ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > “مایەی قبووڵکردن نییە”، هەڵوێستی سەرۆکایەتیی هەرێم سەبارەت بە هەڵبژاردنی ڕۆژئاوا

“مایەی قبووڵکردن نییە”، هەڵوێستی سەرۆکایەتیی هەرێم سەبارەت بە هەڵبژاردنی ڕۆژئاوا

NNSROJ: پاش کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی شارەدارییەکان لە کانتۆنی جزیرێی ڕۆژئاوای کوردستان، “ئومێد سه‌باح”، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی نووسراو، هەڵبژاردنی ئاماژەپێکراوی بە “تاک لایەنە” و “پێچەوانەی ڕێککەوتنی دهۆک” لە قەڵەم داوە. وتەبێژەکە دەڵێ کە ئەم هەنگاوە “خزمەت بە دۆزی كورد و دیموكراسی ناكات و مایه‌ی قبوڵ كردن نییه‌.”
شایانی باسە کە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا[ENKS]، کە بەپێی ڕێککەوتنی دهۆک بۆتە شەریکی “تەڤگەری جڤاکی دێمۆکراتیک”[Tev-Dem] لە ڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان، شەوی دووشەممە ١٢ی مارس، تەنیا چەند کاتژمێر بەر لە دەستپێکی دەنگدان، ڕایگەیاندبوو کە بەشداری هەڵبژاردنەکە ناکەن.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    13 ئازار 2015 له‌ 23:42

    لێدوانێك له‌ گوته‌بێژی‌ فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

    KRP.org | |

    13/03/2015

    به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی سەرۆك بارزانی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاراسته‌یه‌ بووه‌، كه‌ هه‌موو كورد پێكه‌وه‌ له‌ یه‌ك به‌ره‌ دابێت. به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژئاوای كوردستانیش سەرۆك بارزانی ویستوویەتی و كاری بۆ ئەوە كردووە هه‌یئه‌تێكی یه‌كگرتوو هەبێت كە هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ خزمه‌تی زیاتری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان لە دەوری یەكتر كۆبكاته‌وه.

    له‌ بنه‌ڕه‌ته‌دا‌ ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بوو، به‌ڵام لایه‌نێك جێبه‌جێی نه‌كرد. پاشان ڕێككه‌وتنی دهۆكیش ده‌رفه‌ت و ئومێدێكی دیكه‌ بوو به‌و ئامانجه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ و به‌ یه‌ك گوتار و یه‌ك هه‌ڵوێست خزمه‌ت به‌ دۆز و هیوای گەلەكەمان له‌ ڕۆژئاوا بكه‌ن. بەردەوامیش سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی دهۆك هان داوە و هەوڵیشی داوە هەڵبژاردنەكان بەیەكەوە و بە بەشداریی هەموو لایەك ئەنجام بدرێت.

    بەڵام‌ ئه‌م هه‌نگاوەی ئێستا لە ژێر ناوی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی جزیرە لە ئارادایه تاكلایەنەیە و بە پێچەوانەی ڕێكەوتنی دهۆكە و ئەم هەنگاوە و هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه‌ی تاكلایه‌نه‌ خزمه‌ت به‌ دۆزی كورد و دیموكراسی ناكات و مایه‌ی قبوڵ كردن نییه‌.
    جارێكی دی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات پابەندی ڕێككەوتنی دهۆك بن و بەرژەوەندیی بەرزی گەل و نیشتیمان بپارێزن.

    د. ئومێد سه‌باح
    گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
    13ـی 3ـی 2015
    http://www.presidency.krd/Kurdish/articledisplay.aspx?id=070RkAKorwQ=

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: