ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > بارزانی بۆ هۆزە عەرەبەکان: هاوکارانی داعش چارەنووسی داعشیان دەبێت

بارزانی بۆ هۆزە عەرەبەکان: هاوکارانی داعش چارەنووسی داعشیان دەبێت

NNSROJ: سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ گرووپێک لە نوێنەرانی هۆزە عەڕەبەکانی ڕۆژئاوای دیجلە، هەڕەشەی کرد کە “ئه‌وانه‌ی تاوانیان ده‌رهه‌ق به‌ ئێزدی كردووه‌ چاره‌نوسیان وه‌ك داعش ده‌بێت”.

پێشنیوەڕۆی یەکشەممە[١٥ی مارس]، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە “سحێلا”، لەگەڵ هەژمارێک لە سەرۆک هۆز و کەسایەتییە عەرەبەکانی شنگال، ڕەبیعە، بەنداوی مووسڵ و زوممار کۆبۆوە و بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانی پێدان.

ناوبراو وێڕای جەختکردنەوە لەسەر کوردستانیبوونی شوێنە رزگارکراوەکان، داوای لە هۆزە عەرەبەکان کرد کە بۆ دەرکردنی داعش و ئازادکردنی ناوچەکانی بندەستی ئەو گرووپە، هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن.

بارزانی هەروەها لەمەڕ هەرچەشنە تۆڵەسەندنەوەیەک لە عەرەبەکانی ناوچە هۆشداری دا و وتی کە هەر کەس مافی خۆیەتی بە ئازادی بژی و ماف و کەرامەتی پارێزراو بێ بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە “ئەوەی پشتیوانی داعشی کردبێ” لەم هەرێمە جێگای نابێتەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردبۆوە و حکوومەت و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە سیاسەتی هەڵاواردن و ڕاگواستن دژی عەرەبەکان بەڕێوە دەبەن.
[ڕاپۆرتەکەی HRW لەم لینکەدا دەست دەکەوێ]

م. بارزانی دەنگۆی ڕووخاندنی گوندە عەرەبنشینە ئازادکراوەکان لە لایەن پێشمەرگەوەی ڕەتکردەوە و وتی کە بە پێچەوانە، ئەوان هەوڵی بنیاتنانەوە و دروستکردنەوەی ئەو گوندانە دەدەن و داوای لە حکوومەتی هەرێم کرد دەستبەجێ خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ئەو ناوچانە دابین بکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی بە ئاشکرا خسته‌ڕوو کە کورد چاكه‌ و خراپه‌ی کەس له‌بیر ناکات و بۆیە پێشنیاری بە سەرۆک هۆزە عەرەبەکان کرد کە “ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌رمانڕانیی داعشی پێ دروسته‌، ئه‌وا ڕێگه‌ی ده‌ده‌ین بچێته‌ نێو داعشه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆڵی خراپ ببینێ و سیخوڕی بكات، لێره‌ جێگایان نابێته‌وه‌.”
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    15 ئازار 2015 له‌ 14:15

    http://www.kurdistantv.tv/kurs/Selection/سه%E2%80%8Cرۆك-بارزانی–پاراستنی-ئه%E2%80%8Cمنییه%E2%80%8Cت-و-سه%E2%80%8Cقامگیری-ئه%E2%80%8Cركی-هه%E2%80%8Cموومانه%E2%80%8C#.VQVNFM_26gc.facebook

    گرنگترين هه‌واڵسه‌رۆك بارزانی: پاراستنی ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیری ئه‌ركی هه‌موومانه‌سه‌رۆك بارزانی: پاراستنی ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیری ئه‌ركی هه‌موومانه‌15.03.2015 | 10:12

    ئه‌مرۆ له‌ میحوه‌ری رۆژئاوی دیجله‌ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌ و جه‌ختی له‌ پێوه‌ندیی مێژوویی نێوان كورد و عه‌ره‌ب كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ڕه‌وا نییه‌ ڕێ بدرێ به‌ سته‌مكاران و ناحه‌زان، شه‌ڕ و ناكۆكی داعش بكه‌نه‌ ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو گه‌له‌ی كه‌ ده‌مێكه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین.

    هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ڕوونی كرده‌وه‌، به‌ هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنه‌ ناحه‌زانه‌ییه‌ی ڕژێمی پێشوو، نه‌توانرا په‌ی به‌ برایه‌تیی نێوان كورد و عه‌ره‌ب ببه‌ن، هه‌ڵبه‌ت كوردیش نه‌یویستووه‌ ڕۆحی تۆڵه‌ پێڕۆ بكات و نه‌یشیویستووه‌ ،ئاخر ڕه‌وا نییه‌ ڕێ بدرێ به‌ سته‌مكاران و ناحه‌زان، شه‌ڕ و ناكۆكی داعش بكه‌نه‌ شه‌ڕ و ناكۆكیی كورد و عاره‌بان.

    (سه‌رۆك بارزانی) هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، سته‌مێكی زۆر له‌ كورد كراوه‌ و به‌ درێژایی مێژوو ئه‌م سته‌مه‌ به‌رده‌وام بووه‌، به‌ڵام كورد هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی، هه‌روه‌ها برایه‌تیی كورد عاره‌بیش نه‌بووه‌.

    سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بیری سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی شنگال، ڕه‌بیعه‌، به‌نداوی مووسڵ و زومماری بۆ ده‌می ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 برده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ئه‌وكات زۆر ده‌ترسام كه‌ دوای ئه‌وه‌ی كورد به‌ره‌و ڕووی كیمیاباران و ئه‌نفال بووه‌وه‌، پاش ئازادی په‌نا بۆ تۆڵه‌ ببات، به‌ڵام گه‌لی كورد سه‌ربڵندانه‌ بنه‌مای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی وه‌لا نا و بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌یی له‌به‌رچاو گرت.

    سه‌رۆك بارزانی ڕووی قسه‌ی هه‌ر له‌و سه‌رۆك هۆزه‌ عاره‌بانه‌ بوو و گوتی، ئێوه‌ كه‌ ناوچه‌كانتان له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ كاول بوون، شاهیدی دواكه‌وتوویی داعشی تیرۆریستن و ماوه‌یه‌كیش له‌ ناوچه‌كانتان ئه‌و ڕیكخراوه‌ ده‌سته‌ڵاتدار بووه‌، بینیتان چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كردن.

    هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ دیتی لۆژیكانه‌ بڕوانینه‌ داعش، ده‌زانن كه‌ ئه‌و ناوچانانه‌ كوێن كه‌ داعش هێرشی بۆ كردن، ئاخر چی پێشكه‌شی سوننه‌ كرد جگه‌ له‌ كاولكاریی ناوچه‌كانیان.

    ئاخر ناشێ له‌م سه‌ده‌ی 21 دا ئێوه‌ به‌ فه‌رمانڕانیی داعش قایل بن، سه‌رۆك بارزانی هاوكات ڕایگه‌یاند، سوپاس بۆ خوا ئێستا زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌ چنگی داعش ڕزگار كراون، ئێستایش پێویستمان به‌ هه‌مووان هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی پێوه‌ندییه‌كی نوێ.

    نایشهێڵین كه‌س ده‌ست بۆ ئێوه‌ ببات، هه‌موو لایه‌كیش مافی خۆیانه‌ به‌ ئازادی بژین و كه‌رامه‌تیان پارێزراو بێ، ه‌بڵام دیشبێ هه‌ریه‌ك لای خۆیه‌وه‌ ڕۆڵ ببینی بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئاساییشی ناوچه‌كه‌ی و ئه‌ركی هه‌مووانیشه‌ نه‌ ته‌نیا ده‌ستگای ئه‌منی.

    بۆ ناوچه‌كانیشتان هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشـكه‌ش ده‌كه‌ین و داوا له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ خزمه‌تگوزاری دابین بكات و داوایش له‌ حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌م هاوكار بێ.

    جاریكی دی جه‌ختیی كرده‌وه‌، نابێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بدرێ؛ دووپاتیشی كرده‌وه‌، دیاره‌ كه‌ هه‌ندێك هه‌ن كه‌ تاوانی خراپیان ئه‌نجام داوه‌ و ده‌بێ باجه‌كه‌یشی بده‌ن، هه‌ڵبه‌ت بێتاوانانیش نابێ تێوه‌ بگلێن، ئه‌وانه‌ی نه‌چوونه‌ پاڵ داعشه‌وه‌ ده‌بێ كه‌رامه‌تیان پارێزراو بێ، به‌ڵام ئه‌وانی دی هه‌مان چاره‌نووسی داعشیان ده‌بێ.

    (سه‌رۆك بارزانی) گوتیشی، ده‌بێ هه‌موومان كار بۆ گه‌ره‌نتیكردنی پاشه‌ڕۆژی باشتر بۆ منداڵانمان بین ،به‌ سه‌رۆك هۆز و پیاوماقوڵانیشی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌رمانڕانیی داعشی پێ دروسته‌، ئه‌وا ڕێگه‌ی ده‌ده‌ین بچێته‌ نێو داعشه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆڵی خراپ ببینێ و سیخوڕی بكات، لێره‌ جێگایان نابێته‌وه‌.

    دووپاتیشی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌، هه‌ر كه‌سێك هاوكاریی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كردووه‌، به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین كه‌ له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌كرێ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی؛، پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌ داعش هیچ پاشه‌ڕۆژێكی لێره‌ نییه‌.

    ڕاسته‌ كه‌ ته‌نیا له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ ناشێ بڵێین ئه‌مه‌ كۆتایی داعشه‌، ڕه‌نگه‌ سبه‌ی له‌ داعش خراپتر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێ ئاماده‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك بین.

    هێمایشی دا، هه‌ر كه‌سێك له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بژی، ئازاده‌ له‌ پێڕۆكردنی ئایین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، به‌ڵام سه‌یره‌ كه‌ خه‌ڵكێك له‌گه‌ڵ داعشدا ماونه‌ته‌وه‌ كه‌، ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریسته‌ مه‌زاری پێغه‌مبه‌رانیان ته‌قاندنه‌وه‌ و شارستانه‌تییان كاول كردن، هیچ شتێكی پێوه‌ند به‌ شارستانه‌تی و مرۆڤایه‌تی له‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریسته‌دا نابینین، هه‌ر بۆیه‌ ڕێ ناده‌ین به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك داعش بگه‌ڕێنه‌ ئه‌و ناوچانه‌.

    سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ئازادمان كردوون به‌شێكن له‌ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌یش ئاماده‌ی هاوكارین

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: