ماڵه‌وه‌ > Comment > ئەمریکای سەردەمی بووش/ ئەمریکای سەردەمی ئۆباما

ئەمریکای سەردەمی بووش/ ئەمریکای سەردەمی ئۆباما

لانیکەم لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەمەوە، رێئالیسم و لیبێراڵیسم، دوو کۆڵەکەی بەهێزی پێوەندییە نێودەڵەتییەکانن. رێئالیستەکان، بڕوایان بە ڕوانگەی هابز بۆ ناخی مرۆڤ و پێوەندیی نێوان وڵاتان هەیە و دەڵێن کە لە دنیا تووشی ئاراشییە، هەر کەس بە دوای کۆکردنەوەی هێزی زیاترە تا بتوانێ هەم خۆی پێ بپارێزێ و هەمیش ملهوڕی بکات و خەڵکی تر ملکەچی داخوازییەکانی بکات. ئەوان گرینگی بە تەیارکردنی وڵات بە سوپای بەهیز و بەهێزتر و پێشخستنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و بابەتی لەم چەشنە دەدەن و دەڵێن هەر کارێک حەڵالە بۆ ئەوەی لەو بشێوییەی جیهاندا، بتوانی خۆت قورتار بکەی و قسەت بسەپێنی. ئەمان سیاسەتێکی دووفاقی لە دەرەوە و لە ناوخۆ پێڕەو دەکەن. ئەوان دەوڵەت-نەتەوە بە تاکە موخاتەب دەزانن و زۆر گوێ نادەن بە باقی ئەکتەرە نا-دەوڵەتەکان و … جۆرج بووش نموونەی بەکردەوەی جێبەجێکەری دۆکترینی رێئالیستەکانی ئەمریکا بوو. بودجەی زۆر و زۆرتر بۆ سوپا، بەهێزترکردنی پێگەی وڵاتەکەی[بە رەواڵەت] لە بەرانبەر جیهاندا، شەڕی پێشگیرانە بە بیانووی مەترسی تیرۆر و … لیبێراڵەکان، لە پێڕەوانی ئەمڕۆی کانت دێنە ئەژمار و پێداگرن لەسەر گەیشتن بە ئاشتیی پایەدار و دنیاگر. ئەوان دەڵێن دەبێ بەها کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی لیبێراڵیسم، بەهاگەلێک وەک ئازادی، دێمۆکراسی، پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و بازاڕی ئازاد پەرە پێ بدەین، خۆمان تەبلیغی بۆ بکەین، هەوڵ بدەین هەموو وەک ئێمە بچن و دێمۆکراسی گشتگیر بێ، ئەوکات شەڕ و ئاژاوە کەمتر دەبێ. ئەوان دەڵێن ڕاستە کە ناخی مرۆڤ، هێژێمۆنی و دەسەڵاتخوازە، ڕاستە جیهان پڕە لە کێشە و ئاژاوە و هەرەج مەڕەجە، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی ئەو بشێوەییە، دەبێ گرینگیی بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بدەین. کەمێک لە هێزی خۆمان بدەین بەو ڕێکخراوانە و دەسەڵاتدارییەکی جیهانی بخوڵقێنین کە داوەری بکات لە نێوانمان و جار جار لە جێگەی ئێمە هەوڵ بۆ ئاشتەوایی و هتد بدات. کلینتۆن هەوڵی دا ئەمە بکات. زیاتر بە پەیمانی دوولایەنە و چەند لایەنە هەوڵی دا قەیرانەکان کەم بکاتەوە. یارمەتیی دارایی وڵاتانی دەکرد، هەوڵی پەرەپدان بە ئایدیا لیبرالیستییەکانی دەدا. ئۆباما هەمان دۆکترین پێڕەو دەکات. هەرچەند جار و بار لە هەیبەتی رێئالیستێک دەردەکەوێ بەڵام زیاتر مەیلەو لیبێراڵ دەنوێنێ. دوو شەڕی کۆتایی پێهێنا، جەخت لەسەر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکاتەوە. خۆ لە شەڕی ڕاستەوخۆ دەبوێرێ، حەولی دیالۆگ لەگەڵ ئێران و رووسیا دەدات، شەڕی لیبی بە ناتۆ دەسپێرێ، بۆ سووریا خۆ دەگنخێنێ بەڵکوو تووشی شەڕ نەبێ بەڵام لە بەرانبەر داعشدا، ناچار دەبێ کە هێدی هێدی ئەو ڕووی دیکەی خۆشی نیشان بدات.
ئەمە باسێکی قورس و دوور و درێژە و منیش تا بڵەی کەم حەوسەلە و سەرقاڵ. بەڵێن نادەم بەڵام هەوڵ دەدەم وتارێک کە لەمبارەوە بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی زانکۆ نووسیومە، لە دەرفەتێکدا بکەمە کوردی :)

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: