ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > دوو مامۆستای سونقوری بانگهێشتی ئیتلاعات کران

دوو مامۆستای سونقوری بانگهێشتی ئیتلاعات کران

NNSROJ: زانرا کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕێبەندان، ئیتلاعاتی سونقور، دوو مامۆستای شارەکە بە ناوەکانی “کیومەرس واعزی و جەبار حاجی مرادی” بانگهێشتی ناوەندەکەیان کردووە و چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردوون.

بە گوێرەی کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی ئەو دوو مامۆستایە، ئەندامی سەندیکای پیشەیی مامۆستایانن و هۆکاری بانگهێشتکرانیان لە لایەن ئیتلاعاتەوە، چالاکییان لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بووە.

سەرچاوەی ئاماژەپێکراو، بەدووریشی نەزانیوە کە ئیتلاعات بۆ لێپێچینەوە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی ئەمدوایانەی مامۆستایانی کورد و ئێرانی، ئەو دوو مامۆستایەی بانگهێشت کردبێ.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    7 شوبات 2015 له‌ 18:37

    مانگرتنی مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
    لەلایەن فواد حەقیقی 22/1/2015

    رووداو – هەولێر

    کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستاکانی قوتابخانەکانی مەریوان. لێرە، لە بەر دەرگای ئیدارەی پەروەدە و بارهێنان. نزیک بە 200 مامۆستا. بۆ ئەوە بەرپرسان باشتر گوێیان لە داواکاری و ویستەکانیان هەبێت.

    مامۆستاکان دەڵێن، بارودۆخیان ئەستەمە. داهاتیان بە گوێرەی ئاستی هەڵاوسان لە ئێراندا نیە. دەڵین، هیچ نەبێت وەک فەرمانبەرانی دیکەی حکومەت حیسابمان بۆ بکرێ. بیمەمان بە تەواوەتی بدرێ. وامەکانمان سووی کەمی بخرێتە سەر. پاداشتی خانەنشینیش هەمووی پێکەوە بدرێ.

    ئەم مامۆستایانە لەگەڵ هاوپیشەکانیان لە شارەکانی دیکە دوو رۆژ ئامادە نەبوون بچنە پۆلەکانی خوێندن. مامۆستاکانی قوتابخانەکانی شارەکانی کرماشان، سنە، سەقز، کامیاران،پاوە، مەریوان، جوانڕۆ و روانسەر.

    لە جوانڕۆش مامۆستاکانی قوتابخانەکان لەبەردەم ئیدارەی پەروەردەی ئەو شارەدا کۆبوونەوە. داخوازی هەمان داخوازیی.

    مانگرتنی مامۆستاکان برێک بەربڵاو بوو. مامۆستایانی ژمارەیەکی کەمی شارەکان پێوەی پەیوەست بوون. جگەلەوە مامۆستاکانی قۆناغی سەرەتایی هاوڕێیەتیان نەکرد. ئەمەش لە کاریگەریی مانگرتنەکەی کەم کردەوە. زیاتر مامۆستاکانی قۆناغی دواناوەندی چالاک بوون.

    رۆژی چوارشەممە بەشێک لە مامۆستاکانی کرماشانیش لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردەی ئەو شارەدا کۆبوونەوە. ئەوان خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان بوون. ئەوان چەندین مانگە حەقدستی زیادەکارییان وەرنەگرتووە.

    لە شاری سنە بەشێک لە بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە لەگەڵ مامۆستا مانگرتووەکان کۆبوونەوە. بەڵێنیان بە مامۆستاکان دا کە ویست و داواکارییەکانی ئەوان بە بەرپرسانی سەرووتری خۆیان بگەیەنن.

    بەرپرسەکان پێیان گوتوون کارەکەتان باش نیە. رەنگە کەڵکی خراپی لێوەرگیرێ. مامۆستاکان لە بەرانبەردا نیز پاکییان نیشان داوە. گوتویانە ئێوە چ رێگەیەکی باشترتان پێ شک دێ، ئێمە وا دەکەین. گوتوویانە، جگەلەوەش داواکاری ئێمە شتێکی سینفییە، نە پرسێکی سیاسی.

    مامۆستاکان لەو کۆبوونەوەیەدا، بەرپرسەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە، کێشەی گەورەتر دروست دەبێت.

    http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2201201529

  2. Rojpress
    7 شوبات 2015 له‌ 18:37

    ژمارەیەک مامۆستای قوتابخانە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانیان مانیان گرتووە
    لەلایەن فواد حەقیقی 21/1/2015

    رووداو – هەولێر

    مامۆستاکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەیانهەویست دوو رۆژ لەم پۆلانەدا ئامادە نەبن. بەڵام بە تەواوەتی سەرکەوتوو نەبوون. چاودێران دەڵێن: لە نەبوونی سەندیکای تایبەت بە مامۆستاکاندا ئەگەری سەرکەوتوو بوونی مانگرتنەکە ئەستەم دەبێت.

    سەرەڕای ئەوەش بەشێک لە مامۆستاکانی شارەکانی سەقز، مەریوان، سنە و کامیاران رۆژی سێ شەممە مانیان گرت. چالاکێکی فەرهەنگی لە تاران دەڵێ: مانگرتنەکە بەشێوەی بەربڵاو بەڕێوە چووە. بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە جێبەجێ نەکرانی داواکاری و ویستەکانیان.

    ئیسماعیل عەبدی، بەڕێوەبەری سەندیکای فەرهەنگییەکانی ئێران، هەوڵەکەی مامۆستاکان سەرکەوتوو لە قەڵەم دەدات. ئەو دەڵێ: بە سەرنجدان بەوەیکە سەندیکایەک بۆ رێکخستنی مامۆستاکان نیە، مانگرتنەکە لە ئاست چاوەڕوانیدا بووە. دەنگی مامۆستاکان بە گوێی بەرپرسان گەیشتووە. مەبەستی ئەوانیش هەر ئەمە بووە.

    لە ماوەی رابردوودا مامۆستا چالاکەکانی سەرتاسەری ئێران لەڕێی کورتەنامە، ڤایبەر و رێگاکانی دیکەی پەیوەندییەوە هاوکارەکانیان ئاگادار کردەوە و هەوڵیاندا لە رۆژانی 20 و 21 ژانویەدا مان بگرن. لە چوونە سەر پۆلەکانی خوێندن خۆ ببوێرن.

    پێشتر زیاتر لە شەش هەزار مامۆستا لە ئێران لە تۆمارێکدا داواکارییەکانی خۆیان ئاراستەی حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، کردبوو.

    داواکارییەکانی مامۆستاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمانە بوون: نەهێشتنی جیاوازیی لە نێوان مامۆستاکان و فەرمانبەرانی دیکەی حکومەتییدا، موچەی مامۆستاکان هاوکات لەگەڵ فەرمانبەرانی دیکەی حکومەتیی بدرێ، بیمەی تەواوکەری مامۆستاکان بە خۆڕایی بێت، وام (قەرز)ی بە سووی کەمەوە بە مامۆستاکان بدرێ و پاداشتی مامۆستا خانەنشین کراوەکان بەسەر یەکەوە بدرێ.

    لە نەبوونی سەندیکاکاندا زیاتر مامۆستا چالاکەکان هەوڵی رێکخستنی مانگرتنیان دەدا، ئەمەش مانگرتنەکانی زیاتر وەک هەوڵێکی خۆڕسک نیشان دەدا، تا هەوڵێکی رێکخراو.

    ئێستا مامۆستاکان چاوەڕوانی هەنگاوێکی حکومەت، بەڵکوو گۆڕانکارییەک لە ژیان و بژێوییاندا روو بدات.
    http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2101201524

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: