌ئێستا له‌ده‌ستی ئه‌و چه‌کدارانه‌دایه‌، من چوار کوڕی ترم هه‌یه‌‌و شانازی ده‌که‌م ئه‌گه‌ر هه‌ر چوار کوڕه‌که‌م‌و خۆم له‌پێناو کوردستاندا شه‌هیدبین».

    باوکی یه‌کێکی تر له‌پێشمه‌رگه‌ ده‌ستگیرکراوه‌کان که‌نه‌یویست ناوى بهێنرێت، به‌هاوڵاتی وت «زۆرجار له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ ده‌بینین که‌به‌رپرسانى کورد شێخه‌ عه‌ره‌به‌کان بانگهێشت ده‌که‌ن‌و میوانداریان ده‌که‌ن، بۆچی له‌ڕێگای ئه‌و شێخه‌ عه‌ره‌بانه‌وه‌ هه‌وڵێکمان بۆ ناده‌ن».

    ئه‌و داواى له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم کرد، لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنێت بۆ ئازادکردنى کوڕه‌کانیان، وتى «کوڕه‌که‌ی من ته‌نیا سێ رۆژه‌ ژنم بۆ ماره‌کردوه‌، باهه‌وڵى ئازادکردنى بدرێت».

    پشتیوان محه‌مه‌د، برای یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگانه‌یه‌ که‌ له‌مه‌کته‌ب خالید ده‌ستگیرکراوه‌، به‌‌هاوڵاتی وت «ئێمه‌ ئاگادارین که‌حکومه‌تی هه‌رێم دیلیان له‌چه‌کدارانی داعش له‌به‌رده‌ستدایه‌، تکا ده‌که‌ین له‌ڕێگای ئه‌و که‌سانه‌وه‌ دیل به‌دیل بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى برا‌و که‌سوکاره‌کانمان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌«.

    به‌ڵام، لیوا هیوا عه‌بدوڵا وته‌بێژی میحوه‌ری چوارى پێشمه‌رگه‌ له‌که‌رکوک، به‌‌هاوڵاتی وت «له‌م کاته‌دا ناتوانین کارێکی له‌وشێوه‌یە بکه‌ین، چونکه‌ هێشتا له‌شه‌ڕداین، ئه‌گه‌ر کاتێکی گونجاوبێت ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ بیری لێده‌که‌ینه‌وه‌، چونکه‌ گیانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌«.

    هاوکات، ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌‌هاوڵاتی وت «ئه‌گه‌ر چه‌کدارانی داعش راستگۆبن، هه‌م ئێمه‌ وه‌ک وه‌زاره‌ت‌و هه‌م سه‌رۆک بارزانی ئاماده‌یه‌ ١٠ چه‌کداری داعش بدات به‌رانبه‌ر به‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌، گیانی پێشمه‌رگه‌ له‌لای ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌نرخه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ داعش دانوستان بکه‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌«.

  2. Rojpress
    15 شوبات 2015 له‌ 12:36

    داعش کۆمەڵێک دیلی پێشمەرگەی لە حەویجە نمایشکرد
    رووداو- هەولێر

    بەپێی گوتەی پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان، ژمارەی پێشمەرگ دیلەکان لە لای داعش و ژمارەی دیلەکانی داعشیش لەلای هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و راشیدەگەیەنێت، کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە پێشمەرگە دیلەکان بە چەکدارە گیراوەکانی داعش بگۆڕێتەوە.

    دلێر ماوەتی، جگێری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە‌ و شەهیدان و قوربانییانی جینۆساید، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیای رووداو، ئەوە ئاشكرا دەكات، كە ئێستا هەوڵی زۆر جدی هەیە بۆ ئازاد كردنی ئەو پێشمەرگە دیلانەی لەلای داعشن، “بەتایبەت ئەم هەوڵە لەدوای پیشاندانی دیلە پێشمەرگەكان لەنێو حەویجە چڕتر بووەتەوە، ئەو هەوڵانەی تاوەکو ئێستاش دراون ئەوەیە هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بەپارە بێت یان دیل بەدیل ئەو پێشمەرگانە ئازاد بكرێن”.

    ئەو پەرلەمنتارە هەرچەندە ژمارەكە بەدیاریكراوی ناڵێت، بەڵام ئاشكرای دەكات، كە تاوەکو ئێستا نزیكەی 50 پێشمەرگە لەلای داعش دیلن و ژمارەی دیلەكانی داعشیش لە هەرێمی كوردستان نزیكەی دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە”.

    جگێری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە ‌و شەهیدان ‌و قوربانییانی جینۆساید، باس لەوەشدەکات، کە ئەگەر داعش ئامادەی دیل بەدیل بێت، ئەوا ئامادەن ئەو چەكدارانەشیان، كە لە كوبانێ‌ دەستگیركراون، دیل بە دیلیان پێبكرێت.

  1. 9 شوبات 2015 له‌ 14:03

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: